وایه کاکه سه‌رده‌شت نه بارزانی و نه که‌سی ئه‌وان خودا نین
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The Tonight Showیا به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی له‌م شیوه‌یه له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپادا بکه‌ن، ئه‌وجا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که سه‌رده‌شتی گیانگه‌ش ویستوویه‌تی ئه‌م رێگایه بۆ ئاراسته‌کردنی ره‌خنه‌کانی بگرێته‌به‌ر.
رفاندنی رۆژنامه‌وان و خوێندکاری زانستگه سه‌رده‌شت عوسمان، به رۆژی روناک وه‌کو ده‌ڵێن له‌به‌رچاوی ئاسایش له‌به‌رده‌م زانستگه‌دا له هه‌ولێرله رۆژی 4 مای 2010 دا، پاشان کوشتنی و فرێدانی ته‌رمه‌که‌ی له شوێنێکی موسڵدا له رۆژی 6ی مای 2010 دا، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م ده‌سته چه‌کداره‌ی به‌م کاره هه‌لساون، ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان هه‌بووه و که‌س نه‌یتوانیووه پێشیان پێ بگرێت، بۆیه توانیوانه ئه‌م تاوانه ئه‌وها به رۆژی روناک و بێمنه‌ت ئه‌نجام بده‌ن. له خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرایه ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له باشوری کوردستاندا لای کێن. بۆیه سه‌یر نییه که زۆر له گومانه‌کانی خه‌ڵک هێما بۆ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌که‌ن.
له‌باره‌ی تاوانه‌که‌وه ئاسایش هیچ ناڵێت و وه‌ڵامی پرسیار ناداته‌وه. د. دلاوه‌ر مینسته‌ری په‌روه‌رده کێشه‌که له کۆڵ خۆی ده‌کاته‌وه و ده‌لێ دۆسیه‌که لای مینسته‌ری ناوخۆیه. د. به‌رهه‌م سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن دوو رووداوی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌خاته ژێر یه‌ک جۆری تاوان و تێکه‌ڵیان ده‌کات، ده‌ڵێ، “گه‌ڕان به‌دوای بكوژانی ئه‌و دوو رووداوه به وردی ده‌ستی پێكردووه، به هه‌وڵی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ندێ سه‌ره‌داومان ده‌ست که‌وتووه”.
پێشتر سه‌باره‌ت به کوشتنی نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان سۆرانی مامه حه‌مه سیناریۆیه‌کی له‌م شێوه‌یه دروستکرا و به‌ڵێندرا که تاوانبارن بدۆزنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر گوتن بوو و هیچ نه‌کرا. به‌رد له‌سه‌ر فایله‌که‌دا داندرا و بێده‌نگی له تاوانه‌که کرا. سه‌باره‌ت به تاوانه‌که و تاوانکاران به‌پێی به‌لگه‌کان گومان له هێزه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات کرا.
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت، رفاندن و تیرۆرکردنی ئاسایی نییه، بۆیه ناکرێ وه‌کو که د. به‌رهه‌م وایلێده‌کات ئه‌م تاوانه بخرێته خانه‌ی رفاندنی دیکه‌ی تاوان، که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی جه‌رده و تیرۆرستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. سه‌رده‌شت شتی نوسیووه و له‌سه‌ر نوسینه‌کان هه‌رره‌شه له‌و کراوه. ئه‌و دژی خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری نوسیووه و له لایه‌ن خه‌ڵکی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه، که به‌ئه‌گه‌ری زۆر و به‌پێی گوتنه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ره‌شه‌که‌یان کردووه به خێزانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ندن. پاشان که‌سێک له‌به‌رچاوی هێزه‌کانی ئاسایش و له‌به‌رده‌م زانستگه‌دا برفێندرێت، ئاسایش ده‌توانێ له چی ئه‌و تاوانه بکۆلێته‌وه؟! له کاتێکدا ئاسایش خۆی له ئاست ئه‌م هێزه‌دا بێده‌سه‌ڵاته.
وه‌کو زۆری دیکه نازانم کێ له پشتی تاوانه‌که‌یه و کێ به تاوانه‌که هه‌لساوه، راسته به‌لگه و گوتنه‌کان ئاماژه به چه‌کداره‌کانی سه‌ر به خێزانی ده‌سه‌لاتدار ده‌که‌ن، به‌ڵام بێ سه‌لماندن وه‌لامه‌کان نادیارن. ئه‌گه‌ر خێزانی ده‌سه‌لاتدار له پشتی ئه‌و تاوانه‌دا بن، تا ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌بێ هه‌رگیز تاوانباران ئاشکرا ناکرێن و ئه‌م تاونه‌ش به‌ده‌ردی ئه‌وه‌ی سۆرانی گیانگه‌ش ده‌چێت.
