تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت: له په‌ناکوژیه‌وه بۆ تاوانبارکردن
ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت بخوێنێته‌وه ده‌زانێ سه‌رده‌شت ئه‌وه نه‌بووه که ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌یه‌وێ وێنه‌ی بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نییه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ راستیه‌کان رابگه‌یه‌نێ یا ته‌نانه‌ت له راستیه‌کان بکۆڵێته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی بێمه سه‌ر روونکردنه‌وه نوێکه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه، باشه ئاماژه‌یه‌ک به فاکته‌کانی تاوانه‌که بکه‌ین. رۆژی سێشه‌مه 4ی مای 2010 نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان و خوێندکاری زانستگه سه‌رده‌شت عوسمان، له به‌رده‌م به‌شی زمانه‌کانی کۆلێژی وێژه‌یی زانستگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر له‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی به‌ر ده‌رگا ده‌فرێندرێت، دوو رۆژ دواتر له 6ی مای 2010 دا پاش کوشتنی ته‌رمه‌که‌ی له شوێنێکی موسڵ فرێدراوه.
سه‌رده‌شتی گیانگه‌ش به‌ر له تیتۆرکردنه‌که‌ی وه‌کو نوسه‌رێکی خوێنگه‌رم و نه‌ترس له چه‌ند نو‌سێنێکدا ره‌خنه‌ی له که‌موکوریه‌کان و ناره‌وایه‌تیه‌کانی ده‌سه‌ڵات گرتووه، راسته‌وخۆ تانه و ره‌خنه‌ی له به‌رپرسان و له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌سه‌ڵاتدار گرتووه. له‌سه‌ر ئه‌و نوسینانه هه‌ره‌شه‌ی لێده‌کرێت، که هه‌ندێ له هه‌ره‌شه‌کان بلاوکرانه‌وه. ئه‌و خۆیشی له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌کان ده‌دوێت و بلاوکراوه‌ته‌وه.
شێوه‌ی رفاندن و تیرۆرکردنه‌که‌ی به رۆژی روناک، له‌به‌رده‌م هێزه‌کانی ئاسایش وه‌کو گوترا و ئه‌ندامی پارله‌مان کاروان سالح پشتراستی کرده‌وه، پاشان بزربوونی و ده‌ربازکردنی له‌هه‌موو بازگه و خاڵه پشکنه‌ره‌کانی هه‌ولێر و بردنی بۆ موسڵ، گومانیان لای خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات و هێزه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار په‌یدا کرد. زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌م کاره‌دا گومانیان له بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار هه‌بوو. چونکه ئه‌گه‌ر یه‌کێک ده‌سه‌ڵاتی ره‌های نه‌بێت، سه‌خته بتوانێت ئه‌م کاره بکات.
پێشتر له‌لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ره‌خنه‌گر و به‌رهه‌ڵستکاران تیرۆرکراون و که‌سیش له‌سه‌ر ئه‌م کارانه سزا نه‌دراوه. بۆیه له‌م جۆره تیرۆرکردنانه‌دا خه‌ڵک به‌پێی ئه‌زموونه‌کانیان ئاسایی تێگه‌یشتنی تایبه‌تیان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆرکردنه وه‌کو تیرۆری ده‌سه‌ڵات دژ به پێنوسه ئازاد و ره‌خنه‌گره‌کان وه‌رگیرا، کاردانه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکیی کوردستانی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان دروست کرد. له رۆژنامه جیهانیه‌کاندا دوان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه کرا. ئه‌م کاردانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی هه‌ژاند. کاردانه‌وه‌ی پارتی وه‌کو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێم، کاردانه‌وه‌یه‌کی پشووته‌نگانه و بێلێکدانه‌وه بوو. هه‌ره‌شه له گروپ و پارتی رامیاری کرا، هه‌ره‌شه له ره‌خنه‌گران کرا، هه‌ره‌شه‌ی پاکسازی کرا.
