به‌بێ بوونی ئازادی ژن، تووندوتیژی دژبه ژنان چاره‌سه‌ر ناکرێت
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌لمه‌تی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوه و له که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن، له کۆر و کۆبوونه‌وه‌کاندا که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سازکران جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژ به ژنان کرایه‌وه و ده‌کرێته‌وه.
دیاره ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا مافی هه‌یه و ده‌بێ مسۆگه‌ری ئازادی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا بکرێت، بۆیه نه‌هێشتنی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌رکی له‌پێشی ده‌سه‌ڵاته. زۆر پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ر گۆتن و ریکلامکردن نه‌بێت به‌ڵکو به کرده‌وه به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی بۆ دابندرێت، به‌جۆرێک که له هۆکاره زۆر و جیاوازه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه بکۆڵدرێته‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریان بدرێت.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی و چۆنیه‌تی هه‌لسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێ ره‌خنه و پرسیار هه‌ن دێنه‌پێشه‌وه و پێویستیان به ههروهسته له‌سه‌رکردن هه‌یه. چونکه ناته‌بایی له نێوان گۆتن و کرده‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها له نێوان کانون و کرده‌وه هه‌یه. بانگاشه‌ی کراوه‌یی ده‌کرێت که‌چی په‌یره‌وی کۆنه‌پارێزی ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له نه‌رێنی لێکدانه‌وه کۆنه‌پارێز و ئایینیه‌کان که ستاتوسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا نزم ده‌که‌ن و هانده‌ری بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ن نکۆلیکردنی نازانستیانه هه‌یه. له گه‌لێ باردا که‌س به‌لای تاوانه‌کانی رابردوودا ناچێت، ژنانی قوربانی به‌ردی بنگۆمن و تاوانکاران به ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه.
وه‌کو دیاره به‌هۆی ئاستی به‌رزی کوشتن و تاوان به‌رامبه‌ر به ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالار و کۆنه‌پارێزی کوردستاندا، وه به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌ی که له لایه‌ن ڕێکخراوه جیهانیهکان، لایه‌نی دیکه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی که به‌هۆی بوونی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ن، وایانکردووه که ئه‌م هه‌نگاوه بندرێت و ریکلامه‌ی زۆری بۆ بکرێت. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ واپیشان بدات که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی ئه‌م دیارده‌یه‌یه و مه‌به‌ستیه‌تی نه‌یهێڵێت. له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات جگه له ریکلامکردن، پاکانه‌کردن له بێبه‌ریبوونی ده‌سه‌ڵات و ئایینی ئیسلام له‌م دیارده‌یه ده‌که‌وێته به‌رچاو.
سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی کوردی نێچیره‌وان بارزانی ئاماژه‌ی به پێویستبوونی نه‌هێشتنی توندوتیژی ده‌کات و بانگاشه‌ی بوونی ئازادی و یه‌کسانی له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کات. دیاره جه‌خت له‌سه‌ر “پارێزگاربوونی” کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌کاته‌وه و له‌هه‌مانکاتدا بانگاشه‌ی یه‌کسانی هه‌موو ئایینه‌کان له کوردستاندا ده‌کات. ئه‌م گوتنه و شێوه‌ی ئه‌م گوتاره له که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌گوترێن و لێده‌درێنه‌وه. دیاره هه‌ندێ له که‌ناڵه ئاسمانییه کوردیه‌کان له‌مباره‌یه‌وه زۆر سه‌رقالی پاکانهکردنن بۆ ئایینی ئیسلام و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی مه‌لاکانه‌وه بێبه‌ریبوونی ئیسلام له‌م دیارده‌یه بسه‌ڵمێنن.
