له ففتی ففتیه‌وه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ففتی ففتی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان رێککه‌وتن، پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه له هه‌موو بواره رامیارییه‌کان ته‌واو په‌رواێزکران. دابه‌شکردنه‌که له خاوێنکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگه‌یه‌که‌وه تا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی گرته‌وه. (درێژەی زیاتر…)
تێپه‌راندنی ده‌ستوری کوردستان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی داسه‌پێنه‌رانه
ده‌ستوری کوردستان که له ئۆگستی 2006 دا بڵاوکرایه‌وه، دوای نزیکه‌ی سێ ساڵ بێده‌نگ بوون و به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به مانگێک هاته‌وه ناو ناوان و به‌په‌له له پارله‌مان په‌سند کرا، بۆ ئه‌وه‌ی له 25ی ژوڵایدا گشتپرسی له‌سه‌ر بکرێت. ده‌ستوره‌که به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک و هه‌ندێ پارتی پشتگیریکه‌ری ده‌سه‌ڵات (چوار پارته‌که) دارشتراوه. (درێژەی زیاتر…)
دیموکراتیزه‌کردن له باشوری کوردستاندا: ئیفلیجکردن و له‌باربردنی هه‌نگاوه به‌راییه‌کان
ئه‌وسا نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر دوو جۆر گۆڕانی ده‌گرته خۆی، یه‌که‌م ڕزگاری نه‌ته‌وه و نیشتیمان له‌ژێر چنگی داگیرکه‌ر و بێگانه، به‌مجۆره گۆران له ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی تووندره‌و و داگیرکه‌ری عه‌ره‌بی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی خۆماڵی کوردی. دووه‌م گۆران له سیسته‌م و به‌ڕێوه‌بردنی رامیاری عه‌ره‌بی بۆ سیسته‌مێکی دیکه‌ی ڕامیاری و به‌رێوه‌بردنی کوردی. (درێژەی زیاتر…)
له‌یادی 26 ساله‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕشدا: چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ تێکۆشه‌رێکی له‌بیرکراو
قادر شۆڕش له ساڵی 1924 دا له‌گوندی قه‌راسنج بۆ یه‌که‌مجار چاوی به سروشتی جوانی خۆشناوه‌تی و بناری سه‌فین هه‌ڵێنا. دوای گه‌شتێکی دوورودرێژی سه‌رکه‌شانه که ته‌ژی بوو له برسیه‌تی و نه‌بوونی، جۆتیاری و کرێکاری، سه‌ربازی و فه‌رمانبه‌ری، ده‌ربه‌ده‌ری و دووره‌وڵاتی، زیندانیبوون، ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی، دووری له‌مالومنداڵ و که‌سوکار، پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی بێپسانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له‌ئاقاری ئاریانه زۆر دوورنا له‌گوندی قه‌راسنج، له‌باوه‌شی سروشتی جوانی خۆشناوه‌تی له‌ژێر ره‌شماڵی ماڵه ره‌وه‌ندێک له 11ی ژونی ساڵی 1983 دا بۆ دواجار چاوی لێکنا. (درێژەی زیاتر…)
دیموکراتیزه‌کردن چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
له‌م قۆناغه‌دا داموده‌زگا، دامه‌زراو و ستره‌کتوری نادیموکراسی هه‌لده‌وه‌شێندرێنه‌وه و به‌ها نادیموکراسیه‌کان لاده‌بردرێن، له‌جێگه‌ی ئه‌وانه‌دا داموده‌زگا، دامه‌زراو، ستره‌کتوری دیموکراسی و به‌ها دیموکراسیه‌کان داده‌مه‌زرێندرێت و پشتگیریان ده‌کرێت. له کۆتایی قۆناغی گواستنه‌وه‌دا چاوه‌روان ده‌کرێت ده‌ستوری نوێ په‌سند کرابێ، ده‌زگا و دامه‌زراوه دیموکراسیه‌کان که‌وتبنه‌گه‌ر. هه‌روه‌ها پارت و ئێ‌لیتی رامیار توانیبێتیان مه‌نتالی بیرکردنه‌وه، میتۆدی کار و کارگه‌ی رامیاریان له‌گه‌ڵ نۆرمه دیموکرسیه‌کاندا گونجاندبێ (درێژەی زیاتر…)
خه‌ته‌نه‌کردن له باشوری کوردستاندا: کاره‌ساتێک له‌ژێر چاوپۆشی ده‌سه‌ڵاتدا
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردن
خه‌ته‌نه‌کردن لێکردنه‌وه و فرێدانی ئه‌م به‌شانه‌ی ئه‌ندامی سێکسوالی مێینه‌یه که له لایه‌ن بیروبا‌وه‌ری دیارکراوه‌وه له‌به‌ر هۆکاری جودا ئاره‌زوو ناکرێن و به په‌سند داناندرێن. واته خه‌ته‌نه‌کردن کرده‌یه‌که بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی جۆره دید و بروایه‌ک ئه‌نجام ده‌درێت، که پێی وایه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌کرێ ئامانجێکی دیاریکراو بهێنرێته‌دی. (درێژەی زیاتر…)
تێکدانی گه‌ره‌ک و شوێنه‌واره کۆنه‌کانی هه‌ولێر تاوانه به‌رامبه‌ر به‌م شاره و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌کرێت
له چوارچێوه‌ی پلانێکی به‌رفراواندا که ناوی ماسته‌رپلانی لێنراوه، وادیاره پلان هه‌یه گه‌ره‌که کۆنه‌کانی شاری هه‌ولێر ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری پیره قه‌رات ورده ورده تێک بدرێن، پلان هه‌یه بازاری قه‌یسه‌ری، گه‌ره‌کی خانه‌قا، ده‌رارخانه، گه‌ره‌کی ته‌حجیل و عه‌ره‌ب و شوێنی دیکه تێک بدرێن. (درێژەی زیاتر…)
ونبوونی فرۆکه‌وانی تاوانبار: سکه‌ندالێکی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیفلیجی نانه‌ته‌وه‌یی
دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق که تێرمه ئێراقی و عه‌ره‌بیه‌کان به‌سه‌ریدا زاڵن، ناسه‌ربه‌خۆ و لایه‌نگیره و بۆ کورد ناگونجاوه، به‌خێراخۆی هه‌واڵی راکردنی فرۆکه‌وانی جه‌نگی تاریق محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له یه‌که‌م دانیشتنی دادگایی خۆیدا له‌مه‌ڕ تاوانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه له 21ی دیسه‌مبه‌ری 2008 دا ڕاگه‌یاند. (درێژەی زیاتر…)
به‌بێ بوونی ئازادی ژن، تووندوتیژی دژبه ژنان چاره‌سه‌ر ناکرێت
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌لمه‌تی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوه و له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن، له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازکران جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژ به ژنان کرایه‌وه و ده‌کرێته‌وه. (درێژەی زیاتر…)