ڕاپه‌رینی خه‌ڵک له رژێمه دیکتاتۆره‌کان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا ماف و ئه‌رکه
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ڵسانی شه‌پۆڵی توڕه‌یی خه‌ڵک دژی دیکتاتۆره هه‌میشه‌ییه‌کان هه‌موو وڵاته دیکتاتۆرو ئاوتۆریتاره عه‌ره‌بیه‌کانی هێناوه‌ته له‌رزین. خه‌ڵک له زۆرداری و بێویژدانی دیکتاتۆره‌کان هاتۆته ده‌نگ، له رژێمی خۆسه‌پێنه‌ری داخراو هاتۆته ده‌نگ، له سیسته‌می یه‌ک پارت یا فه‌رمانره‌وایی بێویژدانانه‌ی پارتی سه‌رۆک هاتۆته ده‌نگ، له تاڵان و گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکه‌کان هاتۆته ده‌نگ، له برسیه‌تی و بێ‌کاری هاتۆته ده‌نگ، له بوونی جوداکاری و ناره‌وایی هاتۆته ده‌نگ، له چه‌وساندنه‌وه و تیرۆر هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ هاتۆته ده‌نگ، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ شوره‌ی سیسته‌مه داخراوه‌کان داڕمێنن، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ سه‌رۆکه هه‌میشه‌یی و خوائاساکان ژێرپێی توڕه‌ییان بخه‌ن و بیانخه‌نه زبڵدانی مێژووه‌وه. خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی تینوی ئازادی داوای ئازادی و دیموکراسی و کرانه‌وه ده‌که‌ن
له ناوه‌راستی مانگی ژانیوه‌ری ڕاپه‌رینی خه‌ڵک له تونس به خۆ سوتاندنی محه‌مه‌د بوعه‌زیزی ده‌ستیپێکرد، ههلسانهکه گشتی بوو، سه‌رۆکی تونس خۆی له‌به‌ر نه‌گرت و رای‌کرد. پاشان خۆسوتاندن و راپه‌رین گه‌یشته جه‌زائیر، پاشان په‌ڕی بۆ میسر که خۆی له هه‌لسانی ملیۆنه‌ها که‌س دۆزیه‌وه و سه‌رۆکی دیکتاتۆری میسر حوسنی موباره‌کی خستۆته له‌رزه و به‌مزووانه ده‌بێته مێژوو. له ئوردن شای ئوردن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنی ده‌رکرد به‌ر له‌وه‌ی راپه‌ڕین ده‌ست پێ‌بکات. له‌یه‌مه‌ن سه‌رۆکی دیکتاتۆر به‌ڵێنی داوه که خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه و کوره‌که‌شی جێگه‌ی ئه‌و نه‌گرێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵک داوای رۆیشتنی ده‌که‌ن. گۆڕانه‌کان به‌رده‌وامن.
به‌لام شایانی سه‌رنجدانه تائێستا ئه‌و راپه‌رینه خه‌ڵکییه وڵاته دیکتاتۆر و فیوداله شێخنشینه‌کانی که‌نداوی نه‌گرتۆته‌وه. ئه‌وه‌ش بێگومان کوشنده‌یی داخراوی و به‌هێزیی که‌نترۆلی ده‌ره‌به‌گانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه فیوداڵ و شێخنشینانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌رده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها جودایی ئه‌و رژێمه فیوداله دیکتاتۆرانه له‌گه‌ڵ رژێمی پارتهدیکتاتۆرهکان پیشان ده‌ده‌ن.
