سامانی سروشتی نه‌وت و به‌رپرسیاریی ستات
به‌پێی گوتنی شاره‌زایانی بواری ژیۆلۆژیای نه‌وت له‌م شوێنانه‌ی که به‌ڵگه‌ی بوونی کانی ژێرزه‌وی نه‌وت (Seepage) به‌هێزه و گه‌ران به‌دوای نه‌وت و دۆزینه‌وه‌ی سه‌خت نییه پێیان ده‌گوترێت (Low Risk Zone) واته ناوچه‌ی مه‌ترسی که‌م. ئه‌م شوێنانه‌ی که ئه‌گه‌ر کانی نه‌وتیان تێدا نه‌دۆزرابێته‌وه و هێماکانی ئه‌م بوونه له شوێنانه‌دا به روونی نه‌بن، به‌م شوێنانه ده‌گوترێت (High Risk Zone) واته ناوچه‌ی مه‌ترسی زۆر که ئه‌گه‌ری بوونی نه‌وت له ناوچه‌که‌دا که‌مه. له‌م شوێنانه‌دا گه‌ران به‌داوی نه‌وتی ژێرزه‌وی پێویستی به ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌ووتووی ژیۆلۆژی و ژیۆفیزۆلۆژی هه‌یه. نرخی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌م شوێنانه‌دا به‌رزه، چونکه ئاستی دڵنیایی له دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتدا به‌رزنییه[i].
وڵاتی خاوه‌ن کانی ژێرزه‌وی نه‌وتی ، کانه‌کان به‌سه‌ر چه‌ند بلۆکدا دابه‌ش ده‌کا و وه‌کو گه‌نجینه‌ی نیشتیمانی سه‌یریان ده‌کات. ئه‌م بلۆکانه ده‌ستکاری ناکرێن، ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندی گشتی ستات ئه‌وه نه‌خوازێ. به‌مشێوه‌یه ئه‌گه‌ر ستات پێویستی به‌داهاتی زیاتر نه‌بێت، ده‌ستکاری ئه‌م سامانه زیاتر ناکرێت، واته دستکاریهکه به‌پێی پێداویستی ستاته، ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌لایه‌ن دامه‌زراوی زانستیانه‌ی وڵات و لایه‌نی دیکه‌ی په‌یوه‌ستدار به ئاگاداری ستات و پارله‌مان دوای تواتوێکردنی ورد و به‌رفراوان په‌سند بکرێت. ده‌کرێ هه‌ندێ له‌و بلۆکانه بدرێنه کۆمپانیای بێگانه له ئه‌گه‌ری نه‌بوون و نائامدهیی کۆمپانیای خۆماڵی، به‌ڵام به‌شێکی گرنگی بلۆکه‌کان (ئه‌وانه‌ی که له ناوچه‌ی مه‌ترسی که‌مدان)، بۆ کۆمپانیا خۆماڵیه‌کان داده‌ندرێن له کاتی ئێستا و دوارۆژدا.
ده‌بێ بگوترێت زۆر پێویسته له‌و وڵاتانه‌ی که له‌به‌ر لاوازی دیموکراسی و زاڵیی گه‌نده‌ڵی له داموده‌زاگاکانی ستاتدا که متمانه به ده‌سه‌لات لاوازه ئه‌م هه‌نگاوانه به چاودێری پارله‌مان و به ئاگاداری رایگشتی بن. چونکه ئه‌گه‌ری مه‌ترسی خراپبه‌کارهێنان زۆره. دیاره ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی بوونی نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی فهمانرهوا چۆنی پێ باش بێت واده‌کات، وه‌کو بۆنمونه وڵاته شێخنشینه‌کانی که‌نداو، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا ده‌که‌ن.
