کەناڵی NRT و چاوپێکەوتنی قاسماغا
کەناڵی نالیا چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو تاوانبارە دەکات و راکانی ئەو بڵاودەکاتەوە. تاوانبار هەرچەندی تاوانبار بێت، مافی خۆیەتی رای خۆی دەربڕێت. بۆیە کێشە ئەوە نییە ئەو تاوانبارە ڕای خۆی دەردەبڕێت، کێشە ئەوەیە چۆن و بەچی شێوەیەک، بەپێی چ رۆژەڤێک. بۆیە دەکرێ پرسیار بکرێت مەبەست لە نیازی ئەو کەنالە چیە و دەیەوێ چی بەخەڵک بڵێت و پەیامەکەی […]
لێبوردنی جاشان له‌نیوان به‌رژه‌وه‌ندی پارت و گه‌ل دا
دیاره لێبووردنی جاشه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی (که پیکهاتبوو له 8 پارتی ڕامیاری) بوو. پێویسته بگوترێت پارتی ڕامیاری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین، به‌ڵکو ده‌ستکردی که‌سانێکی هوشیاری یا خاوه‌ن پلانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن. که ئه‌و پارتانه له‌بارودۆخی گونجاو‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، هه‌رچه‌ندی شۆڕش و خه‌باتیان کردبێت، ئه‌وانه به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نازاندرێن. ده‌کرێ وه‌کو نوێنه‌ری ناکایی […]
8 ی مارس خەباتێکی نەپساوە بەرەو ئازادی و یەکسانی
لە کوردستاندا بەگشتی ژنان رۆژانە بەرەوڕووی چەوساندنەوە و جوداکاری دەبنەوە، رۆژانە بەروەرووی تیرۆر و کوشتن دەبنەوە. بۆیە کۆمەڵگەی کوردستان یەکێ لەو کۆمەڵگانەیە کە خەباتی ژنان بۆ ماف و ئازادیەکانیان بە رێگەیەکی سەختدا دەروات و کۆسپی زۆری لەبەردەمدایە. مۆدێرنکردنی کۆمەلگە و کرانەوە لەسەر بنچینەی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپە دیموکراسیەکان تاکە رێگەی راستی کۆمەڵگەی کوردستانە کە دەتوانێ […]
هەرەسی پرەنسیپە مرۆییەکان لە سایەی کۆنەپارێزی و پیاوسالاری و تاریکپەرستیدا
هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوێوە دەستپێدەکەن کە بیروباوەڕی ئایینی و ئیسلامیانە یا هەر روانەگەیەکی دیکەی کۆنەپارێز و پیاوسالار باوک و مام و برا دەکاتە ئاغای بڕیارەکانی خێزان سەبارەت بە ئازادی ژن و چارەنوسیان. هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوەوە سەرهەڵدەدەن کاتێ ئازادی مرۆڤ لەژێرناوی ئاییندا قەدەغە دەکرێن.