جێگه‌ی سه‌رنجه له هه‌ندێ له گفتوگۆکاندا پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به ژنان له‌به‌ر کرده‌ی دۆستگیری نهێنی یا بێ‌بڕوایی (unfaithfulness) ژنان به گونجاو سه‌یری ده‌کرا و پاکانه‌ی بۆ ده‌کرا که گوایه ژن له‌م کرده‌یه تاوانباره و تاوانی کردووه. دیاره ئه‌مه‌ش له لێکدانه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌پارێز و ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. بۆنمونه له ئێران ژن سزای به‌ردبارانی له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر دۆستگیری نهێنی بکات. دیاره له کوردستان و ئێران یا وڵاتی دیکه‌ی ئیسلامی سزا بۆ پیاوان له‌سه‌ر هه‌مان تاوان زۆر که‌مه و به‌مشێوه‌یه ناکه‌وێته به‌رچاو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی کرده‌ی دۆستگیری نهێنی له نێو پیاواندا به‌ئه‌گه‌ری زۆر گه‌لێ به‌رزتره له‌وه‌ی له نێو ژناندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر له وڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌م ئاسته به‌رزتر بێت، واپێده‌چێ له وڵاتانی کۆنسهرڤهوتیو و داخراودا زۆر به‌رزتربێ، چونکه له کۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی کۆنه‌پارێز و پیاوسالاردا ژن ئازاد نییه و له‌گه‌لێ ماف بێبه‌رییه، به‌ڵکو پیاو زۆرترین “ئازادی” له‌م بواره‌وه هه‌یه. ژن ئه‌م بواره‌ی پیاوی بۆ ناڕه‌خسێ تا بتوانێ دۆستگیری نهێنی بێ کێشه‌ی ئه‌وتۆ وه‌کو پیاو ئه‌نجام بدات، یا وه‌کو پیاو بێکێشه به پاره سکس بکرێت.
به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی مرۆڤ ژن ده‌توانێ ئازادانه دۆستگیری نهێنی بکات. چونکه ژن بوونه‌وه‌رێکی ئازاده، به‌مجۆره له چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئاره‌زووه سکسیهکانیدا ئازاده و خۆی ئاغای خۆیه‌تی، ده‌سه‌ڵات چ ئایینی یا ستاتی بۆیان نییه خۆیان تێکه‌ڵی ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌و بکه‌ن. سزادانی ژن له‌سه‌ر ئه‌مه واتای کۆیله‌کردنی ژنه له‌ژێر ناوی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی یا نۆرم و رێسای کۆنه‌پارێزی و ئایینی، له هه‌مان کاتدا چاوپۆشیکردنه له کۆمه‌ڵێ کێشه و ناره‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی. دیاره ئه‌گه‌ر ژن به‌بێ بوونی نادلسۆزی پیاو کاری دۆستگیری بکات، له‌مباره‌دا ئه‌م ژنه نادلسۆزی به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌که‌ی کردووه و به‌ڵینی هاوسه‌ریی شکاندووه. به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی مرۆڤ، ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی تاوان، به‌ڵکو ژن له‌م کرداره‌دا ئازاده. گرنگه ژن وه‌کو پیاو له ئازادی‌دا له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا یه‌کسان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دروستکردنی خێزان به سه‌پاندن نه‌بێت، به‌ڵکو ئازادانه و به ته‌بایی هه‌ردوو هاوسه‌ر بێت و ته‌مه‌نی ئه‌م خێزانه‌ش به‌م ته‌بایی و ویستی ئازادانه‌ی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌وه به‌ند بێت. له کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌دا که مرۆڤه‌کان تێیدا ئازادن، ده‌سه‌ڵاتی ئایینی یا ستات بۆیان نییه ده‌ست بخه‌نه ناو ژیانی خێزانداریی، وه بۆیان نییه بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و نۆرمه‌کانی خێزان و هاوسه‌رێتی بده‌ن.
سه‌باره‌ت به گوتنه‌کانی نێچیره‌وان بارزانی:
1. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به‌م جۆره پارێزگار نه‌بوو که ئێستا هه‌یه، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان وه‌کو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه به ئازادی و دیموکراسی گه‌یشتووه، نه گه‌یشتۆته ئاستی گونجاوی کرانه‌وه و مۆدێرنبوون. ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وا کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر زیاتر پارێزگار بوون یا که‌متر پارێزگار بوون، یا کرانه‌وه و مۆدێرن بوون له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. ئه‌وه ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ جۆره لێکدانه‌وه و بیروباوه‌ڕێک ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته. ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نێچیره‌وان بارزانیدا به به‌رنامه کار بۆ زیاتر پارێزگارکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ده‌کات. بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگه کۆنه‌پارێز بکرێت، بۆ لێکدانه‌وه کۆنه‌پارێز و ئایینیه‌کان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌یری که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نێچیره‌وان بارزانی بکه‌ین ده‌بینین هه‌وڵی سه‌ڵماندنی لێکدانه‌وه‌ی ئیسلامی له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به خه‌ستی رووی میدیاکانی گرتووه. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه له کانونی رۆژنامه‌نوسیدا به‌رچاو ده‌که‌وێت و له‌وێدا هه‌وڵ ده‌درێت دابونه‌ریتی کۆنه‌پارێز بکرێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادی گوتندا. هه‌روه‌ها ئه‌مه له ده‌ستوریشدا ده‌بیندرێ که له‌وێدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستێوه‌ردان له بڕیاره کانونیه‌کان دراوه‌ته لێکدانه‌وه‌ی ئیسلامی.
