پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ ده‌بێت، که ده‌کرێ ببێته جێگه‌ی ئومێدی گۆڕانی زیاتر له داهاتوودا..
پێویسته پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه
ئاماده‌کردنی: ئاسۆ عوسمان
لەچوارساڵى ڕابردوودا هیچ دامەوروایەکى کوردستان بە هاوشێوەى پەڕلەمان ڕەخنەى لێنەگیراوە میدیاکانى کوردستان هەمیشە پەپڕلەمانیان بەبێدەسەڵات زانیوەو پێیان وابووە دەزگایەکى شکڵیەو تواناى لێپرسینەوەى نیەوناتوانێت لەئاست داخوازییەکانى شەقامى کوردیدابێت .چالاک بوون یان نەبوونى پەڕلەمانى ڕابردوو ئێستا ئەرکى ئێمە نیە ئەوە بۆتە بەشێک لەقوناخى ڕابردوومان گەڕانەوەش بۆچالاکى وئەرکەکان خزمەتەکان و کەموو کوڕیەکانى پەڕلەمانى پێشوو ئیترکارى مێژونوسولێکوڵیارەکانە،مەگەرجارجار بۆئەزموون لێوەرگرتن لەنێوەندى ڕۆژنامەوانى وسیاسیدا باسى لێوەبکرێت.
بەدوونیایەک ڕەخنەوگلەییەوە پەڕلەمانى ڕابردوومان سپاردبەمێژوو.هەڵبژاردنەوەى پەڕلەمانى ئەم جارەش تایبەت مەندى خۆى هەبوولەبەر ئەوەى بۆیەکەمجاربوولەماوەى نۆزدە ساڵى حکومڕانى کوردا ئۆپۆزسیۆنێکىکاریگەر و بزێولەدایک ببێت وەبتوانێت ململانێیەکى گەورە لەگەڵ لیستى دەسەلاتدا بکاتوبێتەنێو گۆڕەپانەکەوەکە بەتێڕوانینى چاودێرانى سیاسى دەبێتـە سەرەتاى قوناخێکى نوێى لەژیانى سیاسی‌و پەڕلەمانى هاوکاتیش کۆى دامەزراوەحزبى وڕیکخراوییەکسان دەکەونە ژێر کاریگەرى ئەم قوناغە نوێیەوە وەچاوەڕواندەکرێت لەم پەڕلەمانەى ئێستاکە نزیک بەچل کورسى بەدەست ئۆپۆزسێۆنەوەیە گۆڕانێکى نەوعى بێنێتە نێوژیانى پەڕلەمانى کوردستان و ببێتە چاودێرێکى کاریگەربەسەر کاروبارەکانى حکومەتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایادەکرێت هەموو خۆزگەکان بەم پەڕلەماندا هەڵبواسین ؟، پەڕلەمانى نوێ لەتوانیدایە هاوشێوەى پەڕلەمانى عێراق لیپرسینەوەبکات؟، ئەم پرسیارنەو چەند پرسیارێکی‌تر تەوەرەى ئەم جارەمانە .
ئاسۆ: ڕێژەى زۆرى بەشدارىخەڵکىکوردستان لەهەڵبژاردنەکانى 25 /7 ئەوەى پێشانداین کەخەڵکى ئومیدى بە پەڕلەمانى داهاتووزۆرە ئێوەلەوبڕوایەدان پەڕلەمانى ئێستاى کوردستان کەنزیکەى 40کورسى بەدەست ئۆپۆزسێۆنەوەیە بتوانێت نمونەى پەڕلەمانێکى سەرکەوت وپێشکەش بکات.
وه‌ڵام: سوپاس بۆ هاورێیانی هه‌فته‌نامه‌ی نێوه‌ند که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان ره‌خساند. سه‌ره‌تا پێویسته بگوترێت، له هه‌موو ناوچه‌کاندا رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له ئاستێکی به‌رزدا نه‌بوو، به‌داخه‌وه به هۆی ساخته‌ی بێسنوری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی پ.د.ک دا ئه‌م رێژه‌یه به‌رزکرایه‌وه و به‌جۆریک که به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شکاندیانه‌وه. ئه‌م ئه‌نجامه‌ی که راگه‌یه‌ندرا ساخته و فرتوفێلی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وێنه‌ی کردووه و ره‌وا نییه، ناتوانێ وێنه‌ی هه‌لوێستی خه‌ڵک بکات. ئه‌م پارله‌مانه کێشه‌ی ره‌وایه‌تی هه‌یه، بۆیه ناتوانرێ بڕیاری پارله‌مانی نوێ وه‌کو بڕیاری نوێنه‌رانی خه‌ڵک سه‌یری بکرێت.