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ڵسانی شه‌پۆڵی توڕه‌یی خه‌ڵک دژی دیکتاتۆره هه‌میشه‌ییه‌کان هه‌موو وڵاته دیکتاتۆرو ئاوتۆریتاره عه‌ره‌بیه‌کانی هێناوه‌ته له‌رزین. خه‌ڵک له زۆرداری و بێویژدانی دیکتاتۆره‌کان هاتۆته ده‌نگ، له رژێمی خۆسه‌پێنه‌ری داخراو هاتۆته ده‌نگ، له سیسته‌می یه‌ک پارت یا فه‌رمانره‌وایی بێویژدانانه‌ی پارتی سه‌رۆک هاتۆته ده‌نگ، له تاڵان و گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکه‌کان هاتۆته ده‌نگ، له برسیه‌تی و بێ‌کاری هاتۆته ده‌نگ، له بوونی جوداکاری و ناره‌وایی هاتۆته ده‌نگ، له چه‌وساندنه‌وه و تیرۆر هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی هاتۆته ده‌نگ، له نه‌بوونی مافه‌کانی مرۆڤ هاتۆته ده‌نگ، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ شوره‌ی سیسته‌مه داخراوه‌کان داڕمێنن، خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ سه‌رۆکه هه‌میشه‌یی و خوائاساکان ژێرپێی توڕه‌ییان بخه‌ن و بیانخه‌نه زبڵدانی مێژوو. خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی تینوی ئازادی داوای ئازادی و دیموکراسی و کرانه‌وه ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا روو ده‌دات، وێنه‌ی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌کات. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵسانه خه‌ڵکییه ده‌بیندرێت ئه‌وه‌یه رژێمه دیکتاتۆره‌کان ناتوانن خۆیان له‌به‌ر هه‌لسانی خه‌لک ڕابگرن، بۆیه بێده‌نگی خه‌ڵک له ئاست زۆرداری و ناره‌وایی ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره‌کان ئاواتی هه‌میشه‌یی هه‌ر دیکتاتۆرێکه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ههلسانه بتوانێ چه‌ند رژێمێکی نیمچه دیموکراسی و کراوه بهێنێته‌دی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره که وه‌رچه‌رخانه‌که ورده ورده به‌ره‌و ئازادی ته‌واو ئاراسته وه‌رگرێت و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی بگرێته‌وه.
تائێستا له وڵاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانه‌کاندا رژێمی دیموکراسی و ئازاد بوونیان له مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا نه‌بووه. ئایا ئه‌و ڕاپه‌رێنه خاڵی وه‌رچه‌رخانه بۆ دیموکراسی و ئازادی ته‌واو یا ته‌نها گۆڕینی دیکتاتۆره‌کانه به رژێمی ئاوتۆریتاری یا که‌متر دیکتاتۆر، ئه‌وه ده‌کرێ له هه‌ر وڵاته وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌بێت. دامه‌زراندنی رژێمی دیموکراسی پێویستی به هوشیاری خه‌ڵک هه‌یه، پێویستی به ئۆپۆزیسیۆنی هوشیار و به‌توانا له‌م رووه‌وه هه‌یه. هه‌لسانی خه‌ڵک ده‌توانێ دیکتاتۆر ده‌رپه‌ڕێنێ، به‌لام دیموکراسی هه‌روا ئاسان ناتونێ مسۆگه‌ر بکات. له‌مبارانه‌دا که گه‌ل هه‌مووی راپه‌ڕیووه و جۆرێک له ئه‌نارکیزم له‌ئارادایه، ده‌کرێ لایه‌ن و پارتی خاوه‌ن ئایدۆلۆژیای تۆتالیتاری یا تووندره‌و ئه‌م هه‌ڵه بقۆزنه‌وه و ده‌سه‌ڵات بگرنگه ده‌ست. وه‌کو بۆنمونه به‌لشه‌فیکه‌کانی روسیا له ساڵی 1917 دا سوودیان له راپه‌ڕینی خه‌ڵک وه‌رگرت و ده‌سه‌ڵاتی ئاسنینی تۆتالیتاریانه‌ی خۆیان دوای پاکتاوی نه‌یارانیان سه‌پاند. ئیسلامیه‌کانی ئێران له ساڵی 1979 دا سوودیان له راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵک وه‌رگرت، پاکتاوی نه‌یارانیان کرد و ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌ی خۆیان سه‌پاند.
ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپه‌رینه خه‌ڵکییه سه‌رتاسه‌ریانه‌دا له وڵاته عه‌ره‌بی و موسوڵمانه‌کاندا نابیندرێت، ئۆپۆزیسیۆنی به‌هێز و هوشیاری کراوه‌یه، هه‌روه‌ها ئاستی هوشیاری خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ئازادی و دیموکراسی له ئاستێکی نزمدایه، بۆیه ده‌کرێ شایی و هه‌لپه‌ڕکێی خه‌ڵکی سته‌مدیده زۆر نه‌خایه‌نێ و به نائومێدی کۆتایی بێت به‌لایه‌نی که‌م له دوای ههلسانهکه بۆ ماوه‌یه‌ک. دیاره هه‌ڵکه‌وتنی سه‌رکرده‌ی هوشیار و بوێر ده‌کرێ بتوانێ باره‌که به ئاراسته‌یه‌کی گونجادا ببات و هیوای گۆڕان به‌ره‌وه ئازادی و کرانه‌وه ببێته ئه‌گه‌رێکی ریالیستانه. بێگومان ئه‌م ڕاپه‌رینه خه‌ڵکییه شوینه‌واری له‌سه‌ر داهاتووی ئه‌م ولاتانه‌دا به گونجاوی ده‌بێت، که ده‌کرێ به‌لایه‌نی که‌م هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت به‌ره‌و ئازادی و دیموکراسی ته‌واو.
