بەڵێ” یەکی سەیر، “گەماڕۆی پاسیڤ” ی کوردستان و سکەنداڵی “پرەنسیپی ڕێکەوتن”

دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان جگەلەوەی لایەنگرانە لە بنچینەیاساکە دوان، هەڕەشەیان لەخەڵک کرد و ناوناتۆرەیان بۆ دژەکان دروستکرد. ئەوەش خۆی لەخۆیدا بڕوانەبوونە بە “ئازادی بیروباوەڕ”، کە خۆیان ڕۆژانە بانگاشەی بۆ دەکەن. بەگوێرەی هەندێ سەرچاوە، وەزیری ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتیەکەی سلێمانی (فەتاح زاخۆیی) لەسەر کارەکەی دەرکراوە، چونکە ناوبراو بە “نا” دەنگی داوە. ئەوەش دیسان پشتگیری ئەوەی سەرەوە دەکات.

28 ی حوزەیران سەرکەوتنی کێ؟

 بەرلە  ١٣ ساڵ لەو وتارەدا رەخنەی تووند ئاراستەی رەوتی ئێراقچیانەی پارتی و یەکێتی دەکرێت لە ئەنجامی پەسندکردنی دەستوری ئێراقی بێ مافی چارەنوس و دروستکردنەوەی ئێراقدا، بەمجۆرە سەختکردن و لەباربردنی ئەگەرەکانی سەربەخۆیی لە دەرفەتی دوای رووخانی ڕژێمی بەعسدا . رۆژگار پێشانیداین ئەوان لە کوردستان و نە لە ئاستی ئێراقدا سەرکەوتوو نەبوون. ئێراق کە بەهاوکاری سەرانی کورد بەزۆر پێکەوەنرایەوە، خەڵتانی خوێنکرا […]

“فاولەکانی” مەسعود بارزانی

سەبارەت بە رەخنەی یەکێتی ئەوروپا، پێشتر نوێنەری یەکێتی ئەوروپا پێیان گوت: ریفەراندەم ئەوها یەکلایەنە خراپە و پێویستە لەگەڵ بەغدا کێشەکان چارەسەر بکەن و بە پێی دەستور ڕێککەون.  مەسعود بارزانی ئەو ئامۆژگاریەی ئەوانی پێ باش نەبوو و گوتبووی “دژی خواستەکانی خەڵکی کوردستان مەوەستنەوە”. ئەو لە مەبەستیان نەگەیشتووە، وەڵامەکەی چەوتە، چونکە ئەوان نەیانگوتووە دژی سەربەخۆیی کوردستانن. جگەلەوەی […]

جێگیرکردنی مافی چارەنوس وەک گەرەنتی یاسایی

 داننان بە مافی تەواوی کەمینە لەچوارچێوەی ستاتدا و چەسپاندنی مافی چارەنوس لە یاسای بنچینەیی ستاتدا، بەمجۆرە بەیاساییکردنی جیابوونەوە لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدرالیدا، واتای ئەوەیە ئەو نەتەوە یا گەلە کەمینەیە خۆی سەرپەرشتی ناوچەی ژێردەستی خۆی لەلایەنی ڕامیاری، ئابووری، دارایی، یاسایی و بەڕێوەبردنەوە دەکات، واتە بەبێ خۆتێکەڵکردنی سەنترال. لەهەمان کاتیشدا بەشداری لە دەسەڵاتی فیدرالی بەپێی ڕێژەی خۆی […]

لەبەرچی رەخنە لە ریفەراندۆمی یەکلایەنە دەگیرێت؟

ئەو گەلە ناسەربەخۆیانەی کە لەڕێگەی دایەلۆگەوە گەیشتنە ڕێکەوتن و لە ڕێگەیەکی کۆنسترەکتیڤانەی دیموکراسیانەدا گەیشتنە سەربەخۆیی، توانیان مەترسی شەڕ و ناکۆکی، گەماڕۆ و گۆشەگیری بەلاوەبنێن، توانیان سەرکەوتووانە بگەنە هەواری سەربەخۆیی و زوو پشتگیری وڵاتانی جیهان بەدەست بهێنن و ببنە ئەندامی نوێ لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا. بۆ نمونە جیابوونەوەی سلۆڤاکیا لە چیک، جیابوونەوەی مۆنتنیگرۆ لە سربیا، جیابوونەوەی خوارووی […]

 
© KadirShorsh