هه‌رچۆنی بێت دروستبوونی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌نگی بوێری ره‌خنه‌گر چ له ئاستی پالێوراوانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یا پارله‌ماندا گرنگی خۆی پیشاندا و سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردستانیان به‌لای پرۆسه‌که‌دا راکێشا. زۆرینه‌ی خه‌ڵک تا سه‌ر ئێسقان له‌م سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵات و پارله‌مانه کارتۆنییه بێزاربوون، بۆیه له‌م باره ره‌خساوه‌ی که‌شی رامیاری کوردستان که هه‌ندێ هۆکار دروستیانکرد بواری هه‌نگاوه‌کانی گۆڕانکاری ره‌خساند و به‌مشێوه‌یه خه‌ڵک هیوایه‌کی لاپه‌یدابوو.
به‌داخه‌وه رێزی هه‌لوێست و ویستی خه‌لک نه‌گیرا و فێل له خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه کرا. ئه‌م ئه‌نجامه ساخته‌یه به‌سه‌ر لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن و سه‌رۆکی ڕکابه‌ر که لێره‌دا مه‌به‌ستم لیستی گۆڕان و چوار پارته‌که سه‌پێندرا. لیستی گۆڕان و چوار پارته‌که په‌سندی ئه‌نجامه‌که‌یان کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌سه‌دان سکاڵایان له‌سه‌ر ساخته‌کاری هه‌بوو. ته‌نها د. که‌مال میراوده‌لی په‌سندی ئه‌نجامه‌که‌ی نییه و ره‌تی ده‌کاته‌وه، سکالای زۆری تۆمارکردووه. ئه‌گه‌رچی ئارگومێنتی به‌هێزی ساخته‌کاری بێسنوری هه‌لبژاردن هه‌یه، به‌ڵام واپێده‌چێ رێگه‌ی دادگا و سکالا ئه‌نجامی نه‌بێت، چونکه سیسته‌مێکی ره‌وای دادوه‌ری بوونی نییه.
به‌ڵام ئایا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن (لیستی گۆڕان و چوارپارتهکه) ده‌یانتوانی چی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌سندی ئه‌نجامیان نه‌کردایه؟ سکاڵا و دادگا نایخوا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می داد زۆر لاوازه و لایه‌نگیره. له‌به‌ر جودایی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه ئێراق و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا جێگه‌ی بروا نین. ده‌سه‌ڵات و هێزه چه‌کداره‌کانی کوردستان هێزی میلیتسن، سه‌ر به پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن و ده‌توانن چی بیانه‌وێ بیکه‌ن، به‌ئه‌گه‌ری زۆر له‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ده‌سه‌لاتدار سڵ له به‌کارهێنانیان ناکرێته‌وه، هه‌روه‌کو له رۆژی هه‌لبژاردندا به‌کارهێندران. لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن کێشه‌یان له چه‌ند لایه‌نه‌وه هه‌یه و توانای پێویستیان نییه، توانا و ئاماده‌یی ململانێی سه‌ختیان نییه. بۆیه واپێناچێ له ژێر ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن هیچی ئه‌وتۆیان پێ بکرابایایه.
هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌م باره‌ی ئێستا که له پارله‌مان دروست بووه، بارێکی نوێیه و یه‌که‌مجاره له مێژووی پارله‌مانی کوردستاندا ئۆپۆزیسیۆن به کرده‌وه پێکهێنرا. ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌کی باشه ده‌کرێ ببێته ده‌ستپێکی گونجاو بۆ گۆڕانکردن له سیسته‌می رامیاری کوردستاندا، گۆڕان له سیسته‌می داسه‌پێنه‌ری به‌عسیانه، مافیایی، میلیتسانه و کێخوایانه بۆ جۆرێک له به‌رێوه‌بردنی دیموکراسیانه. ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌کی زۆر سه‌خت و پڕکێشه‌یه. چونکه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بروای به گۆڕانی دیموکراسیانه نییه و ئاماده نییه ده‌ست له ده‌سه‌لات هه‌لگرێت.
