وەفاداریەک بۆ شەھیدی نەمر قادر شۆڕش

ژیانێک لە پێناو گە ل و نیشتمان پڕ دە ردە سە ری و گرتن و زیندان عومرێک بە سە ر چوو پڕ ئـازارو ئـاخ لە دە شت و دۆڵ و لە ئـەشکە وت و شاخ بۆ گیانی دوژمن ھە ر وە کوو ئـاگر پیاوی ڕۆژی ڕە ش شە ھید مام قادر

بەڵێن و پەیمان

بەڵین و پەیمان وەک هەناسەی منداڵە ڕاکردووەکان هاکە هاکە لەگەڵتاندام، تا دواین هەوڵ و تەکان بڕوا بکەن وەکو بارانی تازە بەهار تا دوا هەنگاو، بە دەماری هەزری مندا دێنەخوار

بۆ ئەحمەد فەقێ ڕەش

خەونەکەی  تۆ بوکێکی  شەنگ و  تەرزە، وەک  داربەڕوو چڕ وەک  گیانی  کاکەشین پاک، وەک  هەڵگورد  بەرزە

بنوو گیانە

بنوو ئەی ئەستێرەی ئاسمانی شەنگال و فریشتەی هەواری مەلەکە تاوس بنوو ئەی سیمبۆلی بێگوناحی و پاکیی مندالە گەلکوژکراوەکان بنوو ئەی منداڵە بێنازەکەی کوردەواریم بنوو ئەی بەرزتر لە چیای شەنگال و سپیتر لە بەفری قەندیل

ترۆپکی ئازار

بۆ ئەو جگەرگۆشانەی بێئاگا و بێتاوان ئاوارەی چیای شەنگال بوون و لە تینوانا و لە برسانا گیانیان لەدەست دا نەتزانی بۆ!؟ ئاسمان نەبووە دەریایەک ئاو!؟ چیا نەبووە بیابانێ نان!؟ دار و بەرد گەمەی منداڵان!؟ ئاخ بابۆڵەی جوان!؟ هەوار نەبووە باخی گوڵان!؟

پەیامی سوار

لە یادی ٣١ ساڵەی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا  ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە.. پێشمەرگەیێ،  پیرکاروانێ لەزەردەی خۆرئاوا،  بە بناری سەفیندا درشت و نەرم  هەنگاوی دەنا دەڵێن؛  سەفین  هەموو جارێ بۆئەو سوارە      سروودێکی  یاخی  دەچڕێ ..

دلزار حوسین نمونەی ئازایی

دلزار کوڕی بەرخۆدان بوو و نەبەردیەکانی شەفیق زاهیر لەگەڵ خەونەکانی ئەو تێکەڵ بوون و دواڕۆژی شۆڕشگێڕانەی ئەویان لەزووەوە وێنەکرد. ئەو گڵپەی لەبننەهاتووی خەڵکی ستەمدیەدە بوو و بۆ گەیشتن بە ئاسۆ هەڵپەی دەکرد. دلزار هەڵگری ئازارەکانی حاجی قادر و سامی عەوداڵ بوو، لەگەڵ رەزمی گۆرانیەکانی سێوەدا بەسەر شار و دەشتدا روو لە ئاسۆ گوزەری دەکرد.

دیار ئەستێرەیەکی گەشاوەی خەبات

دیار لە ڕێککەوتی ٣٠ی ژولای ساڵی ١٩٨٢ دا لەلایەن سەرۆکجاش مەلا عوزێر و محاون ئەحمەدی سەر بە ئەمنی قوشتەپە لە گوندی قۆڵتەپە دەستگیردەکرێ. لەلایەن رژێمی بەعس دستگیر کرا و شونبزر کرا کە دواتر لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٥ دا لەگەل هاورێی نەجمەدین مستەفا لەسێدارە دەدرێت و دەچێتە ڕیزی گیانبەختکردووانی رێگەی ڕزگاری کوردستان.

له‌ خه‌ومایه‌

لەخەومایە کوردستانم ئازادەو لەگشت شاروگوندێ ئاڵای بەرزی شەکاوەیە کوردستانم ئارامەو هەموو بەربەیانێ گۆرانی ژینێکی نوێی لەدەمدایە

قادر شۆڕش له‌ قه‌سیده‌ی پیره‌ هه‌ولێردا

به‌شێکه‌ له‌ قه‌سیده‌ی پیره‌ هه‌ولێر، دیوانی هه‌ناسه‌ی پایز نوسینی عوسمان هورمزیار ده‌یه‌وێ له‌ ده‌فته‌ری ژینی وابنوسرێ ئه‌و پیاوه‌ وه‌ک داربه‌ڕوو دانانه‌وێ

 
© KadirShorsh