ئاسایی له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا ئه‌م شوێنانه ده‌درێنه کۆمپانیا بیانییه‌کان که کانی نه‌وتی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و مه‌ترسی نه‌دۆزینه‌وه هه‌یه. ئه‌و شوێنانه‌ی که کانی نه‌وتی ژێرزه‌وی لێیه و به‌ڵگه له‌مباره‌یه‌وه له‌ده‌ستدایه، ئه‌م شوێنانه بۆ کۆمپانیا خۆمالی و ستاتیه‌کان هه‌لده‌گیرێن، چونکه لێردا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه زۆرترین داهاتی سه‌رچاوه سروشتیه‌که بۆ ستات بگه‌ڕێته‌وه و نه‌که‌وێته ده‌ستی کۆپمانیای بێگانه و به‌مجۆره زیان له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ستات بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه بشدرێنه کۆمپانیای بێگانه، سه‌ره‌تا دامه‌زراوه خۆماڵیه‌کان لێکۆڵینه‌وه و پشکنینی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی پۆزه‌تیڤ هه‌بوون، ئه‌م راپۆرتانه و توێژینه‌وه‌کان کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر جۆری دانوستان و نه‌رخی کۆنتراکته‌کان ده‌بێت، ده‌فرۆشرێنه‌وه به‌م کۆمپانیایه‌ی که له پێشبركێی ئازاد و کراوه‌دا له‌سه‌ر بنچینه‌ی توانا و پرۆفیشنالیزم و نرخدا، مافی پشکنین و ده‌رهێنانی نه‌وت به‌ده‌ست ده‌هێنێت. له‌م جۆره بارانه‌دا زۆرجار دامه‌زراوی خۆماڵی له‌سه‌ر کۆنتراکتێکی کاتی له‌گه‌ل کۆمپانیای خۆماڵی یا بێگانه ڕێکده‌که‌ون، که هاوکاریه‌که ته‌نها لایه‌نی پشکنین ده‌گرێته‌وه و ئه‌م کۆمپانیایانه نابنه هاوبه‌شی داهاتی ده‌رهێنانی نه‌وت له داهاتوودا.
پێدانی کۆنتراکت به کۆمپانیای خۆماڵی یا بێگانه ده‌بێ له سه‌ربنچینه‌ی توانا، پرۆفیشنالبوون، نرخ و له‌به‌رچاوگرتنی به‌ها گرنگه‌کان بن، ده‌بێ داواکه و پێشبینیه‌کانی کاره‌که له راگه‌یاندنی فه‌رمیدا رابگه‌یه‌ندرێت، ئه‌م کۆمپانیایانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ده‌ستبێنن ده‌بێ پرۆژه‌ی خۆیان بۆ ده‌زگای په‌یوه‌ستدار بنێرن، له‌وێدا دامه‌زراوی زانستیانه‌ی خۆماڵی و لایه‌نی په‌یوه‌ستداری ستات سه‌یری پرۆژه‌کان ده‌که‌ن و تواناکانیان هه‌لده‌سه‌نگێنن، پاش ئه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌زموون و بهڵگهههبوون له توانا و پرۆفیشنالیزم له کاردا، وه له جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌که‌دا به نرخی گونجاو، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بواره په‌یوه‌ستداره‌کان، ئه‌م کۆمپانیایه ههلبدهبژێردرێت که به باشترین شێوه و به‌نرخی گونجاو ده‌توانێ ئه‌م ئه‌رکه ئه‌نجام بدات. ئه‌نجامه‌که بۆ رایگشتی راده‌گه‌یه‌ندرێت، به‌ڵگه‌ی په‌سندکردن و گونجاوی له هه‌لبژاردنی کۆمپانیای دیاریکراو له ناو کۆمه‌ڵێ کۆمپانیای دیکه روونده‌کرێته‌وه و ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، ناوه‌رۆکی کۆنتراکته‌که بۆ دامه‌زراوی په‌یوه‌ستدار، بۆ پارله‌مان ئاشکرا ده‌کرێت (ئه‌م پرۆسه‌یه له هه‌ر وڵاته به‌شێوه‌یه‌که، گرنگ لێردا ئه‌وه‌یه هه‌لسوکه‌وت به سامانی سروشتی ده‌بێ له‌ژێر چاودێری دامه‌زراو و ده‌زگای باوه‌رپێکراوی ستات بێت، له وڵاتی دیموکراسیدا پارله‌مان له‌سه‌ریه‌تی ئاگاداری هه‌نگاوی سه‌ره‌تا و کۆتایی بێت و تاوتوێی پرسیاره‌کان بکات) وه خاڵه بنچینه‌یی و سه‌ره‌کیه‌کان بۆ رایگشتی راده‌گه‌یندرێن، به‌مجۆره ده‌بێ پهسندمهندی کۆنتراکت له‌چوارچێوه‌ی ستاندارده کراوه و دیموکراسیه‌کاندا بهدستبهێندرێت. زۆرجار وایه که کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌کو بۆنمونه Shell له‌م پێشبڕکێیانه سه‌رده‌که‌ون و کۆنتراکت به‌ده‌ست دێنن، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌توانن له ئاستی داوکارییهکاندابن.
