کێشه‌کانی کانونی خۆپیشاندان له به‌راوردێکدا
هۆکاری بوونی کێشه‌کان که واده‌که‌ن ئازادیه‌کان پیشێلبکرێن یا سنوریان بۆ دابندرێت، له‌لایه‌ک خودی سنوره‌کانی کانونهکهیه که ئاماژه‌مان بۆ کردن، له‌لایه‌کیتر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریی بێلایه‌نه که کێشه‌که زۆر سه‌ختتر ده‌کات. ئه‌م کانونهی په‌سندکراوه، ده‌کرێ ببێته‌هۆی رێگه‌گرتن له زۆر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه که به‌دڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نین.
کانونی خۆپیشاندان که له‌لایه‌ن پارله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه مۆر و په‌سند کرا،چه‌ند کێشه‌یه‌کی دیاری سه‌باره‌ت به پێشێلکردن و سنوردارکردنی ئازادیه‌وه هه‌یه که له به‌رواردێکی کورت‌دا سه‌رنجی ده‌ده‌ین.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی په‌یماننامه‌ی مافی مرۆڤ بکه‌ین، ده‌بینین ئه‌و کانونهی خۆپیشاندان کێشه‌ی زۆری هه‌یه. به‌پێی کۆنڤنسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌وروپی که له ساڵی 1950دا په‌سندکراوه، له ئه‌رتیکلی 11 خالی یه‌که‌م: “هه‌موو که‌سێک له به‌شداری له کۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌دا ئازاده.” له‌خاڵی دوودا نوسراوه: ”نابێ سنوردارکردنی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه له‌وه تێپه‌ڕێت که بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی پێویسته و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یا دڵنیایی گشتییه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له تاوان و ئاژاوه هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له ماف و ئازادی هاوڵاتیان.”
له روونکردنه‌وه‌یه‌کی ئینستیتوتی مافه‌کانی مرۆڤی دانمارکیدا هاتووه، هه‌موو که‌سێک مافی به‌شداری له خۆپیشاندانی ئاشتیانه و دوور له به‌کارهێنانی چه‌کدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانێک راگه‌یه‌ندرابێت و مۆله‌تی بۆ وه‌رگیرابێت، ئه‌و خۆپیشاندانه له رێگه‌ی مافی گردبوونه‌وه‌دا پارێزگاری ده‌کرێت. ده‌سه‌لات ناتوانێ مۆڵه‌تی خۆپیشاندان نه‌دات به‌ئاماژه‌کردن بۆ مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی کۆنترۆل له‌لایه‌ن رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌وه بۆ نمونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی دژ هه‌یه. چونکه رێگه‌پێدان یا مۆڵه‌ت پێدان ته‌نها په‌یوه‌ستداره به مه‌رجی ئاشتیبوونی خۆپیشاندانه‌وه، ده‌سه‌ڵات بۆی نییه و ناتوانێ مافی گردبوونه‌وه و کۆبوونه‌وه سنوردار بکات.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م کۆنڤنسیۆنهدا وڵاتانی ئه‌وروپا تێگه‌یشتنی له‌یه‌کچوویان له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه. بۆنمونه له ده‌ستوری دانمارکیدا له په‌ره‌گرافی 78 نووسراوه: “هاولاتیان به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی پێشینه مافی گردبوونه‌وه‌یان بۆ هه‌ر ئامانجێک که کانونی بێت هه‌یه، ئه‌گه‌ر گردبوونه‌وه‌که بێچه‌ک بێت. ده‌کرێ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان قه‌ده‌غه بکرێت ، له بارێک‌دا وامه‌زه‌نده بکرێت که رێکڕاگری و ئارامی تێک ده‌دات، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌که له شوێنێکی گشتیدا ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌کو ده‌کرێ داوای مۆڵه‌تی پێشکات بکرێت ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران بیانه‌وێ له شوێنێکی سه‌نترالی شاردا خۆپیشاندانه‌که ئه‌نجام بده‌ن. گرنگ نییه و کێشه نییه بابه‌تی خۆپیشاندان چییه تا ئه‌و کاته‌ی کانونی کارپێکراو رێزی ده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بۆ کاری تێکده‌رانه و تووندووتیژی وه‌رچه‌رخا، پۆلیس ده‌توانێ بێته‌ناوه‌وه. پۆلیس مافی هه‌یه هه‌ر خۆپیشاندانێک که گشتی بێت، چاودێری بکات، به‌لام پۆلیس بۆی نییه خۆتێکهڵ بکات، ته‌نها ئه‌گه‌ر کار و کرده‌وه‌ی ناکانونی رووبده‌ن”.
له دانمارک و ولاتانی ئه‌وروپادا مۆڵه‌تی خۆپیشاندان له شوێنه گشتیه‌کاندا له لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌رده‌گیرێت، نه وه‌زیر و نه سه‌رۆکی یه‌که‌ی کارگێر په‌یوه‌ندیان به مۆڵه‌تپێدانه‌وه نییه. پۆلیس وه‌کو ده‌زگایه‌کی ستاتی بێلایه‌ن که سه‌ر به هیچ پارت و لایه‌نێک نییه، به‌م ئه‌رکه هه‌ڵده‌ستێت.
