مرۆڤەکان وەکو خۆیان ببینن: نەوشێروان مستەفا لە نێوان تاوانباری و فریادرەسیدا

ئەگەر بمانەوێ لە مێژوومان بگەین و ئەگەر بمانەوێ دوارۆژێکی رۆشن بۆ داهاتوو دروستکەین، دەبێ دان بەراستیەکاندا بنێین، دەبێ مێژووی رامیاری کوردستان وەکو خۆی ببینین. دەبێ بتوانین باش و خراپ لەیەکتر جیاکەینەوە و مێژووی کەسەکان وەکو خۆی ببینین. نەوشێروان مستەفا یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە مێژووەکەی هەلسان و دابەزینی زۆری بەخۆیەوە دیووە، ئەگەرچی بەم دواییە سەرکردایەتی بزوتنەوەیەکی […]

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان

قەیرانی ئۆکرانیا: زیانە کوشندەکانی ناتەبایی ناوخۆیی و بەرژەوەندییە دەرەکیەکان کێشەی بوونی کەمینەیەکی بەتوانا و گەورەی روس لە ئۆکرانیا گرنگی پێنەدراوە و نەویستراوە کۆنسترەکتیڤانە و دیموکراسیانە سەیری کێشە و بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن. بوونی کەمینەی بەهێز کۆمەلی ئەرک لەسەر ستات دروست دەکەن، و ستات لەسەریەتی بەرژەوەندی ئەوان لەبەرچاو بگرێت ئەگەر چاوی لە مانەوەی ئەوان لەچوارچێوەی وڵاتدا بێت […]

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانگەشبوونی کاک تەحسینی قارەمان، فەرماندەی هەرێمی سەفین، ئەو هۆنراوەیە پێشکەشە بە گیانی پاکی ئەو مرۆڤە پارتیزان و شۆڕشگێڕەی هەرگیز لە بیری ناکەم.. ڕۆژزەردانە، تارمایی سەفین بەسەر تەواوی دێ ڕاکشاوە کەسەیری قەدپاڵی چیام کرد بینیم کۆمەڵێ سوار یەک یەک، دوو دوو بەرەو چنار دەهاتنەخوار

لە کەمالیزمەوە و بۆ “ئەردۆگانیزم”

بەکورتی ئەگەر لەدیدێکی بێلایەنەوە سەیری گۆڕینی سیستەم بکەین، ئەوا ئەو خاڵە پۆزەتیڤانەی کە لە سیستەمی رامیاری تورکیادا دەبیندران کە بریتیبوون لە پەرلەمانتاریزم و سیکولاریزم، لاواز و سنوردار و ناگرنگ دەکرێن. لە ئیپۆکی نوێی ڕامیاری تورکیادا جگەلە کۆنەپارێزی، ڕاستڕەوی و ڕەگەزپەرستی، ئیسلامگەرایی و سەرۆکی ئاوتۆریتێر لە سیستەمی ڕامیاری نوێدا خۆیان دەسەپێنن.    

لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا

لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا لە ١ ی مای ١٩٨٣ هێزەکانی یەکێتی بەرسەرپەرشتی نەوشێروان مستەفا هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی سۆسیالست لە گوندی ئاشقوڵکە. گیانبەختکردوان کرێکار و ئیدریس دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی (دەگوترێت ئەوان خۆیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کردووە چونکە بڕوایان بە شەڕی براکوژی نەبووە)،

بۆچی تورکیا سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ؟

تورکیا بۆیە سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ، چونکە باشوری کوردستان نە خاوەنی دەسەلاتێکی ڕەوای کوردستانی بەهێزە، نە سەربەخۆیی رامیاری و ئابوری لەدەستی خۆیەتی

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا

سەرۆک جاشەکان و بەشداریان لە تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا لێرەدا سەرنج دەدەینە واتای بوونی سەرۆک جاشەکان بۆ تاوانی گەلکوژی ئەنفال، چۆنیەتی تاوانباریان لە دادگادا، هەروەها لێکدانەوە و بیانووەکان لە دیدی تایبەتی دژ بەیەکەوە.

پەتای ئەنفال

لە سەدەی حەفتی زایندا دڕندەیەکی چاوبەخوێنی بیابان نۆبەرەی بەدەویەکان ڕووی لە وڵاتی ئێمە کرد و تاڵان و پەتای هێنا

لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا

لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا دەبێ حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبووردن لە کوردانی فەیلی بەتایبەتی و گەلی کورد بەگشتی بکات، سامانی دزراویان بۆ بگەڕێندرێتەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیان و کەسوکاریان بکرێتەوە. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی قوربانیانی فەیلی بدۆزێتەوە و هەموو ئەو فاکت و بڕیارانەی کە ڕژێمی بەعس کە سەبارەت بە لەناوبردنی کوردە فەیلیەکان […]

لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانبەختکردنی گیانگەش کاکە سەرداری مام یونس

لە ١٠ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٧ دا دوای کشانەوەیان لە چالاکیەک لەسەر جادەی کۆیە، دوای شەڕێکی قارەمانانەوە دەستەویەخە لە نزیکە گوندی ونکە و عەلیاوە کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس دەگەنەسەر پێشمەرگەکانی هەرێمی سەفین و هێزەکانی دیکە، هێرشیان دەکەنە سەر لەو هیرشەدا کاکە سەرداری مام یونس، فەرماندەی هەرێم کاک تەحسینە شەل، کاکە عوسمان ناسروا بە ڕزگار و کاکە مستەفا […]

 
© KadirShorsh