خارە سەید کاکە بە سەربەزریی سەری نایەوە
لە کاتی هەرەسی خەباتی چەکداریی ئەیلول لە بەهاری ساڵی ١٩٧٥دا، یەکێ لە فەرماندە سەربازییە دیارەکان بوو کە دژی وەستاندنی شەڕ بوو و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی نەغەدە و مەهاباد لەگەڵ کادیر و فەرماندە ناڕازیەکاندا وەکو دکتۆر خالید و عەلی عەسکەری، عەلی هەژار، سەید سەلیم، قادر شۆڕش، مەلا ناسیح، ڕەحمان گۆمەشینی، سەید مەجید و زۆری دیکە کردووە. […]
یەکەم بەردی سەنگەر، بەشێک لە ژیاننامەی ژەنەڕال سەید سەلیم
ئازایەتی بەس نییە بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە سەرکردەیەکی بەتوانا و لێهاتوو، سادەیی و ڕووخۆشی لەگەڵ پێشمەرگەکانی، ژیریی لە پلان دانان و لەبەرچاوگرتنی گرنگیی ژیانی خەڵک و پێشمەرگە، گرنگیدان بە دیسپلین و ڕێکخستنی پێشمەرگەکان، هەروەها بڕوا هەبوون بە بیری ڕزگاریی و ئامانجەکانی، ئەو تایبەتمەندیانەن وادەکەن بەهای ئەم سەرکردەیە بەرزبێتەوە و ببێتە خۆشەویستی پێشمەرگە و خەڵک. سەید […]
دلزار حوسین نمونەی ئازایی
شاری کۆیە هەندێ کەسی هەرە ئازا و شۆڕشگێری تێدا هەلکەوت کە لە خەباتی چەکداری رزگاریخوازیدا بێهاوتا بوون، دلزار حوسێن یەکێ لەو پێشمەرگانەیە کە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی کوردایەتی بوو و لە ئازایەتیدا کەموێنە بوو. دلزار لە خەباتی نهێنیدا لە ریزەکانی رێکخستنەکانی سۆسیالست چاڵاک بوو، کە بۆ یەکەمجار شاری کۆیەی بەجێهێشت، چاڵاکیەکی کەموێنەی ئەنجامدا ئەوجا هاتە شاخ.
مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!
تەنها کاتێک دەکرێ چارەسەری دروست دەستنیشان بکرێت، ئەگەر نەترس و بێلایەنانە لە هەڵە و کەموکوڕیەکان بڕوانین. کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێداهەڵدانی تاڵەبانی..
ڕیفەراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ ڕیفەراندۆمی گەل بوو
بۆ مێژوو: دوای ڕووخانی سەدام، بزوتنەوەی ڕیفەراندۆم دروست بوو و داوای ڕیفەراندۆمیان لەسەر سەربەخۆیی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ١.٧٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و حەوتسەد هەزار ئیمزایان گەیاندە نوێنەری یوئێن و بەغدا.. خەڵک دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو. ئەوە ئاواتی ڕاستەقینەی گەل بوو.
لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی سۆسیالیستدا
بزوتنەوەی سۆسیالیست لە 8/8/1976 دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. یەک لە پەیامەکانی نەهێشتنی دووبەرەکی مەلایی و جەلالی بوو، پێیوابوو دەتوانێ ئەم پەتایە لەیەخەی باشووری کوردستان بکاتەوە. بەداخەوە لەبەر گەلێ هۆکار سەرنەکەوت. ئەو سۆسیالیستەی ئێمە دەمانناسی لە ساڵی 1992 نەما و بووە مێژوو.
مامۆستاکەی گوندی سێنان
ساڵانی 1979-1980 لە گوندی سێنان لە دۆڵی سماقولی مامۆستایەکیان بۆ قوتابخانەی سەرەتایی ئەوێ دامەزراندبوو، کاکی مامۆستاش لە هەفتەی یەک ڕۆژ دەهات و بە پەلە هەندێ وانەی بە قوتابیانی دەگوت و خێرا دەگەڕایەوە شار.
لەسەر دەسەڵاتە دادوەریی بەدەست بهێنێت:بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەنفالچییەکان
کاتێ دەسەڵات دژی بەدادگایی گەیاندنی تاوانباران بوەستێت، سروشتییە کە هەندێ لە کوسوکاری قوربانیان بیر لە تۆڵە بکەنەوە و بەدەستی خۆیان سزای تاوانباران بدەن. بەداخەوە تۆڵەکردنەوە دوژمنداریی لێ دەکەوێتەوە و زیانی زۆرە، لە کاتێکدا دەسەڵات میلیشیاییە و خەڵک هەمووی چەکدارن.
دادە ئامین دایکە مەزنەکە
داپیرم لۆخۆی دەست بە کاری نەخش کردن، پاقڵاوە دروستکردن و نان کردن دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و کیژۆرەکەی پێک دێنی. قەت موحتاجی دەستی کەس نابی.
کە لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر ڕاپەڕین
بۆ مێژوو: لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ دا خەڵکی هەولێر لە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس ڕاپەرین و هەولێر ڕزگار کرا. لە هەر گەڕەکێکدا خەڵک قارەمانانە لە دامودەزگاکانی ڕژێم هاتنەدەست و زوو دەستیان بەسەردا گرتن.