بۆ ئەحمەد فەقێ ڕەش

خەونەکەی  تۆ

بوکێکی  شەنگ و  تەرزە،
وەک  داربەڕوو چڕ

وەک  گیانی  کاکەشین پاک،
وەک  هەڵگورد  بەرزە

————
————

خەونێکی بەرز


هەڤاڵی 
هێژا[i]

خۆزگەکەی تۆ،  خەونەکەی تۆ

گیانێکە

گولە نایبینێ و  مەرگ  ناناسێ

هیوایێکە

ماندونابێ و  خەوناناسێ

 

بەڵێ  هەڤاڵ،  ئەم  ئاواتە

هەناسەی  گەل،  گیانی  نەتەوە

 باڵای جوانی  ئازادییە ..

ئەم  خۆزگەیە  

بڕوایێکەو  تیئۆرێکە

هیوای بەرزی  کوردایەتییە ..

ئەم  خۆزگەیە  

بڕوایێکەو  تیئۆرێکە

سپیتر  لەبەفر

پیرۆزتر  لەپەیامە ئاسمانیەکان

ڕەنگینتر  لەکۆلکەزێىینە

 

بەڵێ  هەڤاڵ، 

خەونەکەی  تۆ

بوکێکی  شەنگ و  تەرزە

وەک  داربەڕوو چڕ

وەک  گیانی  کاکەشین[i]  پاک

وەک  هەڵگورد  بەرزە

                   ******

                                                                هەولێر  1988 


[i]کاکە شین پێشمەرگەیەکی پاک و سادە و بێگەردی هەرێمی ٩ بوو، دواتر لەلایەن ڕژێمەوە دەستگیر دەکرێت و لەسێدارە دەدرێت

[i]ئەحمەد فەقێ ڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیستی کوردستان فەرماندەی هەرێمی ٩ ی باڵەک، سەرکردەیەکی ژیر و ئازا و چاونەترس، لە کۆتایی هەشتاکاندا (ڕێکەوتەکەم لەیاد نییە)لە دیوی رۆژەهەڵاتی کوردستاندا لەلایەن هەندێ چەکدارەوە تەقەی لێدەکرێت و گیانگەش دەکرێت. (بەپێی هەواڵەکانی ئەوسا چەکدارەکان سەر بە پارتی بوون و بەهاوکاری پاسدار و پارتی تاوانەکە ئەنجام درا).