2. له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یه‌کسانی بیروباوه‌ر نییه و بیروباوه‌ره جوداکان وه‌کو ئایینی ئیسلام هه‌مان مافی لێکدانه‌وه و بلاوکردنه‌وه‌یان نییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو بیروباوه‌ڕی جودا له ئیسلام سانکشیۆنی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره. ئه‌گه‌ر به‌جۆرێ له جۆره‌کان له رۆژنامه‌یه‌ک یا شوێنێک ده‌رکه‌ون، ده‌کرێ سزا بدرێن. وه‌کو بۆ نمونه رۆژنامه‌نوس عادل حوسێن له‌سه‌ر وتارێکی که له‌سه‌ر سکس له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره 321، بڵاوی کردۆته‌وه، دادگا به‌پێی بڕیاری به‌عسی ساڵی 1969ی کانونی سزادان، 6 مانگ زیندانی بۆ بڕیهیهوه. دیاره له‌ژێر گوشاری ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه ئازاد کرا. کێشه‌که لێره‌دا به‌ڵگه‌ی بوونی سانکشیۆن بۆسه‌ر بیروباوه‌ری جیاواز ده‌سه‌ڵمێنێت. بۆنمونه رۆژانه مه‌لاکان دێنه سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان، لێکدانه‌وه و ڕوونکردنه‌وه ئیسلامی و کۆنه‌پارێزه‌کان بڵاوده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئایینه‌کانی دی و بیروباوه‌ری مۆدێرن ئه‌م مافه‌یان پێ نادرێ. ئه‌م لێکدانه‌وه ئیسلامیانه یه‌کلایه‌نه بڵاوده‌کرێنه‌وه.
3. سه‌رۆکی به‌رێوه‌به‌ریی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێ واپیشان بدات که بروای به مافی ژن هه‌یه و به‌رگری له مافی ژن ده‌کات. نێچیره‌وان بارزانی له ژێر کاریگه‌ری نۆرم و رێسای فیودال، پیاوسالاری و کۆنپارێزی دایه، بروای به لێکدانه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به مافی ژنان هه‌یه و به‌کرده‌وه په‌یڕه‌وی ئه‌م بیروباوه‌ڕانه ده‌کات، هه‌وڵ ده‌دات له‌رێگه‌ی مه‌لاکانه‌وه ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه بسه‌پێنێت. دیاره ژن له بازنه‌ی داخراوی ئه‌م لێکدانه‌وه و بیرکردنه‌وانه‌دا له گه‌لێ ماف بێبه‌شه و رۆڵیان له کۆمه‌ڵگه‌دا تاڕاده‌یه‌کی دیار نییه. به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنانه ستاتوسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا نزمه و وه‌کو پیاو له ئازادی‌دا یه‌کسان نییه. نێچیره‌وان بارزانی خۆی له راستیدا بروای به ئازادی ژن له‌دیدێکی پێشکهوتووخوازانهوه نییه. چاره‌سه‌ری ئه‌و له چوارچێوه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی کۆنه‌پارێزانه‌یه که کۆمه‌ڵێ پێشیلکاری دژی ژنان له خۆی ده‌گرێت. بۆیه هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌و ده‌که‌وێته ژێر پرسیار و متمانه له‌ده‌ست ده‌دات.
