لێبوردنی جاشان له‌نیوان به‌رژه‌وه‌ندی پارت و گه‌ل دا
دیاره لێبووردنی جاشه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی (که پیکهاتبوو له 8 پارتی ڕامیاری) بوو. پێویسته بگوترێت پارتی ڕامیاری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین، به‌ڵکو ده‌ستکردی که‌سانێکی هوشیاری یا خاوه‌ن پلانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن. که ئه‌و پارتانه له‌بارودۆخی گونجاو‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، هه‌رچه‌ندی شۆڕش و خه‌باتیان کردبێت، ئه‌وانه به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نازاندرێن. ده‌کرێ وه‌کو نوێنه‌ری ناکایی گه‌ل بناسرێن، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی که‌ش و بواری هه‌ڵبژاردندا. به‌ڵام بڕیاری ئه‌و پارتانه تا دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌لبژێردراو، بڕیاری گه‌ل نییه.
لێبوردنی جاشان له‌نیوان به‌رژه‌وه‌ندی پارت و گه‌ل دا
له‌دوای ڕووخانی بلۆکی سور، گۆڕانکاری له سیسته‌می ڕامیاری جیهانی ڕوویدا، ئه‌و گۆڕانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی جیهان هه‌ر یه‌ک به‌شیوه‌یێ نواند. ئه‌و گۆڕانه له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوێت له‌لایه‌ن ئێراق هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به داگیرکردنه‌که باشتر له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست خۆی نواند. ئه‌نجامی کاردانه‌وه و لێدانی سوپای ئێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه، بووه‌هۆی تێکشکانی سوپای ئێراق و نابووتکردنی رژێمی ئێراق، ئه‌وه وایکرد گه‌لانی ناو سنوری داسه‌پێندراوی ئێراق ترسیان بشکێ و له ڕژێم ڕاپه‌ڕن، شیعه له خوارووی ئێراق و کورد له کوردستانی ژێرده‌ست. له باشوری داگیرکراوی کوردستاندا خه‌ڵکی کوردستان ڕاپه‌ڕی و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانیان ئازادکرد. پارته‌کانی کوردستان که ئه‌وسا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکیان هه‌بوو، به هێزی که‌م که‌م به‌شداریان له ڕاپه‌ڕینی هه‌ندێ شار و شارۆچکه کرد. ڕاگه‌یاندنی ئه‌و پارتانه (به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی) ڕۆڵی گرنگ و باشیان له ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا بینی. به‌شداری پێشمه‌رگه له هه‌ندێ شوێندا دیار و کاریگه‌ر بوو و له هه‌ندێ شوێندا زیاتر سیمبۆلی بوو یا نه‌بوو. ڕاپه‌ڕینه‌که، ڕاپه‌ڕینی گه‌ل بوو، هێزی پێشمه‌رگه (به‌و هێزه که‌مه‌ی ئه‌وسا هه‌یبوو) و ڕاگه‌یاندنی پارته‌کان پاڵپشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان کرد. هه‌نگاوێکی دیکه که به‌ره‌ی کوردستانی له‌و ساته‌دا نای نامه ناردن بۆ جاشه‌کان و هاندانیان بۆ به‌شداری له‌ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک بوو. دیاره هه‌ر له‌وێ لێبوردنیان بۆ جاشه‌کان ده‌رکردبوو.
سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی گه‌ل ته‌مه‌نی هێنده درێژ نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی پشتیان له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو کرد و ڕێگایان به رژێمی به‌عس دا کۆپته‌ر له دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌کار بهێنێت، هێزه‌کانی رژێمی ئێراق به خه‌ستی هێرشیان بۆ کوردستان هێنا. پارته‌کانی کوردستان که دوای ڕاپه‌ڕین خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی چه‌کدار و باره‌گاکردنه‌وه و جله‌وگرتنه‌ده‌ست بوون، نه‌یانتوانی پارێزگاری ناوچه ڕزگارکراوه‌کان به تایبه‌تی شاره گه‌وره‌کان بکه‌ن. له شاره گه‌وره‌کان، سه‌رکردایه‌تی پارته‌کان ئه‌وانه‌ی ده‌یانوێرا بێنه شاره گه‌وره‌کان، ڕۆژی یا شه‌وی پێشتر بۆی ده‌رچوون، هێزه‌کانیان پلانی به‌ره‌نگاریان پێ نه‌بوو. پارته‌کانی کوردستان له‌گه‌لێ شوێن یه‌که‌م که‌س بوون شاره‌کانیان به‌جێهێشت. ئه‌وه بوو گه‌لڕه‌وه‌که‌ی 91 وه‌کو تراژیدیای نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌مێژینه‌ی له‌بیرکراوی ژێرپێخراو به‌گه‌وره‌یی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی شه‌رمه‌زار کرد.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایکرد بڕیاری 688 ی UN بدرێت و پاشان زۆنی نه‌فڕینی 36 دابمه‌زرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستیوه‌ردانه نێونه‌ته‌وه‌ییه نه‌بووایه، ئه‌وه ئازادیه‌ی پاشان له باشوری کوردستان دروست بوو، به‌ئه‌گه‌ری زۆر نه‌ده‌بوو و نه‌ده‌هاته دی.
لێبوردنی جاشه‌کان، له ساتوچرکه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکدا، ده‌کرێ چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌کی بۆ بکرێت، ده‌کرێ به هه‌نگاوێکی گونجاو و یارمه‌تیده‌ری سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینه‌که سه‌یر بکرێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی جاشه‌کان له‌گه‌ڵێ شوێندا به چه‌ک و هێزی خۆیان دایانه پاڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک و دژی ڕژێم وه‌ستان. به‌ڵام ئه‌و لێبوردنه نه‌یتوانی هه‌موو جاشه‌کان بۆ لای خۆی ڕبکێشێ، هه‌ندێک له جاشه ناسراوه‌کان شه‌ڕیان دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو کرد و زیانی زۆریان له خه‌ڵک دا. له‌لایه‌کی تر بڕیاری لێبوردنی جاشه‌کان ده‌کرێ به هه‌نگاوێکی خراپ سه‌یر بکرێت، چونکه له‌کاتی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری گه‌لدا، چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆرینه‌ی هێزی جاشه‌کان تووشی په‌رتوبڵاوی ببن، بده‌نه پاڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو یا چه‌که‌کانیان وه‌کو هێزه‌کانی پۆلیس فڕێ بده‌ن و ڕاکه‌ن. سه‌رۆک جاشه‌کان و به‌رپرسه جاشه‌کان و خزموکه‌سیان لێده‌رچێ، زۆربه‌ی جاشه ئاساییه‌کان له‌به‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌وتبوونه ئه‌و چوارچێوه خۆفرۆشییه‌وه. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئه‌وانه دژی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری گه‌ل نه‌وه‌ستن. هه‌روه‌ها بڕیاری لێبوردن ده‌کرێ به هه‌نگاوێکی خراپ و دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دابندرێت، ئه‌گه‌ر بزانین، لێبوردنه‌که بێبه‌ری نه‌بوو له مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌ندێ پارتی سه‌ره‌کی. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پارته سه‌ره‌کیانه به تایبه‌تی پ.د.ک به پله یه‌ک، ی.ن.ک به پله دوو، ح.س.ک به پله سێ له پڕۆگرامیاندا بوو زۆرترین ژماره‌ی خێله‌جاشه‌کان، سه‌رۆک جاشه خاوه‌ن خه‌ڵکه‌کان و ئه‌وانی تر وه‌ربگرن. دیاره هه‌ر واشیان کرد و خۆیان پێ به‌هێز کردن. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پارتانه وه‌کو هه‌میشه له‌ژیر کاریگه‌ری بیرێکی ته‌سکی پارتایه‌تی و پاوانکاریدا بوون. ئه‌وانه به‌تایبه‌تی دوو پارته کلاسیکیه‌که ئامانجیان کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵک بوو، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هێزی سه‌ره‌کی و بتوانن پاوانی ناوچه و ده‌سه‌ڵات له‌دواییدا بکه‌ن.
