دەکرێ سەربەخۆیی لە رێگەی هەنگاوی دروست و ژیرانە بێتەدی

جیابوونەوە بە ئومێدی هەندێ کۆنتراکتی نەوت و لەرێگەیەکی نائاسایی و ناتەبا لەگەڵ تیگەیشتنە نێونەتەوەییەکاندا، بێ بوونی سوپای بەرگری نیشتیمانی بەهێز، لە بزری دەسەڵاتی بەهێزی نیشتیمانیدا، پاروە نانێکە زۆرسەختە لەنێو زاری ئەو هەموو گورگەدا دەربازبکرێت. خۆ کوردستان روسیا نییە نێرەکەری کریما داگیربکات و کەس نەوێڕێ خۆی لە قەرەی بدات.

وەفاداریەک بۆ شەھیدی نەمر قادر شۆڕش

ژیانێک لە پێناو گە ل و نیشتمان پڕ دە ردە سە ری و گرتن و زیندان عومرێک بە سە ر چوو پڕ ئـازارو ئـاخ لە دە شت و دۆڵ و لە ئـەشکە وت و شاخ بۆ گیانی دوژمن ھە ر وە کوو ئـاگر پیاوی ڕۆژی ڕە ش شە ھید مام قادر

نا بۆ ئێراقی درۆ، بەڵێ بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ

ئەگەر نەیانویست ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی ڕابگەیەنن یا ڕیفەراندەم لەسەر سەربەخۆیی بکەن،  ئەگەر گوێیان لە گەل ڕانەگرت و ڕێگای بەغدایان گرتەبەر، دەبوایە هەنگاویان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بێت و مافی چارەنوس بە ڕاشکاوی لە دەستوردا بسەپێنن. بەمجۆرە یاساییانە و بە پێی بنچینەیاسا دیموکراسیانە مافی جیابوونەوە لە ئێراق مسۆگەر بکەن. ئەوان نە ئەمیان کرد و نە ئەویتریان پێکرا.

هەلبژاردنی پەرلەمان دوای ریفەراندۆم!؟

هەر گەلێک کە هەوڵی خۆدروستکردن و کار بۆ گەیشتن بە سەروەری خۆی دەکات، بەر لەهەرشتێ لە قۆناغی گواستنەوەدا لەسایەی دەسەڵاتێکی کاتیدا دەزگا و دامەزراوە بنچینەیی و گرنگەکانی وڵات وەکو دامەزراوە یاسایی، ڕامیاری، دادوەری و بەڕیوەبەریەکان پێکدەهێنێ، دەستوری نیشتیمانی دادەڕێژێ و گشتپرسی لەسەر دەکات، پاشان هەڵبژاردن بەپێی دەستوری نوێ دەکات، پاشان دەسەڵاتی یاسادانان و بەرێوەربردن بەپێی […]

عەزیز محمەد لە نێوان وابەستەیی و خۆگونجاندندا

کەلێنی گەورەی بوونی چەپ لە کوردستاندا پشکی دیاری بەرپرسیاریەکەی لەئەستۆی حزبی شوعی دایە، هەروەکو خۆی بە پێشڕەوی پارتە چەپەکان دەناساند. شکستێکی گەورەیە دوای ٧٠ ساڵ خەبات، بوونی چەپ لە مەودایەکی سنورداری ناکاریگەردا رەتناکات و لەکۆبوونەوە بچوکەکان تێناپەرێت. چۆن نان و ئاو بۆ مرۆڤەکانی کۆمەڵگە پێویستە، هێندەش بوونی پارت و ڕێکخراوی چەپ بۆ بوونی کۆمەلگەیەکی تەندروست […]

 
© KadirShorsh