پەیامی سوار
لە یادی ٣١ ساڵەی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە.. پێشمەرگەیێ، پیرکاروانێ لەزەردەی خۆرئاوا، بە بناری سەفیندا درشت و نەرم هەنگاوی دەنا دەڵێن؛ سەفین هەموو جارێ بۆئەو سوارە سروودێکی یاخی دەچڕێ ..
داعش و مەترسیەکانی
ئەگەر هێزەکانی باشوری کوردستان بتوانن ناوچە دابڕاوەکان کۆنترۆڵ بکەن و لە هێرشی تیرۆریستە ئیسلامیەکانی داعش بیانپارێزن، ئەوە بێگومان دەکرێ بۆ گەراندنەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان کارتێکی بەهێز بێت. بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو ناوچانە بکەونە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، دەکرێ زیانی کوشندە بە بەرژەوەندیەکانی کوردستان و چارەنووسی ئەو ناوچانە بەتایبەتی بگەیەنێت.
دلزار حوسین نمونەی ئازایی
دلزار کوڕی بەرخۆدان بوو و نەبەردیەکانی شەفیق زاهیر لەگەڵ خەونەکانی ئەو تێکەڵ بوون و دواڕۆژی شۆڕشگێڕانەی ئەویان لەزووەوە وێنەکرد. ئەو گڵپەی لەبننەهاتووی خەڵکی ستەمدیەدە بوو و بۆ گەیشتن بە ئاسۆ هەڵپەی دەکرد. دلزار هەڵگری ئازارەکانی حاجی قادر و سامی عەوداڵ بوو، لەگەڵ رەزمی گۆرانیەکانی سێوەدا بەسەر شار و دەشتدا روو لە ئاسۆ گوزەری دەکرد.