هه‌لبژاردنی کوردستان: دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو و ئه‌گه‌ره‌کانی گۆرانکاری له باری ئێستادا
جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی سه‌رکرده‌کان و به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی ی.ن.ک له جه‌لال تاله‌بانی و هه‌وادارانی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه ره‌خه‌نه‌گرتن و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن دروستکردن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان و لایه‌نی دیکه، دیارده‌یه‌کی نامۆ نین، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی ئه‌م دوو پارته بده‌ینه‌وه. له شه‌سته‌کاندا مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی برایم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاله‌بانی له پارتی و مه‌لا مسته‌فا جیابوونه‌وه و به‌ره‌یه‌کی دیکه‌یان پێکهێنا. له‌دوای هه‌ره‌سی خه‌باتی چه‌کداری ئه‌یلول له ساڵی 1975 دا ساڵح یوسفی، دکتۆر مه‌حمود، ره‌سول مامه‌ند و کۆمه‌ڵێ کادیری دیکه پارتی و مه‌لامسته‌فا بارزانی و کوره‌کانی بارزانیان جێهێشت به‌جیا ده‌ستیان به‌کاری رامیاری کرد. بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست له کۆتایی حه‌فتاکاندا هه‌لوێستیان له جه‌لال تاڵه‌بانی و کۆمه‌ڵه وه‌رگرت و له نیمچه‌به‌ره‌ی ی.ن.ک هاتنه‌ده‌ره‌وه و سه‌ربه‌خۆ درێژه‌یان به کاری رامیاریاندا. مه‌لا به‌ختیار له جه‌لال تاله‌بانی و یه‌کێتی له هه‌شتاکان و سامی عه‌بدولره‌حمان له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا و پارتی له کۆتایی حه‌فتاکان جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیان به‌کار کرد.
جیابوونه‌وه و یاخیبوون له پۆلیتیکی تاکڕه‌وانه‌ی تاله‌بانی و بارزانی پێشتر روویانداوه، بۆیه نه‌وشێروان و هاوکارانی ههنگاوێکی نوێیان له‌مباره‌یه‌وه نه‌ناوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی ههلبژادنی ئێستادا گۆڕان له سیسته‌می رامیاری کوردستاندا بکه‌ن، بێگومان ئه‌مه سه‌ره‌تای دروستبوونی قۆناغێکی دیکه له پرۆسه‌ی رامیاری باشوری کوردستاندا ده‌بێت.
هه‌وڵه‌کانی پێشوو که سه‌رکرده‌کانی ئه‌م دوو به‌ره کلاسیکیهیان به تاکڕه‌وی و قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کیانه تۆمه‌تبار کردووه، که بانگاشه‌ی یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی کوردیان کردووه، نه‌یتوانیووه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن. به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌لێ له‌وانه‌ی داوای گۆڕانیان ده‌کرد، چوونه‌وه لای ئه‌م دوو لایه‌نه و ستاتوسی سه‌رکرده‌کانیان له پێشتر به‌هێزتر کرده‌وه. ئه‌وانه گه‌لێ که‌سیان کرده قوربانی ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ره‌که‌یان، به‌لام پاشان له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونه‌وه‌ی دوو پارته‌که ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵات چۆکی پێدادان و گه‌رانه‌وه لای دوو پارته کلاسیکیه‌که.
ئێستا هه‌مان ئه‌و توڕه‌ییه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌وشێروان مهستهفادا له ده‌سه‌ڵاتی دیسپۆتیانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی وه‌کو پێشوو له فۆرمێکی دیکه‌دا خۆی ده‌خاته‌وه روو و دووباره ده‌بێته‌وه. مه‌لامسته‌فا و کوره‌کانی، جه‌لال تاله‌بانی و هه‌وادارانی هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه بووین که ئێستا ده‌بیندرێن و هه‌ن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له رابردوو و ئێستادا ئاره‌زووی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌بووه و هه‌یه، له رابردوودا له پێناوی گه‌یشتن به‌م ده‌سه‌ڵاته، مانه‌وه و پارێزگاری ده‌سه‌ڵاتیان سڵیان له خوێنڕشتن یا میتۆد و هۆکاری نائاسایی نه‌کردۆته‌وه.
ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که له هه‌ردوو به‌ره‌دا له‌م جموجۆڵه رامیارییه به‌شداربووین، یه‌کتر باش ده‌ناسن، له ململانێدا جاری وابووه هاوکاری گیانیبه‌گیانی یه‌کتر بووین، جاری وابووه دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کتر بووین. بۆنمونه له‌سه‌رده‌مێکی دوورودرێژدا مه‌سعود بارزانی دژی جه‌لال تاله‌بانی بووه، ئێستا ئه‌وانه ههردوویکیان یه‌کن و دژی یا له‌به‌ره‌ی دژی نهوشێرواندان. نه‌وشێروان و تاله‌بانی دژی مه‌لا به‌ختیار بوون، ئێستا مه‌لا به‌ختیار و تاله‌بانی له‌به‌ره‌ی دژی نهوشێرواندان. هتد. له رابردوودا دژایه‌تیه‌کان هه‌ر له‌بواری ره‌خنه و جیابوونه‌وه نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵکو ناکۆکیه‌که بۆته‌هۆی شه‌ری ناوخۆ و کورد به کورد به‌کوشتدان له پێناوی ململانێی یه‌کتردا. دیاره تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری، هه‌روه‌ها زاڵی هزری پێشره‌وی و مه‌نتالی بێتۆلهرانس له‌م سه‌رده‌مه‌دا رۆڵی له شه‌ری ناوخۆدا هه‌بووه.
گومانی تێدا نییه له ماوه‌ی نیوسهدهی رابردوودا، دوو بهرهکیهکهی نێوان سه‌کرده‌کانی سه‌ر به‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه که هه‌ردوولا لێی به‌رپرسیارن، زیانی کوشنده‌ی له خه‌باتی رزگاری خه‌ڵکی کوردستان داوه، که‌سایه‌تی ناسیۆنی کوردیان نابووت کردووه و کوردیان له هاوکێشه رامیاریهکاندا لاواز کردووه، که هۆکارێکی بنچینه‌یی دواخستنی کورد له گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کاندا بووه. هه‌ر ئه‌م دووبهرکیهشه بووه‌هۆی ره‌تکردنه‌وه‌ی سیسته‌می دیموکراسی له فه‌رمانره‌واییدا.
بۆیه تێپه‌راندنی سیندرۆمی دوو به‌ره‌یی و پارچه‌کردنی گه‌ل، به‌مپێیه له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو‌دا چه‌ندی بڵێی بۆ باشوری کوردستان پێویسته. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستان ئه‌وه ده‌خوازن، باشوری کوردستان هه‌نگاوی بنچینه‌یی بۆ چاره‌سه‌ر بنێت و په‌سندی سیسته‌می دیموکراسی بکات. به‌شێوه‌یه‌ک وا‌بکات که کوردستان له سه‌رده‌می مۆدێرن و ستاتی ناسیونالدا بگاته ئاستێکی گونجاوی په‌سندکراوی دیموکراسیانه‌ی فه‌رمانره‌وایی و به‌رێوه‌بردن، ئه‌م ئاسته‌ی که وێنه‌ی ناسیۆنی کورد گونجاوانه له هاوکێشه ناوچه‌یی و جیهانیه‌کاندا بکات.