شوێنه‌کانی پارله‌مان بریتین له 111 ئه‌ندام پارله‌مان، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن که زیاتر بریتین له لیستی گۆران و چوار پارته‌که 25+13 38 ئه‌ندام پارله‌مانیان هه‌یه. بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و لیستی چه‌په‌کان 3 ئه‌ندام پارله‌مانیان هه‌یه و هێشتا ساخ نه‌بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چیان ده‌وێ! بۆیه ئه‌م هێزه‌ی ئۆپۆزیسیۆن که له ئه‌نجامی ئه‌م ڕێژه‌یه دروست ده‌بێ، له زۆر باردا ناتوانێ به‌ر به بڕیاره‌کانی پارله‌مان بگرێت، که به زۆرینه‌ی ساده یا ته‌واو په‌سند ده‌کرێن. به‌ڵام بێگومان ده‌توانن کایگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه هه‌بێت که دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کان ده‌خوازێ.
پ.د.ک و ی.ن.ک که 59 شوێنیان بۆ خۆیان دابڕی، ئێستاش ئه‌وان زۆرینه پێکده‌هێنن. 11 شوێنه‌که‌ی تورکمان و ئاشوریه‌کان (وه‌کو ده‌ڵێن پ.د.ک ساخته‌ی بۆ هه‌ندێک له‌و لیستانه کردووه) له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان و به‌هۆی وابه‌سته‌یی و ترسیان له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر به‌لای ده‌سه‌ڵاتدان. نزیکه‌ی 70 شوێن له پشت پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی پ.د.ک و ی.ن.ک وه‌کو پێشوو بمێنێته‌وه. بۆیه ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئێستا سه‌خته بتوانێ نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی پارله‌مانتاریزم پیشان بدات، یا وا بکات بڕیاره‌کان ره‌نگ له بیروبۆچوونی پانتاییه‌کی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بده‌نه‌وه.
ئێستاش هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پ.د.ک و ی.د.ک یا راستر هه‌ردوو سه‌رۆکی پ.د.ک و ی.ن.ک کاریگه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر پارله‌مان و بریاره‌کانیدا هه‌یه. وه‌کو له دانانی سه‌رۆک و جێگر و سکرتێری پارله‌ماندا بینیمان. له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێککه‌وتنی رامیاری نێوان خۆیان سه‌رۆکی پارله‌مان ئه‌مجاره کرایه که‌سێکی سه‌ر به پ.د.ک و جێگره‌که‌ی که‌سێکی سه‌ربه ی.ن.ک. ئه‌و که‌سانه دیارکران، لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن رێزی نه‌گیرا، رێگه‌ی نه‌درا وته‌ی هه‌بێت یا ره‌خنه له پرۆسه نادیموکراسیهکه بگرێت. ئه‌وه هێمایه‌کی خراپه که له‌یه‌که‌م چرکه‌وه په‌ککه‌وته‌یی ئۆپۆزیسیۆن له‌لایه‌ک و بێمنه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌کیتر له پارله‌ماندا پێشان ده‌دات.
به‌پێی ئه‌م توانایه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه‌تی ئۆپۆزیسیۆن توانای سنوردار ده‌بێت، له زۆر بار و بڕیاردا بێده‌سه‌ڵات ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانێ ده‌نگی ره‌خنه‌ی زیندووی به‌رده‌وام بێت. له‌یه‌که‌م دانیشتن‌دا له‌م ئه‌رکه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ده‌سه‌لات به ئاسانی په‌راوێزی کردن و کێشه‌یه‌کی بۆ دروست نه‌بوو. خۆ ئه‌وان ده‌یانتوانی هه‌لسن و پرۆتستۆی ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، به‌ڵام هیچیان نه‌کرد. وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵات خۆیان پیشاندا.
پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگات و چاڵاکانه کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ ده‌بێت، که ده‌کرێ ببێته جێگه‌ی ئومێدی گۆڕانی زیاتر له داهاتوودا.
