ڕەتکردنەوەی ئەلتەرناتیڤ و سیستەم گۆڕین لەژێرناوی بەرژەوەندی گەلدا
لە کۆمەڵگەیەکدا کەبەرووی گۆڕانی رامیاری و ئازادیدا داخراوە، لەڕێگەی روونکردنەوەی لایەنگیرانەوە هەوڵ دەدەرێت پێویستی بوونی درێژەی دەسەڵاتی سەرۆک و پارت بسەڵمێندرێت. بانگاشەی نەبوونی ئەلتەرناتیڤ و مەترسی لێکترازان و لەباریەکچوونی کۆمەڵگە و وڵات، مەترسی نەهەماتییە ڕامیاری، ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان بەزەقی دەگوترێنەوە و وەکو میتۆدی تۆقاندنی خەڵک و دەوروبەر بەکاردەهێندرێن.
هەندێ سەرنج و تێبینی لەسەر وتارەکەی نێچیرەوان بارزانی
دەڵێ:” بێگومان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەنگی ناڕەزایی خەڵکم بیستووە. ئێمە بەردەوام گوێمان لێگرتوون. دەزانین کە فەرمانبەران و کارمەندانی بەوەفای حکومەت چەندین مانگە مووچەی رەوای خۆیان وەرنەگرتووە”. بەرپرسانی دەسەڵاتە گرنگەکان و ئەوانەی خاوەنی دەسەڵاتی سەرەکین لە کوردستاندا بنەماڵەی بارزانییە. ئەوان خۆیان کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا، وزە و خۆراکیان نییە و ملیاردێرن. سەختە دەسەڵاتدار […]