پەتای ئەنفال

لە سەدەی حەفتی زایندا

دڕندەیەکی چاوبەخوێنی بیابان

نۆبەرەی بەدەویەکان

ڕووی لە وڵاتی ئێمە کرد و

تاڵان و پەتای هێنا

                                                                                                            

ئەنفالی یەکەم

جارێکیان

لە سەدەی حەفتی زایندا

دڕندەیەکی چاوبەخوێنی بیابان

نۆبەرەی بەدەویەکان

ڕووی لە وڵاتی ئێمە کرد و

تاڵان و پەتای هێنا

 

ئەوە پاکتاو بوو

هێرشێکی ناڕەوا بوو

 نازناوەکەی، ئەنفال بوو ..

 

هەر کە گەیشت

شاپەکی لەکەلتووری پێشین هەردا

بەدەویەتی لێداکوتا

 

 هەر کە گەیشت

خنخنۆکی مەزدای گرت و

گاتا و یەسناکانی سوتاند

 

ئەنفال هات و

شارستانیای پێچاینەوە و

کوردستانی لەخوێن گەوزاند

 

ئەنفال هات و

بەهاری باپیرانی دزی و

یاسای بیابانی سەپاند

*****

 

لەو کاتەوە

ئێمە پشتمان لەمەزدا کرد

فەرهەنگ و کەلتووری پێشین

هەرهەموویمان لەئاوێ کرد

 

لەو ڕۆژەوە

بەدوای یاسای ئەوێ کەوتین

پیادەی نۆرمی ئەوێ دەکەین

بەزمانی وان تکا دەکەین

 

لەو ڕۆژەوە

ستایشی ئەوان دەکەین

ڕوو لە وێین و درۆ دەکەین

کڕنۆش بۆ خوای بیابان دەبەین

*****

 

ئەنفالی دووەم

 

لەکۆتایی سەدەی بیستا

لەسەرەتای هەشتاو هەشتا

بەچکەیەکی کەلتوورەکەی بیابان

وەک باپیرانی چاوبەخوێن

وەک پێشینانی دژ بە ژیان

 

 هات و ئەمجارەیان

بۆمب و گازی مەرگی هێنا

هات و ئەمجارەیان

پاکتاوی کوردی هێنا

 

ئەوە دیسان ئەنفال بوو

پێپەتیانە و بێ مۆرال بوو

 

هەر کە گەیشت

خنخنۆکی چیای گرت و

کوردستانی لەخوێن خڵتاند

 

ئەنفال هاتەوە

بەهاری ئێمەی دزی و

سەدان هەزار گیانی وەراند

ئەنفال هاتەوە

سەدان هەزار ڕوانگە

سەدان هەزار ئاییندە

سەدان هەزار هیوای خنکاند

*****

 

شاخەوان شۆڕش

7-4-2004