پاشان لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن که وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن ئێستا دروست بووین، لایه‌نی کۆنه‌پارێز و ئیسلامیست له‌لایه‌ک لایه‌نی جۆرێک له سیکولاریست له‌لایه‌کیتر ده‌گرنه خۆیان. هه‌ندێکیان له‌م نیوانه دێن و ده‌چن. ئه‌وانه له بیروباوه‌ڕ و ههلوێستدا له هه‌ندێ لایه‌نی گرنگدا جودایی دیاریان هه‌یه. بۆچوونی مۆدێرن و ئازادیخواز جیاوازه له بۆچوونی کۆنه‌پارێز و ئیسلامیستانه، هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئه‌م جوداییه ده‌گرنه خۆیان ده‌کرێ ببنه‌هۆی ناته‌بایی لایه‌نه‌کانی ناو ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌مه خاڵێکی لاوازی ئۆپۆزیسیۆنه. لایه‌نه‌کانی ئۆپۆیسیۆن له ویستی ئۆپۆزیسیۆنبووندا ئاره‌زووی جودایان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیان جودایه، بۆیه ئه‌مه‌ش خاڵێکی دیکه‌ی لاوزی ئۆپۆزیسیۆنه. هه‌ر ئه‌م جوداییه و ده‌رهاویشته‌کانی ئه‌م جوداییه ده‌کرێ ببێته‌هۆی شهلکردنی ئۆپۆزیسیۆن له زۆر بواردا و دروستکردنی نائومێدی و بێ‌بڕوایی لای خه‌ڵک.
پێویسته بیری بخه‌ینه‌وه که ئێمه پێشتر ئه‌مانه‌مان وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن نه‌دیووه، بۆیه نازانین ئه‌وانه چه‌نده ده‌توانن ببنه‌هۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنیکی وریا، بوێر و چالاک که خه‌ڵک بتوانێ متمانه‌یان پێ بکات، ئه‌وه کار و هه‌نگاوه‌کانیان ده‌ریده‌خات.
ئاسۆ: پەڕلەمان وەک دەزاگایەکی گرنگ چەندین ئەرکى لەسەر شانە یاسادانان،پەسندکردنى بودجە،چاودێرىکردنىکاروبارەکانى دەوڵەت، لێپرسینەوە لەکاربەدەستانى باڵاى حکومى، پرسیارەکەم بەدیارىکراوىلەسەربودجەیە،لەوباوەڕەدایت لەپەڕلەمانى نوێ‌دا کێشەى ناشەفافبون و نادیارى خەرجکردنى بودجەى هەرێم کۆتای پێدێت؟.
وه‌ڵام: پارله‌مان له وڵاتانی دیموکراسیدا گرنگترین ده‌زگای ستاته، چونکه ستات له‌وێوه ره‌وایی به‌ڕیوه‌به‌ریی نوینه‌رایه‌تی دیموکراسیانه به‌ده‌ست دێنیت. له‌وێوه پیاده‌ی دیموکراسی ناراسته‌خۆ ده‌کریت و ههوڵدهدریت هه‌نگاوه‌کانی ستات و ئۆپۆزیسیۆن ره‌نگ له به‌ره‌ژه‌وه‌ندی و هه‌لوێستی خه‌ڵکی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی ستات بده‌نه‌وه. پارله‌مان ده‌بێ له ورد و درشتی کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه به ئاگا بێت و له کاتی نیگهرهانیهکاندا بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت. بۆنمونه به‌هۆی خراپی ڕێگه‌یه‌کی هاتووچۆ چه‌ندین پێکداکه‌وتنی ترومبێل رووده‌ده‌ن و خه‌ڵک ده‌مرن. ئه‌وه کێشه‌یه‌که که زیان به خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌بێ پارله‌مان هه‌ولی چاره‌سه‌ری بدات. له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته سه‌روه‌ری و چاره‌نوسسازه‌کان ده‌بێ پارله‌مان زۆر چاڵاکانه بوونی خۆی له پرسیاره‌کاندا بسه‌ڵمێنێت. بیسه‌ڵمێنێت بۆچی بریار و هه‌نگاوه‌کانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ستات دایه، ئه‌مه‌ش له پرۆسه‌یه‌کی کانونی کراوه‌ی ره‌خنه‌ئامێز و چروپڕدا، نه‌ک چه‌ند گوتنێک و ده‌ست به‌رزکردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رۆک و پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا.
