ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له په‌یامی چاکسازی مه‌سعود بارزانیدا شوێنیان نه‌بوو
ئه‌وانه و خالێ دیکه‌ش هه‌ن که ئاماژه‌یان بۆ بکرێت که له‌ماوه‌ی 20 ساڵی فه‌رمانره‌وایی ئه‌واندا روویان داوه و رووده‌ده‌ن، ئه‌و پیشێلکاریانه ده‌کرێ وه‌کو به‌رتیل، له‌خشته‌بردن، به‌لارێدابردن، ناچارکردن، گه‌نده‌ڵی، جوداکاری، په‌راوێزکردن، پاوانکاری، داستبه‌سه‌راگرتن، تاوانکاری و ناپاکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی دابندرێن. (درێژەی زیاتر…)
په‌یامی سه‌رۆک له نه‌ورۆزدا به‌ڵگه‌ن بۆ تووڕهه‌ڵدانی خۆی و ده‌سه‌لاتی پارتگه‌را
ئه‌و پیشێلکاریانه له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا سه‌ریان هه‌ڵداوه یا په‌ره‌یان سه‌ندووه. بوونی ئه‌و فاکته‌ره نه‌رێنیانه هۆکه‌ی بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه و پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکه‌وتووه. بۆیه کاتێ ئه‌و دان به‌و پێشێلکاریانه‌دا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی خۆی له ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی حکومه‌تی ژێرده‌ستی پارتدا ده‌نێت، دان به‌گه‌نده‌ڵی خۆی، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به خۆیان ده‌نێت، دان به کاره‌ساتی زالبوونی پارت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نێت، دان به ئیفلیجبوونی کۆمه‌ڵگه له‌ژیر سایه‌ی سه‌رۆک و پارتی دیکتاتۆر و خاوه‌ن میلیتس داده‌نێت. (درێژەی زیاتر…)
دادگاکان و مه‌لاکان ئامرازی جێبه‌جێکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتن
له باشوری کورستان‌دا دادگاکان ده‌زگایه‌کی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کانونانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌پارێز دایڕشتوون یا په‌سندیانی کردووه. بۆیه دادگاکان وه‌کو یه‌که یا بوارێکی سه‌ربه‌خۆی ناو ستات که له چوارچێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌ی ره‌وادا له‌سایه‌ی ده‌ستور و کانونی مرۆدۆستانه‌ی پێشکه‌وتووخوازانه‌دا که له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه گه‌ردوونیه‌کانی مافی مرۆڤدا گونجاوه کار و ئه‌رکه‌کانیان نابه‌ن به‌ڕێوه. له لایه‌کیتر ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌وه‌ی سه‌پاندووه که پره‌نسیپه ئیسلامیه‌کان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و گرنگی کانوندانان بن. (درێژەی زیاتر…)
ڕاپه‌رینی خه‌ڵک له رژێمه دیکتاتۆره‌کان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ماف و ئه‌رکه
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ڵسانی شه‌پۆڵی توڕه‌یی خه‌ڵک دژی دیکتاتۆره هه‌میشه‌ییه‌کان هه‌موو وڵاته دیکتاتۆرو ئاوتۆریتاره عه‌ره‌بیه‌کانی هێناوه‌ته له‌رزین. خه‌ڵک له زۆرداری و بێویژدانی دیکتاتۆره‌کان هاتۆته ده‌نگ، له رژێمی خۆسه‌پێنه‌ری داخراو هاتۆته ده‌نگ، له سیسته‌می یه‌ک پارت یا فه‌رمانره‌وایی بێویژدانانه‌ی پارتی سه‌رۆک هاتۆته ده‌نگ، له تاڵان و گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکه‌کان هاتۆته ده‌نگ، له برسیه‌تی و بێ‌کاری هاتۆته ده‌نگ، له بوونی جوداکاری و ناره‌وایی هاتۆته ده‌نگ، له چه‌وساندنه‌وه و تیرۆر هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ هاتۆته ده‌نگ، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ شوره‌ی سیسته‌مه داخراوه‌کان داڕمێنن، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ سه‌رۆکه هه‌میشه‌یی و خوائاساکان ژێرپێی توڕه‌ییان بخه‌ن و بیانخه‌نه زبڵدانی مێژووه‌وه. خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی تینوی ئازادی داوای ئازادی و دیموکراسی و کرانه‌وه ده‌که‌ن (درێژەی زیاتر…)
گرتنی عه‌لی مه‌حمود و چالاکڤانانیتر ژێرپێخستنی مافه‌کانی مرۆڤه
