لە یادی ٣٠ ساڵەی گیانبەختکردنی گیانگەش کاکە سەرداری مام یونس

لە ١٠ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٧ دا دوای کشانەوەیان لە چالاکیەک لەسەر جادەی کۆیە، دوای شەڕێکی قارەمانانەوە دەستەویەخە لە نزیکە گوندی ونکە و عەلیاوە کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس دەگەنەسەر پێشمەرگەکانی هەرێمی سەفین و هێزەکانی دیکە، هێرشیان دەکەنە سەر لەو هیرشەدا کاکە سەرداری مام یونس، فەرماندەی هەرێم کاک تەحسینە شەل، کاکە عوسمان ناسروا بە ڕزگار و کاکە مستەفا ناسراو بە ئاراس گیانگەش دەکرێن..  

چۆنیەتی گیانگەشبوونی گیانبەختکردوان فەرماندەی هەریمی سەفین کاک تەحسین ناسراو بە تەحسینە شەل، سەرداری مام یونس، عوسمان ناسراو بە ڕزگار، مستەفا گوندە ژور ناسراو بە ئاراس لە ١٠ ی ئەپریلی ١٩٨٧ دا
گێرانەوەی بەسەرهاتی شەڕەکە لەلایەن کاک حەمەدەمین عەوڵا سور …


یاده وه ری …داستانی رێگای کویه – هەولێر
ئه مرو 30سال تی ئه په ری به سه ر داستانی پر سه روه ری ریگای کویه هه ولیر
له 10ی4ی 1987 روژی هه ینی ئیمه هیزه کانمان له حزبی سوسیالست لقی هه ولیرو هه ریمه کانی 8و9و10 قوه ته کانی دیده وان و هه یبه تسلطان و به نده که رتی ناوده شت به مه به ستی دانانی که مین و گه ران به دوای پیاوان به عس جاده گشتی کویه دیگه له هه ولیرمان کونترول کرد به م شیوه یه شهیدان سمکو مه نتک و شهید صابیر لاته له قولی کویه و به نده به ره و ریگای هه ولیر جاده که مان گرت ئوتوبیلکی زورمان راگرت به دوای پیاوانی رژیمدا ده گراین کات 10ی به یانی بوو شه رله قولی ناوبراوان ده ستی پی کرد ئیمه 12که س بوین له کونه ربیه کی سه ربازی خومان قایم کرد له قولی ئیمه ووه هه ندی ده بابه به ره و روی ئیمه هاتن یه ک دوو گوله آربی جی مان تی گرتن گه رانه ووه زوری پی نه چوو چه ند کوپته ریک هاتن زور نزم بون بوردمانی ئیمه یان نه کرد وایان زانی جاشین له وکاته شهید کاروانه سور به سواری ماتوریک هات گوتی کاکه براده ران گه رانه وه به ره و شاخ بی ئه وه ی ئیمه ئاگاداربکه ن له وکاته ئیمه به ره شاخ جولامان کرد ئه وجا کوپته ره کان زانیان ئیمه پیشمه رگه ین بوردمانیان کردین به س سلامه ت بون گوله یه ک آربی جی مان به کوپته ره که وه نا گوله که م بوو کاتی گه یشتینه سه رشاخه که جاش و سه رباز پشتی ئیمه یی گرتبوو به س کاک محمد عبدالله فه رمانده یی هه ریمی 8 که له سه رشاخ یه کمان گرته ووه ئه وشاره زا بوو ریگایه که ی گوری ئه گه رنا کوپته ر زه ره دی زوری لی ئه داین ئه وانه ی له سه رشاخ وه ک هیزی پشتیوان جی مان هیشتبون که قادرجباری به رپرسی گشتی هیزه که بوو شوینی خویان جی هیشتبوو ته نیا لطیفی شهید حاجی رسول له شوینی خوی مابوو به قه ناصه که ی شه ری باشی ده کرد کاتی ئیمه سه رکه وتین شهید تحسین گوتی پیشمه رگه م دیار نین گوتمان کاک تحسین ئیمه ئاخیر که سین که س له خواری نه ماوه دوو پیشمه گه یی له گه ل بون به ره و روژهه لاتی گوندی ونکه رویشت هیزیک دیار بوو گوتم ئه وانه جاش و سه ربازن به قسه یی ئیمه یی نه کرد له وکاته چه ند کوپته ریک هات بوو نزیک ئیمه بوردومان کردین شه ریش گه رم بوو شه رتاکوو ئیواره به رده وام بوو به داخه ووه له م نه به ردیه تحسین محمد صالح ناسراو به تحسین شه ل فه رمانده یی هه ریمی 10ی سفین ودوو له پیشمه رگه کانی به ناوه کانی سه ردارامام یونس و رزگار به داخه وه وینه م ده ست نه که وت وه له هه ریمی 9ی باله ک مستفاگونده ژوری ناسراو به ئاراس شهید بوو شه ر سه رکه وتن و شکسته یه کیانه به لام زیانه کان خه تایی قادرجباری بون که شوینه کانی خویان چول کردبوو به داخه ووه شهید تحسین به برینداری که وتبووه ده ستی دوژمن له هه ولیر شهید کرا شهیدان مستفاو سه ردارو رزگار له گوندی سوسی به خاکمان سپاردن
دوای گه رانه وه مان بوو سماقولی سه روچاوه که باره گایی سه ره کیمان له وی بوو روژی دواتر کووبونه وه مان کرد زوربه مان رخنه مان له قادر جباری گرت که پشتی هیزه که یی چول کردووه دوای گه رانه ووه مان بو سه رکردایه تی له گوندی کاولانی سه رسنور راستیه کانمان دایه مه کته بی سیاسی حزب ده رباره شه ره که ئه وه بوو کاک قادر جبار ماوه یه ک تجمید کرا
له م یاده دلته زینه سلاو بو گیانی پاکی شهید تحسین شه لوو هاوری شهیده کانیوو ته واوی شهیدانی سورخه له تی گه ل ….