له وڵاتی دانمارک هه‌موو رێکخراوه‌کان ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، چه‌پ یا راست، تووندره‌و یا میانره‌و یا هه‌ر رێکخراوێکیتر هه‌ر بیروباورێکی هه‌بێت رێگه‌ی خۆپیشاندانیان ده‌درێت. بۆنمونه ئیسلامیسته تووندره‌وه‌کان یا گروپه راسیسته‌کان مافی خۆپیشاندانیان هه‌یه و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بیروباوه‌ری خۆیان به دروشم و بڵندگۆ به خه‌ڵک و لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌کان بگه‌یه‌نن. جاری واهه‌یه دوو خۆپیشاندانی دژ به‌یه‌ک هه‌ن و خۆپیشاندان بۆ پێکدادان و تووندوتیژی ده‌گۆڕێت، ئه‌رکی پۆلیس له‌م باره‌دا کۆنترۆلکردنی خۆپیشاندانه‌که‌یه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کاری ناکانونی ئه‌نجام بدرێت پۆلیس بکه‌ره‌کان به‌پێی توانا ده‌ستگیر ده‌کات و لێیان ده‌کۆڵیته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م کانونهی سه‌ره‌وه له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر بیروای تایبه‌ت یا مه‌زه‌نده‌کردنی تووندووتیژی له‌به‌ر خۆپیشاندانی دژ، پێشگری له خۆپیشاندان بکرێت. دیاره ئه‌گه‌ر له وڵاتی دانمارک ئازادی و دیموکراسی نه‌بێت، ده‌کرێ ئه‌م کانونانه‌ی دانیمارک که ئاماژه‌مان پێدا بۆ پێش‌گرتن له خۆپیشاندان سوودی لێوه‌ربگیرێت، به بیانوی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان مه‌ترسی ده‌خاته‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی.
ده‌کرێ کێشه‌کانی کانونه کوردیه‌که له‌م خاڵانه‌دا کورت بکرێنه‌وه:
یه‌که‌م: مۆڵه‌تپێدان له‌لایه‌ن وه‌زیر یا سه‌رۆکی یه‌که‌ی کارگێری (پارێزگا، قایمقام یا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه) به‌زانینی ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌سانه سه‌ر به پارتی ده‌سه‌لاتدارن و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌ن، پارت و به‌رژه‌وه‌ندی پارت له کوردستاندا ده‌سه‌لات به‌رێوه ده‌بات، به‌مجۆره یه‌که و ده‌زگا بهرێوهبهریهکان بێلایه‌ن نین، وه ئه‌و به‌رپرسانه بێلایه‌ن نین، بۆیه مۆڵه‌تدان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه واتای ئه‌وه‌یه که پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بڕیاری بوونی یا نه‌بوونی خۆپیشاندان ده‌دات. هه‌روه‌کو له کانونهکهدا هاتووه وه‌زیر یا سه‌رۆکی یه‌که‌ی کارگێری “ده‌توانێ داواکاری رێكخستنی خۆپیشاندان رەتبكاتەوە، ئەگەر بۆی ساغ بووەوە كە زیان بە سیستەم و ئاكاری گشتی دەگەیەنێ”. دیاره سیسته‌م و ئاکاری گشتی به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدار و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئه‌م رسته‌یه ببێته به‌ربه‌ست بۆ سازدانی خۆپیشاندان، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان به‌دڵی ده‌سه‌لات نه‌بێت.
له‌لایه‌کیتر له ولاته ئازاد و دیموکراسیه‌کاندا وه‌زیر یا سه‌رۆکی یه‌که‌ی کارگێڕی په‌یوه‌ندیان به مۆلهتپێدانهوه نییه، به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌رک و کاری پۆلیسه له‌و ناوچه‌یه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌ی لێ ده‌کرێت. بۆیه راستتروایه ئه‌م ده‌سه‌لاته بدرێته پۆلیس و دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانی پارتی ده‌سه‌لاتدار. دیاره پۆلیس له کوردستاندا ناسهربهخۆییه و له ئاست پارتی ده‌سه‌لاتداردا بێدهسهلاته، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌که و له‌م باره‌ی ئه‌مرۆدا سه‌خته چاره‌سه‌ری بکرێت.
دووه‌م: دیارکردنی ژماره‌ی رێکخه‌ران ده‌ستێوه‌ردانه له کاری خۆپیشانده‌ران. چه‌ند که‌سن ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ئه‌وه کیشه‌ی ده‌سه‌ڵات نییه.