دیاره لێبووردنی جاشه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی کوردستانی (که پیکهاتبوو له 8 پارتی ڕامیاری) بوو. پێویسته بگوترێت پارتی ڕامیاری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین، به‌ڵکو ده‌ستکردی که‌سانێکی هوشیاری یا خاوه‌ن پلانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ن. که ئه‌و پارتانه له‌بارودۆخی گونجاو‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، هه‌رچه‌ندی شۆڕش و خه‌باتیان کردبێت، ئه‌وانه به‌ر له هه‌ڵبژاردن به هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نازاندرێن. ده‌کرێ وه‌کو نوێنه‌ری ناکایی گه‌ل بناسرێن، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی که‌ش و بواری هه‌ڵبژاردندا. به‌ڵام بڕیاری ئه‌و پارتانه تا دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌لبژێردراو، بڕیاری گه‌ل نییه. بڕیاری ئه‌و پارتانه ده‌کرێ له سات و سه‌رده‌می کورتماوه‌دا له‌لایه‌ن خه‌ڵک په‌سند بکرێن، به‌ڵام له دوای گۆڕانی دۆخی ده‌سه‌ڵات و ده‌ربازبوون له با‌ری ناکایی، ئیتر ئه‌و بڕیارانه یا ده‌کرێ به‌ته‌واو‌ی ڕه‌تبکرێنه‌وه یا ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بکرێت و به جۆرێک بن که خه‌ڵک دیموکراسیانه پشتگیریان بکه‌ن.
لیبوردنی جاشه‌کان، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه، بریاری گه‌ل نییه، بۆیه گه‌ل ده‌توانێ یا مافی خۆیه‌تی به‌ڕه‌وای نه‌زانێت. دیاره به‌ره‌ی کوردستانی نه‌ما و هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بۆیه گومان له‌وه‌دایه بڕیاره‌کانی ئه‌و به‌ره‌یه واتایه‌کی مابێت.
بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێ جاش و جاشایه‌تی به یه‌کێ له بابه‌ته هه‌ستیاره‌کان دابندریت، چونکه جاشه‌کان هه‌ر زیانیان به پێشمه‌رگه یا پارته ڕامیاریه‌کانی کوردستان نه‌گه‌یاندووه، به‌ڵکو زیانیان به هه‌موو گه‌ل به‌جۆری جیاواز و له بواری جیاوازدا گه‌یاندووه. ئه‌وانه له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا دارده‌ستی دوژمنی داگیرکه‌ر بوون. ئه‌وانه کورد بوون که‌چی ناپاکیان له گه‌لی خۆیان کردبوو و خه‌ڵکیان ئازار ده‌دا، ڕاوده‌نا، ده‌گرت، ده‌کوشت و سوکایه‌تیان پێ ده‌کردن. دواجار ئه‌وانه به‌شداری کاریگه‌ریان له گه‌لکوژی ئه‌نفالدا کرد. بۆیه ئاساییه توڕه‌یی خه‌ڵک له ئاست ئه‌وانه‌دا بێ‌سنور بێت. به‌شدارانی گه‌لکوژی ئه‌نفال که مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو، ناکرێ به بڕیاری چه‌ند پارتێک یا په‌رله‌مان به‌بی گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵک لیبوردنیان بۆ ده‌ربکرێت. له راستیدا لێبوردن بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی به به‌ڵگه کاریگه‌رانه به‌شداریان له پرۆسه‌ی گینۆسایدکارانه‌ی ئه‌نفال کرد، هه‌ر ناکری. ئه‌و کوردانه‌ی به‌شداریان له‌و گه‌لکوژیه‌دا کرد، ناکری لێبوردنیان بۆ ده‌ربکرێت. ته‌نها دادگایه‌کی ڕه‌وا ده‌توانێ ته‌نها ئه‌و که‌سانه ئازاد بکات و سزا نه‌دات، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا ئه‌و که‌سه له تاوانه‌که‌دا به‌شدار نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان، چه‌نده ڕه‌اویه په‌رله‌مان بڕیارێکی ئه‌وها پشتگیری بکات؟ ئه‌وه یه‌که‌م په‌یوه‌ندی به هه‌ستیاری و چاره‌نوسسازی بڕیاره‌که‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌لک هه‌یه، دووه‌م ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به‌ڕاستی په‌رله‌مان بێت، نه‌ک دارده‌ستی سه‌رۆک و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار. هه‌ندێ پرس هه‌ن په‌یوه‌ندی هه‌ستیاریان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌ل دا هه‌یه، بۆیه گومان له‌وه‌دایه په‌رله‌مان بتوانێ کێشه‌یه‌کی ئه‌وها یه‌کلابکاته‌وه و ڕه‌وایه‌تی بداته بڕیاری خۆی. ئه‌وه‌ش ئه‌وکاته باشتر ده‌رده‌که‌وێت، که په‌رله‌مان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵک بڕیاری خۆی بسه‌پێنێ، له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵک کاردانه‌وه‌یان به شێوه‌ی جیاواز دژی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت. بزوتنه‌وه‌ی ڕیفه‌رانده‌م نمونه‌یه‌کی کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکه سه‌باره‌ت به بڕیارێکی سه‌پێندراوی په‌رله‌مان و پارته ڕامیاریه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.
دیاره ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ گه‌ل، بیه‌وێ پشتگیری بڕیاری پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌وباره‌یه‌وه بکات، ئه‌وه گومان له ڕه‌وایه‌تی ئه‌و بڕیاره هه‌یه. به‌ئه‌گه‌ری زۆر په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه ده‌کات که پارتی و یه‌کیتی داوای لێده‌که‌ن، چونکه په‌رله‌مانی کوردستان بێده‌سه‌ڵاته و سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌مجۆره ئه‌گه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار داوای پشتگیری بڕیاری لێبوردنه‌که له په‌رله‌مان بکه‌ن، واپێده‌چی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر به تیکڕای ده‌نگ نه‌بێت ئه‌وه به زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگه‌کان په‌سندی ئه‌وه ده‌که‌ن. بێده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان گومان بۆ بوونی ڕه‌وایه‌تی سه‌باره‌ت به بڕیارێکی ئه‌وها زۆر زیاتر ده‌کات.
پێویسته بگوترێت ئه‌گه‌ر کوردستان خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاریخوازی یه‌کگرتوو بایه، به‌ئه‌گه‌ری زۆر لێبوردنی جاشان یا هه‌ر نه‌ده‌درا یا گه‌ر بشدارابا، ئه‌وا پاشان یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌درایه ده‌ستی گه‌ل. ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستان نزیکه‌ی نیوسه‌ده‌یه تووشی گێژاوی دووبه‌ره‌کی، خێله‌کیزم، پارچه‌یی، پاوانکاری و ناکۆکی ناو‌خۆ بووه، ئه‌وه‌ش تا ئه‌مڕۆ کاریگه‌ری زۆر خراپی کردۆته سه‌ر ڕه‌وت و ئاراسته‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی باشوری کوردستان. پرسی لێبوردنی جاشه‌کان و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئێستا ده‌یبینین، یه‌کێکه له ده‌یان به‌رهه‌می ناگونجاوی دووبه‌ره‌کی ڕابردوو و ئێستا.
