خارە سەید کاکە بە سەربەزریی سەری نایەوە

لە کاتی هەرەسی خەباتی چەکداریی ئەیلول لە بەهاری ساڵی ١٩٧٥دا، یەکێ لە فەرماندە سەربازییە دیارەکان بوو کە دژی وەستاندنی شەڕ بوو و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی نەغەدە و مەهاباد لەگەڵ کادیر و فەرماندە ناڕازیەکاندا وەکو دکتۆر خالید و عەلی عەسکەری، عەلی هەژار، سەید سەلیم، قادر شۆڕش، مەلا ناسیح، ڕەحمان گۆمەشینی، سەید مەجید و زۆری دیکە کردووە. […]

یەکەم بەردی سەنگەر، بەشێک لە ژیاننامەی ژەنەڕال سەید سەلیم

ئازایەتی بەس نییە بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە سەرکردەیەکی بەتوانا و لێهاتوو، سادەیی و ڕووخۆشی لەگەڵ پێشمەرگەکانی، ژیریی لە پلان دانان و لەبەرچاوگرتنی گرنگیی ژیانی خەڵک و پێشمەرگە، گرنگیدان بە دیسپلین و ڕێکخستنی پێشمەرگەکان، هەروەها بڕوا هەبوون بە بیری ڕزگاریی و ئامانجەکانی، ئەو تایبەتمەندیانەن وادەکەن بەهای ئەم سەرکردەیە بەرزبێتەوە و ببێتە خۆشەویستی پێشمەرگە و خەڵک. سەید […]

دلزار حوسین نمونەی ئازایی

شاری کۆیە هەندێ کەسی هەرە ئازا و شۆڕشگێری تێدا هەلکەوت کە لە خەباتی چەکداری رزگاریخوازیدا بێهاوتا بوون، دلزار حوسێن یەکێ لەو پێشمەرگانەیە کە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی کوردایەتی بوو و لە ئازایەتیدا کەموێنە بوو. دلزار لە خەباتی نهێنیدا لە ریزەکانی رێکخستنەکانی سۆسیالست چاڵاک بوو، کە بۆ یەکەمجار شاری کۆیەی بەجێهێشت، چاڵاکیەکی کەموێنەی ئەنجامدا ئەوجا هاتە شاخ.

لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی سۆسیالیستدا

بزوتنەوەی سۆسیالیست لە 8/8/1976 دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. یەک لە پەیامەکانی نەهێشتنی دووبەرەکی مەلایی و جەلالی بوو، پێیوابوو دەتوانێ ئەم پەتایە لەیەخەی باشووری کوردستان بکاتەوە. بەداخەوە لەبەر گەلێ هۆکار سەرنەکەوت. ئەو سۆسیالیستەی ئێمە دەمانناسی لە ساڵی 1992 نەما و بووە مێژوو.

مامۆستاکەی گوندی سێنان

ساڵانی 1979-1980 لە گوندی سێنان لە دۆڵی سماقولی مامۆستایەکیان بۆ قوتابخانەی سەرەتایی ئەوێ دامەزراندبوو، کاکی مامۆستاش لە هەفتەی یەک ڕۆژ دەهات و بە پەلە هەندێ وانەی بە قوتابیانی دەگوت و خێرا دەگەڕایەوە شار.

دادە ئامین دایکە مەزنەکە

داپیرم لۆخۆی دەست بە کاری نەخش کردن، پاقڵاوە دروستکردن و نان کردن دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و کیژۆرەکەی پێک دێنی. قەت موحتاجی دەستی کەس نابی.

ئەرێ کورد بووەتە بەردەباز؟

ئەم یاداشتە تالانەشم خویندەوە، یاداشتگەلێک وێنای ئەمڕۆ بە پێوەری دوێنی و داهاتوو، دەریایەک خوێنی نەوەکانی کوردی لێدەپژێ، تالاوێک کە لەمنداڵدانی ناکۆکی کۆنباوی دەیان سالەی شەڕی جەلالی، مەلاییی، شیوعی و لەهەموو کوشندەتر ئیخوانی تۆرانی، تاک و کۆمەڵگەی کوردی گەوج و هێرکردوە و لە کاروانی سەرەخۆبوونی نیشتیمانی دوای خستووین

گێڕانەوەیەک بۆ مێژوو لەیادی کۆماری کوردستاندا

مەلا مستەفا نامەی بۆ “وەسی، پارێزگاری هەولێر و قایمقامی زێبار” نووسی، لەنامەکەیدا نووسیبووی “من و ئەو جەماعەتەی لەگەڵم دایە خۆمان دەدەینەدەست بە مەرجێک حکومەت لێمان بگەڕێ لە گوندەکانی خۆمان دابنیشین، دەوڵەت چیمان بۆ دابنێ وادەکەین”.

خوێندنەوەی مامۆستا عەباس نادر سەبارەت بە کتێبی قادر شۆڕش چل ساڵ خەبات و تێکۆشان

كاتێ ئه‌و په‌ڕتووكه‌م خوێنده‌وه‌ ، گه‌ڕامه‌وه‌ ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری باب و باپیرانمان و خۆمانیش ، كه‌باسی ژیانی سیه‌كان و چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌كات ، مرۆڤ چه‌نده‌ دووربووه‌ له‌خزمه‌تگوزاری و چۆن ژیانێكی كۆڵه‌مه‌رگی ژیاوه‌ ، دوایی كه‌ باسی خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌می ناوه‌ڕاستی چله‌كان و په‌نجاو شه‌ست و حه‌فتا و هه‌شتاكان ، ئینجا به‌ بیرت […]

مەنزیلە خان گیانت شاد و کۆچت بەخێر

بەهاری ساڵی 1981 دا مەنزیلە خان لەگەڵ منداڵە جوان و وردیلانەکانی کۆسرەت، دلیجان، دلیمان، نیشتیمان، کوردستان و نازەنین دێنە گوندی نازەنین. ئەوسا ئێمەش ئاوارە بووین و لە گوندی نازەنین لە قەدپاڵی ئاوەگرد لە سەرووی خانووەکانی تر لە خانووێک دابووین، کە بەڕاستی لەبیرم نەماوە هی کاکە سوار بوو یان حەمە خورشید نازنم.

 
© KadirShorsh