ڕیفەراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ ڕیفەراندۆمی گەل بوو

بۆ مێژوو: دوای ڕووخانی سەدام، بزوتنەوەی ڕیفەراندۆم دروست بوو و داوای ڕیفەراندۆمیان لەسەر سەربەخۆیی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ١.٧٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و حەوتسەد هەزار ئیمزایان گەیاندە نوێنەری یوئێن و بەغدا.. خەڵک دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو. ئەوە ئاواتی ڕاستەقینەی گەل بوو.

مەسعود بارزانی هەرگیز دانی بەو بزووتنەوەیە نەنا و شێلگیرانە کاری بۆ دروستکردنەوەی عێراق دەکرد، ئەوسا گوتی “هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنە”. جەلال تاڵەبانی خەریکی پلانی دروستکردنەوەی عێراق بوو و ئەوسا گوتی “سەربەخۆیی خەونی شاعیرانەیە”.

لەهەمووی ئازاردەرتر ئەوەبوو نوێنەری بزووتنەوەکە کە پیاوی حزبەکان بوو لە بەغدا گوتی ئەم ئیمزایانە بۆ سەربەخۆیی کۆنەکراونەتەوە.

ئەم وتارە ئەوسا نووسراوە:

ڕیفەراندەم لەبەرچی و بۆ چی و دەبوایە چی بکات؟

شاخەوان شۆڕش، دانیمارک 25.5.2004

بانگاشەکردن بۆ ڕیفەراندەم کۆنترە لەخودی دروستبوونی بزوتنەوەی ڕیفەراندەم، دیارە مەبەستم ئەو بانگ و هەوڵانەیە کە بۆ دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی نەتەوەیی دران. لەدوای ڕوخانی ڕژێمی داگیرکەری بەعس، گۆڕانکارییەکان پێداوێستی بەڕیالیزەکردنی ڕیفەراندەمیان لە باشووری کوردستاندا زیاتر هێنایە پێشەوە. لەبیرمان نەچێت هەندێ فاکتەر کە پشتگیری مافی چارەنووس و ڕیفەراندەم بۆ نەتەوەیەکی ژێردەست دەکەن، بەر لە ڕوخانی بەعسیش لەلایەنی یاسایی و تیۆریەوە هەر هەبووین. پرەنسیپەکانی مەڕ مافی چارەنووسی گەلان لە چارتەر و بڕیارەکانی یوئێن و ڕێکەوتنە نێونەتەوەییەکان کە لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوو دەرکراون، ڕاشکاوانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن

ئەم وتارە ئەوسا بڵاوکراوەتەوە و بۆ زیاتر خوێندنەوەی دەتوانن کلیکی بەستەرەکە بکەن.

http://kadirshorsh.com/?p=1881