ده‌سه‌ڵاته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست چ میرنشینه فیوداله‌کان، چ ده‌سه‌ڵاته ئاوتۆریتاری و دیکتاتۆره‌کان که پیاده‌ی سیسته‌می یه‌ک پارت ده‌که‌ن و که تاڕاده‌یه‌ک رێگه‌ی پارت و رێکخرای لاواز و ناسه‌ربه‌خۆی ژێرده‌ستیان ده‌ده‌ن، ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م بهرهورووبوونهوهیهکی مێژوویی دان. ئه‌وانه‌ی که ناخوازن چاره‌نوسیان به چاره‌نوسی زهینهلئابیدهین و موباره‌ک بگات، رێگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م دایه که هه‌نگاوی قۆناغی گواستنه‌وه به‌ره‌و سیسته‌می دیموکراسی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن، به‌مشێوه‌یه به‌بێ خوێنڕشتن و وێرانبوونی وڵات خه‌ڵک هه‌ڵ و بواری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌خسێ سیسته‌م و ده‌سه‌لاتی کراوه‌ی دیموکراسی که نوێنه‌رایه‌تی ره‌وای پێکهاته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکات پێکبهێنن. له‌راستیدا هه‌نگاوی له‌مشێوه‌یه له‌لایه‌ن رژێمه دیکتاتۆره‌کانه‌وه زۆر سه‌خته، له‌مباره‌دا خه‌ڵک ئه‌رکی توڕههلدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بێگومان له ئه‌ستۆدا ده‌بێت، وه‌کو گوترا بێده‌نگی و ملکه‌چی خه‌ڵک ئاواتی ده‌سه‌ڵاته دیکتاۆرهکانه.
ئه‌گه‌رچی بوونی رۆژئاوا و هه‌وڵه‌کان بۆ دامه‌زراندی سیسته‌می کراوه و دیموکراسی له دوای رووخانی سه‌دام له ئیراقدا هه‌بووه، به‌مجۆره هه‌نگاو له‌مباره‌یه‌وه خراپ یا باش هه‌بووه، ئه‌و رژێمه‌ی ئێستا له ئێراقدا هه‌یه گۆڕانێکی گرنگی به‌رچاوه له میژووی رامیاری ئێراق و ناوچه‌که‌دا، بۆیه ئاشنایه‌تیه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ پرۆسه‌که‌دا هه‌رچۆنی بێت پێکهێندراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و که‌متربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق، هه‌وڵه‌کانی دیموکراتیزه‌کردن ئه‌گه‌ر بهکهموکوڕیهوه هه‌بووبن ئێستا له‌پاشه‌کشه‌دان. له‌ئێراقدا له ئێستا و دوارۆژدا به‌هێزیی کۆنه‌پارێزی و ئیسلامیزم ئه‌سته‌نگی دیاری به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموکراتیزهکردنن.