له کوردستاندا باره‌که جیاوازه، پارله‌مان ئه‌نجامی هه‌لبژاردنێکی پاک نییه، سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵات جێگه‌ی متمانه و بروای خه‌ڵک نین (ئه‌و گوتنه په‌یوه‌ندی به کرده‌ی رابردوو و ئیستاوه هه‌یه). ئه‌ندامانی سه‌ربه ده‌سه‌ڵات و پشتگیریکهرانیان هه‌ڵوێستیان به‌پێی به‌رژه‌وندی سه‌رۆک و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گۆرێت. چاوپۆشی له کرده نه‌رێنیه‌کان ده‌که‌ن. بۆیه چاوه‌روان ده‌کرێ هه‌موو ئه‌م ئه‌ندامانه هه‌مان نمونه‌ی پێشووی نه‌رێنی درێژه پێبده‌ن.
دیاره ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆن بواری ئه‌وه‌یان ده‌بێ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ل مینستهرهکاندا بکه‌ن، ئه‌مه خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی نوێ و ئه‌رێنییه. به‌ڵام ناتوانن ببنه‌هۆی متمانه لێسه‌ندنه‌وه، چونکه چاوه‌روان ده‌کرێ ئه‌ندامانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات دژی ئۆپۆزیسیۆن بوه‌ستنه‌وه.
سه‌باره‌ت به بودجه: تائێستا له‌کوردستاندا بودجه‌ی هه‌رێم ئاشکرا نییه و ئاشکرا ناکرێت، بۆنمونه ئه‌مه به‌لگه‌یه‌کی زیندووی بوونی گه‌نده‌ڵی ئه‌م سه‌رۆک و ده‌سه‌لاته‌یه که هه‌ن، ئه‌گه‌رنا بۆ بودجه ئاشکرا ناکریت. ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌کی بچوکه که بۆچی ئه‌م سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک نین. له وڵاتانی دیموکراسیدا ده‌سه‌لات له‌سه‌ر به‌هه‌ڵه راگه‌یاندنی بودجه له‌کار لاده‌بردرێت و متمانه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر بودجه بشاردریته‌وه ئه‌وه خراپتر.
ئه‌ندامانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن گوشاری گونجاو دروست بکه‌ن و پێ له‌سه‌ر ئاشکراکردنی بودجه و روونکردنه‌وه‌ی ورده‌کاریه‌کان له خه‌رجیه‌کاندا بگرن. لێره‌دا ئه‌وان کاریگه‌ریان ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌سندکردنی بودجه به‌ته‌نها به ده‌نگه‌کانی ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵات ناکرێت. بۆیه چاوه‌روان ده‌کرێت که ئیتر نهتواندری بودجه هه‌روا ئاسان بشاردرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن یه‌کگرتوو و یه‌ک هه‌لوێست بن. ته‌نها ئاشکراکردن و روونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجیه‌کان به‌س نییه، له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنه به‌دوای جێبهجێکردنهکاندا بچێت، راستی و دروستی خه‌رجیه‌کان له نیوان ریزکردن و کرده‌وه‌دا هه‌لبسه‌نگێنن، له دروستی به‌کارهێنان بپێچنه‌وه، نابێ چاوپۆشی له هیچ لاری و ساخته‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه بکه‌ن. چونکه ئه‌وان له‌ژێر به‌رپرسیاریی متمانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دان.
ئاسۆ: دەسەڵات باس لەئۆپۆزسێونێکى ئیجابى دەکات لەبەرامبەریشدائۆپۆزسێۆن بەتایبەت لسیتى گۆِران، باس لەکابینەى سێبەردەکات،لیستى چوارحیزبەکەش دەڵین ئۆزسێونێکى ئیجابى پێویستى بەدەسەڵاتى ئیجابیە پرسیارەکە ئەوەیە ئێمە چ جۆرە ئۆپۆزسێونێکمان پێویستە؟.
