لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا

لەیادی ٣٤ ساڵەی گولەبارانکردنی گیانبەختکردوان کاکە ئیدریس و کرێکاردا

لە ١ ی مای ١٩٨٣ هێزەکانی یەکێتی بەرسەرپەرشتی نەوشێروان مستەفا هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی سۆسیالست لە گوندی ئاشقوڵکە. گیانبەختکردوان کرێکار و ئیدریس دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی (دەگوترێت ئەوان خۆیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کردووە چونکە بڕوایان بە شەڕی براکوژی نەبووە)،

لە ١ ی مای ١٩٨٣ هێزەکانی یەکێتی بەرسەرپەرشتی نەوشێروان مستەفا هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی سۆسیالست لە گوندی ئاشقوڵکە. گیانبەختکردوان کرێکار و ئیدریس دەکەونە دەست هێزەکانی یەکێتی (دەگوترێت ئەوان خۆیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کردووە چونکە بڕوایان بە شەڕی براکوژی نەبووە)، جگەلەوان ژمارەیەک پێشمەرگە خۆیان دەدەنە دەست، لەوانە فاروق تاقانە، مەحمودی حەمە تاتە، کێخوا مستەفا، عەبدوڵلا بەگ و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکە، بە بڕیاری نەوشێر…وان مستەفا ئەوان و ئەو پێشمەرگانەی دیکە کە گیرابوون ناڕەوا گولەباران دەکرێن..

هەر لەو ڕۆژەدا هێرشی بەرفراوان کرایە سەر بارەگاکانی حزبی شوعی لە گوندەکانی سورەدێ، قڕناقە و پشتئاشان لە بناری قەندیلدا، بەدەیان پێشمەرگەی شوعی بەدیلگیران و گولەبارانکران.

ئەو دوو تێکۆشەرە خەڵکی گەرەکی کۆماری سەر بە شاری هەولێر بوون، لە پاکی و دڵسۆزیدا کەموێنەبوون، ئەوان سەربازی وونی کوردایەتی و خەباتی ڕزگاری بوون، بەڵام شەڕی ناوخۆ بووە دوا وێستگەی ژیانی جوان و لاویان.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاکە ئیدریس و کاکە کرێکار

دادگایی بۆ تاوانبارانی شەڕی ناوخۆ
نەفرەت لە شەڕی ناوخۆ