لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا

لە یادی ٣٥ ساڵەی تاوانی گەلکوژی کوردە فەیلییەکاندا

دەبێ حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبووردن لە کوردانی فەیلی بەتایبەتی و گەلی کورد بەگشتی بکات، سامانی دزراویان بۆ بگەڕێندرێتەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیان و کەسوکاریان بکرێتەوە. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی قوربانیانی فەیلی بدۆزێتەوە و هەموو ئەو فاکت و بڕیارانەی کە ڕژێمی بەعس کە سەبارەت بە لەناوبردنی کوردە فەیلیەکان داویەتی ئاشکرایان بکات و بڵاویان بکاتەوە.


رژێمی بەعس لەدیدی ئایدۆلۆژیا رەگەزپەرست و ناسیونالیستەکەیەوە وەکو بێگانە یا ئێرانی سەیری کوردە فەیلیەکانی کردووە و بەمجۆرە ویستوویەتی لە کات و دەرفەتی گونجاودا پاکیان بکاتەوە یا لەناویان ببات. هەروەکو رژێمی بەعس سیستەماتیکیانە لە ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٧١ دەست بەسەر ملکوماڵ و سامانی نزیکەی ٧٠٠٠٠ کەس لە ئەندامانی کوردی فەیلی دەگرێت، رایاندەگوازێ و لەسەر سنورەکانی ئێران فڕێیان دەدات. بەبیانووی بەشداریان و هاوکاریان لە خەباتی چەکداری کو…رد جارێکیتر لە هەڵمەتێکیتردا لە ساڵی ١٩٧٥ دا بەهەزارانیان رادەگوازێ و دووردەخاتەوە. لە ساڵی ١٩٨٠ دا ناسنامەی هاونیشتیمانیبوون لە نزیکەی نیوملیۆن کەس لە کوردە فەیلیەکان دەسەنێتەوە، دەستبەسەر موڵکوماڵ و سامانیاندا دەگرێت و بەهەزارانیان لە زێدی بابوپاپیرانیان دووردەخاتەوە. جگەلەوەی بەهەزاران ئەندامی نێرینەی کوردە فەیلیەکان لە نێوان تەمەنی ١٢ تا ٥٥ ساڵیدا زیندانی دەکا و دەیانخاتە ژێر ئازار و ئەشکەنجە، زۆربەی ئەوانە هەرگیز نەگەڕانەوە ناو کەسوکاریان. بەپێی ئەو زانیاریانەی هەن نزیکە ١٣٠٠٠ تا ٢٠٠٠٠ کەس لە کوردانی فەیلی لەو هەڵمەتەی پاکتاوکردنەدا لەناوچوون. لە ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٩١ نزیکەی یەک ملیۆن کوردی فەیلی راگێوێزراون و دوورخراونەتەوە.

دەبێ حکومەتی عێراق بەفەرمی داوای لێبووردن لە کوردانی فەیلی بەتایبەتی و گەلی کورد بەگشتی بکات، سامانی دزراویان بۆ بگەڕێندرێتەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیان و کەسوکاریان بکرێتەوە. گۆڕەبەکۆمەڵەکانی قوربانیانی فەیلی بدۆزێتەوە و هەموو ئەو فاکت و بڕیارانەی کە ڕژێمی بەعس کە سەبارەت بە لەناوبردنی کوردە فەیلیەکان داویەتی ئاشکرایان بکات و بڵاویان بکاتەوە.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی قوربانیان

نەفرەت لە رژێـمی بەعسی رەگەزپەرست و دژ بە مرۆڤایەتی