ئه‌نجامی ساخته: سه‌پاندنی ئۆپۆزیسیۆنبوون به سه‌ر ئۆپۆزیسیۆندا و پرسیار و چاوه‌روانیه‌کان
سه‌ره‌رای توانای بێسنوری هێز و راگه‌یاندن و پاره، سه‌ره‌رای گه‌مارۆی سه‌ر هه‌وڵاتیان، سه‌ره‌رای به‌رتیل و کرین و هه‌ڕه‌شه، سه‌ره‌رای په‌راوێزکردن و کۆسپ بۆ لیست و کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسۆن، سه‌ره‌رای ساخته‌کاری زۆری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌کۆتایی رۆژی ده‌نگداندا، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و لیسته کوردیه‌کانی دیکه توانیان نزیکه‌ی سه‌دا 37 ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن. به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی کۆمیسیۆنی هه‌لبژاردن رایگه‌یاندووه 41 شوێنی پارله‌مان بۆ لایه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌چێت، به‌رامبه‌ر به 59 شوێن بۆ لیستی کوردستانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات. لیستی گۆڕان به‌ته‌نها 25 شوێنی پارله‌مانی بردۆته‌وه. پارله‌مانی کوردستان 111 شوێنی هه‌یه، 11 شوێنه‌که‌ی دیکه بۆ ئاشوری و تورکمانه‌کان داندراون. سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، مه‌سعود بارزانی یه‌که‌م بووه و د. که‌مال میراوده‌لی دووه‌م بووه.
به‌ر له هه‌لبژاردنه‌که‌ی ئه‌مجاره به‌هۆی 1. گوشاری ده‌ره‌کی و ناچاریی ده‌سه‌ڵاتی پارتگه‌را له‌کردنی هه‌لبژاردن له‌کاتی خۆیدا 2. جیابوونه‌وه‌ی به‌شێکی ده‌سه‌ڵات و دروستکردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسۆن 3. پرۆتستۆ و بێزاری خه‌ڵک له ده‌سه‌لاتی خۆپسهپێنهر، وایانکرد بوارێک بۆ گۆران له‌سیسته‌می رامیاری کوردستان به‌کرده‌وه بره‌خسێ.
به‌داخه‌وه هه‌لبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ئازاد و پاک نه‌بوو، ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌کاری ده‌سه‌لات ئه‌نجامه‌که‌ی گۆڕی، بۆیه ئه‌م ئه‌نجامه ئه‌نجامێکی ساخته‌یه که ده‌ستێوه‌ردانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وێنه‌ی کێشاوه. ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن ئازادانه بکرابایه، هه‌موو لیست و کاندیده‌کان به‌یه‌کسانی و بێجیاوازی رێگه‌ی به‌شداریان له‌هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردندا هه‌بووایه‌و له‌لایه‌ن ستاته‌وه یارمه‌تی و هاوکاریان مسۆگه‌ر بکرایه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له‌ده‌نگداندا له‌ژێر گه‌مارۆ و مه‌ترسی ناراسته‌وخۆ و راسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵات نه‌بوونایه، ره‌نگبی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌سه‌ڵاتیان ده‌برده‌وه و د. که‌مال میراوده‌لی ده‌بووه سه‌رۆکی کوردستان.
دیاره چاوه‌روانی هه‌لبژاردنێکی ئازاد و پاک له‌م ده‌سه‌لاته پارتگهرایهی کوردستان به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌کرا. چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌میشه له‌رێگه‌ی رێکه‌وتنی رامیاریه‌وه خۆی سه‌پاندووه، هه‌رگیز له‌رێگه‌ی هه‌لبژاردنی ئازاد و ره‌واوه نه‌هاتۆته سه‌رکار. پ.د.ک و ی.ن.ک 17 ساله نادیموکراسیانه فه‌رمانره‌وایی کوردستان ده‌که‌ن.