4. له هه‌ندێ له که‌ناڵه‌کاندا هه‌وڵ ده‌درێ پاکانه بۆ ئیسلام له‌م دیارده‌یه بکرێت و هه‌ول ده‌درێ له ڕیگه‌ی مه‌لاکانه‌وه ئه‌مه بسه‌ڵمێندرێت. روونکردنه‌وه‌کان بۆ بێبه‌ریکردنی ئیسلام له توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان، وه‌کو هه‌میشه یه‌کلایه‌نه و بێ ڕه‌خنه ده‌خرێنه‌روو. ئاساییه مه‌لاکان بێن پاکانه بۆ بیروباوه‌ری خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام با ئه‌م بواره وه‌کو لێکدانه‌وه ئیسلامیه‌که بدرێته لێکدانه‌وه‌کانی دیکه. که ئه‌وه ناکرێت، ئه‌م کرده‌یه شێوه‌یه‌کی نائاسایی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و ده‌چێته خانه‌ی جوداکاری و سه‌پاندن. بۆیه یه‌کسانی له‌نێوان بیروباوه‌ره جیاوازه ئایینیه‌کان، هه‌روه‌ها ئیسلام و نائیینیهکاندا له باشوری کوردستاندا نییه. ئه‌مه‌ش وه‌کو ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نێچیره‌وان بارزانی و مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێ. جگه‌له‌وه‌ی مه‌لاکان و هه‌وادارانی ئیسلام هه‌میشه له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان له ئیسلامی کۆن و نوێ‌دا له سایه‌ی بیروباوه‌ری ئیسلام رهواکراوه و ره‌وا ده‌کرێت خۆگێل ده‌که‌ن، له لایه‌کیتر روونکردنه‌وه‌ی نازانستی و کۆنه‌پارێز که پرن له بێئاگایی له مافه‌کانی مرۆڤ و مافی ژن به تایبه‌تی بڵاوده‌کرێنه‌وه.
5. سه‌رۆکی ده‌سه‌لات بانگاشه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کات، به‌ڵام پارله‌مانه‌که‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا په‌سندی بریاری فره‌ژنیان کرد. بانێکه و دوو هه‌وا! چۆن ده‌توانرێ به‌رگری له‌مافی ژن بکرێت له کاتێکدا کانونیانه مافی ژن پیشێل ده‌کرێت و ره‌وا ده‌کرێت، له کاتێکدا کانون دژی ئازادی و یه‌کسانی ژن داده‌ندرێت؟ کاتێک ده‌کرێ به‌رگری له مافی ژن بکرێت ئه‌گه‌ر ژن وه‌کو پیاو ئازاد بوو و هه‌موو مافه‌کانی پیاوی له هه‌موو بوارێکی ژیاندا هه‌بوو. گوتنی ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه تا ژن وه‌ک پیاو ئازاد نه‌بێت و تا ته‌واوی مافه‌کانی ئازادی وه‌کو مرۆڤێکی ئازاد مسۆگه‌ر نه‌بێت، ژن هه‌میشه ده‌چه‌وسێندرێته‌وه و پێشێلکاری له به‌رامبه‌ردا ده‌کرێت. به‌مجۆره ناتوانرێ به‌رگری له مافه‌کانی به‌ته‌واوی بکرێت. له‌مباره‌ی ئێستای باشوری کوردستاندا که کۆنه‌پارێزی و ئیسلامیزم ره‌واجیان هه‌یه، واپێده‌چی مافی ژن به پێشێلکراوی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م گوتنانه‌ش که بۆ به‌رگری له مافی ژن هه‌ن، له راستیدا به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان دروستیان کردوون و زۆر جێگه‌ی متمانه نین.