شایانی گوتنه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی دۆستی ئێران و تورکیان و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ن. پارتی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که ئه‌و ستاتانه کورد ده‌کوژن و ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ پۆلیتیکی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ولاتانه یه‌کده‌گرێته‌وه. به‌مجۆره پارتی به‌م کرده‌وه‌یه جاریکی دیکه دڵسۆزی خۆێ بۆ ئێرانی ئاغای له‌مێژینه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌هه‌ولێر کردوویه‌تی، جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانی ستاتی دژبه‌کوردی ئیرانه، سه‌نگه‌رگرتنه دژی خه‌باتی مرۆڤدۆستانه‌ی چاڵاکڤانان (درێژەی زیاتر…)
بای بای سودان
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئیسلامی سودان ملی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ خه‌ڵکی خوارووی سودان که زۆرینه‌یان کریستیانن دا، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه دان به مافی خه‌ڵکی موسوڵمانی دارفور بنێت، به‌پێجه‌وانه‌وه له پاکتاوی ئه‌م گه‌له ژێرده‌سته‌یه‌دا به‌رده‌وامه. ده‌کرێ هۆکاره‌کانی ئه‌م دوو رووییه له‌م خاڵانه‌دا کورت بکرێنه‌وه (درێژەی زیاتر…)
کێشه‌کانی کانونی خۆپیشاندان له به‌راوردێکدا
هۆکاری بوونی کێشه‌کان که واده‌که‌ن ئازادیه‌کان پیشێلبکرێن یا سنوریان بۆ دابندرێت، له‌لایه‌ک خودی سنوره‌کانی کانونه‌که‌یه که ئاماژه‌مان بۆ کردن، له‌لایه‌کیتر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریی بێلایه‌نه که کێشه‌که زۆر سه‌ختتر ده‌کات. ئه‌م کانونه‌ی په‌سندکراوه، ده‌کرێ ببێته‌هۆی رێگه‌گرتن له زۆر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه که به‌دڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نین. (درێژەی زیاتر…)
مه‌سعود بارزانی و مافی چاره‌نوس: دوان له مافێک که له ده‌ستوره ئێراقیه‌که‌ی ئه‌ودا نه‌نوسراوه!
کێشه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافه له ده‌ستوردا نه‌نوسراوه، کاتی خۆی و له رۆژی خۆیدا نه‌یانتوانی به‌ده‌ستوری بکه‌ن و بیچه‌سپینن. ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌ری کورد له‌مه‌دا سه‌رکه‌توو نه‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه به‌ده‌ستور نه‌کراوه، کورد له‌مباره‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆخۆی دروست کردووه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کاره‌سات و جه‌نگ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێ له‌م یه‌کگرتنه وه‌کو خۆیان ده‌یڵێن “ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه” ده‌ربچن. که ئه‌وان ده‌ڵین ئێمه ئه‌م مافه‌مان هه‌یه، ئه‌ی کوا گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌م مافه؟ بۆچی ئه‌وان وه‌کو سه‌رکرده‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته نه‌یانتوانی ئه‌م گه‌ره‌نتییه مسۆگه‌ر بکه‌ن؟ ئایا هه‌ر به گوتن و هیوا خواستن ئه‌م مافه مسۆگه‌ر ده‌کرێت؟ (درێژەی زیاتر…)
ستاتی نوێ ئێراق: به‌یه‌که‌وه‌بوون به‌گوشار و پاڵپێوه‌نان
به‌هۆی هه‌بوونی ناته‌بایی نێوان گروپه‌کان و به‌رژه‌وه‌ند و ئاره‌زووی جودای گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان، ئه‌و جوداییه‌ی که له زۆر بوار و لایه‌ندا خۆیان ده‌ر‌ده‌خه‌ن، ئه‌گه‌ری چه‌قبه‌ستنی پرۆسه‌که له بار و کاتی جیاوازدا هه‌یه و ده‌کرێ هه‌ره‌شه له پێکهاته‌ی ستاته‌که بێته‌ئاراوه. وه‌کو له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردندا بینیمان، هه‌رسێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که که هۆکاری به‌شێوه‌یێ له شێوه‌کان ئه‌م چه‌قبه‌ستنه بوون بانگاشه‌ی دلسۆزیان بۆ ئێراق ده‌کرد و به‌خۆیاندا هه‌ڵده‌گووت، به‌ڵام به‌کرده‌وه به‌جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌سه‌ر بوونی ستاته‌که هه‌ره‌شه‌بوون (درێژەی زیاتر…)
هه‌ره‌شه له ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی هه‌ره‌شه‌یه له ئازادی و دادوه‌ری
ده‌رسیم وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له که‌سایه‌تی تاوانبارانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی سه‌رۆک جاشه‌کان که دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان پێش له‌شکری ئه‌نفالچی که‌وتن و ژنومندالی کوردیان ئه‌نفال کرد، شاره‌زایی باشی هه‌یه، وه هه‌میشه به‌پێویستی زانیوه که ئه‌و تاوانبارانه به خه‌ڵک بناسێنێت و ریسوایان بکات (درێژەی زیاتر…)