دیموکراتیزه‌کردن له باشوری کوردستاندا: ئیفلیجکردن و له‌باربردنی هه‌نگاوه به‌راییه‌کان
ئه‌وسا نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر دوو جۆر گۆڕانی ده‌گرته خۆی، یه‌که‌م ڕزگاری نه‌ته‌وه و نیشتیمان له‌ژێر چنگی داگیرکه‌ر و بێگانه، به‌مجۆره گۆران له ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی تووندره‌و و داگیرکه‌ری عه‌ره‌بی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی خۆماڵی کوردی. دووه‌م گۆران له سیسته‌م و به‌ڕێوه‌بردنی رامیاری عه‌ره‌بی بۆ سیسته‌مێکی دیکه‌ی ڕامیاری و به‌رێوه‌بردنی کوردی.
له‌یادی 26 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو
قادر شۆڕش له ساڵی 1924 دا له‌گوندی قه‌راسنج بۆ یه‌که‌مجار چاوی به سروشتی جوانی خۆشناوه‌تی و بناری سه‌فین هه‌ڵێنا. دوای گه‌شتێکی دوورودرێژی سه‌رکه‌شانه که ته‌ژی بوو له برسیه‌تی و نه‌بوونی، جۆتیاری و کرێکاری، سه‌ربازی و فه‌رمانبه‌ری، ده‌ربه‌ده‌ری و دووره‌وڵاتی، زیندانیبوون، ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی، دووری له‌مالومنداڵ و که‌سوکار، پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له‌ئاقاری ئاریانه […]
دیموکراتیزه‌کردن چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
له‌م قۆناغه‌دا داموده‌زگا، دامه‌زراو و ستره‌کتوری نادیموکراسی هه‌لده‌وه‌شێندرێنه‌وه و به‌ها نادیموکراسیه‌کان لاده‌بردرێن، له‌جێگه‌ی ئه‌وانه‌دا داموده‌زگا، دامه‌زراو، ستره‌کتوری دیموکراسی و به‌ها دیموکراسیه‌کان داده‌مه‌زرێندرێت و پشتگیریان ده‌کرێت. له کۆتایی قۆناغی گواستنه‌وه‌دا چاوه‌روان ده‌کرێت ده‌ستوری نوێ په‌سند کرابێ، ده‌زگا و دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کان که‌وتبنه‌گه‌ر. هه‌روه‌ها پارت و ئێ‌لیتی رامیار توانیبێتیان مه‌نتالی بیرکردنه‌وه، میتۆدی کار و کارگه‌ی رامیاریان له‌گه‌ڵ نۆرمه […]