هه‌لبژاردنی کوردستان: هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی به‌ بوون و ئاستی به‌هێزیی ده‌نگه‌ مۆدێرنه‌ ره‌خنه‌گره‌کانه‌وه‌ به‌نده‌

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ جیاتی ملدان بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه‌ به‌مجۆره‌ دروستکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی‌ جێبه‌جێکردن، کانونی و دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه‌ له‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کانی که‌ له‌ وڵاتانی دیموکراسی پیاده‌ ده‌کرێن، سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار‌ وه‌کو دوو میرنشین هاتن نیوه‌به‌نیوه‌ ڕێککه‌وتن، له‌ میانه‌یدا کۆمه‌لگه‌یان زیاتر خسته‌ ژێرچنگی خۆیان،

هه‌لبژاردنی کوردستان: دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو و ئه‌گه‌ره‌کانی گۆرانکاری له‌ باری ئێستادا

جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی سه‌رکرده‌کان و به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی ی.ن.ک له‌ جه‌لال تاله‌بانی و هه‌وادارانی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه‌ ره‌خه‌نه‌گرتن و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن دروستکردن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان و لایه‌نی دیکه‌، دیارده‌یه‌کی نامۆ نین، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌ مێژووی ئه‌م دوو پارته‌ بده‌ینه‌وه‌

ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بوونی گۆڕان له‌باشوری کوردستاندا

به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوودا بارودۆخی رامیاری ئێستا گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌م گۆڕانه ‌له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له ‌کاروباری رامیاری ناوخۆی ئێراقدا له‌دوای 2003 دا یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی ناوه‌. ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ئه‌گه‌رچی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی خۆیان هاتونه‌ته ‌ئێراق، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن

ده‌سه‌ڵاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کانوندانان، جێبجێکردن و دادوه‌ریدا

له‌م وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنج ده‌ده‌ینه‌ ده‌سه‌لاتی پارت به‌سه‌ر پارله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و داوه‌ری له‌ باشوری کوردستاندا له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ک و پ.د.ک دا.   پارله‌مان له‌دوای دابه‌شکردنه‌ ففتی ففتیه‌که‌ی ساڵی 1992 که‌وته‌ژێرده‌ستی هه‌ردوو پارت.

له‌ ففتی ففتیه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ففتی ففتی

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان رێککه‌وتن، پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ له‌ هه‌موو بواره‌ رامیارییه‌کان ته‌واو په‌رواێزکران. دابه‌شکردنه‌که‌ له‌ خاوێنکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگه‌یه‌که‌وه‌ تا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی گرته‌وه‌.

تێپه‌راندنی ده‌ستوری کوردستان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی داسه‌پێنه‌رانه‌‌

ده‌ستوری کوردستان که‌ له‌ ئۆگستی 2006 دا بڵاوکرایه‌وه، دوای نزیکه‌ی سێ ساڵ بێده‌نگ بوون و به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌ مانگێک هاته‌وه‌ ناو ناوان و به‌په‌له‌ له‌ پارله‌مان په‌سند کرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 25ی ژوڵایدا گشتپرسی له‌سه‌ر بکرێت. ده‌ستوره‌که‌ به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک و هه‌ندێ پارتی  پشتگیریکه‌ری ده‌سه‌ڵات (چوار پارته‌که‌) دارشتراوه‌.

 
© KadirShorsh