سه‌باره‌ت به تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا دیارده‌ی تووندوتیژی که‌م یا زۆر هه‌ن. ئه‌م هۆکارانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به لایه‌نه فیزیکی و بایهلۆژیهکهوه هه‌یه، چاره‌سه‌رکردنیان سه‌خته و ده‌کرێ له‌ڕیگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری پیاوان چاره‌سه‌ریان بکرێت. کێشه‌ی ئێره‌یی له کۆمه‌ڵگه پێشکهتووهکانیشدا هه‌یه که گه‌لێجار ده‌بێته هۆی تووندوتیژی دژ به ژن. کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ناکۆکی ناو خێزان به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته‌هۆی نانه‌وه‌ی تووندوتیژی. لێره‌دا ژن بۆیه له زۆر باردا قوربانییه، چونکه له لایه‌نی فیزیکی وه‌کو پیاو به‌هێز نییه. جاری واش هه‌یه پیاو قوربانیی تووندوتیژییه، بۆیه مه‌رج نییه هه‌ر ژن قوربانی بێت. دیاره له‌م کۆمه‌ڵگانه نۆرم و رێسا کۆنه‌پارێزه‌کان که ستاتوسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا نزم ده‌که‌نه‌وه نههێلدراون. واته له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کاندا ژن وه‌کو پیاو ئازاده، ستاتوسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و به‌پێی کانون له‌گه‌ڵ پیاو یه‌کسانه، زۆر هۆکاری گرنگ که په‌یوه‌ندیان به کۆنه‌پارێزی و لێکدانه‌وه‌ی ئایینییه‌وه هه‌یه نههێلدراون، به‌ڵام کێشه‌ی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژن له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی که گوتران تاڕاده‌یه‌ک هه‌ر ماون، دیاره هه‌میشه کار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م دیارده‌یه ده‌کرێت و هه‌وڵ ده‌درێت به رێگه‌ی جیاواز چاره‌سه‌ری باشتر بدۆزرێته‌وه. دیاره ده‌بێ بگوترێت، یه‌کسانی ژن له‌گه‌ڵ پیاو له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کانیشدا بێکێشه نییه و له ململانێیه‌کی به‌رده‌وام دایه. به‌ڵام ململانێکه چۆته قۆناغێکی به‌رزتر که زیاتر ململانێیه له‌سه‌ر ئاستی توانا و جیاوازی داهات، هه‌روه‌ها بوونی ڕێژه‌ی ژن له ئاسته به‌رزه‌کاندا به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاودا. ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌کێشێت، با لێره‌دا وازی لێ بێنین.
کێشه‌ی ژنان له کوردستاندا زۆر گه‌وره‌تره چونکه نۆرم و رێسا کۆنه‌پارێز و ئایینیه‌کان که ستاتوسی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا نزم ده‌که‌نه‌وه یا که‌منرخی ده‌که‌ن به‌چڕی ماون، پارێزگاریان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و کۆمه‌لگه‌ی پیاوسالاره‌وه لێ ده‌کرێت. جگه‌له‌وه‌ی کێشه‌کانی دیکه‌ش وه‌کو ناکۆکی ناو خێزان، ئێره‌یی، توانای ئابوری، لایه‌نی به‌هێزی پیاو له رووی فاکته‌ره بایهلۆژیهکانهوه هه‌ن.
له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کاندا ژن له لایه‌نی ئابوری و داهاتدا له پیاو ئازاده و وابه‌سته‌ی پیاو نییه، ئه‌مه‌ش ئازادیه‌کی زیاتر ده‌داته ژن، وه ستاتوسی ژن له خێزان به‌هێز ده‌کات، ئه‌م باره له کوردستاندا له ئاستێکی نزمدایه و زۆرینه‌ی ژنان له لایه‌نی ئابوریه‌وه وابه‌سته‌ی پیاون، بۆیه ئه‌گه‌ری ملکه‌چکردنیان بۆ نارهواییهکان زیاتره. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی کوردستاندا ژن ئه‌و په‌روه‌رده و بواره‌ی نه‌دراوه‌تێ که بتوانێ له به‌رهه‌مهێناندا که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێز بۆخۆی پێکبهێنێ، بڕوا به‌خۆی په‌یدا بکات و بتوانێ خۆی ته‌نیا له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ، بێ ئه‌وه‌ی وابه‌سته‌ی پیاو بێت. په‌روه‌رده‌ی پیاوسالار و کۆنه‌پارێزیی کۆمه‌ڵێ کۆت و مه‌رجی له‌گه‌ڵدایه که ژن له خێزان لاواز ده‌کات، وابه‌سته‌ی پیاوی ده‌کات و سنور بۆ ئازادی گه‌شه‌کردنی له بواری جیاوازه‌وه بۆ داده‌نێت. له‌بیرمان نه‌چێت که ژن مافی کارکردنی له کوردستاندا هه‌یه، واتای ئازادی ژن راسته‌وخۆ ناگه‌یه‌نێ وه‌کو زۆر که‌س وای لێکده‌ده‌نه‌وه. چونکه ده‌کرێ چه‌وساندنه‌وه بێت. ئه‌مه ته‌نها ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای داخراوی خێزانه بۆ ژن، که ده‌کرێ ببێته‌هۆی جۆره ئازادییه‌ک و هه‌نگاوی دیکه‌ی ئازادی له بواره‌کانی دیکه‌ی ژیانه‌وه به‌دوادا بێت، یا ده‌کرێ خراپبه‌کارهێنانی ژن له‌مبواره‌دا بێت.
