دلزار حوسین نمونەی ئازایی

شاری کۆیە هەندێ کەسی هەرە ئازا و شۆڕشگێری تێدا هەلکەوت کە لە خەباتی چەکداری رزگاریخوازیدا بێهاوتا بوون، دلزار حوسێن یەکێ لەو پێشمەرگانەیە کە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی کوردایەتی بوو و لە ئازایەتیدا کەموێنە بوو. دلزار لە خەباتی نهێنیدا لە ریزەکانی رێکخستنەکانی سۆسیالست چاڵاک بوو، کە بۆ یەکەمجار شاری کۆیەی بەجێهێشت، چاڵاکیەکی کەموێنەی ئەنجامدا ئەوجا هاتە شاخ.

ئایا قاسماغای کۆنە جاش دەگیرێت

“دادوەر بە پشتبەستن بە سكاڵای كەسوكاری پێشمەرگەكە و گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا دەردەكەوێت قاسم ئاغای کۆیە بە یاوەری هێزێکی سوپاس عیراق و ژمارەیەك لە جاشەکانی فەوجەکەی پێشمەرگەیەكیان بەدیلگرتووە، بڕیارەكەی دەركرد”، سەرچاوەكە جەختیكردەوە “دادگا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەهۆی بونی بەڵگەی تەواو لە دژی، هەروەها داواکاری گشتی-یش داوای تاوانبارکردنی کرد و کۆتایی […]

شاخه‌وان شۆرش له‌ لاهای بوو

شاخه‌وان شۆرش له‌ لاهای بوو عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د 19-11-2012 له‌ ساڵی 2006 ه‌وه‌ , یه‌كێك له‌و مرۆڤه‌ دڵسۆزانه‌ی له‌ ناوه‌ندی چاك (چاودێری كوردۆساید) ناسیمن كاك شاخه‌وان شۆڕش بوو, مرۆڤێكی بیركراوه‌ی مۆدێرن, وه‌لێ پاكییه‌كی بێگه‌ردی جوتیاریانەی هه‌ولێریانه‌ی ئه‌سڵ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتیدا به‌دی ده‌كرێ له‌ دڵ گه‌وره‌یی و ساده‌یی و راست و درووستی, مرۆڤێكی ئه‌وپه‌ڕی ساده‌ به‌ڵام ژیر […]

شەڕی خۆتڕێنی حەماس بۆ ئاغاکانی

لە زۆر بارودۆخدا شەڕ ماڵوێرانی خەلکە بێدەسەڵاتەکەیە، جۆرێکە لە کەرستەکانی بازرگانی بۆ سیاسیە بێمۆڕال و بازرگانەکان. ئەوە سەبارەت بە هێرشە کتوپڕ و چڕەکەی حەماس دروستە.

مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!

تەنها کاتێک دەکرێ چارەسەری دروست دەستنیشان بکرێت، ئەگەر نەترس و بێلایەنانە لە هەڵە و کەموکوڕیەکان بڕوانین. کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێداهەڵدانی تاڵەبانی..

ڕیفەراندۆمی ساڵی ٢٠٠٤ ڕیفەراندۆمی گەل بوو

بۆ مێژوو: دوای ڕووخانی سەدام، بزوتنەوەی ڕیفەراندۆم دروست بوو و داوای ڕیفەراندۆمیان لەسەر سەربەخۆیی دەکرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ١.٧٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و حەوتسەد هەزار ئیمزایان گەیاندە نوێنەری یوئێن و بەغدا.. خەڵک دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو. ئەوە ئاواتی ڕاستەقینەی گەل بوو.

ڕیفەراندۆمە چەوتەکەی ٢٠١٧

کێشەی ڕیفەراندۆم هەرگیز بەڵێ یا نەخێر نەبوو… بێگومان خەڵک هەمووی سەربەخۆییان دەوێ، کێشەکە بێ بنەمایی و نائامادەییی هەنگاوەکە بوو.

تکای یارمەتی لە ئەمەریکا

لە بەغدا دژی یەک کاریان کرد، داوایان لێکرا سوپا یەکخەن نەیانکرد، داوایان لێکرا هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکەن نەیانکرد، سەدان هۆشداریان درایێ بەڵام گوێیان نەگرت، کەچی ئێستا داوای هاوکاریی لە ئەمەریکا دەکەن.

ئەم بەعەرەبکردنە ڕاگرن

#نا_بۆ_تاپۆکردنی_موڵکو_زەوی_بەناوی_عەرەبەوە

سەپاندنی خێڵگەرایی لە کۆمەڵەدا

خێلگەرایی و رێ و رەسمەکانی برەویان پەیداکردەوە و ئێستا لە سایەی دەسەڵاتی نانیشتیمانی خێلگەرادا خێلگەرایی ڕەواجی زۆر زۆرە. هەر رۆژەی ئاهەنگ و فێستیڤالی عەشیرەتێکە. میریش نامەی پیرۆزباییان بۆ دەنێرن.

 
© KadirShorsh