وه‌ڵام: ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که له‌پێشودا بینراوه، زۆر له ئاستی پێویست دووره. له‌هه‌موو ئه‌و بریارانه‌ی که به زۆرینه‌ی ساده یا ته‌واو په‌سند ده‌کرێن، لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن له به‌رامبه‌ریاندا جگه له ره‌خنه و گله‌یی چیتری بۆ ناکرێت. به‌لام ئه‌گه‌ر ته‌نها ره‌خنه و ئاشکراکردنی ورده‌کاریه‌کانیش بێت، ئه‌رکی ئۆپۆزیسیۆنه چالاکانه ئه‌مه بکات و چاوپۆشی نه‌کات، چونکه متمانه‌ی خه‌ڵکی دراوه‌تێ و له‌ژێر بهرپرسیاریدایه، پاسیڤ بوونی واتای پشتگوێخستنی خه‌ڵک و دهنگهرانه. له ولاتانی دیموکراسی رۆژئاوادا لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن پیاده‌ی جۆرێک له کابینه‌ی سیبه‌ر ده‌که‌ن، به‌مجۆره به‌رامبه‌ر به هه‌موو مینستهریهکان خه‌ڵک و ده‌سته‌یان داناوه، به‌وردی به‌دوای کار و هه‌نگاوه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌چن. چاره‌سه‌ری ئهلتهرناتیڤیان پێیه و ده‌بێ گونجاوی چاره‌سه‌ره‌کانیان بسه‌لمێنن. ئه‌م جۆره‌یان به‌کرده‌وه کاریگه‌ری گونجاوی هه‌یه، ئاستی توانا و هوشیاری ئۆپۆزیسیۆن بۆ خه‌لک ده‌رده‌خات.
بۆ کوردستان ده‌بێ بیر له‌وه بکرێته‌وه چؤن ده‌کرێ ئۆپۆزیسیۆن چاودێریی چالاکی هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌لات بێ، چۆن ده‌توانێ له هه‌موو کیشه‌کانی ناو کۆمه‌لگه‌دا چاڵاکانه ئاگادار بێت و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ کێشه‌کان هه‌بێت. بوونی کابینه‌ی سێبه‌ر چاره‌سه‌رێکی واپێده‌چێ گونجاو بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێت، چۆن ده‌توانری کێشه و جموجۆله‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر بکرێته‌وه، ره‌نگه چاره‌سه‌ری دیکه ئه‌م کاریگه‌ریه‌ی نه‌بێت، زیاتر هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ و دیار بێت، له‌هه‌مان کاتدا پشتگوێخستنی بابه‌تی دیکه بێت که بهکهمگرنگ سه‌یر ده‌کرێن. ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ریه‌تی و متمانه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵک پێدراوه که به‌ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌لسێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات وه‌کو پێویستیش نه‌بێت و ئه‌نجامی ساخته بێت، واتای ئه‌وه نییه ئۆپۆزیسیۆن پاسیڤ بێت، یا خۆی له کێشه‌کان گێل بکات، یا به‌دوای رێککه‌وتنی گوماناوی بکه‌وێت هتد.
ئاسۆ: چالاک بوونى پەڕلەمانى عێراق وبەروپێشچونى پرۆسەى سیاسى،لێپرسینەوەى وەزیرەکان، لێسەندنەوەى متمانەلە “فەلاح سودانى وەزیرى بازرگانى ودانى بەدادگاى عێراق، هەڵایەکى لەکوردستان نایەوە باس لەوەدەکرا کەپەڕلەمانى کوردستان پەرلەمانێکى حزبیەو ئەندامەکانى تەنیا بودەست بەرزکردنەوە دانراون لەتوانایاندانیە لێپرسینەوەبکەن باپرسیارەکە ئەوەبێت لەوبڕوایەدان خولى تازەى پەڕلەمان بەهاوشێوەى پەڕلەمانى عێراق ئەکتیف وکاریگەردەبێت .
وه‌لام: پارله‌مانی ئێراق جودایه و له‌لایه‌ن دوو پارته‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه و ئیفلیجنهکراوه. بوونی گروپی به‌رژه‌وه‌ند جیاواز، تایبه‌تمه‌ندیه‌کی گونجاوتری به پارله‌مان داوه و وایکردووه که پارله‌مان گونجاوتر ده‌رکه‌وێت، به‌رهه‌میش له ئه‌نجامی بوونی جۆرێک له پارله‌مانتاریزم پیشان بدات. پارله‌مانی ئێستای کوردستان له‌ژێر کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدایه و ئه‌وان زۆرینه پیکده‌هێنن، هه‌روه‌کو پیش‌تر ئاماژه‌م بۆکرد و چوومه سه‌ر ده‌رهاویشته‌کانی ئه‌م فاکته‌ره. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر به پارتی ده‌سه‌ڵاتدار چاوه‌روانی ئه‌وه‌یان لێناکرێت هه‌لوێستیان دژی به‌رژه‌وه‌ندی پارت ببێت. بۆیه ته‌نها ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک تێکچێ باره‌که به‌لایه‌کی دیکه‌دا ده‌چێ، ئه‌گه‌رنا نه‌خێر پێکهاته‌ی ئێستای پارله‌مان به‌مجۆره نییه که بتوانێ پارلهمانیکی چالاک له شیوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێراق پیشان بدات.