که کۆمپانیای خۆماڵی یا بێگانه ئه‌رکی پشکنینه‌که ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌سه‌ر ستاته که له کۆنتراکتهکهدا دامه‌زراندنی هاوڵاتیان له کاردا بچه‌سپێنێ، به‌مجۆره مسۆگه‌ری ژماره‌یه‌کی زۆری کار بۆ هاوڵاتیانی خۆی بکات، هه‌روه‌ها زانیاری و زانینی خۆماڵی به‌ده‌ست بهێنێت. له‌سه‌ر ستاته که مسۆگه‌ری پاراستنی ژینگه بکات، به‌جۆرێک ده‌رهێنانی نه‌وت زیان به ژینگه و خه‌ڵکی ناوچه‌که نه‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ستاته که مسۆگه‌ری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بکات و ده‌رهێنانی نه‌وت خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت هتد.
ستات هه‌میشه له‌سه‌ریه‌تی هه‌وڵی دروستکردنی دامه‌زراوێکی زانستیانه‌ی پشکنین (Institut) له شاره‌زایانی خۆماڵی بدات. ده‌کرێ سوود له زانینی شاره‌زایانی بێگانه له دامه‌زراوه‌که‌دا وه‌ربگیرێت، به‌مه‌رجێک کار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه‌که و خۆماڵیبوونهکهی نه‌کات. ئه‌م دامه‌زراوه ده‌بێ بێلایه‌ن و پرۆفیشنال بێت و له‌ژێر کاریگه‌ری هیچ لایه‌ن و گروپێکدا نه‌بێت. ئه‌م دامه‌زراوه ده‌بێ خه‌ڵکی زمان‌زان، شاره‌زا له بواری ژیۆلۆژیا و نه‌وت، شاره‌زا له‌بواری ژینگه، شاره‌زا له‌بواری گرێبه‌ستی ئابوری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان، شاره‌زا له بواری داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، شاره‌زا له بورای مافه‌کانی مرۆڤ، شاره‌زا له بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بگرێته‌خۆی.
دامه‌زراوی خۆماڵی جگه‌له‌وه‌ی له‌سه‌ریانه لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر کانه نه‌وتیه‌کان بکه‌ن و سوود له ئه‌زموونه جیهانیایهکان وه‌رگرن و ناوه ناوه رایگشتی و ستات له لایه‌نه گرنگه‌کان و به‌رهه‌می لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاگادار بکه‌نه‌وه. ستات و دامه‌زراوی خۆماڵی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ریانه مسۆگه‌ری کۆگای پشکنین و هه‌ڵگرتنی به‌هاکانی ژێرزه‌وی و ئه‌م ماددانه بکه‌ن که له‌میانه‌ی دهرهێنانهکهدا ده‌رده‌که‌ون، به‌مجۆره به‌ده‌ستهێنانی گه‌نجینه‌یه‌کی ناسیونالانهی به‌نرخ بۆ لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له بواری ژیۆلۆژیا و نه‌وتدا پێک ده‌هێنن. ئه‌و به‌ردانه‌ی که له ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێندرێن زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به چینه به‌رده‌کانی ژێرزه‌وی و لایه‌نی دیکه له بواری ژیۆلۆژی له بواری نه‌وته‌وه ده‌ده‌نه ده‌ست. له‌وڵاتانی پێشکه‌وتوودا ئه‌م به‌رد و ماددانه‌ی ژێرزه‌وی به سامانی نه‌ته‌وه‌یی داده‌ندرێن و به وریایی ده‌پارێزرێن.
