مامۆستاکەی گوندی سێنان

ساڵانی 1979-1980 لە گوندی سێنان لە دۆڵی سماقولی مامۆستایەکیان بۆ قوتابخانەی سەرەتایی ئەوێ دامەزراندبوو، کاکی مامۆستاش لە هەفتەی یەک ڕۆژ دەهات و بە پەلە هەندێ وانەی بە قوتابیانی دەگوت و خێرا دەگەڕایەوە شار. بەم شێوەیە قوتابیەکانی بێ خوێندن دەمانەوە تا هەفتەی داهاتوو. خەڵکەکە لەوە نیگەران بوون و زۆر ناڕازی بوون. هاتنە لای قادر شۆڕش و گلەیی و گازاندەی خۆیان کرد و شکاتیان لە مامۆستا کرد، کە ئەوسا بەرپرسی لقی هەولێری حزبی سۆسیالیست بوو. ئەویش کە مامۆستا دێتەوە گوند، مامۆستاکە بانگ دەکات و گلەیی خەڵکیان بۆ دەڵێ و پێی دەڵێ: “مامۆستا تۆ مەعاش وەردەگری و لەسەرتە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە لێرەبی، ئەگەر وانەکەی ئەو منداڵانە هیچ فێرنابن”.

مامۆستاش; “ئاخر من لە یەک رۆژدا بای هەفتەیەک دەرسیان پێ دەڵێم!”

قادر شۆڕش; “وانابێ مامۆستا ئەوانە ناتوانن لە رۆژێکدا بەقەد یەک هەفتە بخوێنن و فێربن”.

مامۆستا;”چۆن نابێ! واجبیان دەدەمێ!”

قادر شۆڕش;” باشە تۆ دەتوانی لەیەک رۆژدا نانی یەک هەفتە بخۆیت!”

ئیتر مامۆستا بێدەنگ دەبێ و سەیردەکات تازە چارەیەکی دیکەی نییە، بۆیە بەڵێن دەدات کە رۆژانە کاری خۆی بکات.

 

سەرچاوە: قادر شۆڕش چل ساڵ خەبات و تێکۆشان ل