ده‌سه‌لاتی کوردی که له ده‌سه‌ڵاتی پارتگه‌رای ی.ن.ک و پ.د.ک پێکهاتووه زۆر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌مه دیکتاتۆر و نادیموکراسیه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیان هه‌یه، هه‌لسوکه‌وتیان وه‌کو هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵاته نادیموکراسیه‌کانی ناوچه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر جوداییه‌ک هه‌بێ هۆکه‌ی بوونی گوشاری ئه‌مه‌ریکایه، پێشی ساڵی 2003 ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرانه‌ی هه‌ردوولا بیندرا چۆن بوون. ئه‌وانه جگه‌له تایبه‌تمه‌ندییه رۆژهههلاتیه خێڵه‌کی و نادیموکراسیهکانیان، هوشیاری نه‌ته‌وه‌ییان له ئاستێکی نزمدایه، بوونه‌ته‌هۆی پارچه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوری کوردستاندا، به‌کرده‌وه دوو به‌ڕێوه‌به‌رییان له سلێمانی و هه‌ولێر دامه‌زراندووه. ده‌سه‌ڵاتی کوردی ی.ن.ک که هه‌وڵی جۆرێک له سیسته‌می یه‌ک پارت ده‌دات و پاوانی ده‌سه‌لاتی له‌ناوچه‌کانی خۆیدا کردووه. پ.د.ک هه‌وڵی جۆرێک له رژێمی شێوه‌ی شێخنشینه‌کانی که‌نداو ده‌دات و پاوانی ده‌سه‌لاتی له ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیدا کردووه، ئاماده‌نین دان به پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بنێن و ده‌سه‌ڵاتی کراوه و دیموکراسی پێکبهێنن، هه‌روه‌کو له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دوایی له‌رێگه‌ی ساخته‌ی بهرفراوانیاندا ئه‌و راستییه‌یان دووباره ده‌رخسته‌وه (هه‌ردوولا حه‌ز به بوونی پارتی لاواز و بێ‌توانا ده‌که‌ن و هانی بوونیان ده‌ده‌ن). ئه‌وانه ده‌یانتوانی واز له‌به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانیان بهێنن، سوود له‌م وه‌رچه‌رخان و باره رامیارییه نوێیه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عس وه‌رگرن، ولات به‌ره‌و یه‌کگرتوویی ببه‌ن، ده‌رگه به‌رووی سیسته‌می دیموکراسیدا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌کرد، له‌بری ئه‌وه له پۆلیتیکی پێشووی پاوانخوازانه‌یان به‌رده‌وام بوون، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و ناسیونالیستانه‌ی کوردستانیان خسته دواوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ی.ن.ک و پ.د.ک هه‌لبژێردراوی زۆرینه‌ی خه‌ڵک نین، له ئه‌نجامی ساخته‌کاری هه‌لبژاردن درێژه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاتیان داوه، ئه‌و ده‌سه‌لاتانه ره‌وایه‌تیان نییه. ماف و ئه‌رکی خه‌ڵکه له‌م ده‌سه‌لاتانه ڕاپه‌ڕێ و گۆرانی رامیاری و نه‌ته‌وه‌یی داوا بکات. ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕاپه‌رینی خه‌ڵکی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه نییه. دوای ساخته‌ی به‌رفراوان له هه‌لبژاردن ده‌کرا ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بکرێت، پیش‌تر له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی کوردکوژی و پاکتاوی رامیاری، پاوان و پارچه‌کردنی باشوری کوردستان ده‌کرا ڕاپه‌ڕین بکرێت. له‌ئه‌نجامی ناپاکییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کرا ڕاپه‌ڕین بکرێت. که ده‌سه‌ڵات ملکه‌چی کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی ره‌وا نه‌بوو، که ده‌سه‌لات خۆسه‌پێنه‌ر بوو و هه‌موو داموده‌زگاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی خسته‌ژێر چنگی خۆی و بۆبهرژهوهندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆی به‌کاری هێنان، ئه‌رکی خه‌ڵکه له‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵسێ و تووڕی هه‌ڵدا. سه‌روه‌ری ستات بۆ خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه ولات هی خه‌ڵکه نه‌ک پارت و بنه‌ماڵه‌یه‌کی تایبه‌ت. هه‌ر کار و کرده‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌یکه‌ن له‌ژیر ناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و به‌ناوی خه‌ڵک ده‌یکه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بێده‌نگی بکات، له‌لایه‌ک له‌ئاستی ئه‌رکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا نابێت، له‌لایه‌کیتر به‌رپرسیاریی له تاوانه‌کاندا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
سه‌باره‌ت به باشوری کوردستان ئه‌رکی له‌پێشی هه‌ر شه‌پۆڵیکی گۆڕانکاری ئه‌گه‌ر ئێستا یا دوای ده‌ساڵی دیکه یه‌که‌م راماڵینی سیسته‌می دوو بنه‌ماڵه / دووپارتی پاوانکار/ دوو به‌ڕێوه‌به‌رییه به پله‌ی یه‌که‌م، دووه‌م یه‌کخستنی نه‌ته‌وه و نیشتیمانه، سێیه‌م چه‌سپاندنی سیسته‌می کراوه و دیموکراسییه.
شاخه‌وان شۆڕش
6ی فێبریوه‌ری 2011
سەرنج بنێرە