ئاسۆ: یەکێک لەوپرسەنانەى کە بۆتە کێشەیەکى گەورە لەبەردەم پێشکەوتنى کۆمەڵگەى کوردستان چەوساندنەوە وکوشتنى ژنانە ئێستا بەژمارە( )ئەندامى پەڕلەمانى کوردستان ژنە لەبڕوایەدایت بەشدراى ژنان بەم ڕیژە بەرچاوە کاریگەر بێت لەسەر باشکردنى باروودۆخى ژنان لەهەرێمى کوردستان.
وه‌ڵام: ده‌ستوری کوردستان و ده‌ستوری ئیراق دوو ده‌ستوری دووروون و خاڵی دژبه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ ده‌گرنه خۆیان. له ده‌ستوردا له لایه‌ک ده‌بێ رێز له پره‌نسیبه‌کانی ئیسلام بگیرێت، له لایه‌ک ده‌بێ رێز له پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بگیرێت. ئه‌وه دوو رووییه، چونکه ئیسلام و دیموکراسی دوو دیدی جودان، له‌سه‌ر چه‌مکی ئازادی و یه‌کسانی وه مافه‌کانی مرۆڤدا ناته‌بایی له نێوانیاندا هه‌یه و یه‌کناگرنه‌وه. له کوردستاندا هێزه کۆنه‌پارێزه‌کان زاڵن، ئه‌وانه‌ی سه‌ر بهدهسهلاتن زۆریان کۆنه‌پارێزن، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئیسلامیه‌کانن ئه‌وه راستوریک له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئیسلامی و کۆنهپارێزدان. بۆیه وه‌کو له کانونی فره‌ژنی بینیمان پره‌نسیپه کۆنه‌پاریز و ئیسلامیه‌کان سه‌رکه‌وتن.
سه‌باره‌ت به مافی ژانان بوونی ئیلیمێنتی کۆنه‌په‌رستانه له ده‌ستوردا هێمایه‌کی خراپه، چونکه له لایه‌نه کانونیهکهوه پێشگری دروستکراوه.
پرسیاری دیکه که گرنگه لێره‌دا بکرێت ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌ندامه ژنه‌کان ته‌نها بۆ دیکۆر و ریکلامه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه داندراون، یان له‌به‌ر پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه و هه‌ستکردن به پێویستی بوونی ژن و کاریگه‌ریان له بریاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌لبژێردراون؟ ئایا ژنه‌کان خۆیان ئه‌ندامی پارتن و بۆ رازیکردنی پارت له پارله‌مانن یا هه‌ستکردن به کێشه‌کانی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا وایکردووه بێنه پارله‌مان؟ ئایا هه‌ست به بێده‌سه‌ڵاتی ژن له کۆمه‌لگه‌دا ده‌که‌ن، هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر و ئازادی زیاتر بۆ ژن ده‌ده‌ن؟
ئه‌گه‌ر ژنه‌کان خۆیان ئه‌م هوشیاریهیان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بێدهسهلاتی ژن و کیشه‌کانی هه‌لوێستیان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌کو پیاوه کۆنه‌پارێزه‌کان کۆنه‌پارێزانه بیربکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له ئه‌رکی ئه‌ندامبوونی خۆیان و ئه‌رکی سه‌رشانیان له کێشه‌ی ژناندا نه‌گه‌ن، بێگومان بوونیان هه‌ر دیکۆر و مه‌یکئه‌پێکی پارله‌مانه و هیچیتر.