بوونی ئه‌م دامه‌زراوه خۆماڵیه که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ستات به‌رزراده‌گرێت و به‌رپرسیاری سه‌رده‌میانه‌ی له ئه‌ستۆدایه، بۆ گه‌یشتن به گرێبه‌ست، کۆنتراکتی سه‌رده‌میانه و ستاندارد وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وڵاته هوشیاره پێشکه‌وتووه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن زۆر گرنگه. له بوونی دامه‌زراوی پرۆفیشنال و ستاتی به‌هێز (ستات ئه‌و کاته به‌هێزه ئه‌گه‌ر پشتگیری شاوڵی و ئاسۆیی تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌بێت) چاوه‌روان ده‌کرێت هێزی کاری ناوخۆ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، پاراستنی ژینگه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، هاوڵاتیانی ناوچه‌ی کانه نه‌وتیه‌کان سوودیان پێ ده‌به‌خشرێت و له زیانه‌کان ده‌پارێزرێن، کاری خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن کۆمپانیای ده‌رهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، باج ده‌خرێته سه‌ر کۆمپانیاکه که به‌ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌لده‌ستێت هتد. به‌رپرسیاری سه‌رده‌میانه واده‌کات کۆنتراکته‌که و ده‌رهێنانی نه‌وت ببێته‌هۆی نانه‌وه‌ی سوود و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵک و ستات.
بۆ کهنترۆلکردن و مسۆگه‌ری ئه‌نجامدانی کار به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشنالانه، کاتێ کۆمپانیایه‌ک کۆنتراکت وه‌رده‌گرێت، له رۆژی واژوکردنهکهوه ساڵانه بڕێک پاره‌ی ده‌خرێته‌سه‌ر که ده‌بێ بیداته ستات، له‌به‌رئه‌وه‌ی بلۆکی دراوه‌تێ و ده‌بێ له‌کاتی خۆیدا به‌کاری خۆی هه‌لسێت.
جێگه‌ی سه‌رنجه کاتێ کۆمپانیاکا ناسراوه‌کانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌سه‌ر گرێبه‌ستێک ڕێکده‌که‌ون، هه‌ندێ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌خرێته ئه‌ستۆ، وه‌کو دروستکردنی تونێل، ریگه‌وبان، دابینکردنی ئاو و ئاوه‌رۆ بۆ ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو هتد.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراوی زانستیانه‌ی خۆماڵی بۆنمونه له نه‌روێژ ستاتی نه‌روێژ کۆمپانیای ستات ئۆیلی (State Oil) پێکهێناوه، ئه‌م کۆمپانیایه به‌ده‌یان شاره‌زای بواری نه‌وتی تێدایه، به‌هێزتری سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی هه‌یه، یه‌کێکه له کۆمپانیا به‌تواناکانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا. له هه‌موو کۆنتراکته گرنگه‌کانی وڵاتی نه‌روێژ پشکی هه‌یه و خێروبێره‌که‌ی بۆ وڵاتی نه‌روێژ ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌م کۆمپانیایه و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌که‌ی له‌لایه‌ن پارله‌مان و ستاته‌وه په‌سندکراوه و باوه‌رپێکراوه. هه‌ر کارێکیش له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویژ ئه‌نجام بدات خێروبێره‌که‌ی بۆ وڵاتی نه‌روێژ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌مجۆره ستاتی نه‌روێژ پشتی به‌هێزه له پاراستنی سامانی سروشتی وڵات به باشترین شێوه. مینسته‌ری وزوه و پهترۆلیپم کاره‌کانی ستات ئۆیل و بابه‌ته گرنگه‌کانی په‌یوه‌ستدار به سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به ورده‌کاریه‌وه ساڵانه چاپ و بڵاوده‌کاته‌وه، به‌مجۆره خه‌ڵک، ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی ستات له ورده‌کاریه‌کان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌لێ زانیاری گرنگ به شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ستداره‌کان و خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌ندرێن.
نه‌بوونی ئه‌م دامه‌زراوه پرۆفیشنال و بێلایه‌نه خۆماڵییه و نه‌بوونی ستاتی به‌هێز، به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێته‌هۆی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست و کۆنتراکتی لاواز، زیانگه‌یاندن به هێزی کاری ناوخۆ و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ستات، زیانگه‌یاندن به ژینگه و خه‌ڵکی ناوچه نهوتاویهکه، هه‌روه‌ها به‌هه‌ده‌ربردنی سامانی سروشتی و زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی ستات. گرێبست و کۆنتراکتی لاوز که ئه‌م دیاردانه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێت، له ولاتانی نادیموکراسی و نیمچهپێشکهوتوودا یا ناپێشکهتوودا ئه‌نجامدراون و ئه‌نجام ده‌درێن، بۆنمونه له مانگی ژونی ئه‌مساڵدا خه‌ڵکی ره‌سه‌نی دارستانه‌کانی شیلی به چه‌ند خۆپیشاندان و پرۆتستۆ له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی شیلی و کۆمپانیا بێگانه‌کان هه‌لسان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌یان تێکده‌درێت، جگه له زیان که‌مترین سوود به‌خه‌ڵکی ناوچه‌که ناگات، هێزیکاری ناوخۆیی به‌کارناهێنرێت، ئاوی کانیاو و رووباره‌کانیان پیس بووه و خه‌ڵکێکی زۆر زیانیان پێگه‌یشتووه، قازانجی داهاته‌که بۆ کۆمپانیا بێگانه‌که و چه‌ند که‌سێکی سه‌ربه پارت و ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراسی ده‌چێت[ii] هتد.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له 26 ی سه‌پته‌مبه‌ری 2009 بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ناردرا، به‌ڵام بلاویان نه‌کرده‌وه. هاوڵاتی پێی وایه نوسینه‌که تێگه‌یشتنی سه‌خته، بۆیه لای ئه‌وان بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه. دیاره هاوڵاتی ئازاده له‌وه‌ی نوسینی له‌م شێوه‌یه بڵاوده‌کاته‌وه یا نایکاته‌وه.
شایانی گوتنه سه‌باره‌ت به نوسینه‌کانم، من تا بۆم بکرێ له نوسینه‌کانمدا وشه‌ی عه‌ره‌بی به‌کارناهێنم، ته‌نها ئه‌گه‌ر وشه عه‌ره‌بیه‌که داهێنه‌ره ئۆرگیناله‌که بێت (وه‌کو قورئان ، فه‌توا هتد.)، وشه‌ی کوردی گونجاو له‌به‌رامبه‌ریدا نه‌بن، ئه‌وجا به‌کاری ده‌هێنم. ئه‌و وشه عه‌ره‌بیانه‌ی به‌هه‌ڵه هێنراون یا ده‌هێنرێنه ناو زمانی کوردی به‌کاریان ناهێنم (وه‌کو ده‌وله‌ت، حکومه‌ت، شه‌هید، روفات هتد.)، هه‌روه‌ها ئه‌م وشانه‌ی که به‌هه‌ڵه کوردێندراون یا به‌هه‌ڵه وه‌کو عه‌ره‌بی به‌کارده‌هێندرێن (وه‌کو قانون که ئۆرگیناله‌که کانونه و له زمانی گریکیه‌وه هاتووه) هه‌وڵده‌ده‌م گونجاوتر بیانوسم، وشه‌ی نوێ (وه‌کو عه‌وله‌مه، مه‌عریفه، مه‌ده‌نی هتد) له زمانی ده‌ستی دووی عه‌ره‌بی وه‌رناگرم، به‌ڵکو له زمانه ئۆرگیناڵه رۆژئاواییه‌که وه‌ریده‌گرم. ئه‌م تێگه‌یشتنه زۆر به‌ئاگایانه‌یه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی چڕی له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی من دیکه‌م ته‌نها هه‌وڵ و پێشنیاره بۆ نوێکاری لهسهربنچینهیهکی گونجاوی سه‌رده‌مانه‌دا که مۆرکی کوردبوون و مۆدێرنبوون به‌خۆیه‌وه ببینێت.
شاخه‌وان شۆڕش
سه‌پته‌مبه‌ری 2009
[i] سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌لسوکه‌وتکردن و ده‌رهێنانی نه‌وت له کانی ژێرزه‌ویدا سوود وه‌رگیراوه له راپۆرتێک که له‌لایه‌ن د. هاوڕی مه‌نسوربه‌گ شاره‌زا له بواری نه‌وت نووسراوه، هه‌روه‌ها نووسینێکی د. فه‌ره‌یدون دانشور شاره‌زا له بواری نه‌وت که له 15. نۆڤه‌مبه‌ری 2008 بڵاوکرایه‌وه.
سەرنج بنێرە