چاودێری کوردۆساید – چاک و کۆنگرەی سێیەم – دیمانه
پێویسته چاک کاره‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسیاره‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی چر بکاته‌وه، له کێشه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ و کار و بۆنه رامیاریه‌کان دوورکه‌وێته‌وه. پێویسته زمانیكی نارامیاری، بێلایه‌ن و سه‌رده‌میانه له دوان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌کاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی دیکه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکردن. دیاره گرنگه درێژه به خاڵه باشه‌کان بدرێن و به‌هێزتربکرێن…
پێخۆشخاڵ دەبین بەشداری ئەم تەوەرەمان بکەن وەڵامی ئەم چەند پرسیارەی ماڵپەڕەکەمان بدەنەوە،کە تایبەتن بە کۆنگرەی سێیەمی چاودێری کوردۆساید لە 27 و28 و 29 مانگی 11 ی ئەمساڵ لە وڵاتی دانمارک دەبەسترێت .
چاک بە بانگەوازێک لە 6-1-2002 دەستی بە کارەکانی کرد،وەک یەکەم ڕێکخراو بۆ پرسی جینۆساید لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بە هاوئاهەنگی،ژمارەی ڕاگەیەنەرانی لە چەند کەسێک تێناپەڕین،ئێستا سەدان ئەندامی هەیە و دەستی گەیشتووە بۆ زۆر پەیوەندی گرنگ و لە سەر زۆر دۆسیەی هەستیار کاردەکات،دەتوانین بڵێین یەکەم ڕێکخراوی بوێر و سەربەخۆ و چالاکترینیانە،لێرەدا چەند پرسیارێک کە وەڵامدانەوەیان بۆ کۆنگرەکەمان زۆر گرنگن دێتە پێشەوە.
ماڵپەڕی کوردۆساید
http://www.kurdocide.com/ku/news.php
http://www.kurdocide.com/ku/news_cats.php?cat_id=35
سه‌ره‌تا سوپاسی مالپه‌ری کوردۆساید ده‌که‌م، که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خساندین.
پ1: خاڵە بەهێزەکانی چاک چی بووە لە نزیک 8 ساڵی ڕابردوو؟.
دروستبوونی رێکخراوێک بۆ کارکردن له‌سه‌ر پرسی گه‌لکوژی (ژینۆساید) و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی (وه‌کو کۆمه‌ڵکوژی، ره‌شه‌کوژی، پاکتاوی ره‌گه‌زی، راگواستن هتد) تایبه‌ت به تاوانه‌کانی که دژ به خه‌ڵکی کوردستان کراون له ئاستێکی به‌رفراواندا، به دید و پێوه‌رێکی بێلایه‌ن له ئایدۆلۆژیا و پارت وه‌کو پێداوایستیه‌کی مێژوویی بێئه‌ملاوئه‌ولا ده‌ستپێکی خاڵه به‌هێزه‌کانی رێکخراوی چاکه که ئێستا له‌ژێرناوی چاودێری کوردۆساید – چاک دا کار ده‌کات. راسته له کوردستان ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی، پارله‌مانی کوردی و مینسته‌ری ئه‌نفال و شه‌هیدان هه‌یه، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه به به‌رژه‌وه‌ندی پارت بارگاوین و له‌ژێر کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی تایبه‌ت و پارتدان، ئه‌و ده‌زگایانه نه‌یانتوانیووه له ئاست پرسه‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی که دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد کراوان بن، بۆیه لاوازی و که‌موکوری زۆریان هه‌بووه و هه‌یه. به‌هۆی کار و چاڵاکیه‌کانی رێکخراوی چاک وه‌کو کاریگه‌رترین رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی کوردی ئه‌م بواره، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئۆرگانه په‌یوه‌ستداره‌کان له‌زۆر لایه‌نی پرسه‌کانی گه‌لکوژی هوشیارکرانه‌وه. ئه‌رکه‌کانی رێکخراوی چاک وه‌کو رێکخراوێکی سڤیلی سه‌ربه‌خۆ جگه له‌کار و هه‌نگاوی راسته‌وخۆ بۆ پێکاندنی ئاماج، به‌هه‌مان شێوه هوشیارکردنه‌وه، وروژاندن و گوشاره بۆ سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی پێکاندنی ئامانجه‌کان، گرنگ نییه کێ کاره‌که ده‌کات، به‌ڵام که ئه‌نجامێک ده‌پێکرێت ئه‌وه سه‌رکه‌وتنه بۆ نه‌ک ته‌نها چاک به‌ڵکو هه‌موو ناسیۆنی گه‌لکوژلێکراوی کورد. داوای به‌ژینۆسایدناسینی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له پارله‌مانی ئێراقی دوای هه‌وڵ و کۆششه‌کانی چاک و ره‌خنه‌کانی چاک له پارله‌مانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م باره‌یه‌وه هات.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی جیا له ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه گه‌لکوژلێکراوه‌کان هه‌لوێست و تایبه‌تمه‌ندی سه‌یری هه‌یه، که رێک دژی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیانی گه‌لکوژی و نه‌ته‌وه‌ی کوردن، دیاره ئه‌م جۆره تایبه‌تمه‌ندیانه به‌رهه‌می ئه‌م که‌لتوره رامیارییه‌یه که دوو پارته‌که ده‌سه‌ڵاتداره‌که پ.د.ک و ی.ن.ک به‌رهه‌میان هێناوه. به‌پێی ئه‌و خه‌مساردیی و لاوازییه‌ی ده‌بیندرێت، واده‌رده‌که‌وێ پرسی گه‌لکوژی کورد له خاڵه گرنگه‌کانی لیستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا نییه. ئه‌وه ئاماژه‌یه به لاوازی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌سه‌لات.
