ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بوونی گۆڕان له‌باشوری کوردستاندا
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوودا بارودۆخی رامیاری ئێستا گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌م گۆڕانه له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له کاروباری رامیاری ناوخۆی ئێراقدا له‌دوای 2003 دا یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی ناوه. ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکهئهگهرچی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی خۆیان هاتونه‌ته ئێراق، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن جۆرێک له‌سیسته‌مێکی رامیاری شێوه دیموکراسیانه دروست بکه‌ن، بۆیه پشتگیری ئه‌م هه‌ولانه ده‌که‌ن که‌بۆ ئه‌م پرۆسهیهپێویستن. هه‌روه‌ها هه‌ول ده‌ده‌ن رێگه له‌م دیارده و فاکته‌رانه بگرن که دژی دروستبوونی سیسته‌مێکی دیموکراسی یا شێوه دیموکراسین. ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌هه‌ر شتێک که‌کار بۆ دروستبوونی سیسته‌مێکی شێوه رۆژئاوایی ده‌کات، له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا ئه‌وه ده‌کات، چونکه وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌وه ده‌زانن ئه‌م جۆره سیسته‌مه ده‌توانێ رێکراگری و ئاسایش به‌ده‌ستبهێنێ که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان زۆر پێویست و گرنگه. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌ره‌قه‌تی کێشه‌کانی ناوخۆ نه‌یه‌ت، دژی جۆره سیسته‌مێکی ئاوتۆریتاری ناوه‌ستێت که بتوانێ مسۆگه‌ری ئارامی و ئاسایش و به‌مجۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا بکات. بۆیه ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا هه‌وڵی دروستکردنی سیسته‌می دیموکراسی له‌ئێراقدا ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سهرهکوتوو نه‌بوون، ئه‌وه دژی رژێمێکی نادیموکراسی نین که بتوانێ ئاسایش و ڕێکڕاگری بهێنێته‌دی، به‌مشێوه‌یه مسۆگه‌ری پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی ناسونالیستانهیان بکات.
دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکا گۆڕانی به‌رچاو له‌سیسته‌می رامیاری ئێراقدا روویاندا، له‌گه‌ڵ که‌موکوریه‌کی زۆر و تێپه‌راندنی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه به‌میتۆدی ره‌خنه‌ئامێزی جۆراوجۆر کهکۆمهلێ کێشه‌ی هه‌نوکه‌یی و ئایینده‌یی ده‌گرنه‌خۆیان، بێگومان گۆران له‌سیسته‌می رامیاری ئێراقدا بووه و کراوه. ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕیوه‌بردن له پێکهاته جیاوازه‌کان پێکهاتووه، له پارله‌مانی ئێراقیدا ده‌نگی جیاواز هه‌ن و په‌یره‌وی جۆرێک له‌سیسته‌می پارله‌مانتاریزم ده‌کرێت. هه‌لبژاردن ده‌کرێن و ئه‌گه‌ری ئالوگۆری ده‌سه‌لات هه‌یه. هه‌موو ئه‌م دیاردانه له‌دوای هاتنی ئه‌مه‌ریکا روویان داوه و پێشتر نه‌بوون. به‌ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه ئه‌م گۆرانهنهدهبوو، چونکه لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی ئه‌م توانایه‌یان نه‌بوو و له‌ئاستی ئه‌م ئه‌رکه‌دا نه‌بوون.
باشوری کوردستان به‌شێکی لکێندراوه به‌ئێراق، بۆیه ئه‌م پرۆسه‌ی گۆڕانه پریشکی به‌ر کوردستانیش زوو یا دره‌نگ ده‌که‌وێت و سیسته‌می رامیاری له‌کوردستاندا ناچار ده‌کات ئاراسته‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه وه‌ربگرێت که له‌گه‌ڵ پێشبینیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ئاستێکی گونجاو دایه. بۆیه‌ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌نگاو بۆ ئه‌م جۆرهبهرێوهبهرییه نه‌ندرابێت، ئه‌وا واپێده‌چێ هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌مه بکرێت. دیاره به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق و ئه‌مه‌ریکا، چونکه لای ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی زیاتر بابه‌تێکی ناوخۆیی ئێراقین به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراق. له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراق و به‌دیهێنانی هه‌ندێ لهگفتهکانی پێشووی، بۆ ئه‌مه‌ریکا جۆره سیسته‌مێکی دیموکراسی له شێوه‌ی ئێراق له‌باشوری کوردستاندا یارمه‌تیده‌ره.
دیاره ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی رۆژئاوا له‌سه‌ره‌تای هاتنیاندا به گۆڕان و هه‌نگاوی دیموکراسیانه له باشوری کوردستاندا به‌گشتی گه‌شبین بوون، چونکه خه‌ڵکی کوردستان سۆز و پشتگیریان بۆ رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا پیشاندا، وه‌کو رزگارکه‌ر سه‌یریان کردوون، پشتگیریان له‌هه‌وڵی رۆژئاوا کردووه و دڵنیایی ئاسایشی خۆیان له‌بوونی ئه‌واندا ده‌بینن. خه‌ڵکی کوردستان جیا له‌به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێراق هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌بوونی ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا پۆزه‌تیڤ بووه.