سه‌باره‌ت به تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له باشوری کوردستاندا، دیاره زۆر جۆر توندوتیژی و ناره‌وایی هه‌ن که رۆژانه به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌کرێن، بۆیه تووندوتیژی هه‌ر ئه‌وه نییه که پیاو له ژنه‌که‌ی بدات. توندوتیژی هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی و فیزیکی ده‌گرێته‌وه. بۆیه پێویسته سه‌یری هه‌موو جۆرێکی چه‌وساندنه‌وه و ئازاردان که به‌رامبه‌ر به ژن ده‌کرێت بکرێت. بۆنمونه ئایا ئه‌و ژنه‌ی که ژنی دیکه‌ی به‌سه‌ردا ده‌هێندرێت، به‌مجۆره ناچاری به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی ململانێ و ناکۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ده‌بێته‌وه، ئه‌وه ناره‌وایی و پێشێلکاریی نییه له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌وه چه‌وساندنه‌وه و ئازاردانی ده‌روونی نییه؟ ئه‌و ژنه‌ی که له‌به‌ر نه‌مانی خۆشه‌ویستی یا له‌به‌ر هۆی دیکه که په‌یوه‌ندی به باری ئینتیمی هاوسه‌رێتی یا کێشه‌ی ناو خێزانه‌وه هه‌یه، که بریاری دۆستگیری نهێنی له‌په‌نای مێرده‌که‌یه‌وه ده‌دات، کاتێ ئاشکرا ده‌بێت و ده‌که‌وێته‌به‌ر سزا یا سانکشیۆنی کۆمه‌ڵ و دادگا و پیاوه‌که‌ی، ئه‌وه ناره‌وایی و چه‌وساندنه‌وه نییه؟ سه‌باره‌ت به گه‌لێ خێزانی کۆنه‌پارێز و پیاوسالار، ژن به درێژایی ساڵ له ژووره‌وه‌یه و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر وسیتی ئه‌م کۆته بشکێنیت و که‌مێ ئازادانه هه‌لسوکه‌وت بکات، ده‌کرێ په‌ندی بۆ ههلبهسترێت و به‌ره‌وڕووی سزا و سانکشیۆنی خێزان و کۆمه‌ڵگه ببێته‌وه. ئایا ئه‌وه چه‌وساندنه‌وه به چه‌ندین جۆر نییه. ژن له‌مباره‌دا ژیانێکی زیندانیانه به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر که ویستی ئه‌م زیندانه بشکێنێ مه‌ترسی سزادانی له‌سه‌ره. به ده‌یان نمونه‌ی دیکه‌ی ناره‌وایی هه‌ن که له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری رهواکراون، که‌لتوری ئیسلامی و کۆنه‌پارێزی پارێزگاریی ئه‌م نارهواییانه ده‌که‌ن. بۆیه ئایا هیچ به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه که له هۆکاره‌کانی بوونی ئه‌م پێشێلکاری و چه‌وساندنه‌وانه بپێچێته‌وه و به‌دوای چاره‌سه‌ری ره‌وا و درێژماوه بۆیان بگه‌رێت؟ ئایا مه‌به‌ست هه‌یه له‌م هۆکاره کۆنه‌پارێز و ئیسلامیانه بکۆڵدرێته‌وه که ستاتوسی ژن له کۆمه‌ڵگه و خێزاندا که‌منرخ ده‌که‌ن و نزمی ده‌که‌ن، که شاکاندن و لێدانی که‌سایه‌تی ژنه له کۆمه‌ڵگه‌دا، که ڕێگه بۆ کاری تووندوتیژی دژ به ژن خۆش ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها که واده‌کات کرده‌ی دژ به ژن وه‌کو ره‌وا و کاری پیاوانه‌ی خه‌ڵاتکراو له لایه‌ن تێگه‌یشتنه کۆمه‌ڵییه سهپێندراوهکهدا سه‌یری بکرێت. بۆنمونه که برایه‌ک له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوشکه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت، له لایه‌ن لێکدانه‌وه‌ی کۆنه‌پارێزی کۆمه‌ڵییه‌وه ده‌ستخۆشی لێده‌کرێت و وه‌کو قاره‌مان سه‌یری ده‌کرێت. ئایا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م هۆکارانه ده‌درێت؟ چونکه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست رێزگرتن له مافی ژن بێت و مه‌به‌ست نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن بێت، ده‌بێ ئه‌و هۆکارانه چاره‌سه‌ر بکرێن که له‌به‌رامبه‌ر ژناندا بنچینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌وساندنه‌وه و پێشێلکارین. ئه‌م چاره‌سه‌ره کاتێک ده‌کرێ هه‌نگاوی بۆ بنریت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات دان به بوونی یه‌کسانی ئازادی له نێوان ژن و پیاودا بنێت، به‌مجۆره دان به ئازادی ژن له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بنێت. چونکه ئه‌گه‌ر دانپێنان به ئازادی ژن به‌ته‌واوی نه‌بێت، که‌واته چاره‌سه‌ری گه‌لێ له هۆکاره بنچینه‌یه‌کان که له لایه‌ن ئایین و کۆنه‌پارێزییه‌وه ره‌وا کراون، که بوونه‌ته‌هۆی نزمکردنی ژن له کۆمه‌ڵگه و خێزاندا چاره‌سه‌ر ناکرێن و به پارێزراوی ده‌مێننه‌وه.
له لایه‌کیتر تاوانکردن به‌رامبه‌ر به‌ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی کۆنهپارێزکراودا، هه‌ر له‌م یهکدومانگهدا نه‌بووه، به‌ڵکو له 18 ساڵی رابردوودا به به‌رفراوانی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی نۆرمه‌کانی کۆنه‌پاریزی و ئیسلامی‌بوون له کۆمه‌ڵگه‌دا ئاستی تاوان و ده‌ستدرێژی چؤته ئاستێکی ترسناک و رێژه‌ی کوشتنی ژنان هه‌ر ساڵێک خۆی له سه‌دان داوه. بۆیه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که له‌م ماوه‌یه‌دا یا پێشتر کراون ده‌بێ به‌دوادچوونی کانونیانهیان بۆ بکرێت و تاوانکاران له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان سزا بدرێن. له‌هه‌مان کاتدا ژنانی قوربانی قه‌ره‌بووی زیانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان بکرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ماون قه‌ره‌بوو و یارمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بدرێت، ئه‌وانه‌ی له ناوچوون جگه له سزادانی تاوانکارانیان که‌سایه‌تی شێوێندراویان چاک بکرێنه‌وه، وه‌کو قوربانی نه‌زانی و کۆنه‌په‌رستی بناسێدرێن و وابکرێت به‌چاوی رێز سه‌یری شوێنی به‌تاڵیان له کۆمه‌ڵگه‌دا بکرێت.
ده‌کرێ بپرسین، ئایا تاوانه‌کانی رابردوو که به‌رامبه‌ر به‌ژنان کراون به‌تایبه‌تی که له لایه‌ن به‌رپرسان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌ڵگه (وه‌کو سه‌رۆک خێڵ، کوره سه‌رۆک خێڵ، شێخ و کوره شێخ، به‌رپرس و کوره به‌پرس خزمی فڵان هتد) که کراون که‌س لێیان ده‌پێچێته‌وه؟ ئایا به‌هیچ جۆرێک پرسیار له تاوانکارانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کرێت؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌توانێ به دوای تاوانه‌کی رابردوودا بچێت؟ به‌داخه‌وه وه‌ڵامه‌کان ئه‌رێنی نین. دادگاکانی کوردستان جگه‌له‌وه‌ی له هه‌ندێ بواردا به کانونی سه‌رده‌می به‌عس ئێساش خه‌ڵک سزا ده‌ده‌ن، له ئاست ده‌سه‌ڵاتدا بێده‌سه‌ڵاتن و ناتوانن به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران سزا بده‌ن یا له تاوانکاری ئه‌وان بپێچنه‌وه، چونکه دادگاکان له باشوری کوردستاندا سه‌ربه‌خۆ نین. له باشوری کوردستاندا دڵنیایی داد نییه و ستاتی داد بوونی نییه، به‌ڵکو پارت ده‌سه‌ڵاتداره و ده‌بێ داموده‌زگا دادوه‌ریه‌کان ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی پارت و سه‌رۆکه‌کانیان بکه‌ن.