بردنه‌وه‌ی 37 له‌سه‌دای ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، سه‌رکه‌وتنه بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر بزانین پێشتر شتێک به‌ناوی ئۆپۆزیسیۆن بوونی له پارله‌ماندا نه‌بوو. ئه‌گه‌ر بزانین لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپۆزیسیۆن له‌مێژنییه دروست بووین. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن قوربانی پۆلیتیکی نادیموکراسیانه و ساخته‌کاری پارتی ده‌سه‌لاتدارن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مرۆ به ساخته بۆ لیستی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات چوو، له راستیدا دوورنه‌بوو خاوه‌نه‌که‌ی لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن و د. که‌مال میراوده‌لی بونایه. بۆیه لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ستاتوسی ئۆپۆزیسیۆنبوونی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه له راستیدا.
له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م ئه‌نجامه دۆرانه بۆ هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار که له‌م هه‌لبژاردنه‌دا سه‌دا 25-30 ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن به پاک و بێگه‌رد سه‌یر بکرێت. به‌لام هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌مجاره‌ش توانیان ژێرکه‌وتنیان له ڕێگه‌ی گه‌مارۆ و ساخته‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن بگۆڕن و جارێکی دیکه خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌پێننه‌وه. به‌ساخته و ده‌ستێوه‌ردان فێل له ده‌نگده‌ران کرا و وێنه‌یه‌ک پیشاندرا که هه‌رگیز ناتوانێ ئاوێنه‌ی هه‌لوێستی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان بێت. ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی ساخته‌وه خۆی وه‌کو براوه و نوێنه‌ری گه‌ل ڕاده‌گه‌یه‌نێت، بانگاشه‌ی متمانه‌ی گه‌ل ده‌کات، که له راستیدا گومانی زۆر له‌وه‌دایه که گه‌ل ئه‌م متمانه‌یه‌ی به‌وان دابێت. بۆیه له‌مباره‌دا کۆمه‌ڵگه فێڵی لێکراوه و کۆمه‌ڵگه دۆڕاوی گه‌وره‌یه.
ئه‌گه‌ر په‌سندی ئه‌م ئه‌نجامه ساخته‌یه بکرێت و به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا تێپه‌رێت، ده‌بێ سه‌یری ئه‌م باره رامیاری و پارلهمانتارییه بکه‌ین که چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌م ئه‌جامه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ببێت. هه‌رچۆنی بێت، ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌که گۆڕانێکی دیاری له پارله‌ماندا هێناوه‌ته‌دی.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه یه‌که‌مجاره له‌مێژووی کوردستاندا ئۆپۆزیسیۆن له‌پارله‌مانی کوردستاندا دروست ده‌بێت، به‌مجۆره کۆله‌گه‌یه‌کی گرنگی سیسته‌می رامیاری دیموکراسی له‌کوردستاندا پێکهێندرا. ئه‌م رووداوه وه‌رچه‌رخانه و ده‌کری گرنگیه‌کی مێژوویی بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی رامیاری له‌کوردستاندا ببێت، ئه‌گه‌ر له‌بار نه‌بردرێت.
دیاره جگه‌له‌م بارودۆخه رامیارییه‌ی ئێستای کوردستان، به‌هێزبوونی ره‌وتی دیموکراسی و به‌رێوه‌بردنی شێوه دیموکراسیانه له‌ئاستی جیهانیدا، هه‌روه‌ها هه‌ولی رۆشنبیران له‌گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌دا، روونکردنه‌وه و هوشیارکردنهوهکان کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر بیروهزری خه‌لکی کوردستاندا به‌جۆرێ له‌جۆره‌کان نواندووه. خه‌ڵک ده‌بینێ له‌زۆر له‌ولاتانی جیهاندا ده‌سه‌ڵات ئاشتیانه ده‌ستاوده‌ست ده‌کات، خه‌ڵک ده‌بینی سه‌رۆکه‌کان له‌سه‌ر گه‌نده‌لی ده‌رده‌کرین و دادگایی ده‌کرین، پارتی ده‌سه‌لاتدار له‌به‌ر گه‌نده‌لی یا که‌متوانایی ده‌نگی پێنادرێته‌وه و ده‌سه‌لاتی لێده‌سه‌ندرێته‌وه. به‌هه‌مان شێوه له کوردستاندا خه‌ڵکی کوردستان گۆڕانیان ده‌وێ و چیتر ئاماده‌نین له‌گه‌نده‌لی، پێشێلکاریه‌کان و زۆرداریهکان بێده‌نگ بن.