کێشه‌ی کوشتی ژنان یا چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن به گشتی به‌رهه‌می ئه‌م کۆنهپارێزییهیه که له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا هه‌یه، هۆکاره‌کانی ئه‌م کۆنه‌پارێزی و ئایینپارێزییه زۆرن له‌وانه، بوونی سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌پارێز، به‌هێزی نۆرم و ئیتیکه کۆنه‌پارێزه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، به‌هێزی ئیسلامیسته‌کان، به‌هێزی لێکدانه‌وه ناراشیونال و ئایینیه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، ناهۆشیاری مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه، نزمی رێژه‌ی خوێنده‌واران له کۆمه‌لگه‌دا، نزمی ئاستی خوێندن، لاوازی ده‌نگه مۆدێرنه ره‌خنه‌گره‌کان له کۆمه‌لگه‌دا هتد. ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر به ژنانه‌وه به‌ند نییه و ته‌نها کێشه‌ی ژنان نییه. ئه‌وه پێشێلکردنی مافی مرۆڤه، ئه‌وه کێشه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه و چاره‌سه‌رکردنی له‌ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵگه و به‌تایبه‌تی له‌ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌ندامانی پارله‌مان دایه. کوشتی ژنان هیچ پاساوێکی که‌لتوری، ئایینی یا کۆمه‌لایه‌تی بۆ نییه و تاوانه. خۆپهراندهنهوه له‌وه‌ی گوایه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئایینه‌وه نییه، ئه‌وه راکردنه له کێشه‌که و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له راستی و کرۆکی بابه‌ته‌که. ئایین، که‌لتور و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان هه‌موویان پشکیان له بوونی ئه‌م کێشه‌یه‌دا که‌موزۆر هه‌یه. ده‌بێ بوێرانه په‌نجه له‌سه‌ر هۆکاره‌کان دابندرێت و سڵ له پهردهههلدانهوهی فاکته‌ره نه‌رێنیه‌کان نه‌کرێته‌وه. وه‌کو کاردانه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌بێ تاوانبار بدرێته دادگا و سزابدرێت. پاشان بیر له چاره‌سه‌ری هۆکاره‌کان بکرێته‌وه که بوونه‌ته‌هۆی بوونی ئه‌م دیارده‌یه.
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیتی و پارتی له‌م تاوانه‌دا له رابردوودا زۆر به‌رپرسیارن و له داهاتوودا ئه‌م به‌رپرسیارییه قورستره له‌سه‌ریان. وه‌کو بیندراوه له‌م کیشانه‌دا ته‌نها خه‌لکی بێپشتوپه‌نا به‌ر سزا ده‌که‌ون، به‌لام بۆ به‌رپرس و خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌کان کانون و سزا بوونی نه‌بووه و زۆر له‌وانه که‌س پێی نه‌گوتن برۆبهسهرچاوتانهوهیه. ده‌سه‌لات وایکردووه ئه‌م باره ئه‌وها بیت، ده‌سه‌لاته ئه‌م خه‌ڵکه تاوانباره ده‌پارێزیت، یا وایکردووه له رێگه‌ی رێکهکهوتنی خێڵکهکیانه تاوانبار بێ سزا ده‌رباز ببێ. بۆنمونه له کێشه‌ی دوعادا، چاره‌سه‌ری خێڵه‌کیانه دادوه‌ری خسته‌لاوه و خه‌ڵکیکی تاوانبار له‌م ناوه‌دا ده‌ربازیان بوو. که‌س دادگایی هه‌موو تاوانبارانی بینی؟ که‌س سزای کانونیانه‌ی هه‌موو تاوانبارانی بینی؟ چی کرا و له چی کۆڵدرایه‌وه؟ کێشه‌ی دوعا ته‌نها نمونه‌یه‌که له‌نێو هه‌زاران نمونه‌دا.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه ژنه‌کان که‌سانێکی رۆشنبیر و وریا به مافه‌کانی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا بن، ئه‌گه‌ر چاڵاکانه له‌سه‌ر ئه‌م مافانه خاوه‌نی هه‌لوێست بن، بێگومان ده‌کرێ به‌رهه‌می باش به‌ده‌ست بێنن. چه‌نده ئه‌م ژنانه له ئاستی ئه‌م داخوازیهدان، بێگومان کاروکردهکانیان ئه‌وه ده‌سه‌لمینن. له‌م ژنه ئه‌ندام پارله‌مانانه ژن هه‌یه ته‌نها بۆ موچه و ستاتوسهکه هاتۆته ئه‌وێ، له زۆر لایه‌ن و مافی ژنان بێئاگایه، که‌سی وا هیچی لێچاوه‌روان ناکرێت. دیاره له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ژنه هوشیار و به‌ئاگاکان.
شاخه‌وان شۆڕش
ئۆگستی 2009
سەرنج بنێرە