خۆپیشاندان بۆ بنیاتنان و باشترکردن

هەڵەیە خۆزگە بە گەڕانەوە بۆ ژێردەستی عێراق بخوازرێت. عێراق وێرانەیە و بەدەردی گەندەڵی، تایفی و مەزهەبیەوە دەناڵێنێت. شۆڤینیزمی ئیسلامی و ناسیونالیستی لەوێ بەهێزە و بێگومان دەستیان بڕوا نەک تەنها ئازادی تاک، بەڵکو دژی مافەکانی گەلی کوردستان دەوەستنەوە و بەرهەمی کۆڕەوەکەی گەلیش ناهێڵن.

کاک عومەری سماقوڵی کۆچت بەخێر

کاک عومەر مەولود کەسایەتیەکی پاک و قارەمان، بەڕیز، سینگفراوان و میوان دۆست، لەرۆژانی سەختی خەباتی نهێنی لە شاردا لە هەشتاکاندا هەمیشە ئامادەی هاوکاری بوو، ئەگەر مەرگ لەبەردەمیشی بوایە کێشەی نەبوو. لە دەستوەشاندن لە هێزەکانی رژێم بوایە یا ئەرکیتری حزبی بوایە ئەو هەرگیز گلەیی نەبوو.

چارلی هەبدۆ

گۆڤارەکە وابووە و ڕێبازەکەی وابووە کە لە ڕەخنەکانیدا گاڵتە ئامێز و ڕەق و تیژ بێت، گاڵتە بە کەسایەتیەکان بکات و لەمیانەیدا رەخنەی تیژ ئاراستە کردووە. ئەو کارەی نووسەرانی رۆژنامەکە کردوویانە لە چوارچێوەی مافی ئازادی دەربڕیندا بووە و مافێکە لەدەستوری فەرەنسادا چەسپێندراوە.

ئازادی دەربڕین لەسەرووی هەر دینێک یا بیروباوەڕێکە

فەرەنسا دژی دینی ئیسلام نییە، بەلکو دژی ئیسلامیستەکانە، چونکە ئیسلامیستەکان دژی ئازادی و دیموکراسین. لە فەرەنسا ئازادی دەربڕین هەیە و رەخنە لە هەموو کەس و ئایینێک دەکرێ بگیرێت… ئازادی دەربڕین مافێکە و هەموو کەس هەیەتی، هەرکەسە خۆی ئازادە چۆن ڕەخنە دەگرێت، بۆیە دیدەکان لەمبارەیەوە جیاوازن، زۆرینە لەگەل ئەوەیە هۆشیارانە سوود لەو مافە وەربگیرێت…

میت فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا دەگرن و دەیبەن

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا: میتی تورکیا ئەندامی پەکەکە فەرهاد تەکینەر (بۆتان) لە باشوری کوردستاندا گرتووە و بردوویەتی بۆ تورکیا. بەپێی رۆژنامەی دەیلی سەباحی تورکی کە لە خوارەوە لینکەکەم داناوە. گوتن هەیە کە فەرهاد تەنها لایەنگری پەکەکە بووە و ئەندامی پەکەکە نییە. رۆژنامە تورکیەکانی سەر بە دەسەڵات هەمیشە ڕاستیەکان دەشێوێنن و دژی کوردن.

هەندێ تێبینی لەسەر وتارەکەی مەسرور بارزانی

خۆ من ڤایرۆسی کۆرۆنام نەهێناوە: ئەو نەیهێناوە بەڵام مەسروور چی بۆ خەلکی ئەو کۆمەڵگەیە کرد کە خۆی لێی بەناو سەرۆکە؟ چەند نەخۆشانەی دروستکرد؟ چەند گرنگی بە نەخۆشخانەکاندا؟ چەند داوودەرمان و پێداویستیە سەرەتاییەکانی خستە بەردەست خەلکە نەخۆشەکە؟ چەند هاوکاری کرێکار و فەرمانبەر و خاوەن پیشە بچووکەکانی کرد و قەرەبووی زیانەکانی بۆ کردنەوە؟ چەند مووچەی کرێکار و […]

١٦ ی ئۆکتۆبەر یەکێ لە لوتکەکانی ئیپۆکی شەرمەزاری ( ١٩٦٤-٢٠١٩)

ئەوان دەیانتوانی دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا لە ڕاگەیاندنێکی کراوەدا بەخەڵک بڵێن “کە رێکەوتووین و دەکشێینەوە، چونکە بەری ئێراق و ئێرانمان پێ ناگیرێ و نامانەوێ گوند و شارەکان وێران بن و خەڵک بەکۆمەڵ بکوژرێن”. بۆیە ناپاکی ئەوەبوو کە یەکێتی و پارتی لەیکتر بەفێل بوون و هەریەک بۆمەبەستێک کاری دەکرد کە لێرشدا خەڵک باجەکەیاندا. بێگومان هەر ڕێکەوتنێک […]

دانیمارک و کاردانەوەی دژ بە هەولی تیرۆریستانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران

لە رۆژی ٢٨ سەپتەمبەری ٢٠١٨ دا هەوڵێکی هێرش و کوشتن لە لایەن پۆلیسی نهینی دانیمارکەوە بەری پێگیرا و پووچکرایەوە. دەگوترێت هەوڵەکە مەبەستی کوشتنی سێ کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی لە شاری رینگستیددا بووە. ئەو ڕۆژە کەسێكی سەر بە دەزگاری هەواڵگری ئێران (کە ئێرانیە و رەگەزنامەی نەروێژی هەیە) دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کرا. بەپێی لێدوانەکانی پۆلیسی […]

فەخری بەگ کەسایەتیەکی ژیر و خۆشەویست

فەخری بەگ پیاوێکی زۆر باش و سەخی و راستگۆ بوو، بەیەک چاو سەیری هەموو حزبەکانی دەکرد، ڕیزی هەموو پیشمەرگەیەکی وەکو یەک دەگرت، بۆیە پێشمەرگەی حزبەکان ڕێزیان لەو دەگرت. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو کەسایەتیە ژیر و مەزنە.

گەمەی ریالپۆلیتیک و چارەنوسی کوردان

یاری زلهێزەکان هەمیشە ریالیستانەیە و باکی بە گەلانی ژێردەستە نییە، بۆ زلهێزەکان تاکە مۆرالێک لە ریالپۆلیتیکدا هەبێت ئەوەیە چۆن دەتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان و پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانیان بکەن. ئەگەر مافی گەلێکی بێوڵات یا کەمینەیەک لەگەل بەرژەوەندی ئەوان تەبابێت، دەکرێ ململانێکە بەسوود بۆ ئەو گەلە بشکێتەوە، ئەگەرنا ئەوان ڕزگارکەری گەلان نین و ناشبن.

 
© KadirShorsh