به‌ڵام ئایا به‌م که‌ره‌سته‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌م مهنتاله رابردوو بارگاوییه‌ی که ئێستا هه‌یه، ده‌توانێ کوردستان له‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێ و ئه‌م سیندرۆمه کوشنده‌یه بکاته مێژوو؟ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گرانه سه‌یری نه‌وشێروان مسته‌فا و هاوکارانی بکه‌ین، ئه‌وه ئومێدێکی ئه‌وتۆ به‌دی ناکرێت. چونکه ئه‌وانه په‌روه‌رده‌ی ئه‌م که‌لتوره رامیاریهن که پۆلیتیکی یه‌کێتی به‌رهه‌می هێناوه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کیتر ئه‌وانه پشتگیری هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان کرد که له‌لایه‌ن ی.ن.ک و پ.د.ک له ماوه‌ی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا بێ گه‌رانه‌وه بۆ گه‌ل نران، وه دژی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ففتی ففتی و قۆرغکردنی کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن ئه‌م دوو پارته‌وه نه‌وه‌ستان و هه‌ڵوێستیان نه‌بوو. جگه‌له‌وه‌ی له گه‌لێ له تاوان و پێشێلکاریه‌کانی که ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته چ له کاتیی کوردکوشتندا یا له کاتی دیکه‌دا ئه‌نجامیان دا به‌شداربوون.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م باره ڕامیارییه جودایه‌ی ئێستا که باشوری کوردستان تێیدایه، که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی بوونی ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی رامیاری له کوردستاندا دروست بووه، وایکردووه ئه‌گه‌ری گۆرانکاری له سیسته‌می ڕامیاری کوردستاندا له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا تاڕاده‌یه‌ک ڕێگه‌ی بۆ خۆش بکرێت، ده‌کرێ له دروستکردنی سه‌ره‌تایه‌کی گۆڕان له سیسته‌مه رامیاریهکهدا، پاڵپشتێکی گرنگ و یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وله له هه‌وله‌کانی پێشوو ده‌کرێ جیابکاته‌وه، ئه‌م پرۆسه نیمچه دیموکراسیه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی گوشاری ده‌ره‌کی دروست بووه.
چاره‌سه‌ر یا تێپه‌ڕاندنی سیندرۆمی بارزانی و تاڵه‌بانی (چ دژبه‌ر چ یه‌کگرتوو) به‌شه‌ڕ و پێکدادان پێشتر نه‌کرا، وه شهر له رابردوو و داهاتوودا ته‌نها ماڵوێرانی زیاتره و چاره‌سه‌ری پێ نییه. دیموکراسی و رێگه‌چاره‌ی دیموکراسیانه توانای چاره‌سه‌ری ململانێ و ناکۆكی ناخۆییان له وڵاتی دیکه‌دا پیشانداوه. ڕێگه‌چاره‌ی دیموکراسیانه توانیویه‌تی بیروباوه‌ری جیاواز له‌یه‌کتر له سیسته‌مێکی رامیاریدا کۆبکاته‌وه و تواناکانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه بهکاربهێێت. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی سه‌ڵمێندراون.
دیاره رێگه‌چاره‌ی دیموکراسیانه تیۆریانه هیچی بۆ ناکرێت ئه‌گه‌ر فاکته‌ره گونجاوه‌کان ئاماده نه‌بن. بۆنمونه ئه‌گه‌ر لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دژی چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه بن، ئومێدێک به چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه نامێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی بوونیان هه‌یه له رابردوودا نمونه‌یه‌کی دیموکراسیبوونیان پیشان نه‌دابێت، گومان له توانای ئه‌م لایه‌نانه له په‌سندکردن و پیاده‌کردنی چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه یا سیسته‌می دیموکراسی په‌یدا ده‌کات.
