هاکان فیدانی تاوانبار فەرشی سووری بۆ ڕاخرا

هاکان بڕیاری کوشتن و تیرۆری زۆر لە ئازادیخوازانی داوە و بەم شێوەیە خەڵکی سڤیلیش کوژراون. بەهۆی بەهێزیی و گرنگیی کارەکەی پێشووی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی تورکمان و سونە و کورد بەستووە، کە بێ گومان پشتگیریی، هاوکاری و یارمەتی لێیان وەرگرتووە.

هاکان فیدان بابی کوردە و داکی تورکە، لە ئەنقەرە لە ساڵی 1968 لەدایک بووە. بەڵگەنامەی خوێندنی باڵای لە زانکۆیەکی ئەمەریکا بەدەستهێناوە. لە ساڵی 1986 ەوە لە سوپای تورکیا کاری کردووە، لە سالی 2010 بۆتە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و سەرپەرشتی تیرۆر و تاوانەکانی کردووە. پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ قاسم سلێمانیدا هەبووە. لە سالی 2023 کراوەتە وەزیری دەرەوە وەکو پشتگیریی تەواوی لە ئەردۆگانەوە هەیە.

هاکان بڕیاری کوشتن و تیرۆری زۆر لە ئازادیخوازانی داوە و بەم شێوەیە خەڵکی سڤیلیش کوژراون. بەهۆی بەهێزیی و گرنگیی کارەکەی پێشووی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی تورکمان و سونە و کورد بەستووە، کە بێ گومان پشتگیریی، هاوکاری و یارمەتی لێیان وەرگرتووە.

ئەردۆگان نیازی وایە سەردانی ئێراق بکات، کۆمەڵێ کێشە هەن دەبێ چارەی بکەن، بۆیە ئاکانی ناردووە، بەڵام ئەو لەسەردانەکەیدا جگە لە ئەرکی وەزیری دەرەوە بە ئەرکی هەواڵگریش هەڵساوە وەکو چاوی بە زۆر لە بەرپرسە تورکمان و سوننە و کورد و ئیسلامیەکان کەوت و وەکو بڵێی بەڵێنی هاوکاریی لێ وەرگرتنەوە، وەکو کە لای مەسرور بوو گوتی “بەیەکەوە پەکەکە ناهێڵین” .

ئاشکرایە درۆنەکانی تورکیا زۆر زیاتر لە پێشوو چاڵاکن و رۆژانە تاوان ئەنجام دەدەن، لە سەرتاسەری باشوور و رۆژئاوای کوردستان خەڵک دەکوژن و قورئانیش ئاوردەدەن، کە بێ گومان بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئەوە پێشێلی مافی مرۆڤە، پێشێلی سەروەری دەوڵەتە، ئەنجامدانی راستەوخۆی تیرۆرە و زۆر ئەرک و هەنگاو بەسەر دەسەڵاتداردا دەسەپێنێت، کەچی لە جیاتی پرۆتستۆ و گەیاندنی نارەزایی بە سەرۆکی دەزگای سیخوڕی و وەزیری دەرەوەی تورکیا کە کەمترین شتێکە دەبوو بیکەن، هەموویان باوەشیان پێداکرد و دەست لەسەر سینگ بۆی وەستان، کە ڕۆیی هەموو بەڕیز ماڵئاوایان لێ کرد.

ئەگەر دادوەری هەبووایە دەبوو هاکان بگرن و لەسەر تیرۆر و تاوانەکان بیدەنە دادگا.

 

شاخەوان قادر شۆڕش

٢٥/٨/٢٠٢٣