پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ ده‌بێت، که ده‌کرێ ببێته جێگه‌ی ئومێدی گۆڕانی زیاتر له داهاتوودا.. (درێژەی زیاتر…)
سامانی سروشتی نه‌وت و به‌رپرسیاریی ستات
به‌پێی گوتنی شاره‌زایانی بواری ژیۆلۆژیای نه‌وت له‌م شوێنانه‌ی که به‌ڵگه‌ی بوونی کانی ژێرزه‌وی نه‌وت (Seepage) به‌هێزه و گه‌ران به‌دوای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی سه‌خت نییه پێیان ده‌گوترێت (Low Risk Zone) واته ناوچه‌ی مه‌ترسی که‌م. ئه‌م شوێنانه‌ی که ئه‌گه‌ر کانی نه‌وتیان تێدا نه‌دۆزرابێته‌وه و هێماکانی ئه‌م بوونه له شوێنانه‌دا به روونی نه‌بن، (درێژەی زیاتر…)
نه‌وتی کوردستان له ده‌ستوری ئێراقیدا و کێشه و ناته‌باییه‌کان
هه‌روه‌کو له وتارێکدا پێشتر (له 8ی دیسه‌مبه‌ری 2007 بلاوکرایه‌وه) ئاماژه‌کرا به‌وه‌ی که نه‌وت یه‌کێ له‌سه‌رچاوه گرنگه‌کانی ژێرزه‌وییه، له هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌بێت خاوه‌نداریه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، که چاوه‌روان ده‌کرێ سوودی بۆ خه‌ڵک و وڵاته‌که له لایه‌نی ئابوری و رامیاریه‌وه هه‌بێت. پێویسته به‌کارهێنانی له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌نده‌ی و پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک بێت و به‌چاودێری خه‌ڵک بێت. (درێژەی زیاتر…)
تێکدانی شوێنه کۆنه‌کانی هه‌ولێر له‌ناوبردنی بۆماوه‌ی که‌لتوری شاره
وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا، ره‌خنه و هوشیارکردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتی له هه‌ولێر نه‌جولاند، پلانی تێکدانی شوێن و گه‌ره‌که کۆنه‌کان به تایبه‌تی بازار و شوێنه کۆنه‌کانی نزیک قه‌ڵای هه‌ولێر به‌پێی ماسته‌رپلانه‌که‌ی نه‌وزاد هادی به‌رده‌وامه[i]. لێره‌دا هه‌ندێ کورته سه‌رنج ده‌خه‌مه‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه، (درێژەی زیاتر…)
ئه‌نجامی ساخته: سه‌پاندنی ئۆپۆزیسیۆنبوون به سه‌ر ئۆپۆزیسیۆندا و پرسیار و چاوه‌روانیه‌کان
سه‌ره‌رای توانای بێسنوری هێز و راگه‌یاندن و پاره، سه‌ره‌رای گه‌مارۆی سه‌ر هه‌وڵاتیان، سه‌ره‌رای به‌رتیل و کرین و هه‌ڕه‌شه، سه‌ره‌رای په‌راوێزکردن و کۆسپ بۆ لیست و کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسۆن، سه‌ره‌رای ساخته‌کاری زۆری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کۆتایی رۆژی ده‌نگداندا، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و لیسته کوردیه‌کانی دیکه توانیان نزیکه‌ی سه‌دا 37 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن. (درێژەی زیاتر…)
هه‌لبژاردنی کوردستان له‌ژێر تارمایی گه‌مارۆ و ده‌ستێوه‌ردانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا
له‌م وتاره‌دا سه‌رنجێکی ره‌خنه‌گرانه ده‌ده‌ینه هه‌ندێ لایه‌نی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن له هه‌رێمی کوردستاندا که له 25ی ژولای 2009 دا ئه‌نجامدرا (درێژەی زیاتر…)
هه‌لبژاردنی کوردستان: هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی به بوون و ئاستی به‌هێزیی ده‌نگه مۆدێرنه ره‌خنه‌گره‌کانه‌وه به‌نده
له ماوه‌ی ڕابردوودا له جیاتی ملدان بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه به‌مجۆره دروستکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردن، کانونی و دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه له شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی که له وڵاتانی دیموکراسی پیاده ده‌کرێن، سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو دوو میرنشین هاتن نیوه‌به‌نیوه ڕێککه‌وتن، له میانه‌یدا کۆمه‌لگه‌یان زیاتر خسته ژێرچنگی خۆیان، (درێژەی زیاتر…)
هه‌لبژاردنی کوردستان: دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو و ئه‌گه‌ره‌کانی گۆرانکاری له باری ئێستادا
جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی سه‌رکرده‌کان و به‌شێکی زۆری ئه‌ندامانی ی.ن.ک له جه‌لال تاله‌بانی و هه‌وادارانی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی دیکه ره‌خه‌نه‌گرتن و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن دروستکردن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان و لایه‌نی دیکه، دیارده‌یه‌کی نامۆ نین، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی ئه‌م دوو پارته بده‌ینه‌وه (درێژەی زیاتر…)
ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بوونی گۆڕان له‌باشوری کوردستاندا
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشوودا بارودۆخی رامیاری ئێستا گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌م گۆڕانه له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له کاروباری رامیاری ناوخۆی ئێراقدا له‌دوای 2003 دا یه‌که‌م هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی ناوه. ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ئه‌گه‌رچی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی خۆیان هاتونه‌ته ئێراق، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن (درێژەی زیاتر…)
ده‌سه‌ڵاتی پارت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی کانوندانان، جێبجێکردن و دادوه‌ریدا
له‌م وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنج ده‌ده‌ینه ده‌سه‌لاتی پارت به‌سه‌ر پارله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن و داوه‌ری له باشوری کوردستاندا له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ی.ن.ک و پ.د.ک دا.
پارله‌مان له‌دوای دابه‌شکردنه ففتی ففتیه‌که‌ی ساڵی 1992 که‌وته‌ژێرده‌ستی هه‌ردوو پارت. (درێژەی زیاتر…)