سه‌رهه‌ڵدانی که‌مپینی به‌دادگاییکردنی جاشه‌کان، یا داوای دادگایی‌کردنی هه‌موو جاشه تاوانباره‌کان له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ناوه‌ندی چاک که زووتر هه‌بوو، هه‌روه‌ها پشتگیری ئه‌و داواکاریه له‌لایه‌ن خه‌ڵک، ئاماژه به ناته‌وای هه‌ڵوێست و بریاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته ده‌کات، ئاماژه به ناته‌باییه‌کی دیار له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتداراندا ده‌کات.
واپێده‌چی دادگایی‌کردنی سه‌دام و تاوانبارانی دیکه له‌سه‌ر کاره‌ساتی ئه‌نفال کاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و که‌مپینه تایبه‌ته‌دا هه‌بووه. شایانی گوتنه ڕێکخراوی چاک که به‌مه‌به‌ستی دادگایی‌کردنی تاوانبارنی پاکتاو و گینۆسایدی گه‌لی کورد، زۆر زووتر دروست بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دادگایی‌کردنی به‌بێ جیاوازیی جاشه‌کان یه‌کێ له ئامانجه‌کانی بووه. ئه‌وه‌ش ناته‌بابووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، که ئه‌وانن ئه‌وڕۆ هێزیان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و جاشانه پێشبڕکێیان بوو، هه‌موو ئه‌و جاشانه‌یا‌ن له‌خۆگرت، هه‌ندێ له تاوانباره ناوزڕاوه‌کانیان داڵده‌دا و هه‌رزوو ده‌ربازیان کردن (بۆنمونه مه‌لا عوزێر، قاسم ئاغا، شێخ جه‌عفه‌ر هتد)، ئه‌وانه‌ی دی پله و پایه و شوێنی گرنگیان داونه‌تێ، هه‌ندێ له سه‌رۆک خێله کۆنه جاشه‌کان کاریگه‌ریان زۆره و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارت موو به نێوانیانه‌وه ناچێت. ئه‌وانه چۆن له‌سه‌رده‌می ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێراقدا قه‌ڵه‌وده‌کران و لێیان ده‌خوارد، ئێستاش به یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هه‌مان شێوه‌ی کۆن له سامانی گه‌ل ده‌خۆن، سامانی گه‌ل ده‌ڕوتێننه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان به گه‌لێ جۆر هه‌یه. ئه‌وانه ئه‌وڕۆ به‌شێکی تێکه‌ڵبوو‌ن له ستره‌کتوری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، چ وه‌کو هێزی به‌شداری فیزیکی، چ وه‌کو به‌شێک له سیسته‌م و بڕیاره‌کان.
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وه‌کو پێشوو له ژێرکاریگه‌ری پاوانکاری و هێزکۆکردنه‌وه‌دان، هێشتان له‌یه‌کتر به گومانن و بێ‌بڕوایی له نێوانیاندا هه‌یه، ئێستاش خه‌ڵک له‌ناو ئه‌میان یا ئه‌ویان ده‌چێ بۆ ئه‌وبه‌ر و داڵده‌ده‌درێت و پشتگیری ده‌کرێت، به‌کورتی ئێستاش ڕه‌وتێکی میلیتسئامێز به‌سه‌ر ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه‌دا زاڵه. بۆیه ئه‌و پارتانه، وه‌کو پێشوو دژی بریارێک یا هه‌نگاوێک ده‌وه‌ستن که ئه‌و خه‌ڵکه بڕه‌نجێنێ و بڕه‌تێنێ، له‌لا‌یه‌ک له‌به‌ر مه‌ترسی لاوازبوونی خۆیان له هه‌ندێ ناوچه‌دا، له‌لایه‌کی دیکه به‌هێزبوونی لایه‌نێکی به‌رامبه‌ری ناحه‌ز به‌هۆی بوونی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بیانه‌وێ بڕیاری لێبوردنه‌که ده‌ستکاری بکه‌ن، ڕه‌نگه بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێ و نه‌توانن بگه‌نه بڕیارێکی یه‌کگرتوو، بۆیه واپێده‌چێ به هیچ جۆرێک ئاره‌زووی ده‌ستکاری بڕیاری لێبوردنه‌که ناکه‌ن.
