مه‌سعود بارزانی و مافی چاره‌نوس: دوان له مافێک که له ده‌ستوره ئێراقیه‌که‌ی ئه‌ودا نه‌نوسراوه!
کێشه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافه له ده‌ستوردا نه‌نوسراوه، کاتی خۆی و له رۆژی خۆیدا نه‌یانتوانی به‌ده‌ستوری بکه‌ن و بیچه‌سپینن. ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌ری کورد له‌مه‌دا سه‌رکه‌توو نه‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه به‌ده‌ستور نه‌کراوه، کورد له‌مباره‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆخۆی دروست کردووه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کاره‌سات و جه‌نگ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێ له‌م یه‌کگرتنه وه‌کو خۆیان ده‌یڵێن “ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه” ده‌ربچن. که ئه‌وان ده‌ڵین ئێمه ئه‌م مافه‌مان هه‌یه، ئه‌ی کوا گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌م مافه؟ بۆچی ئه‌وان وه‌کو سه‌رکرده‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته نه‌یانتوانی ئه‌م گه‌ره‌نتییه مسۆگه‌ر بکه‌ن؟ ئایا هه‌ر به گوتن و هیوا خواستن ئه‌م مافه مسۆگه‌ر ده‌کرێت؟
له کۆنگره‌ی 13 ی پارتیدا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پ.د.ک وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، له وته‌که‌دا ئاماژه به‌گه‌لێ لایه‌ن ده‌کات، که پێموایه وه‌کو وته‌کانی پێشووی هه‌موو خاڵه‌کان ئه‌وه هه‌ڵده‌گرن بدرێنه به‌ر ره‌خنه چونکه به‌شی زۆری گوتنه‌کان له‌گه‌ڵ راستیه‌کان تێکناکه‌نه‌وه، یا شێواندن و شاردنه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌گرن. له‌م وته‌یه‌دا ئاماژه به مافی چاره‌ی خۆنوسین ده‌کات که پێویستی ده‌زانم لێره‌دا له‌م وتاره‌دا روونکردنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه‌ی کورتی له‌سه‌ر بخه‌مه‌روو.
له وته‌که‌دا ده‌ڵێت: كۆنگره‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان دووپاتكردۆته‌وه كه گه‌ل مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه و له‌م كۆنگره‌یه‌شدا پارتی “مافی چاره‌ی خۆنوسین” ده‌كاته‌وه به هه‌وێنی كۆنگره و كاری خۆیی. پاشان له دوای هه‌لبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆکی پ.د.ک “به‌تێکڕای ده‌نگ“، ئاماژه به‌م مافه ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ، مافی چاره‌نوسی مافێکی سروستی کورد و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که، ئه‌م مافه له ئێراقدا به سیسته‌می فیدرالی و دیموکراتیه‌وه به‌نده، جارێکی تر ناچینه‌وه ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شۆڤینی”.
له‌سه‌ر ئه‌م ئاماژه‌کردنه، زۆر له نوسه‌رانی هه‌واداری بارزانی و پارتی به لێزانی و قاره‌مانی مه‌سعود بارزانیاندا هه‌ڵگوت، ئه‌وانه ده‌بوایه سه‌یرێکی ده‌ستوری ئیراقی بکه‌ن و پرسیاری نه‌بوونی ئه‌م مافه له ده‌ستوردا بکه‌ن.
نوێنه‌رانی پارته کوردییه ئێراقچیه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له ساته‌کانی سه‌ره‌تای دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا و له دانوستان له‌سه‌ر ده‌ستوری کاتی و هه‌میشه‌یی ستاتی نوێی ئێراقدا، نه‌یانتوانی مافی چاره‌نوسی خه‌ڵکی باشوری کوردستان بکه‌نه خاڵێکی ده‌ستور و مانه‌وه‌ی کورد له ئێراقدا به گشتپرسی له داهاتوودا ببه‌ستنه‌وه. له‌راستیدا مافی چاره‌نوس خاڵێکی داواکاریه‌کانیان نه‌بوو به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له نه‌نوسینی له ده‌ستوردا هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بوو. له‌م ده‌ستوره‌دا که پارله‌مانه لاوازه‌که‌ی ئه‌وسای کوردستان له چه‌ند کاتژمێرێکدا په‌سندی کرد و مه‌سعود بارزانی پێیوابوو ئه‌وه‌ی کورد ویستوویه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه، مافی چارنوسی خه‌ڵکی کوردستان بوونی نییه و له هیچ بڕگه‌یه‌کدا ئه‌وه نه‌نوسراوه که خه‌ڵکی کوردستان یا نه‌ته‌وه‌ی کورد مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه. له‌م ده‌ستوره‌دا نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌مان پێگه‌ی یه‌کسانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا نییه. دیاره ئه‌وسا و ئێستاش مه‌سعود بارزانی پێیوایه مافی چاره‌نوس له ده‌ستوردا به‌روونی نوسراوه. ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی پێیوایه مافی چاره‌ی خۆنوسینه وه‌کو له پیشه‌کی ده‌ستوره‌که‌دا هاتووه، “ئیمه گه‌لی ئێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانیانه‌وه ئازادنه و ئاره‌زوومه‌ندانه ئه‌و یه‌کگرتنه‌مان کردووه، ملکه‌چبوون به‌و ده‌ستوره پارێزگاریی یه‌کگرتنی ئازادانه‌ی گه‌ل، خاک و سه‌روه‌ری ئێراق ده‌کات” لای عه‌ره‌به‌کان مافی چاره‌نوس نییه، به‌ڵکو ئه‌وان پێیانوایه کورد بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ ئێراقدا بێت و ملکه‌چبوونی خۆی به یه‌کگرتوویی ئێراق له چه‌ندین خاڵی ده‌ستوریدا مۆر کردووه. ته‌نانه‌ت جه‌لال تاله‌بانیش پێیوانییه مافی چاره‌نوس له ده‌ستوردا هاتووه، هه‌روه‌کو له چه‌ند وتارێدا ئاماژه‌م به‌م بابه‌ته کردووه[i].
هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی دژی مافی چاره‌ی خۆنوسینی کوردن و ئه‌وان جگه‌له‌وه‌ی پێیانوانییه له ده‌ستوردا ئه‌مه هه‌بێت، دژ به ناوهێنانی ئه‌م مافه‌شن. بۆنمونه:
عه‌لی شه‌للاه، ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێ، “ئه‌وه‌ی له ئێستادا كورد ده‌ستیكه‌وتوه له حكومه‌تی نوێ‌دا، له رابوردوشدا خه‌وی پێوه نه‌بینوه”… “پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ كورد، جێگه‌ی قبوڵ نیه و پێده‌چێت عێراق دابه‌ش بكات.. کورد بریاری داوه له چوارچیوه‌ی ئێراقدا بێت و چاره‌نوسی به ئێراقی نوێوه به‌نده…”
عه‌لیا نوسه‌یف ئه‌ندامی پاره‌له‌مان و سه‌ر به لیستی ئێراقییه‌ی سوننه ده‌ڵێ “مافی چاره‌نوس بۆ گه‌لانێکه له ژێرده‌ستیدان نه وه‌کو باری کوردستان که ستاتوسێکی تایبه‌تی هه‌یه… ئه‌وه شه‌رمه که ئه‌و هه‌موو پۆلیتیکه له‌وی بوون که‌س ده‌نگی نه‌کرد”.
جه‌واد حوسێنی سه‌ر به لیستی سه‌در ده‌لێ، “ئه‌و ئاماژه‌پیدانه‌ی بارزانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێراقدا نییه، ته‌نها ده‌بێته‌هۆی کێشه و ناکۆکی”.
ئاماژه‌ی مه‌سعود بارزانی به مافی چاره‌نوس له گوتن تێپه‌ر ناکات، به‌کرده‌وه وه‌کو پێشتر هیچی بۆ نه‌کرا ئێستاش به‌ئه‌گه‌ری زۆر هیچی بۆ ناکرێت، یا له راستیدا هه‌ر ناتوانن هیچی بۆ بکه‌ن، چونکه مه‌سعود بارزانی و کورد له باشوری کوردستاندا کێشه‌یان هێشتا زۆره هۆکه‌شی خودی دوو سه‌رۆک و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ن.
بارزانی ده‌ڵێ گه‌ل مافی چاره‌ی خۆنوسینی هه‌یه، خه‌ڵک ئه‌و ڕاستییه زۆر له پێشی ئه‌وه‌وه ده‌زانێت، بۆیه ئه‌وه شتێکی نوێ نییه. نه‌ته‌وه و گه‌لانی دیکه له‌مێژه له‌م وانه‌یه تێپه‌ریوون.
