ڕێککەوتنی هەسەدە و ڕژێمی سوریا و نیگەرانیەکان

گەلەکۆمەکی تورکیا، سوریا، سعودیا و قەتەر لە ڕێگەی گروپە ئیسلامیە تووندڕەوەکانەوە کە ئێستا لەژێر ناوی سوپای سوریادا کۆکراونەتەوە هەموویان بەهزری نەتەوەیی ڕەگەزپەرستانە و ئیسلامیانەی تووندڕەو تەیاربوون و بۆ سەر ناوچە کوردیەکان شاڵاویان هێنا، بەمجۆرە دانیشتوانی ڕۆژئاڤای کوردستان کەوتنە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوون. ئەو گەلەکۆمەکییە بە پشتگیریی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا لە ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە تۆم باراک ئەنجام درا.

تۆم باراک و پیادەکردنی سیاسەتی تورکیا لە سوریا

تۆم باراک لە سەرکوتکردن و کۆمەڵکوژیی عەلەوەیەکاندا چاوپۆشیکرد، لە هێرش بۆ سەر دروزەکان چاوپۆشی کرد، لە هێرشی سوپای چەتەکانی سوریا بۆ سەر کوردەکان، ئەو وەکو نوێنەری ئەردۆگان سەرپەرشتی تاوانکارییەکانی کرد و بە کوردەکانی گوت “چەکەکانتان دابنێن و ملکەچی سوریا بن و هیچ مافێک وەرناگرن.”

تاوانباری تاوانی گەلکوژیی نعمە فارس محیاوی لە نەمسا مرد و هەرگیز نەدرایە دادگا

لە لایەن دادوەری لێکۆڵینەوەدا لە ڕێککەوتی ٢٩/١٢/٢٠٠٥ دا داوای زانیاری لەسەر ٨ ئەفسەر دەکرێت کە ناوی نعمە فارس دووەم ناوە و لە دوای ناوی نەزار خەزرەجیەوە هاتووە. ئەو فەرمانە لە ١٨/١/٢٠٠٦دا سێبارە دەکرێتەوە. دادگای باڵای تاوانەکان فەرمانی تایبەت بۆ دەستگیرکردنی نعمە فارس محیاوی وەکو سەرۆکی فەیلەقی یەک بەپێی تاوانی ماددەی ١٢ لە یاسای دادگای باڵای […]

گرتنی عەجاجی دڕندە و پرسیار و نیگەرانیەکان

عەجاج کە بەرپرسی قەڵازیندانەکە بووە بەکێبل، سۆندە، دار و چەکوش بەربۆتە گیانی زیندانیەکان. مرۆڤی لەژێر لێدان و ئەشکەنجەداندا دڕندانە کوشتووە. بێ بەزەییانە لە منداڵی داوە، خەڵکی تێنو و برسی کردووە تاکو زوو بمرن. کە زیندانیەکان مردوون تەرمەکانیان بۆ سەگەکانی دەرەوەی زیندان فڕێ داوە. ڕزگاربووان بە زۆری گوتن لە سەگە ڕەشەکان دەکەن. 

پەکەکە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری

سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ٢٠١٩ وە و ڕەنگبێ زووتریش داوای وازهێنان لە خەباتی چەکداری و برایەتی کورد و تورکی کردووە. هەرچۆنی بێت بڕیاری پەکەکە لە چەکدانان و گۆڕینی شێوەی خەبات بڕیارێکی دروستە و لە شوێنی خۆیدایە. شەڕی پارتیزانی دژ بە هێزی داگیرکەری تورکیا ناتوانێ گوند و شارەکانی کوردستان ڕزگار بکات یا چۆک بە […]

ژینۆساید: کۆمەڵکوژی, ڕەشەکوژی یا گەلکوژیی؟

ئایا وشەی “کۆمەڵکوژی” وشەیەکی گونجاوە؟ گەلێجار وشەی کۆمەڵکوژی لە جیاتی وشەی ژینۆساید بەکارھاتووە و بەکاردەھێندرێت, من خۆم پێشتر ئەو وشەیەم بۆ ئەو مەبەستە بەکارھێناوە. دیارە تاوانی ژینۆساید وەکو گوترا تاوانی لەناوبردنی گروپێکی نەتەوەیی یا ئایینی یا جودا و تایبەتە, کوشتن و لەناوبردنی گروپە قوربانیەکەش بەکۆمەڵە. بەو واتایە ژینۆساید خۆی لەخۆیدا کۆمەڵکوژییە, ھەروەھا کۆمەڵکوژی دیاردەیەکی یا […]

ئایا قاسماغای کۆنە جاش دەگیرێت

“دادوەر بە پشتبەستن بە سكاڵای كەسوكاری پێشمەرگەكە و گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا دەردەكەوێت قاسم ئاغای کۆیە بە یاوەری هێزێکی سوپاس عیراق و ژمارەیەك لە جاشەکانی فەوجەکەی پێشمەرگەیەكیان بەدیلگرتووە، بڕیارەكەی دەركرد”، سەرچاوەكە جەختیكردەوە “دادگا بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەهۆی بونی بەڵگەی تەواو لە دژی، هەروەها داواکاری گشتی-یش داوای تاوانبارکردنی کرد و کۆتایی […]

شاخه‌وان شۆرش له‌ لاهای بوو

شاخه‌وان شۆرش له‌ لاهای بوو عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د 19-11-2012 له‌ ساڵی 2006 ه‌وه‌ , یه‌كێك له‌و مرۆڤه‌ دڵسۆزانه‌ی له‌ ناوه‌ندی چاك (چاودێری كوردۆساید) ناسیمن كاك شاخه‌وان شۆڕش بوو, مرۆڤێكی بیركراوه‌ی مۆدێرن, وه‌لێ پاكییه‌كی بێگه‌ردی جوتیاریانەی هه‌ولێریانه‌ی ئه‌سڵ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتیدا به‌دی ده‌كرێ له‌ دڵ گه‌وره‌یی و ساده‌یی و راست و درووستی, مرۆڤێكی ئه‌وپه‌ڕی ساده‌ به‌ڵام ژیر […]

شەڕی خۆتڕێنی حەماس بۆ ئاغاکانی

لە زۆر بارودۆخدا شەڕ ماڵوێرانی خەلکە بێدەسەڵاتەکەیە، جۆرێکە لە کەرستەکانی بازرگانی بۆ سیاسیە بێمۆڕال و بازرگانەکان. ئەوە سەبارەت بە هێرشە کتوپڕ و چڕەکەی حەماس دروستە.

مام جەلال: باجی یاری لەگەڵ “درۆودەلەسەی” سیاسەتدا!

تەنها کاتێک دەکرێ چارەسەری دروست دەستنیشان بکرێت، ئەگەر نەترس و بێلایەنانە لە هەڵە و کەموکوڕیەکان بڕوانین. کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێداهەڵدانی تاڵەبانی..

 
© KadirShorsh