من ئەوسا لە رێکخستنی نهینی سۆسیالست لە هەولێر کاری سیاسیم دەکرد و سەرپەرشتی ڕێکخستنم دەکرد، ئەوسا دوای جیابوونەوەی زەحمەتکێشان ئێمە لە رێکخستەکانی سۆسیالست تەواو لاوازبووین، وردە وردە خەریک بوو لە ناوەوە و دەرەوە کەمێک خۆمان دەگرتەوە. ئەو هەواڵە لەو ساتەدا زۆر جەرگبڕبوو، چونکە کاک تەحسین بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سۆسیالست بوو لە سنوری لقی هەولێر. ئێمە هەواڵەکەمان وابۆهات، کە بۆسەکە خۆی بۆ سەرۆکی فەیلەق دانداربوو کە لەو کاتەدا بەوێدا دەهات، بەڵام یەکێ لە سۆفیەکانی ئۆردوگای دێگەرە بەهەڵە بە ترومبێل بەرەو بۆسەکە دێت و دەگەڕیتەوە، پێشمەرگەش تەقەی لێدەکەن و بریندار دەبێ، دوای ئەوە هێزێکی زۆری جاش و سەرباز بە تانک و هێزی سەربازیەوە دێن و هێرش دەکەن. قادر جەباری کە بەرپرسی گشتی هێزەکە بوو و هێزی پشتیوانی بوو لەقەد شاخەکە، کە دەبوایە ئەو هێزەی سەر جادە وەرگرێتەوە و بیانپارێزی، زوو شوێنەکانی خۆی چۆڵکردبوو و رۆیشتبوو، بۆیە هێزەکانی پێشمەرگە لە خوارەوە بە شەڕ پاشەکشە دەکەن و پەرتەوازە دەبن. لە دیوی گوندی ونکە و عەلیاوە کۆپتەر و هێزی جاشەکان زیان بە کاک تەحسین و پێشمەرگەکانی دەهێنن.