له‌به‌ر گه‌وره‌یی ته‌قینه‌وه‌ی کاردانه‌وه و ئاگاداربوونه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌ره‌کی له تیرۆره‌که، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی ده‌سته‌ی (لیژنه) لێکۆڵینه‌وه پێکهێندرا. به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر پێکهێندرا. هه‌ر زوو خه‌ڵک ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌لاتیان وه‌کو شانۆگه‌ریه‌ک و دروستکردنی سیناریۆیه‌ک بۆ شارده‌نه‌وه‌ی تاوانه‌که بینی. به‌کورتی خه‌لک بروای به‌م کاره‌ی سه‌رۆک له‌سه‌ره‌تاوه نه‌بوو. زۆرینه‌ی خه‌ڵک متمانه‌ی نه به سه‌رۆک نه به هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌م جۆره تاوانانه نییه، وه پۆلیس له‌ژێر ده‌ستی پارتی ده‌سه‌ڵات دایه و بێده‌سه‌ڵاته.
له رووانگه‌یه‌کی کانونیانه‌وه ده‌بێ ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت و ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ دیاری بکات، له‌ژێر کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی هیچ لایه‌نێکدا نه‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ لێکۆڵینه‌وه دیار ده‌کرێن، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێ بێلایه‌ن بن، ده‌بێ خه‌ڵکی کانونناس و شاره‌زای بواری لێکۆڵینه‌وه له تاوان بن. شتێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه بلاونه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه ده‌زاندرێ که له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌لاتی پارتی داندراون. دیاره به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ئه‌و خه‌ڵکانه دیار ده‌کات که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رچاو ده‌گرن و ده‌پارێزن. له‌م ده‌سته‌یه‌دا به‌ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌ندامانی پ.د.ک هه‌ن. ئاسایش سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته. پۆلیس بێده‌سه‌ڵاته، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پۆلیس که له ده‌سته‌که‌دا سه‌ر به پارتیش نه‌بن. بۆیه زۆر سه‌خته ئه‌م ده‌سته‌یه بتوانێ له ئاستی پره‌نسیپی بێلایه‌نی و شاره‌زایی دابێ. له لایه‌کیتر که ده‌سه‌ڵات گومانی خه‌ڵکی له تاوانه‌که‌دا له‌سه‌ره، که‌واته نابێ ده‌سه‌لات خۆی ده‌سته پێكبهێنێت، یا گوتنی له‌سه‌ر ده‌سته‌که و پێکهێنانی هه‌بێت. به‌لام ئایا ده‌سه‌ڵات رێگه ده‌دات خه‌ڵکی بێلایه‌ن که له‌لایه‌ن ده‌زگای دیکه‌وه پێکهێندرابن لێکۆڵینه‌وه له‌م تاوانه‌دا بکه‌ن؟ له‌م باره‌ی ئه‌مرۆی کوردستاندا ده‌سته‌ی بێلایه‌ن و دروستکردنی له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی بێلایه‌نی کوردیه‌وه ناکرێت، چونکه ده‌زگای نیشتیمانی بێلایه‌ن بوونیان نییه.
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه له رێککه‌وتی 24ی مای 2010 دا روونکردنه‌وه‌یه‌کی راگه‌یاند، که تیایدا ده‌ڵێت: “ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجام دراوه به به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كی جۆری مینی پاس ره‌نگ سپی كه ژماره‌كه‌ی نه‌زانراوه و تاوانباران جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابووه و چه‌كیان له‌لا نه‌بینراو بۆ شوێنێكی نادیار تاوانلێكراویان رفاندووه... تاوانلێكراو به یه‌ك گوله‌ی ده‌مانچه كوژراوه كه له پێشه‌وه‌ی سه‌ری دراوه و له پشت ملی گیر بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێش كوشتنی له‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو به‌دی نه‌كراوه… له‌كاتی رووداوی رفاندنی تاوانلێكراو سه‌رده‌شت عوسمان، ته‌نیا یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان بووه ئه‌ویش به‌پێی مادده‌ی سێسه‌دو چل و یه‌ك له یاسای عێراقی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر وه‌رگیراوه، چونكه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی خۆیدا كه‌مته‌رخه‌م بووه و ئێستا به‌پێی مادده‌ی سه‌ره‌وه به‌نده…”.
ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه نیگه‌رانی لای که‌سوکاری سه‌رده‌شت عوسمان دروستکرد، چونکه زانیاریه‌کان شێواندنیان تێدابوو. له بلاوکراوه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن برای سه‌رده‌شتدا به‌کر عوسمان نوسراوه ئاماژه به سه‌رسورمان و نیگه‌رانی خۆیان له هه‌ندێ زانیاری ناراست ده‌که‌ن که ده‌نوسن: “سه‌رده‌شت به لێدانی گولله له نێو ده‌می و ده‌رچونی له پشتی سه‌ری تیرۆر ئه‌کرێ. هاوکاتیش ئاسه‌واری لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌رده‌شت به ڕۆشنی و ئاشکرا بووه وه‌ک چاوێکی به دوای لێدانێکی توند ئاو سابوو شین ببۆوه و شانیشی شوێنه‌واری لێدانی توندی له‌سه‌ر بوو”.
ئه‌نجامه‌کانی یه‌که‌م له‌لایه‌ن خاوه‌نی قوربانی ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت و هه‌ندێ زانیاری گرنگی رووداوه‌که به‌درۆده‌خرێته‌وه. ده‌سته‌ی لێکۆلینه‌وه هیچ وه‌لامی بۆ ره‌خنه و داواکاری خاوه‌ن قوربانی نه‌بووه. گوتنی ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ک چه‌کداری زێره‌ڤان له وێ بووه گه‌لێ پرسیار دروست ده‌که‌ن (زێره‌ڤان ناوی هێزێکی تایبه‌تی ئاسایشه که له‌لایه‌ن پ.د.ک وه دامه‌زراوه، وه‌کو ده‌ڵێن هه‌موو یا زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌م هێزه بریتن له بارزانی و به‌هدینی ئه‌وانه‌ی باوه‌رپێکراوی ده‌سه‌ڵاتی پارتین. ئه‌م هێزه له لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌ولێر خۆشه‌ویست نین و خه‌ڵک وه‌کو دارده‌ستی بنه‌ماله‌ی سه‌رۆک سه‌یریان ده‌که‌ن). ئه‌گه‌ر که‌سانی سه‌رووی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بریاری هه‌ر کارێک بده‌ن یا هه‌ر کارێک بکه‌ن، ئه‌وه چه‌کداری زێره‌ڤان یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت. ئه‌وه‌ش شتێکی سه‌یر نییه، که ئه‌و چه‌کداره ملکه‌چی سه‌رووی خۆی بێت. راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه دراوه‌ته دادگا له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌رکه‌که‌ی که‌مته‌رخه‌م بووه، ده‌کرێ دیسان گه‌لێ پرسیار دروست بکات و گه‌لێ لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت. گومان له‌وه‌دایه لێکدانه‌وه‌کان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدابن.
له رۆژی 15ی سه‌پته‌مبه‌ری 2010 دا ده‌سته‌ی لێکۆلینه‌وه ئه‌نجامی دووه‌می لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی بلاوده‌کاته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که گروپێکی سه‌ر به ئه‌نساری ئیسلام سه‌رده‌شتیان فراندووه و بردوویانه بۆ موسڵ. هۆی کوشتنه‌که‌شی ئه‌وه‌بووه که سه‌رده‌شت به‌ڵێنی به‌م گروپه دابوو كه‌هه‌ندێك كاریان بۆ بكات، به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو، بۆیه کوشتوویانه.
ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه که‌سوکاری قوربانیان زۆر بێزار کردووه و ره‌تی ئه‌م زانیاریانه ده‌که‌نه‌وه. ریسوای هه‌ولی به‌تیرۆریست ناسینی سه‌رده‌شت ده‌که‌نه‌وه. جارێکی دیکه ڕه‌خنه له نادروستی و لایه‌نگیری ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌گرن و به ناره‌وای داده‌نێن. زۆر له نوسه‌ران دژی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یان نوسی و به ناراستی داده‌نێن. به‌تیرۆریستناسینی سه‌رده‌شت ریسوا ده‌کرێت، ئاماژه به شێواندن و به‌لارێدابردن ده‌کرێت، راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی درێژ ده‌کرێت.
لێکۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و ده‌ستپاکانه له تاوانێک که به‌رامبه‌ر به نوسه‌ر و رۆژنامه‌وانێکی ره‌خنه‌گر له ده‌سه‌لات له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که مرۆڤه‌کانی نائازادن و له سایه‌ی سیسته‌مێکی پارتگه‌رای گه‌نده‌ڵدا زۆر سه‌خته و ناکرێت. له کۆمه‌ڵگه‌دا پره‌نسیپه‌کانی دڵنیایی داد که هاوڵاتی له ده‌ستدرێژی ده‌سه‌ڵات ده‌پارێزێت بوونی نییه. ده‌زگای دادوه‌ری و پۆلیسی بێلایه‌نی ده‌سه‌لاتدار نین، تا بتوانن به‌م ئه‌رکه هه‌لبستن. دادگا و سیسته‌می داوه‌ری یا ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس له ئاست چاره‌سه‌ره‌کانی پارتی ده‌سه‌لاتدار بێده‌سه‌ڵاتن. هێزه چه‌کداره گشتی و تایبه‌ته‌کان و داموده‌زگاسڤیله‌کان هه‌مووی له ژێر که‌نترۆلی پارتدان.
بۆیه سه‌یر نییه که گوێ له پرۆتستۆ و ره‌خنه‌ی خه‌ڵک ناگیرێت. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌کرێت و تۆمه‌ت دروست ده‌کرێت. گرنگی به خواستی که‌سوکاری قوربانی نادرێت. زۆر خۆشباوه‌رییه ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت پێیوابێ ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌م تاوانه‌دا یا تاوانی دیکه‌ی له‌م شێوه‌یه‌دا ده‌توانێ په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ که‌سانی سه‌رووی ده‌سه‌لات درێژ بکات.
تاوانبارکردنی سه‌رده‌شت وه‌کو تیرۆریست و په‌یوه‌ندی هه‌بوونی له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆرستی ئه‌نساری ئیسلام، جگه‌له‌وه‌ی بابه‌ته‌که به‌لایه‌کی تردا ده‌بات و که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌لات له تاوانه‌که‌دا دوورده‌کاته‌وه، به‌لکو تاهه‌تایه مۆری تیرۆرستبوون له سه‌رده‌شت ده‌دات. ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌شه‌ی له‌وانه کرد که ناره‌زاییان له تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت ده‌ربری. ئێستا ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه ده‌ڵێ سه‌رده‌شت “تیرۆریست” بوو.
بۆ ئاشکراکردنی راستی و ناراستی ئه‌م به‌تیرۆریستکردنه‌ی سه‌رده‌شت ده‌کرێ بپرسین، ئایا سه‌رده‌شت ئیسلامیست بوو و یا لایه‌نگری ئیسلامیزم بوو؟ به‌پێی ئه‌م نو‌سین، ریپۆرتاژ و وه‌رگێرانانه‌ی سه‌رده‌شت هه‌یه‌تی (له سایتی کوردستان پۆست‌دا هه‌ن) بیروباوه‌ری ئیسلامیانه یا لاکردنه‌وه‌ی بۆ بیروباوه‌ری ئیسلام له نوسینه‌کانیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌دی ناکرێت. نوسینه‌کانی به‌رگرییه له ئازادی گوتن، ره‌خنه‌یه له ناره‌واییه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها رخنه‌ی راسته‌وخۆیه له گه‌نده‌لیه‌کانی به‌رپرسان، وه روونکردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌یه سه‌باره‌ت به بابه‌تی رامیاری هه‌نوکه‌یی. سه‌رده‌شت لایه‌نگری ئازادی ژنان و مافی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا بووه، بۆیه هاتووه بابه‌تیانه مێژووی ژنه ده‌سه‌لاتداره‌کانی ئاماژه پێداوه و روونکردۆته‌وه. سه‌رده‌شت دژی ئیسلامیسته تووندره‌وه‌کان بووه، له وتارێکدا له ژێرناوی “ئایا عێراق نزیکه له جه‌نگێکی ناوخۆ؟” له ئه‌پریلی 2010 دا له کوردستان پۆست‌دا بلاوکراوه‌ته‌وه، له شوێنێکدا ده‌نوسێت: “… لەژێر دەسەڵاتى شیعەكانیشدا گروپى تیرۆریستى ئەلقاعیدە دەستیكرد بە پاكتاوكردنى قەومى لە بەرامبەر شیعەكان و لەبەرامبەریشدا هێزە چەكدارەكانى شیعە بەتایبەتى چەكدارانى سەدر سێگۆشەى مەرگیان لەبەرامبەر سوونەكان راگەیاند…” وه‌کو دیاره سه‌رده‌شت ئه‌لقاعیده به تیرۆریست ناو ده‌بات، ئه‌مه‌ش هیچ گومان له‌سه‌ر هه‌لوێستی ئه‌و به‌رامبه‌ر به ئیسلامیسته تووندره‌وه‌کان ناهێڵێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی به لیستی گۆڕان داوه، که وه‌کو لیستێکی گۆرانخواز و به‌رهه‌لستکاری ده‌سه‌لاتی ی.ن.ک و پ.د.ک بینیویه‌تی. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌شت لاکردنه‌وه‌ی بۆ ئیسلام و پره‌نسیپه‌کانی ئیسلام هه‌بوایه یا لایه‌نگیری بۆ گروپه ئیسلامیه‌کان هه‌بوایه، ئه‌وه بێگومان راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ره‌نگیان له نوسینه‌کانیدا ده‌دایه‌وه. ئه‌وه‌ی له نوسینه‌کانی سه‌رده‌شتدا ده‌بیندرێت، هوشیاریه‌کی کراوه‌ی تینوی ئازادییه.
ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی که له‌لای زۆر چاودێره‌وه ده‌کرێ بۆ ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه بکرێ ئه‌وه‌یه، ئه‌م تاوانبارکردنه گومان له لایه‌نگیری و ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه ناهێڵێته‌وه. ده‌سه‌ڵات جگه‌له‌وه‌ی تاوانه‌که ده‌شێوێنی، خۆی له تاوانه‌که بێبه‌ری ده‌کات، تاوانه‌که ده‌خاته ئه‌ستۆی رێکخراوێکی ئیسلامیستی تیرۆریست، سه‌رده‌شت ده‌کاته تیرۆریست و به‌مجۆره ده‌یه‌وێ ناوی سه‌رده‌شت تاهه‌تایه بزڕێنێ. به‌مجۆره له‌هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێ ئاوی سارد به‌سه‌ر هه‌موو هه‌وڵ و کۆششه‌کانی هه‌واداران و سۆزدارانی سه‌رده‌شت بکات و تووشی شۆکیان بکات.
ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت بخوێنێته‌وه ده‌زانێ سه‌رده‌شت ئه‌وه نه‌بووه که ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌یه‌وێ وێنه‌ی بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نییه، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێ راستیه‌کان رابگه‌یه‌نێ یا ته‌نانه‌ت له راستیه‌کان بکۆڵێته‌وه.
ئه‌م ئه‌نجامه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه واده‌کات که خه‌مخۆرانی راستی و دادوه‌ری له‌م روونکرده‌نه‌وه‌یه بێده‌نگ نه‌بن و رێگه گونجاوه‌کان بۆ گه‌یشتن به راستیه‌کان بگرن. وه‌کو گوترا دادگای سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن یا ده‌زگایه‌کی نیشتیمانی بێلایه‌ن نییه تا بتوانێ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن دروست بکات. به‌لام لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌که له‌لایه‌ن که‌سانێکی خۆبه‌خش و بێلایه‌ن، کانونناس و شاره‌زا له بواره‌کانی مافی مرۆڤ، ده‌کرێ وه‌ڵامێکی گونجاوی ده‌سته‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌لات بێت.
شاخه‌وان شۆڕش
18ی سه‌پته‌مبه‌ری 2010
سەرنج بنێرە