واپێده‌چێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و هه‌وڵیش بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی بڕیاری لێبوردنه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌دات. به‌کورتی ڕه‌تاندنی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه یا فایلدار و تاوانبارانی دیکه له به‌رژه‌وه‌ندی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا نییه.
دیاره ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی گه‌وره‌تر (دادگای باڵای ئێراق) بریاری گرتن و دادگایی‌کردنی هه‌ندێک له‌و جاشانه ده‌ربکات، واپێده‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاسان نه‌بێت دژی بڕیارێکی ئه‌وها بوه‌ستن، چونکه ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ده‌کڕێ زیانی زۆر به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بکه‌وێت. جگه‌له‌وه‌ی بڕیارێکی دادگای تایبه‌تی ئێراق ڕه‌نگه به‌شێکی که‌می ئه‌و جاشانه بگرێته‌وه، به‌مجۆره هێنده زیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان ناکه‌وێت.
دیاره سه‌رۆک و په‌رپرسان له گه‌لێ بۆنه‌دا هه‌وڵیان داوه پاکانه بکه‌ن یا ڕه‌وایه‌تی بده‌نه بڕیاری لێبووردنه‌که، بۆنمونه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به لێبوردنی جاشه‌کان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، گوتی، “خۆ ئێمه دووسه‌د هه‌زار که‌س ئیعدام ناکه‌ین”. دیاره ئه‌و گۆتنه جگه له‌وه‌ی پاکانه کردنه، ده‌کرێ وه‌کو شێواندن و گه‌وره‌پێشاندانی پرسه‌که سه‌یر بکرێت، ده‌کرێ وه‌کو هه‌وڵێک بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بنچینه‌یی ڕاگرتنی ئه‌و جاش و تاوانبارانه سه‌یر بکرێت. وابزانم که‌س ناڵێ ده‌بێ دووسه‌د هه‌زار که‌س هه‌ڵواسرێن، خه‌ڵک ته‌نها به‌دوای سه‌رۆک جاشه‌کان و خه‌ڵکه تاونباره دیاره‌کانه که ڕه‌نگه ژماره‌یان سه‌د که‌س یا چه‌ند سه‌د که‌سێک زیاتر نه‌بن.
ئێستا که هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هاواریان لێ به‌رز بۆته‌وه، گوایه حکومه‌تی ئێراق له‌ژێر ناوی کیانات مونحه‌له، هه‌وڵی ناونوسکردنی کۆنه جاشه‌کان ده‌داته‌وه. له‌و باره‌دا پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان ده‌ڵێن، “ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناویان له‌وێ بنووسن، ئه‌وه لێبوردنه‌که نامێنێ و وه‌کو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن و ده‌درێنه دادگا”. به‌کورتی ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له ڕیزه‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا بمێننه‌وه، ئه‌وه پیاوی باشن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه تاوانبارن. له ڕاستیدا ئه‌و ڕووداوه پشتڕاستی به‌رزڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی پارت به‌سه‌ر گه‌لدا ده‌کاته‌وه، له‌لایه‌کی دیکه هێما بۆ هه‌ڵه‌ی بڕیاری لێبووردنه‌که له‌سه‌ره‌تادا ده‌کات.
به‌بڕوای زۆر، له‌لای زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵک، ئه‌و سه‌رۆک جاشانه یا خه‌ڵکی دیکه که به‌شێوه‌ی دیکه خۆفرۆشیان کردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا به‌شدار بووین، له هه‌ر کوێ بن تاوانبارن، ئه‌وجا له ناو ده‌سه‌ڵات بن، لای سه‌رۆک بن یا لای ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بن.
شاخه‌وان شۆڕش
2006.09.05
سەرنج بنێرە