ڕیفەراندۆمە چەوتەکەی ٢٠١٧

کێشەی ڕیفەراندۆم هەرگیز بەڵێ یا نەخێر نەبوو… بێگومان خەڵک هەمووی سەربەخۆییان دەوێ، کێشەکە بێ بنەمایی و نائامادەییی هەنگاوەکە بوو.

25-9-2023

کێشەی ڕیفەراندۆم هەرگیز بەڵێ یا نەخێر نەبوو… بێگومان خەڵک هەمووی سەربەخۆییان دەوێ، کێشەکە بێ بنەمایی و نائامادەییی هەنگاوەکە بوو. ڕیفەراندۆم بێ بوونی بنەماکان و ڕێککەوتنەکان هەرگیز سەرناکەوێ، چونکە کەمینەیەکی نێو وڵاتێکی نادیموکراسی توانای بەرگەگرتنی سنووردارە لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرگری لێ ناکات و دانی پێ نانێت. ئەگەر کورد وەکو ڕوسیا بەهێزبووایە دەیتوانی ڕیفەراندۆم بکا و منەتی کەسیش نەزانێت وەکو روسیا لە نیمچەدورگەی کرم ئەنجامیدا، کەسیش نەیتوانی لێی بسەنێتەوە. خەڵکی مۆنتنیگرۆ ڕیفەراندۆمیان کرد و سەرکەتووبوون چونکە بنەماکانی ڕیفەراندۆمەکە و ڕێککەوتنەکان هەبوون. خوارووی سودان بە هەمان شێوە. بۆیە سیاسەت بە سۆز ناکرێت (ریالیستانە سەیری بابەتەکە بکەن).

ئەم وتارەم لە ساڵی ٢٠١٩ نووسیووە:

لە باوکەوە بۆ کوڕ و برازا: گەمەی بەرژەوەندیەکان لە تارمایی هەرەتەکردنی گەلدا

تۆماس هۆبز (١٥٨٨-١٦٧٩): مرۆڤ خۆپەرستە و بەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆی دەکەوێت. مرۆڤ عەودالی شانازی و لایەنگیری و تۆڵەیە. دەسەڵاتی سەرکوتکەر و باڵا بۆ کۆمەڵگە پێویستە و دڵنیایی بۆ مرۆڤەکان دابین دەکات بۆیە لەسەر مرۆڤەکانە ملکەچی بن. ئەو رێکەوتنە پێویستە.

مەکیاڤیلی (١٤٦٩-١٥٢٧): ئامانج بەکارهێنانی هەر کەرستە و رێگەیەک رەوا دەکات.

لە دیدی ریالیستی کلاسیکدا لە ئاستی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتدا شتێک نییە بەناوی مۆرال، چاکەخوازی یا مافی مرۆڤ، لەسەر دەسەڵاتدارە ئەوەی لەبەرژەوەندی دەوڵەتدایە ئەوە بکات بێ گوێدانە تێگەیشتنی مرۆڤدۆستانە یا لێکدانەوەی مۆرالئامێز.

بۆ زیاتر خوێندەوە کلیکی سەر بەستەرەکە بکەن

http://kadirshorsh.com/?p=1712