دەکرێ سەربەخۆیی لە رێگەی هەنگاوی دروست و ژیرانە بێتەدی

جیابوونەوە بە ئومێدی هەندێ کۆنتراکتی نەوت و لەرێگەیەکی نائاسایی و ناتەبا لەگەڵ تیگەیشتنە نێونەتەوەییەکاندا، بێ بوونی سوپای بەرگری نیشتیمانی بەهێز، لە بزری دەسەڵاتی بەهێزی نیشتیمانیدا، پاروە نانێکە زۆرسەختە لەنێو زاری ئەو هەموو گورگەدا دەربازبکرێت. خۆ کوردستان روسیا نییە نێرەکەری کریما داگیربکات و کەس نەوێڕێ خۆی لە قەرەی بدات.

سەربەخۆیی لە رێگەی هەنگاوی دروست و ژیرانە دەکرێ بێتەدی

ئەمەریکا و روسیا ناتەبایی خۆیان لەگەڵ جیابوونەوە لە ئێراق رادەگەیەنن، تورکیا هەرەشە دەکات، ئێراق دژایەتی خۆی ڕادەگەیەنێ و هتد… ئەو کاردانەوانە نوێ نین و رەنگ لە بەرژەوەندی ناسیونالیستانەی ئەو وڵاتانە دەدەنەوە، هەروەکو سیستەمی نێونەتەوەیش رەنگ لەبەرژەوەندی زلهێزەکان دەداتەوە.

گریمان مەبەست لە ریفەراندۆم راگەیاندنی سەربەخۆییە، لەبارێکدا ئەمەریکا و روسیا زلهێزن، تورکیا و ئێران زلهێزی ناوچەکەن و راستەوخۆ دژن، ئێراق کە لایەنی گرنگە لە پرسەکەدا دژە و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بەئەگەری زۆر پشتگیری یەکێتی ئێراق وەکو وڵاتێکی موسوڵمان و عەرەبی دەکەن، وڵاتانیتر رەچاوی بەرژەوەندی زلهێزەکان دەکەن، پێویستە ئەو کۆسپ و بەربەستانە، هەروەها کێشە ناوخۆیەکان بۆ پرسی جیابوونەوە رەچاوبکرێن. کوردستان وڵاتێکی دەستبەسەرکراوە و خراوەتە ژێر کۆمەڵێ پرس و مەرجی جوگرافی و دیمۆگرافی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و نێونەتەوەیی. جیابوونەوە بە ئومێدی هەندێ کۆنتراکتی نەوت و لەرێگەیەکی نائاسایی و ناتەبا لەگەڵ تیگەیشتنە نێونەتەوەییەکاندا، بێ بوونی سوپای بەرگری نیشتیمانی بەهێز، لە بزری دەسەڵاتی بەهێزی نیشتیمانیدا، پاروە نانێکە زۆرسەختە لەنێو زاری ئەو هەموو گورگەدا دەربازبکرێت. خۆ کوردستان روسیا نییە نێرەکەری کریما داگیربکات و کەس نەوێڕێ خۆی لە قەرەی بدات.

بەپێچەوانەوە جیابوونەوە لە ڕێگەی دەستوری و دیموکراسیانە دەتوانێ زۆر لە بەربەستەکان تێپەڕێنێ. زۆر بە کورتی بوونی دەسەڵاتێکی رەوای بەهێز و دیموکراسی لە کوردستاندا، وە ڕێککەوتن لەسەر جیابوونەوە لەگەڵ ئێراق بە شێوەیەکی دیموکراسیانە. دوو خاڵی هەرەگرنگ و یەکلاکەرەوەن بۆ گەیشتن بەسەربەخۆیی کوردستان. دەکرێ سوود لە ئەزموونی گەلانی تازەڕزگاربوو وەرگیرێت بۆ نمونە جیابوونەوەی مۆنتینیگرۆ لە سربیا.

ئەگەر کاتی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لەدەستوردا ریفەراندۆم لەسەر جیابوونەوە بکرابایە خاڵێکی دەستور، ئێستا جیابوونەوە دیموکراسیانە و بێ کێشەی زۆر دەبوو.

ریفەراندۆم لەسەر جیابوونەوەی کوردستان لە دەستوری ئێراقیدا نەنوسراوە. ئەوسا کاکە و مامە لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون و چوون مۆری مانەوەی بێمەرجیان لە چوارچیوەی ئێراقدا کرد. ئەوە لە کاتێکدا کە خەڵک سەربەخۆیی دەویست.

شاخەوان شۆڕش

9-6-2017

 

هەندێ لە کاردانەوە جیهانیەکان سەبارەت بە هەواڵی سازدانی یەکلایەنەی ریفەراندۆم:

Baghdad Rejects Kurds’ Unilateral Referendum Move, Turkey Considers it ‘Grave Mistake’

 

U.S. opposes Kurdistan independence referendum, supports unified Iraq

 

Turkey calls Iraqi Kurdistan independence referendum a ‘grave mistake’

Germany warns Iraqi Kurds against ‘one-sided’ referendum plans

Russia says supports Iraq’s unity as Kurds decide to hold referendum

Baghdad Rejects Kurds’ Unilateral Referendum Move, Turkey Considers it ‘Grave Mistake’

U.S. opposes Kurdistan independence referendum, supports unified Iraq

Turkey calls Iraqi Kurdistan independence referendum a ‘grave mistake’

Germany warns Iraqi Kurds against ‘one-sided’ referendum plans

Russia says supports Iraq’s unity as Kurds decide to hold referendum