به‌رپرسه کورده‌کان وه‌کو به‌رهه‌م ساڵح و دکتۆر مه‌حمود و نێچیره‌وان بارزانی هتد. ده‌ڵین کورد ئه‌م مافه‌ی هه‌یه، به‌ڵام کێشه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌و مافه له ده‌ستوردا نه‌نوسراوه، کاتی خۆی و له رۆژی خۆیدا نه‌یانتوانی به‌ده‌ستوری بکه‌ن و بیچه‌سپینن. ئه‌وان وه‌کو نوێنه‌ری کورد له‌مه‌دا سه‌رکه‌توو نه‌بوون. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه به‌ده‌ستور نه‌کراوه، کورد له‌مباره‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆخۆی دروست کردووه که ده‌کرێ ببێته‌هۆی کاره‌سات و جه‌نگ. ئه‌وه ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێ له‌م یه‌کگرتنه وه‌کو خۆیان ده‌یڵێن “ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه” ده‌ربچن. که ئه‌وان ده‌ڵین ئێمه ئه‌م مافه‌مان هه‌یه، ئه‌ی کوا گه‌ره‌نتی پاراستنی ئه‌م مافه؟ بۆچی ئه‌وان وه‌کو سه‌رکرده‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته نه‌یانتوانی ئه‌م گه‌ره‌نتییه مسۆگه‌ر بکه‌ن؟ ئایا هه‌ر به گوتن و هیوا خواستن ئه‌م مافه مسۆگه‌ر ده‌کرێت؟
هه‌روه‌کو مه‌سعود بارزانی و ئه‌وانیتر ده‌ڵێن “ئه‌م مافه به بوونی سیسته‌می فیدرالی و دیموکراسیه‌وه به‌نده”، که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه هه‌بن ئه‌وه مافی چاره‌نوس پیاده ناکرێت! مافی چاره‌نوس شتیک نییه به مه‌رجه‌وه به‌ند بێت. نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو بارێک‌دا مافی پیاده‌کردنی ئه‌م مافه‌ی هه‌یه، ئه‌م مافه به بوونی سیسته‌م و جۆری رژێمه‌وه به‌ند نییه. کورد وه‌کو گه‌لانی دیکه مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، بوونی سیسته‌می فیدالی و دیموکراسی له ئێراق هیچ له‌و راستیه ناگۆڕێت و ناتوانێ ئه‌م مافه له کورد بسه‌نێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌رفه‌ته‌دا گونجاوه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت، یه‌که‌م ره‌نگه ئه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و گونتنانه‌بێت که له‌رێگه‌ی ویکیلێیکه‌وه سه‌باره‌ت به سازشی بارزانی له‌سه‌ر که‌رکوک بڵاوکرانه‌وه. دووه‌م بارزانی و لایه‌نی کوردی به‌گشتی بروایان به لایه‌نی عه‌ره‌بی نییه و دڵنیانین له‌وه‌ی که لایه‌نه به‌هێزه‌کانی عه‌ره‌ب داواکاریه‌کانی لایه‌نه کوردیه‌کان (وه‌کو ده‌ڵێن 19 خاڵه‌که) جێبه‌جێ بکه‌ن، هه‌روه‌کو گومان له جێبه‌جێکردنی ئه‌م خالانه هه‌یه، بۆیه لێره‌وله‌وێ لایه‌نی کوردی هه‌ره‌شه‌ی کشانه‌وه ده‌که‌ن. له‌م رووه‌وه ئه‌و ئاماژه به مافی چاره‌نوس ده‌کات و وه‌کو هه‌ره‌شه‌یه‌ک دژ به لایه‌نی عه‌ره‌بی به‌کاری ده‌هێنێت. له مێژووی ده‌سه‌لاتداریی پارتی و یه‌کێتیدا زۆرجار ئه‌وه‌مان بینیوه، که ئه‌گه‌ر بکه‌ونه ته‌نگانه و عه‌ره‌به‌کان گوییان پی نه‌ده‌ن، ئه‌وان ده‌بنه کوردستانی و په‌ناده‌به‌نه به‌ردروشمی کوردستانیانه، به‌لام هه‌ر که داواکاریه‌کانیان به‌دیهات یا گوێی لێ‌گیرا ئیتر ده‌بنه‌وه ئێراقیه ره‌سه‌نه‌که.
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه وه‌بیربێنینه‌وه که بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌رگیز نه‌یانتوانی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاکداگیرکراو و ژێرده‌سته بناسینن و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه دانوستان بکه‌ن و هه‌نگاو بنێن. دیاره ئه‌وه‌ش له‌راستیدا به که‌سانێک که هه‌موو ژیانیان به پۆلیتیکی ئێراقچیانه و ئۆتۆنۆمیخوازانه به‌سه‌ر بردووه سه‌خته بکرێت.
تێبینی: ئه‌م وتاره بۆ هه‌فته‌نامه‌ی میدیا ناردرا به‌ڵام بلاونه‌کرایه‌وه
شاخه‌وان شۆرش
18ی دیسه‌مبه‌ری 2010
[i] سه‌یری ئه‌م وتاره بکه http://kadirshorsh.com/Const.%20Kurd%20u%20const…pdf
هه‌روه‌ها ده‌توانی له رێگه‌ی ئه‌م لینکه‌وه http://kadirshorsh.com/Shaxewan.htm سه‌یری کۆمه‌لێ وتاری دیکه که له‌سه‌ر ده‌ستور نوسراوه بکه‌یت.
سەرنج بنێرە