دلزار حوسین نمونەی ئازایی

شاری کۆیە هەندێ کەسی هەرە ئازا و شۆڕشگێری تێدا هەلکەوت کە لە خەباتی چەکداری رزگاریخوازیدا بێهاوتا بوون، دلزار حوسێن یەکێ لەو پێشمەرگانەیە کە ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی کوردایەتی بوو و لە ئازایەتیدا کەموێنە بوو. دلزار لە خەباتی نهێنیدا لە ریزەکانی رێکخستنەکانی سۆسیالست چاڵاک بوو، کە بۆ یەکەمجار شاری کۆیەی بەجێهێشت، چاڵاکیەکی کەموێنەی ئەنجامدا ئەوجا هاتە شاخ.