په‌یامی سه‌رۆک له نه‌ورۆزدا به‌ڵگه‌ن بۆ تووڕهه‌ڵدانی خۆی و ده‌سه‌لاتی پارتگه‌را
ئه‌و پیشێلکاریانه له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا سه‌ریان هه‌ڵداوه یا په‌ره‌یان سه‌ندووه. بوونی ئه‌و فاکته‌ره نه‌رێنیانه هۆکه‌ی بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه و پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکه‌وتووه. بۆیه کاتێ ئه‌و دان به‌و پێشێلکاریانه‌دا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی خۆی له ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی حکومه‌تی ژێرده‌ستی پارتدا ده‌نێت، دان به‌گه‌نده‌ڵی خۆی، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به خۆیان ده‌نێت، دان به کاره‌ساتی زالبوونی پارت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نێت، دان به ئیفلیجبوونی کۆمه‌ڵگه له‌ژیر سایه‌ی سه‌رۆک و پارتی دیکتاتۆر و خاوه‌ن میلیتس داده‌نێت.
به‌هۆی ئه‌و گوشاره‌ی که پرۆتستۆ و ناره‌زایی خه‌ڵک بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی له کوردستاندا دروستیان کردووه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له چه‌ند گوتنێکیدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاماژه به کۆمـهڵێ خاڵ ده‌کات که هێما بۆ بوونی پێشێلکاری له‌شێوه‌ی سه‌پاندن، به‌رتیل، گه‌نده‌ڵی، جوداکاری، په‌راوێزکردن و تاوانکاری ده‌که‌ن. له‌هه‌مان کاتدا خۆی له پێشێلکاریه‌کانی خۆی ده‌باته ده‌ر. ئه‌وه‌ی خواره‌وه پوخته‌یه‌کی ئه‌و خاڵانه‌یه که مه‌سعود بارزانی ناوی هێناون، دانیان پێداده‌نێت و گوتوویه‌تی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و خۆیدا چاره‌سه‌ریان ده‌کرێت.!
هه‌روه‌کو له سایتی په‌یامنێری سه‌ر به پ.د.ک له رێککه‌وتی 20 مارسی 2011 بڵاوکراوه‌ته‌وه مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ:
– پێداچوونه‌وه به بارودۆخی حكومه‌ت بکرێت و چاكسازییه‌كی وه‌زاری بنه‌ڕه‌تی بكرێت
– لادان و خانه‌نشینكردن و گواستنه‌وه له هه‌موو دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و پابه‌ند بوون به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و پله‌ی وه‌زیفی و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی راژه دابمه‌زرێت و كارا بكرێت و هه‌رچی دامه‌زراندن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی تونایی و دادپه‌روه‌ری بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌زكیه‌ی حزبی نابێ بمێنێ
– چاودێری دارایی كارا بكرێت و ده‌ست له‌سه‌ر هه‌موو موخالهفاتێك دابنێ
– كۆمسیۆنی نه‌زاهه به‌په‌له دابمه‌زرێت و داواكارم له په‌رله‌مان كه به‌په‌له ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی هه‌یه لایان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی نه‌زاهه‌ش ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكات
– داواكاری گشتی به‌ته‌واوی بكه‌وێته كار‌و بێته مه‌یدان
– هه‌رچی ته‌نده‌ر هه‌یه به شافافیه‌ت رابگه‌یه‌نرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌درێ به‌هیچ لایه‌نێك و هیچ كه‌سێك له‌به‌ر شوێنه‌كه‌ی یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یا خزمایه‌تی یا له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك لیژنه‌یه‌ك دابنرێ بۆ چاودێری كردنی ئه‌و ته‌نده‌رانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ته‌نده‌ر بفرۆشێته‌وه
– بودجه هه‌میشه به شه‌فافیه‌ت ئاماده بكرێ و بدرێته په‌رله‌مان
– پێویسته هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتی و غازییه‌كان به شه‌فافی بێت
– ته‌رخانكردنی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت رابگیرێت و لێكۆلێنهوهش له‌و پرۆژانه بكرێت كه پێشتر كراون
– کۆمپانیا گه‌وره‌كان ئه‌بێت به‌شێك بكه‌ن به پشك و بیده‌ن به خه‌ڵك
– كه‌رتی تایبه‌ت له دامه‌زراندنی گه‌نجه‌كانمان به‌شدار بێت و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش پابه‌ند بێت به زامن كردنی ئایندهی ئه‌و گه‌نجانه وه‌كو خانه نشینكردن و مافی خانه‌نشینی
– زۆر جار ده‌بیستم مه‌وادی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو و له خاڵی سنوری ده‌هێنرێته كوردستان, داواكارم و داوام له حكومه‌تیش كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت و كێ هۆكاره ده‌بێ بدرێته دادگا چونكه ئه‌مه كارێكی زۆر ناره‌وایه
– پێداچوونه‌وه به پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان بكرێت و رێوشوێنێك دابنرێت
– لێكۆلینه‌وه له‌و پرۆژانه بكرێت كه ته‌واو نه‌كراون و یاخود یا كاریان تێدا كراوه
– هه‌رچی زه‌وی به موساته‌حه دراوه لێكۆلێنه‌وه‌ی لێده‌كرێت و به‌پێی یاسا ئیجرائات ده‌كرێت
– روتین له فه‌رمانگه‌كان نابێ بمێنێت و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌بێ له خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه دا بن و به خێرایی ئیش و كاری خه‌ڵك راپه‌رێنن
– ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن به رۆژنامه‌كان و گۆڤار و كه‌ناله‌كانی ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه
– بۆ هیچ حزبێك نییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك دروست بكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه ده‌بێت حزب ته‌نها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزب دروست بكات
– له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتووین به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك دابنێین و به ته‌ماین پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و به‌رنامه ته‌واو بكه‌ین هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ك له‌شكر و یه‌ك ده‌زگای ئاسایش و هیچ ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت.
ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی که جێجه‌جێ نه‌کراون یا به‌لاڕیدا بردراون یا پشتگوێخراون هه‌مووی له‌کاتێکدا بووه که ئه‌و سه‌رۆک بووه و پارته‌که‌ی ئه‌و حوکمی گێڕاوه. مه‌سعود بارزانی خۆی له ناوهێنانی زۆر له پێشێلاکاریهکان لاده‌دات، به‌ڵام ئه‌و ناتوانێ خۆی له به‌رپرسیاریی له‌و دیارده نه‌رێنی و پێشێلکاریانه‌ی که ناویان ده‌بات بباته‌ده‌ر. وه ئه‌و پیشێلکاریانه‌ی ئه‌و ئاماژه‌یان بۆ ده‌کات هه‌مووی زۆر به خه‌ستی له‌ماوه‌ی 20 ساڵی فه‌رمانره‌وایی ئه‌و و تاڵه‌بانی هاوکاریدا هه‌بووین و هه‌ن. بارزانی و پارته‌که‌ی خۆی وه تاله‌بانی و پارته‌که‌ی ئه‌و له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که خۆی ئاماژه‌ی بۆ کردن تاوانبار و به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی و یه‌که‌من. ئه‌وانن ئه‌نجامده‌ری ئه‌و پێشێلاکاریانهن، ئه‌وانن داهێنه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ن!
ئه‌و پیشێلکاریانه له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا سه‌ریان هه‌ڵداوه یا په‌ره‌یان سه‌ندووه. بوونی ئه‌و فاکته‌ره نه‌رێنیانه هۆکه‌ی بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه و پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵ و ناسه‌رکه‌وتووه. بۆیه کاتێ ئه‌و دان به‌و پێشێلکاریانه‌دا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی خۆی له ئه‌رکه‌که‌یدا ده‌نێت، دان به ناسه‌رکه‌وتوویی حکومه‌تی ژێرده‌ستی پارتدا ده‌نێت، دان به‌گه‌نده‌ڵی خۆی، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به خۆیان ده‌نێت، دان به کاره‌ساتی زالبوونی پارت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نێت، دان به ئیفلیجبوونی کۆمه‌ڵگه له‌ژیر سایه‌ی سه‌رۆک و پارتی دیکتاتۆر و خاوه‌ن میلیتس داده‌نێت.
که‌واته ئه‌و ئه‌وه‌ش ده‌زانێ که هۆی ئه‌و کێشانه که به‌خه‌ستی له‌ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایی ئه‌ودا هه‌ن ئه‌وان خۆیانن، بۆیه ئه‌و له‌سه‌ریه‌تی چیتر یه‌کودووی لێ نه‌کا و بار و بارگه‌ی بپێچێته‌وه و واز له سه‌رۆکی بهێنێ، واز له سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه و خێل و پارت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لدا بهێنیت، تاڵه‌بانیش به‌هه‌مان شێوه. تاکو بتواندرێ ده‌سه‌لاتی دوو به‌رێوه‌به‌ریی دوو بنامه‌ڵه و پارتی خۆسه‌پێنه‌ر توڕ بدرێت، به‌رپرسانیان له ده‌سه‌ڵات دووربخرێنه‌وه، کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و پارتگه‌رای خاوه‌ن میلیتس بهێندرێت، کۆتایی به بوونی پارتی خاوه‌ن میلیتس بهێندرێت، ئه‌وجا ده‌کرێ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بنه‌ڕه‌تیانه بکرێت. ئه‌وجا ده‌کرێ ده‌ست به قۆناغه‌کانی گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردن بکرێت، ئه‌وجا ده‌کرێ حکومه‌ت و داموده‌زگای کوردانیش وای لێبکرێت به هی خه‌لكی دیکه‌ی ئازاد بچێت. ئه‌وجا ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد، سیسته‌مێکی کراوه و دیموکراسی له کوردستاندا پێکه‌وه بنرێت.
شاخه‌وان شۆڕش
25ی مارسی 2011
سەرنج بنێرە