به‌ڵام ئایا سه‌رده‌شت چی گوتووه و چی نوسیوه؟ ئایا ئه‌و سنوری ئازادی ده‌ربرینی به‌زاندووه؟
سه‌رده‌شت له چه‌ند نوسینیدا “من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم“، “نه سه‌رۆک خوایه نه کچه‌که‌ی” ره‌خنه‌ی کۆمیدیانه له خودی سه‌رۆکی هه‌رێم و خێزانه‌که‌ی ده‌گرێت. گومان له‌وه‌دایه سه‌رده‌شت ئه‌م کچه‌ی بارزانی هه‌ر دیتبێت، هه‌روه‌کو زۆر سه‌خته ژن و کچه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری بارزانی ببیندرێن. سه‌رده‌شت گاڵته‌ئامێزانه و ئایرۆنیانه ده‌یه‌وێ شورای ئه‌ستوری به پاسه‌وان ده‌وردراوی ماڵی سه‌رۆک له قوله‌ی سه‌ری ره‌شدا ببه‌زێنێ و بچێته ناو ماڵه‌که‌ی، پاشان کۆمیدیانه هه‌ندێ پله و پایه به‌سه‌ر خۆی و که‌سوکاره‌که‌ی خۆیدا هه‌روه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم کردویه‌تی و ده‌یکات دابه‌ش بکات. نوسه‌ر توره‌یی و بێزاری خۆی له ئاست گه‌نده‌ڵی و سته‌می مافیایی و فیودالانه‌ی سه‌رۆک و که‌سوکاره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌برێت، هاتووه کۆمیدیانه ره‌خنه ده‌گرێت، کار و کرده‌وه‌کانی خێزانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌داته به‌ر ره‌خنه و تانه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، برا و برازا و کوره‌کانی و که‌سوکاره‌کانیان هه‌مووی ده‌سه‌ڵاتدارن و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌من له باشوری کوردستاندا، هه‌روه‌ها گه‌لێ له کاروکرده‌وه‌کانیان په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌یه، مافی خه‌ڵکه له‌سه‌ر ورد و درشتی کار و هه‌نگاوه‌کانیان گوتنی هه‌بێت. مافی خه‌ڵکه گوتن له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تیان بکات، به گالته و زمانی ئایرۆنیانه په‌نجه بۆ کار و کرده‌کانیان درێژکات. ئه‌مه بۆ تاله‌بانی و ده‌سه‌لاتی ئه‌وانیش یا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه هه‌روایه. چونکه له‌م بارانه‌دا ئه‌و که‌سانه که‌سایه‌تی گشتین و ژیانی تایبه‌تیان له گه‌لێ لایه‌نه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه به‌نده.
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌لاتدارانی کورد و کار و کرده‌وه‌کانیان، مافی خه‌ڵکه بپرسێت: ئه‌م هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیه له کوێ هات؟ ئه‌م هه‌موو زه‌وی و ریزه خانوو و کارگه‌یه له کوێ هات؟ ئه‌م ده‌سه‌تبه‌سه‌رداگرتن و تاڵانه بۆچی؟ داگیرکردنی زه‌وی و دێهات و شار له به‌رچی؟ پاوانی سامانی سروشتی کوردستان بۆچی؟ ئه‌م رفاندن و راکێشان و ئازاردان و له‌ناوبردنه بۆچی؟ زیندانی تایبه‌ت به چ مافێک؟ کۆیله‌کردنی خه‌ڵک تاکه‌ی؟ پاوانی بازاری کوردستان بۆچی؟ ئه‌م هه‌موو پله‌وپایه به چ مافێک؟ ئه‌م جوداکارییه بۆچی؟ ئه‌م سه‌رۆک و پارتپه‌رستییه بۆچی؟ خۆبه‌رزکردنه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به چ مافێک؟ ئه‌م هه‌موو هێزه چه‌کداره تایبه‌ته بۆچی؟ ئه‌م خزمخزمێنه‌یه به چ مافێک؟ چاوپۆشێ له دزی و گه‌نده‌ڵی که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار تاکه‌ی؟ ساخته‌کاری له هه‌لبژاردن بۆچێ؟ به‌زۆر خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتدا به چ مافێک؟ ژیاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گی و فیودالی بۆچی؟ کۆنه‌پارێزکردن و نه‌زانهێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆچی؟ به‌هێزکرن و بره‌ودان به ده‌سه‌ڵاتی ئایین و مه‌لاکان بۆچی؟ چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له‌ژێربه‌زه‌یی نۆرمه کۆنه‌پارێز و ئیسلامیه‌کان تاکه‌ی؟ پاراستنی پیاوکوژان و ژنکوژان بۆچی؟ خه‌ساندنی کۆمه‌ڵگه بۆچی؟ موچه‌ی موفته و بره‌ودان به ته‌مبه‌لی و ته‌وه‌زه‌لی خه‌ڵک بۆچێ؟ نه‌هێشتن و نابوتکردنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌کان بۆچی؟ هێنانی خواردنی به‌سه‌رچوو و ده‌رخواردانی خه‌ڵک به‌م ژاره به چ مافێک؟ بازرگانی له‌گه‌ڵ دوژمنانی کورد له‌سه‌ر پشتی کورد به چ مافێک؟ ده‌ستله‌ملانێی سه‌دام و کوره‌کانی بۆچی؟ ده‌ستله‌ملانێی تورکیا و ئێرانی داگیرکه‌ر بۆچی؟ کوردکوژی بۆچی؟ به‌عه‌ره‌بکردن و به‌تورککردنی به‌ها نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتوریه‌کانی کورد بۆچی؟ رێگه‌دان به تورک و بازرگانه گه‌نده‌ڵه‌کانیان و قه‌ڵه‌وکردنیان له کوردستاندا له‌سه‌ر پشتی کورد بۆچی؟ هێنانی عه‌ره‌ب و خه‌ڵاتی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر پشتی کورد بۆچێ؟ ڕزگارکردن و په‌نادانی تاوانباران و ئه‌نفالچیان بۆچی؟ ناپاکی نیشتیمانی تاکه‌ی؟ دوو ده‌سه‌لاتی تاکه‌ی؟ لکانده‌وه‌ی کوردستان به ئێراق بێ پرسی خه‌لکی کوردستان بۆچی؟ کوا سیسته‌می فیدرالیتان؟ سڕبوونی کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابرێندراوه داگیرکراوه‌کان بۆچی؟ گریان بۆ ئێراقی ئه‌نفالچی له بری چی؟ سه‌ردانه‌واندن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس بۆ چی؟ به‌لێنی بۆش و درۆ تاکه‌ی؟
سه‌رانی ده‌سه‌لاتدار له هه‌موو ئه‌و پرسیارانه به‌رپرسیاریان که‌م یا زۆر، راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ هه‌یه. ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان پرسیاری دیکه هه‌ن ده‌بێ بکرێن، مافی خه‌ڵکه سڵیان لێنه‌که‌نه‌وه و به‌رووی ده‌سه‌ڵاتداریاندا بده‌نه‌وه. مافی خه‌ڵکه هه‌روه‌سته له‌به‌رامبه‌ر سته‌م و ناره‌واییه‌کاندا بکه‌ن و به‌دوای وه‌لامی نیگه‌رانی و بێزاریه‌کانی خۆیاندا بکه‌ون.
سه‌رده‌شت هاتووه تۆزقالێک له ناره‌واییه‌کان که وێنه‌ی به‌شێکی بچوکی ئازاره‌کانی خه‌ڵکه بێزاره‌که ده‌که‌ن له گۆشه‌یه‌کی بچوکی رۆژنامه و سایته‌کاندا به‌شێوه‌ی خه‌ونێکی ئایرۆنیانه ده‌رده‌برێت. به‌پێی گوتنه‌کانی سه‌رده‌شت خۆی، داروده‌سته تۆقێنه‌ره‌کانی مه‌سعود بارزانی به‌مه به‌په‌له‌قاژه ده‌که‌ون و ده‌ست به هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی ئه‌و ده‌که‌ن. دیاره مه‌سعود بارزانی هه‌میشه ده‌ڵێ یاسا سه‌روه‌ره!؟ ئه‌م گوتنه بنچینه‌یه‌کی راستی نییه، چونکه دادگا و کانون له ئاست سه‌رۆک و داروده‌سته‌کانیدا هیچ نرخێکیان نییه.