به‌هۆی نه‌بوونی دلنیایی داد و به‌هێزی ره‌وتی کۆنه‌پارێزی له کوردستاندا، گه‌لێجار تاوانکار به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتداری و ده‌سترۆیشتوویی، یا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارت و خێڵ، له‌ڕیگه‌ی رێککه‌وتنی خێڵه‌کیانه له سزادان رزگاری ده‌بێت. له‌مبارانه‌دا خێزانی قوربانی به‌جۆرێک له جۆره‌کان ملکه‌چ ده‌کرێت و ده‌بێ له تاوانه‌که خۆش بێت. هه‌ندێجار خێزانی قوربانی له‌سه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌ره زۆر ته‌بایه، چونکه ژیانی ئه‌ندامانی دیکه خێزانه‌که له مه‌ترسی دایه، ته‌نها وازیان لێ بێنن و زیانی دیکه‌یان پێ نه‌گه‌یه‌نن هیچیتریان ناوێ. له‌مبارانه‌دا که خێزانی قوربانی له‌به‌ر بێده‌سه‌ڵاتی ملکه‌چی چاره‌سه‌ری خێله‌کیانه ده‌بێت، مافی که‌سی قوربانی و که‌سوکاره‌که‌ی پێشێل ده‌کرێت. چاره‌سه‌ری خێڵه‌کیانه یا چاره‌سه‌ری له‌مشێوه‌یه دوور له ره‌وتی دادوه‌ری و دادگایی‌کردن، لادانه له رێگه دادوه‌ریه‌کان، پێشێلکردنی مافی قوربانییه، چاوپۆشیکردنه له تاوان، هه‌روه‌ها هاندانی تاوانکاره بۆ تاوانی دیکه، چونکه ترسی زیندان و سزادانی نییه.
به‌مجۆره چاره‌سه‌ری کێشه‌ی پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به مافی ژن، نه‌هێشتنی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن، به‌بێ به‌دواداچوونی تاوانه‌کانی رابردوو به‌بێ جیاوازی و هه‌روه‌ها به‌بێ چاره‌سه‌ری دادوه‌رانه بۆیان، ناته‌واوه و زیاتر له هه‌وڵێکی به‌رته‌سک ده‌چێت.
له‌کۆتاییدا پێویسته بگوترێت، ناتوانرێ مسۆگه‌ری مافی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا بکرێت، ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له ماف و ئازادی‌دا یه‌کسان نه‌بن. ده‌سه‌ڵات ناتوانێ چاره‌سه‌ری کاریگه‌رانه‌ی دیارده‌ی تووندوتیژی بکات له کاتێکدا ده‌ست به کۆنه‌پارێزی و پیاوسالارییه‌وه ده‌گرێت و ئاماده نییه پرسیار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پیشێلکاریانه دابنێت که کۆنه‌پارێزی، پیاوساری، ئایینی ئیسلام و ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌پاندوویانه.
ده‌کرێ ئه‌م دیارده‌یه تاڕاده‌یه‌کی زۆر باش چارسه‌ر بکرێت و پارێزگاری مافی ژن بکرێت، ئه‌گه‌ر بروا به ئازادی ته‌واوی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا بهێندرێت، به‌مجۆره چاره‌سه‌ری ئه‌م هۆکارانه بکرێت که به‌هۆی بوونی نۆرمی کۆنه‌پارێز و ئایینی و پیاوسالار له‌کۆمه‌ڵه‌دا ره‌گیان داکوتاوه و ستاتوسی ژن له‌کۆمه‌لگه‌دا نزم ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ پیاودا نایه‌کسانی ده‌که‌ن، ئه‌م هۆکارانه‌ی که بنچینه‌ی سه‌ره‌کی بوونی دیارده‌ی تووندوتیژین.
شاخه‌وان شۆڕش
14.12.2008
سەرنج بنێرە