هه‌ندێ له‌و خاڵانه‌ی که جێگه‌ی ره‌خنه و تێبینین بۆنمونه:
1. ئایا لایه‌نه‌کانی ناو پرۆسه‌که چه‌نده ملکه‌چی چاره‌سه‌ری دیموکراسیانهن. له ڕابردوودا چاره‌سه‌رنه‌کردنی ناکۆکی ناوخۆیی کورد به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ره‌تیانه، هۆکه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه بووه له‌لایه‌ن ئێ‌لیتی رامیاری ده‌سه‌لاتداره‌وه. وه‌کو له هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات ده‌بیندرێت، پشووته‌نگی و بێتۆلهرانسی به‌رامبه‌ر لایه‌نه ره‌خنه‌گره‌کان و رکابه‌ره‌کانیان هێما بۆ ئارساتهیهکی گه‌شبین ناکه‌ن. بۆیه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر له رۆژی هه‌لبژاردندا ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ڕێگه و میتۆدی ناگونجاو بۆ دابڕینی ده‌نگه‌کان بگریته‌به‌ر.
2. ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ی ئێستا هه‌یه، پرۆسه‌یه‌کی نابه‌رابه‌ره، ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی بوونهتهیهک و خۆیان که‌نترۆلی کۆمه‌ڵگه و داموده‌زگاکانیان له‌ژێرده‌سته. که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و داموده‌زاگاکانی وڵات بۆ ئه‌وان به‌کار ده‌هێندرێت، توانای داراییان بێسنوره که به‌به‌رفراوانی بۆ ریکلامکردنی هه‌ڵبژاردن یا به‌رتیل و به‌خشینه‌وه به‌کاریده‌هێنن. له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان له ناو زگی یه‌کێتیه‌وه ده‌رچوون ئه‌وانه تاڕاده‌یه‌ک تونایه‌کی راگه‌یاندن و داراییان هه‌یه، لایه‌نه‌کانی دیکه له‌مان کهمدهسهڵاترن و هه‌ندێکیان ده‌نگیان زۆر به کزی ده‌گاته خه‌ڵک. ده‌زگای نیشتیمانی بێلایه‌ن و ده‌ستپاک بۆ یارمه‌تی و هاوکاری هه‌موو لیسته‌کان به‌بێ جیاوازی، له‌م پرۆسه‌یه‌دا بوونی نییه.
3. لیستی گۆڕان و لیستی چوار پارته‌که که ڕکابه‌ری به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌م که‌رسته گونجاوه نین که بتوانن هه‌روا ئاسان ئومێد دروست بکه‌ن. له‌لایه‌ک له‌به‌ر ئه‌و ره‌خنه و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا و هاوکارانی هه‌ن، له‌لایه‌کیتر لیستی چوارپارتهکه ئه‌م که‌رسته‌یه نین که بتوانن گۆڕان به ئاراسته‌ی گونجاو‌دا بکه‌ن، ئه‌وانه پێشتر چوونه پاڵ ده‌سه‌لات و پیاده‌ی پۆلیتیکی خۆگونجاندیان کرد. هه‌روه‌ها یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ که له‌م لیسته‌دان، ئیسلامیستن و دژی گۆران به‌ره‌و سیسته‌می مۆدێرنانه‌ن. بۆیه ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌وانه واتای به‌هێزبوونی هێزه کۆنه‌پارێز و دژه ئازادیه‌کانه.
ئه‌م فاکته‌رانه و خاڵی دیکه‌ی نه‌رێنی هه‌ن که ده‌کرێ کۆسپ بۆ جۆره گۆڕانێک دروست بکه‌ن، به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی ئه‌م بواره نیمچه ئازاده‌ی که هه‌یه، قه‌واره‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌م لایه‌نانه به‌یه‌که‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی خۆسهپینهری ی.ن.ک و پ.د.ک پێکبهێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو بدات، مۆنۆپۆلی ده‌سه‌لاتی ئه‌م دوو پارته ده‌رزی تێده‌که‌وێت، که ده‌کرێ به‌لایه‌نی که‌م جۆرێک له پرۆسه‌ی دیموکراسیانه بسه‌پێنێ و ورده ورده هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و سیسته‌مێکی رامیاری گونجاو له داهاتوودا دروست بکات.
شاخه‌وان شۆڕش
20 ی ژوڵای 2009
سەرنج بنێرە