شاخه‌وان شۆرش له لاهای بوو
شاخه‌وان شۆرش له لاهای بوو
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
19-11-2012
له ساڵی 2006 ه‌وه , یه‌كێك له‌و مرۆڤه دڵسۆزانه‌ی له ناوه‌ندی چاك (چاودێری كوردۆساید) ناسیمن كاك شاخه‌وان شۆڕش بوو, مرۆڤێكی بیركراوه‌ی مۆدێرن, وه‌لێ پاكییه‌كی بێگه‌ردی جوتیاریانەی هه‌ولێریانه‌ی ئه‌سڵ له هه‌ڵسوكه‌وتیدا به‌دی ده‌كرێ له دڵ گه‌وره‌یی و ساده‌یی و راست و درووستی, مرۆڤێكی ئه‌وپه‌ڕی ساده به‌ڵام ژیر و مه‌ند,پشوو درێژ به‌ڵام بێده‌نگ و به‌رده‌وام له كاركردن, خۆنه‌ویست به‌ڵام ئیشكه‌رو به سه‌لیقه.
له‌و كاته‌وه‌ی بوو به ئه‌ندام له چاك چیمان لێی ویستبێت به زمانی ئینگلیزی بینووسێت,بێ دودڵی كردووییه‌تی ئیتر له سه‌ر جینۆساید بووبێت یان مافی مرۆڤ یاخود بێسه‌روشوێنكراوان, مه‌گه‌ر ته‌نها خوا‌و قادر نادر و به‌نده بزانێت چیمان به‌م به‌سزمانه نووسیووه , هه‌موو نووسراوێكیشی ناردووه بۆ بیرۆكانی وه‌رگێڕان بۆ ئه‌وه‌ی پێیدا بچنه‌وه و هه‌ڵه‌چنی تێدا بكه‌ن له رووی زمانه‌وانییه‌وه , ئه‌و پاره‌یه‌شی هه‌ر له گیرفانی خۆی داوه .
ساڵی 2007 ئیمه‌یلێكم بۆی نارد داوام لێی كرد نامیلكه‌یه‌ك بۆ چاك ئاماده بكات له‌سه‌ر پرسی جینۆساید بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كانماندا به‌كاری بهێنین, پاش چه‌ند مانگێك نامیله‌كه‌یه‌كی 94 لاپه‌ڕه‌یی گه‌وره‌ی ئێف 4 به دیزاینكراوی ئاماده كرد, له‌وساوه ئه‌م نامیله‌كه‌یه‌ی كاكه شاخه‌وان بووه مانفیستۆی كاره‌كانمان , ته‌نانه‌ت رێگای نادا ناویشی له‌سه‌ری بێت , دواتر من له هه‌ولێر پارساڵ كه چاپم كرد ناوم خسته سه‌ری به نادڵی خۆی و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی.
له‌م رۆژنامه كه كاك قادر نادر داوای لێم كرد نامه‌یه‌ك به ناوی رێكخراوه‌كانی جینۆساید بنێرین بۆ لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی سوئید, جگه له‌و نامه‌یه په‌رتووكه‌كه‌ی كاكه شاخه‌وان و نامیلكه‌یه‌ك كه به‌نده ئاماده‌یكردووه له‌وه‌ش به‌شێكی كاكه شاخه‌وان نوسیووییه‌تی كه ده‌قی بڕیار‌و نووسراوه‌كانی دادگای ئێراقی و پارله‌مانی ئێراقی و جینۆساید ۆچ و … تێدایه بۆیانم نارد, له كۆنفرانسی 11ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی كه به‌رده‌وامه تا هه‌نووكه زیاتر له 80 دانه له په‌رتووكه‌كه‌ی كاكه شاخه‌وانم به‌سه‌ر ئاماده بوواندا دابه‌ش كردووه, هه‌ر له‌سه‌ر مێزه‌كان دام ده‌نا به چاو تروكانێك ده‌یان برد, ژماره‌یه‌كیش ئاماده‌یه له كۆنفرانسی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی به‌سه‌ر ئاماده‌بووان بڵاوی بكه‌ینه‌وه , به كورتی بۆ كۆێ ده‌ڕۆم روحیانه‌تی كاكه شاخه‌وان له ناو هه‌گبه‌كه‌مه كه روحیانه‌تی جینۆسایدكراوانی له هه‌ناویا هه‌ڵگرتووه به‌سه‌ر بیاییه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ین , وشه‌كانی یه‌ك یه‌ك له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و به جیهاندا تاوانه‌كان ده‌ناسێنێت .
له بیرمه كه ناوی 423 تۆمه‌تباره‌كه‌ی ئه‌نفال بڵاو كرایه‌وه , له گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا ویستمان بینێرین بۆ پۆلیسی ئینته‌رپول و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ, داوام له ئینگلیزی زانێك كرد كه دواتر بۆ پۆستێكی باڵا خۆی پاڵاوت بۆمان بكات به ئینگلیزی, وه‌ڵامی نه‌بوو , دوای ماوه‌یه‌ك به ئیمه‌یل وه‌ڵاممی دایه‌وه و تیایدا نووسی كه كاتی ئه‌وه نییه ئه‌م ناوانه بڵاو بكرێته‌وه بۆ كورد باش نییه, دوایی بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌سێكی پله یه‌كی خۆی له لیسته‌كه‌دا بوو (ئیمه‌یله‌كه پارێزراوه), به بڕوای ئێوه جیاوازی كاكه شاخه‌وان كه به بێده‌نگی كار ده‌كات و چاوی له هیچ كورسی و پۆستێك نییه له گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌ی له گه‌ڵ وته‌كانی خۆیان راستگۆ نین و وته‌و كرداریان جیاوازیان ئاسمان و رێسمانه چه‌نده !!!,
سه‌ت ره‌حمه‌ت بۆ تۆ قادر شۆرش و پیره هه‌ولێر بۆ خۆتان و ئه‌م نه‌وه‌یه‌تان كه ناوتان لێ ناوه شاخه‌وان, ئه‌گه‌ر دوێنێ شاخه‌كان نه‌یانتوانی ببنه شاخه‌وانی قوربانیان, ئه‌مڕۆ ئه‌م شاخه‌وانه به ده‌ست و قه‌ڵه‌می روحانییه‌تی قوربانیان ئارامه كات .
سەرنج بنێرە