به‌لام ئه‌گه‌ر له کوردستاندا کانونی ره‌وا وه‌کو له وڵاته ئازاده‌کاندا هه‌یه هه‌بوایه، که‌سی ره‌خنه‌لێگیراو یا هێرشبۆسه‌رکراو ده‌هات په‌نای بۆ دادگا و رێگا کانونیه‌کان ده‌برد، ئه‌وسا دادگا له‌رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی ره‌وای کانونیانه‌دا بڕیاری ده‌دا که ئایا ئه‌و که‌سه پێشێلکاری کردوه و ئازادی که‌سێکی دیکه‌ی شکاندوه، ئه‌گه‌ر پێشێلی کانونی کردبێت به پێی کانون سزاکه‌ی دیار ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به زه‌رده‌شت کراوه، تاوانێکی بێئه‌ملاوئه‌ولایه. هه‌ر ته‌نها سزادانی بکه‌رانی تاوانه‌که چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵکو پێویسته ئه‌وانه‌ی له پشتی بڕیاره‌که‌وه‌ن سزا بدرێن. ئه‌وجا ئه‌و که‌سه مه‌سعود بارزانییه، مه‌سرور بارزانییه یا کێیه گرنگ نییه. ئه‌گه‌ر گومانه‌کان راست بن و چه‌کداره‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام دابێت، گه‌یشتن به دادوه‌ری له ئه‌مرۆی کوردستاندا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه ناکرێت و تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش مابێت ناکرێت. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه تاوانی له‌مه زۆر گه‌وره‌تریان ئه‌نجام داوه که تائێستا بۆیان چۆته‌سه‌ر، چونکه تائێستا خۆیان له‌سه‌رووی کۆمه‌ڵگه و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی ستات دان.
ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له ولاته ئازاده‌کاندا ده‌چێته خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه و رۆژانه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه زیاتر به سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته ده‌کرێت، درۆکانیان سپی ده‌کرێنه‌وه، ئاماژه به ناره‌واییه‌کان ده‌کرێت هتد.. هه‌ر بۆ نمونه سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show یا The Tonight Showیا به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی له‌م شیوه‌یه له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپادا بکه‌ن، ئه‌وجا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که سه‌رده‌شتی گیانگه‌ش ویستوویه‌تی ئه‌م رێگایه بۆ ئاراسته‌کردنی ره‌خنه‌کانی بگرێته‌به‌ر. دیاره ئه‌ویش ئاگاداری ئه‌وه‌بووه که له‌م وڵاتانه‌دا ئازادی و دیموکراسی هه‌یه و له کوردستاندا ئه‌م چه‌مکانه هه‌ر ناون، به‌ڵام نه‌ترسی ئه‌و وایکردووه له پێوستبوونی ده‌ربرینیان بگات، سڵنه‌کاته‌وه و ده‌ریان ببرێت.
مه‌سعود بارزانی و زۆر له به‌رپرسانی ده‌سه‌لات له گه‌لێ بۆنه‌دا هه‌ره‌شه‌یان له پێنوسه ره‌خنه‌گره‌کان کردووه. هه‌روه‌کو که‌سانی دیکه له رابردوودا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئازاردراون یا تیرۆرکراون. بۆیه هه‌ره‌شه‌ی راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتدارن فاکته‌رێکی دیکه‌یه که گومان ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وان له‌م تاوانه‌دا. فاکته‌کانی په‌یوه‌ستدار به‌م بابه‌ته که بڵاوکراونه‌ته‌وه و ده‌گوترێن واده‌که‌ن که هێزه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌لاتدار وه‌کو گومانلێکراوی یه‌که‌م سه‌یر بکرێن.
له‌ناوبردنی سه‌رده‌شت له‌سه‌ر نوسینه‌کانی تاوانێکه جارێکی دیکه پیشاندنانی سنورداریی و به‌رته‌نگی ئازادی گوتن و ده‌ربرینه له باشوری کوردستاندا، جارێکی دیکه پیشاندانی بوونی سه‌روه‌ریی کانونی مافیایی خێزانی ده‌سه‌لاتدار له کوردستاندا ده‌خاته‌روو، جارێکی دیکه نابوتی و په‌ککه‌وته‌یی کانون و دادگا له ئاست ده‌سه‌ڵاتداردا له وڵات‌دا پیشان ده‌دات، جارێکی دیکه سنوری سوری ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراسی پیشان ده‌دات.
شاخه‌وان شۆڕش
8 ی مای 2010
سەرنج بنێرە