جگه له‌وه‌ی له‌کوردستاندا دوای کۆتایی شه‌ری ناوخۆ ئارامی و ورده‌ورده ئاوه‌دانکردنه‌وه و جموجۆڵی بازرگانی هه‌بوون. بهکهلهش پارله‌مان هه‌بوو و ده‌سه‌ڵاتیش بانگاشه‌ی بوونی دیموکراسی خۆی وه‌کو مۆدێلێک بۆ ئێراق ههمیشهکردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی کوردستان له‌ساڵی 1992 ه‌وه له‌ژێرچنگی رژێمی به‌عسدا نه‌بوو، بۆیهجیاوازی له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێراق هه‌بووه و جۆرێک له‌ئاسایش به‌دیهێنراوه.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا به‌گشتی ورده‌ورده له‌وه گه‌یشتن که سیسته‌مێکی دیموکراسی له‌باشوری کوردستاندا بوونی نییه، ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌مشێوه‌یه ڕێککه‌وتنی نێوان سه‌رکرده‌کانی ئه‌م دوو پارته رێگه‌ی له‌به‌رده‌می پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردندا گرتووه.
دهستوبردنهکردنی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌وڵه‌کانی بۆ گۆران له‌باشوری کوردستاندا ده‌کرێ بگه‌رێندرێته‌وه بۆ: 1. کوردستان ئه‌گه‌رچی بهرێوهبهریهکی دیموکراسیانه‌ی نه‌بووه، به‌لام ئاسایشی دابینکردووه، ئه‌م خالهلای ئه‌مه‌ریکا گرنگ بووه، بۆیه نه‌یویستووه ئه‌م ئاسایشه بخاته مه‌ترسی له‌باری ههنوکهیدا 2. به‌هۆی گۆرانکاریه‌کانی ئێراق و کاریگه‌ریان به‌سه‌ر کوردستانه‌وه، ئومێدی گۆران ورده‌ورده کراوه. 3. ئێراق لاواز بوو و کێشه‌ی زۆر بوو، بۆیهلهئاست کوردستاندا به‌هێز نه‌بوو و توانای سه‌پاندنی مه‌رجی رامیاری نه‌بووه. 4. ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌میشه خۆیان به‌نمونه‌ی دیوکراسی بۆ ئێراق داناوه، بۆیه ئه‌وه گه‌شبینیه‌ک دروست ده‌کات، چونکه پشتگیری پیشان ده‌درێت و لاری له‌بوونی سیسته‌می دیموکراسیدا نییه.
دیاره خه‌ریکه ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی لادروست ده‌بێ، دڵنیانییه له‌وه‌ی ئه‌م باردۆخه‌ی کوردستان له‌سایه‌ی ڕێککه‌وتنی نیوه‌به‌نیوه‌ی پ.د.ک و ی.ن.ک به‌ئارامی ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌کرێ له ئه‌گه‌ری شله‌ژانی باری رامیاری کوردستاندا زیان بهڕێکراگری و ئاسایشی ناوچه‌که و ئێراق بکه‌وێت. بۆیه ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا به‌گشتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر به‌م شڵه‌ژانه یا ئه‌گه‌ره مه‌ترسیدارانه بگرن که ده‌کرێ بنبههۆی له‌باربردنی پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه و ئاسایش. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان هه‌یه که‌نترۆلی جموجۆڵ و گۆرانه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک بکه‌ن، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژئاوا پۆلیتیکی ئه‌مه‌ریکا له‌ئێراقدا یارمتیدهرن.
بۆیه‌ده‌کرێ بگوترێت بوونی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جموجۆڵه‌ی ئێستای کوردستاندا هه‌یه، ئه‌م بارودۆخه رامیاریهی ئه‌مه‌ریکا له‌پشتیه‌تی وایکردووه هێز و توانا ناوخۆییه‌کان بێدهندگی بشکێنن و هه‌وڵی شکاندنی سنوره سه‌پێندراوه‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر مه‌ترسی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌م دوو پارته نه‌بووایه، گومان له‌وه‌دا هه‌یه ئه‌م دوو پارته رێگه‌ی ئه‌م جموجۆڵهیان بدابایه و رێگه‌ی هه‌لبژاردنیان بدابایه.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری گۆڕانی بنچینه‌یی گه‌وره لاوازه، چونکه ئه‌م دوو پارته له بواره‌کانی ڕاگه‌یاندن و دارایی له‌چاو لیست و ده‌نگه‌کانی دیکه باڵاده‌ستن، خۆیان ده‌سه‌ڵاتن، داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه و کهنترۆلێ کۆمه‌ڵگه‌یان به‌میتۆدی کرین، به‌رتیل و گه‌مارۆ له‌زۆر شوێن و ناوچه‌دا کردووه.
شاخه‌وان شۆڕش
17ی ژوڵای 2009
سەرنج بنێرە