دەربارە
ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه، بۆ ئه‌وه بتوانین له لایه‌ک به‌تایبه‌تی ژیان و بیره‌وه‌ریه‌کانی قادر شۆڕش بخه‌ینه‌ڕوو، له لایه‌کیتر نوسین و بابه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه بڵاوبکه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و نوسینانه‌ی که تایبه‌تن به قادر شۆڕش، له لایه‌ن که‌سان و دۆستانی تره‌وه نوسراون و ده‌نوسرێن، بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ژیان و بیره‌وه‌ریه‌کانی قادر شۆڕش گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندووه، که له بواری خه‌بات و کوردایه‌تیدا چاڵاکانه و بێ‌وچان راسته‌خۆ به‌شدار بووه.
ئه‌و مرۆڤه خه‌باته‌که‌ی بۆ ئه‌وه نه‌بوو پاداشت وه‌رگرێ، یا ببێته خاوه‌نی پله‌وپایه و سه‌رمایه، ئه‌و ئه‌وه‌ی هه‌شی بوو له‌سه‌ر کوردایه‌تی دانا و بۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌ی کورد ته‌رخانیکرد. ئه‌و هه‌رگیز خۆی له هه‌ژاران، کرێکاران و جۆتیارانی گه‌له‌که‌ی جودا نه‌کرده‌وه، لای ئه‌و ڕزگاری کوردستان و ئاسوودیی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌مه‌ندی بوو.
ئه‌و ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی رۆژانی خه‌باتیدا به‌رپرسیاریی له‌ئه‌ستۆدابوو و کادیرێکی پێشکه‌وتوو و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتێکی رامیاری کوردستان بوو، به‌ڵام هه‌میشه ساده و ساکار له ڕیزه‌کانی پێشه‌وه، شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی خه‌باتی خۆی درێژه پێدا.
قادر شۆڕش دژی پیاوسالاری بوو و شێلگیرانه بڕوای به یه‌کسانی و مافی ژن هه‌بوو، هه‌میشه پشتگیری ژنانی کوردی له کرانه‌وه و پێشکه‌وتندا کردووه، ئه‌وه‌ش به هه‌لسوکه‌وت و کرداره‌کانیه‌وه دیاربوون.
پێمانوایه خوێندنه‌وه‌ی ژیانی رامیاری ئه‌و مرۆڤه، خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی گرنگی خه‌باتی رزگاریخوای خه‌ڵکی کوردستان ئاشنا ده‌کات.
ئاگادارکردنه‌وه‌مان له زانیاری و تێبینیه‌کانتان به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ژیانی خه‌باتی رامیاری قادر شۆڕش، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینمانه، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه هیوادارین به نوسینه‌کانتان ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.