سێیه‌م: سنوردارکردنی خۆپیشاندان له‌ژیرناوی ئه‌وه‌ی که هاندانی گروپیکه و دژی گروپێکی دیکه‌یه له‌به‌ر ئایین، نه‌ته‌وه یا ره‌گه‌ز، سنوردارکردنی ئازادییه‌کانه. له‌لایه‌کیتر ده‌کرێ ئه‌م خاڵه بکرێته بیانوو و قه‌ده‌غه‌ی خۆپیشاندانی پێبکرێت. له ولاته ئازاده‌کاندا هه‌موو لایه‌ن و گروپیک بهبێگوێدانه بیر‌ورا و ئامانجیان مافی خۆپیشاندانیان هه‌یه.
چواره‌م: خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت رێگه‌ی نادرێت، ئه‌وه‌ش سنوردارکردنی ئازادیه‌کانه و ناته‌بایه له‌گه‌ڵ مافی گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤ، چونکه خۆپیشاندان که له گردبوونه‌وه‌ی که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگه پێک دێت، ئه‌و که‌سانه ئازادن له به‌شداریان له گردبوونه‌وه به بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن. که خۆپیشاندان به مۆڵه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه، که ده‌کرێ ره‌تبکرێته‌وه له‌باری نه‌بوونی یا لاوازی سیسته‌می دیموکراسیدا، له‌مباره‌دا به‌ر به‌م ئازادییه‌ی که‌س ده‌گیرێت. ته‌نها ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له شوێنی گشتی یا سه‌نترالی شار بێ، ده‌کرێ داوای مۆڵه‌ت بکرێت، ئه‌وه‌یش ته‌نها بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌وه‌ی که خۆپیشاندانه‌که ئاشتیانه بێت، چیتر نا.
پێنجه‌م: ئه‌و که‌سانه‌ی که کانونیانه نیشته‌جێی هه‌رێم نین بۆیان نییه خۆپیشاندان بکه‌ن، واته ئه‌و کوردانه‌ی که له هه‌نده‌ران ده‌گه‌رینه‌وه ئه‌گه‌ر کانونیانه مۆله‌تی نیشته‌جێبوونیان نه‌بێ ناتوانن به‌شداری له خۆپیشاندان بکه‌ن. یان ئه‌وانه‌ی که له وڵاتانی دیکه‌وه بۆ هاوکاری هاوبیرانیان دێن بۆیان نییه به‌شداری خۆپیشاندان بکه‌ن. به‌کورتی ته‌نها دانیشتوانانی کوردستان مافی خۆپیشاندانیان ده‌کری هه‌بێت. به‌مجۆره خۆپیشاندان سنوردار ده‌کرێت و رێگه‌ی خۆپیشاندان له ڕێبواران ده‌گیرێت.
شه‌شه‌م: پۆلیس ده‌توانێ بێتهناوه و له‌به‌ر “تێکدانی ئادابی گشتی” قه‌ده‌غه‌ی خۆپیشاندان بکات. تیکدانی ئادابی گشتی چییه؟ کێ پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مکه ده‌کات؟ ده‌کرێ گوتن و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ر به تێکدانی ئادابی گشتی سه‌یر بکرێت، له‌م باره‌دا ئه‌وه پێشێلکرندی ئازادی ده‌ربڕینه و مافی خۆپیشاندانه.
به‌کورتی هۆکاری بوونی کێشه‌کان که واده‌که‌ن ئازادیه‌کان پیشێلبکرێن یا سنوریان بۆ دابندرێت، له‌لایه‌ک خودی سنوره‌کانی کانونهکهیه که ئاماژه‌مان بۆ کردن، له‌لایه‌کیتر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای به‌رێوه‌به‌ریی بێلایه‌نه که کێشه‌که زۆر سه‌ختتر ده‌کات. ئه‌م کانونهی په‌سندکراوه، ده‌کرێ ببێته‌هۆی رێگه‌گرتن له زۆر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه که به‌دڵی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار نین.
کانون کراوه و مۆدێرنیش بێت، که ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌لاتی پارتی خۆسه‌پێنه‌ر بوو ئه‌گه‌ر کانون له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتدا نه‌بێ کاری پێناکرێت و له ئاستی نوسین تێناپه‌ڕێت. ئێستا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هاتووه به‌پێی کانون سنوره‌کانی ته‌سک کردۆته‌وه، چه‌مکی پانوپۆری خستۆته ناو کانونهکه تا بتوانێ به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارت گه‌مه‌یان پێ‌بکات، به‌م پێیه له‌م رێگه‌یه‌وه به‌پێی کانونهکه پیاده‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی خۆی ده‌کات.
شاخه‌وان شۆڕش
5.1.2011
بۆ سه‌یرکردنی نوسین و بابه‌تی دیکه‌م www.kadirshorsh.com
سه‌رچاوه‌کان:
1. Retten til frit at forsamles og til at danne foreninger: http://menneskeret.dk/internationalt/den+europ%C3%A6iske+menneskerettigheds-+konvention/18+artikler/11+forsamlings-+og+foreningsfrihed
2. Demonstration: http://www.leksikon.org/art.php?n=551
Forsamlingsfrihed: Grundlov paragraf 78: http://da.wikipedia.org/wiki/Forsamlingsfrihed
سەرنج بنێرە