خه‌لک گۆرانی ده‌وه‌ێ و خه‌ون به‌ده‌سه‌لاتی دیموکراسی و ره‌وا ده‌بینی، خه‌ون به‌ده‌سه‌لاتی نیشتیمانی و گونجاو وه‌کو هی خه‌لکی دیکه ده‌بینێ، له‌ده‌سه‌لاتی به‌عسیانه‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بێزاره، له‌ده‌سه‌لاتی دیسپۆتیانه‌ی سه‌رۆکی فیودال بێزاره، له‌سیسته‌می مافیایی که‌رتی تایبه‌ت بێزاره، له‌پێشێلکاری و جوداکاریه بێسنوره‌کان بێزاره، له‌گه‌نده‌لی بێسنوری به‌رپرس و سه‌رۆکه‌کان بێزاره، بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئاماده‌بوون گوێ نه‌ده‌نه مه‌ترسیه‌کانی گه‌مارۆی ده‌سه‌ڵات و ده‌نگ بۆ گۆڕانکاری بده‌ن، که به‌داخه‌وه ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانیان له ڕیگه‌ی ساخته‌کاریه‌وه شێوێندرا.
له‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی ئه‌م ئه‌نجامه‌دا و له‌دوای یه‌کلابوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، ئۆپۆزیسیۆن به‌ره‌ورووی ئه‌رکێکی قورسی مێژوویی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له‌ئه‌رکی خۆیان بگه‌ن، دروشم و به‌لێنه‌کانیان بنچینه‌ی له‌سه‌ر لاساییکردنه‌وه نهگرتبیت. ئه‌وانه‌ی که‌ئێستا ئۆپۆزیسیۆن پێک ده‌هێنن، هیچ لایه‌نه‌کیان نمونه‌یه‌کی دیموکراسیان پێشتر پیشان نه‌داوه. دیاره پێشتر له‌ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بوون، به‌ڵام گه‌لێ له‌و که‌سانه‌ی ئێستا له ڕیزی ئۆپۆزیسیۆنن رابردوویان ئه‌رێنی نییه، هه‌لوێستیان له‌زۆر کات و ساتدا خۆپه‌رستانه بووه و چووه‌ته پاڵ ده‌سه‌ڵات. ئێستا چاوه‌روانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مه له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه ناکرێت، به‌ڵکو خه‌ڵک چاوه‌روانه ئۆپۆزیسیۆن به‌راستی ئۆپۆزیسیۆن بێت و به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی هه‌لسێت. چه‌نده لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن چاڵاکانه رۆل ببینن و به‌ئه‌رکی خۆیان وه‌کو ئۆپۆزیسیۆنی چاڵاک هه‌ڵسن، کاروکرده‌وه‌کانیان له داهاتوودا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه گه‌لێ پرسیار هه‌ن و له مێشکی خه‌ڵکی هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خولێنه‌وه: ئایا سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆران، ده‌توانن خۆیان له‌ململانێی کلاسیکیانهیان به‌رامبه‌ر به‌پارتی و خێزانی بارزانی ده‌رباز بکه‌ن؟ ئایا ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی ململانیی پاوانکارنی ده‌سه‌ڵات که له‌رابردوو و تائێستا باوه رزگار بکه‌ن؟ ئایا ده‌توانن هه‌وڵه‌کانیان له‌م قاوغه ببه‌نه‌ده‌ر و هه‌وڵی گۆران له‌سه‌ر بنچینه‌ی نۆرم و رێسا مۆدێرنه‌کان به‌پێی پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه و بهرژوهوهندییه گشتیه‌کان په‌ره‌پێبده‌ن؟ ئایا هه‌لومه‌رجه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان، ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌دات، یان هه‌وڵ ده‌دات بۆ شێوهکلاسیکیه پاوانخوازه‌که بیانکێشێته‌وه؟ ئایا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان له‌به‌ر گوشاری جۆراوجۆری پارتی ده‌سه‌لاتدار راده‌گرن، ده‌توانن به‌رگه‌ی کرین و به‌رتیلی ده‌سه‌ڵات بگرن؟ ئایا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن به‌م جوداییه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه، ده‌توانن به‌ره‌یه‌کی گونجاوی دژ به ده‌سه‌لات پێک بهێنن؟ ئایا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانن له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کاندا دروستی جودایی خۆیان بسه‌لمێنن و له‌رێکه‌وتنی رامیاری دژ به به‌ره‌ژوه‌ندی گه‌ل دوورکه‌ونه‌وه؟ ئایا ئۆپۆزیسۆن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی که په‌یوه‌ندیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کورده‌وه هه‌یه چۆن خۆی لهپۆلیتیکی ده‌سه‌ڵات جیا ده‌کاته و له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانێ چی بکات، دیاره زۆر پرسیاری دیکه‌ی له‌م شێوه‌یه هه‌ن.
