ئه‌رکی بێئه‌ملاوئه‌ولای ده‌سه‌ڵاته قاسم ئاغاکان بگرێ و بیانداته دادگا
ئه‌و سه‌رۆکجاشانه تاوانیان به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه به‌گشتی و خه‌ڵکی ئاسایی کوردستان ئه‌نجام داوه. دادگایی‌کردنی ئه‌وانه یه‌که‌م به‌هۆی به‌شداریان له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا، دووه‌م به‌هۆی تاوانه که‌سییه‌کان به‌پێی کانونی جیهانی و دادگا جیهانیه‌کان پرۆسه‌یه‌کی دادوه‌رانه و پێویسته. بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوان، گه‌یشتنی که‌سوکاری قوربانیان به ره‌وایه‌تی، سزاوه‌رگرتن له‌سه‌ر تاوان، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان ئه‌نجامی پێویستی پرۆسه‌ی دادگاییکردنن که بۆ ئاشتی و ئارامی له کۆمه‌لگه‌دا و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه له داهاتوودا گرنگن (درێژەی زیاتر…)
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت: له په‌ناکوژیه‌وه بۆ تاوانبارکردن
ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت بخوێنێته‌وه ده‌زانێ سه‌رده‌شت ئه‌وه نه‌بووه که ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌یه‌وێ وێنه‌ی بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نییه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ راستیه‌کان رابگه‌یه‌نێ یا ته‌نانه‌ت له راستیه‌کان بکۆڵێته‌وه. (درێژەی زیاتر…)
وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له نێوان گوتن و راستیه‌کاندا
له‌م وتاره‌دا هه‌ندێ تێبینی و ره‌خنه سه‌باره‌ت به وته‌که‌ی “سه‌رۆکی هه‌رێم” مه‌سعود بارزانی له پارله‌مانی کوردستاندا که له 29 ی مای 2010 دا گوترا ده‌خه‌مه به‌رچاو. له وته‌که‌دا گوتنه‌کان له‌گه‌ڵ فاکت و راستیه‌کاندا یه‌کناگرنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی زمانی قه‌ده‌غه و ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرین دووباره و سێباره ده‌کرێنه‌وه. له خواره‌وه به کورتی له‌سه‌ر وته‌که ده‌وه‌ستین و تێبینی و ره‌خنه‌کان ده‌خه‌ینه‌روو. (درێژەی زیاتر…)
یادی 27 ساڵه‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕش
له ڕۆژی 11ی ژونی 2010 دا 27 ساڵ تێده‌په‌رێ به‌سه‌ر کۆچی دوایی قادر شۆڕش. ئه‌و بۆ کوردستانێکی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و پیشکه‌وتووخواز خه‌باتی کرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه‌ش به هیوای ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتیمانی و ده‌ستپاک، به هیوای کوردستانێکی ئازاد و پێشه‌که‌تووخواز و دادپه‌روه‌رین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ژیان و خه‌باتی قادر شۆڕش کلیکی سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
به‌م بۆنه‌یه‌وه هۆنراوه‌ی “لاوکی سواران” له یادی 27 ساڵه‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕش دا داده‌به‌زێنن
ئازادی ده‌ربڕین و سنوره‌کانی
ئازادی ده‌ربرین یه‌کێکه له‌و چه‌مکانه‌ی که له ساتی له‌دایکبوونیه‌وه له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا و تا رۆژی ئه‌مرۆمان مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئازادی گوتن ده‌کرێ هه‌ر به‌ناو هه‌بێت، ده‌کرێ هه‌بێت و به‌سنوری جۆراوجۆر هه‌ناسه‌ی لێبڕدرابێت و په‌کیخرابێت، ده‌کرێ به‌به‌رفراوانی هه‌بێت سنوره‌کانی له چه‌ند بڕگه و خاڵێک که په‌یوه‌ندی به ئازادی که‌س و گروپه‌وه هه‌یه چڕکرابێته‌وه. له هه‌ر وڵات و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌جۆرێک سنوره‌کان داده‌ندرێن (درێژەی زیاتر…)
وایه کاکه سه‌رده‌شت نه بارزانی و نه که‌سی ئه‌وان خودا نین
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The Tonight Showیا به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی له‌م شیوه‌یه له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپادا بکه‌ن، ئه‌وجا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که سه‌رده‌شتی گیانگه‌ش ویستوویه‌تی ئه‌م رێگایه بۆ ئاراسته‌کردنی ره‌خنه‌کانی بگرێته‌به‌ر. (درێژەی زیاتر…)
هه‌لبژرادنی ئێراق: لاوازی و بێتوانایی کورد له رابردوودا و ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌رخان
19 سالی رابردوو ئاستی توانا و راستی ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌ی باشوری کوردستان له‌ئاستی کوردستان و ئێراقدا به‌گونجاوی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و فاکتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌مان بۆ کردن پشتگیری به‌هیزمانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته له‌ئاستی ئێراقدا ناکه‌ن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه وا‌بکات ئه‌مجاره ده‌نگده‌ری کورد ئه‌و دوو پارته‌سزا بدا و له ئه‌لته‌رناتیڤ بگه‌رێت که له‌باری ئێستادا لیستی گۆڕان وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤ خۆی ده‌خاته‌روو. (درێژەی زیاتر…)
كۆمه‌ڵکوژی واتای ژینۆساید ناگه‌یه‌نێ
به‌کورتی به‌کارهێنانی وشه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بۆ تاوانی گه‌لکوژی هه‌ڵه‌یه، چونکه له‌لایه‌ک واتای تاوانی گه‌لکوژی ناپیکێ، له‌لایه‌کیتر لاسایی وشه‌ی “اباده جمه‌عیه” ی عه‌ره‌بیه که له‌بنچینه‌دا هه‌له‌یه. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی جینۆساید هه‌ڵه‌یه، زمانی کوردی وه‌کو زمانی عه‌ره‌بی کێشه‌ی پیتی گ و ژ نییه، بۆیه به‌کارهێنانی راست گینۆساید یا ژینۆسایده نه‌ک جینۆساید. گونجاوه چه‌مکی گه‌لکوژی وه‌کو وشه‌یه‌کی کوردی بۆ تاوانی ژینۆساید به‌کاربهێنرێت، که ده‌توانێ واتا و مه‌به‌ستی چه‌مکه ئۆرگیناڵه‌که Genocide گینۆساید بپێکێت. (درێژەی زیاتر…)
کۆتایی ئیسلامیی سیاسیی لە کوردستان – دیمانه
“مانگی ئیسلامیه‌کان کاتێ ئاوا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی، ئازادی، کراوه‌یی و لێکدانه‌وه سیکولاره‌کان بچه‌سپێندرێن و له کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بن. هێشتا ئه‌وه له باشوری کوردستاندا نه‌هاتۆته‌دی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆری ماوه بگاته ئه‌و ئاسته. دیاره ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که له‌به‌ر کێشه رامیاریه‌کان به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و قه‌یران بچن، ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌یان هه‌یه”. (درێژەی زیاتر…)
چاودێری کوردۆساید – چاک و کۆنگرەی سێیەم – دیمانه
پێویسته چاک کاره‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسیاره‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی چر بکاته‌وه، له کێشه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ و کار و بۆنه رامیاریه‌کان دوورکه‌وێته‌وه. پێویسته زمانیكی نارامیاری، بێلایه‌ن و سه‌رده‌میانه له دوان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌کاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی دیکه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکردن. دیاره گرنگه درێژه به خاڵه باشه‌کان بدرێن و به‌هێزتربکرێن… (درێژەی زیاتر…)