سه‌باره‌ت به توانای رێژه‌یی ئۆپۆزیسیۆن له پارله‌ماندا ده‌کرێ بپرسین، ئایا ئۆپۆزیسیۆن به‌یه‌ک له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی پارله‌مان ده‌توانێ چی بکات و چی بگۆرێت؟ ئۆپۆزسیۆن ناتوانی به‌ربه‌م بریارانه بگرێت کهبهزۆرینهی ساده یا زۆرینه‌ی ته‌واو ده‌رده‌کرێن. ده‌کرێ ئۆپۆزیسیۆن بتوانی به‌ر به‌م بریارانه بگرێت که‌دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی ده‌وێ. ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌کان به تێکڕای ده‌نگ هه‌بووایه، ئه‌وه ئۆپۆزیسیۆن ده‌یتوانی کارگه‌ری خۆی له بڕیاره‌کاندا به دیاری بنوێنێت.
به‌م توانا سنورداره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له پارله‌ماندا هه‌یه‌تی کار و ئه‌رکه‌کان بێگومان ئاسان نابن، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانێ گیان بخاته‌به‌ر پارله‌مان و جۆره ده‌سه‌ڵاتێک بۆ پارله‌مان به‌ده‌ست بهنێت. ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانی چاڵاکانه به‌دوای بریار و هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌لاتدا بچێت و ره‌خنه‌یان لێ بگرێت، ئه‌لته‌رناتیڤی گونجاو پیشکه‌ش بکات. خه‌ڵک لهسکهندال و گه‌نده‌لی و پێشێلکاریه‌کانی ده‌سه‌ڵات هوشیار کاته‌وه، هه‌وڵی پێش‌گرتن و چاره‌سه‌ریان بدات. سه‌باره‌ت به هه‌موو بابه‌ت و بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه به زیندوویی به‌رنامه‌ی گونجاو و جودای له ده‌سه‌ڵات هه‌بێت و به وردی کاریان له‌سه‌ر بکات. ده‌توانێ ببێته هێزێکی گونجاوی داواکاری گۆرانی زیاتر، که‌بتوانی پشتگیری زیاتر و به‌رفراوانتر له‌کۆمه‌لگه‌دا بۆ به‌رنامه‌و په‌یامه‌کانی دروست بکات، له‌هه‌لبژاردنی داهاتوودا سوودیان لێوه‌ربگریت و هه‌وڵی ده‌سه‌لات گرتنه‌ده‌ست بدات. ئه‌وه ئه‌گه‌ر جۆره ئازادی و دیموکراسیه‌تێک له سیسته‌می رامیاری کوردستاندا بێنه ئاراوه، ئه‌گه‌رنا گۆڕان به میتۆدی دیموکراسیانه له سیسته‌مێکدا که دیموکراسی نه‌بێت زۆر سه‌خته و له زۆر باردا ناکرێت.
شاخه‌وان شۆڕش
7ی ئۆگستی 2009
سەرنج بنێرە