له‌کاتێکدا ناسیۆنی کورد پێویستی به‌وه هه‌یه دۆزی گه‌لکوژی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه گه‌لکوژلێکراوه‌کان سه‌یری بکرێت و هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێت، وه‌کو ناسیۆنێکی خاك داگیرکراو که قوربانی گه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌ییه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی ره‌گه‌زپه‌رست وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی که‌لکوژلێکراو سه‌یری بکرێت، له کاتێکدا ناسیۆنی کورد پێویستی به‌وه هه‌یه له‌سه‌ر پرسه‌کانی گه‌لکوژی هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه گه‌لکوژلێکراوه‌کانی دیکه هه‌نگاو بنێت، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌کو پێویست له ئاستی ئه‌م ئه‌رکه‌دا نییه، خۆی له‌م ئه‌رکه ده‌دزێته‌وه و ده‌یکاته قوربانی ده‌ستکه‌وتی تایبه‌ت و ئێراقچیانه‌ی، گرنگی بوونی رێکخراوی چاک وه‌کو رێکخراوێکی مرۆڤدۆستی کوردستانی باشتر ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م پرسه گرنگانه‌ی که رێکخراوی چاک به‌رزیکردوونه‌ته‌وه و وروژاندوونی وه‌کو به‌دادگایی گه‌یاندنی تاوانباران بێ جیاوازی، داوای دادگایی‌کردنی جاشه‌تاوانباره‌کان، هه‌وڵی به‌دادگاییگه‌یاندی کۆمپانیاکان، هه‌وڵی دادگایی بازرگانه‌کان وه‌کو فرانس ڤان ئه‌نرات، ره‌خنه له‌دادگای ئێراقی، ره‌خنه له نه‌بوونی دادگای سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بۆ دادگایی تاوانباران، گوشار بۆسه‌ر ستاتی گه‌لکوژکاری ئێراقی بۆ داوای لێبوردنکردن، ره‌خنه و هه‌لوێست وه‌رگرتن له ده‌ستێوه‌ردان له دادگا، پێشێلکاریه‌کانی ئێراق و دادگای ئێراقی به‌رامبه‌ر به دۆزی گه‌لکوژی ئه‌نفال، هه‌وڵه‌کانی به‌جیهانیناساندنی گه‌لکوژی کورد له ئاستی جیهانیدا به‌رێگه و میتۆدی جیاواز، یاداشتنامه و پرۆتستۆ سه‌باره‌ت به پرسی گه‌لکوژی کورد بۆ پارله‌مان و ستاته‌کانی جیهان، کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کان له ئاستی جیهانیدا، یادکردنه‌وه‌ی گه‌لکوژی و تاوانه‌کانی که دژ به کورد کراون له شاره گه‌وره‌کانی جیهانیدا و هتد. ئه‌وانه هه‌موویان خاڵی گرنگ و به‌هێزن له مێژووی ئه‌م رێکخراوه‌دا.
له‌لایه‌کیتر کارکردن له‌سه‌ر پرسی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا، به‌مجۆره به‌زاندنی سنوری باشوری کوردستان و په‌لهاویشتن بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌نگاوێکی گرنگه. ئه‌رمه‌نیه‌کان و ئاشوریه‌کان کار بۆ به‌ژینۆسایدناسینی تاوانه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن، هه‌نگاوی باشیان ناوه و زۆر چوونه‌ته پێش، به‌ڵام کورد بۆ تاوانی گه‌لکوژی ده‌رسیم هیچی ئه‌وتۆی نه‌کردووه. بۆ کوردستانی بنده‌ستی ئێران و سوریا به‌هه‌مان شێوه پێویسته کار له‌سه‌ر تاوانه‌کان بکرێن و ئه‌م دۆزانه مافی خۆیان بدرێتێ.
مانه‌وه‌ی چاک وه‌کو رێکخراوێکی بێلایه‌ن و دوور له ده‌ستی پارت و رێکخراوی تایبه‌تی رامیاری، خاڵێکی گرنگی دیکه‌یه که‌وایکردووه متمانه به رێکخراوه‌که به‌رده‌وام بێت. لێره‌وله‌وێ له‌مباره‌یه‌وه که‌موکوری هه‌بووه، به‌ڵام رێکخراوی چاک توانیویه‌تی سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه.
دۆست و ئه‌ندامانی چاک هه‌مووی خۆنه‌ویستانه، به‌خه‌رجی و وزه و توانای تایبه‌تی خۆیان کار بۆ پرسه‌کانی گه‌لکوژی کورد ده‌که‌ن، ئه‌وه له‌راستیدا جێگه‌ی رێزگرتنه و خاڵێکی به‌هێزی چاکه.
کراوه‌یی و کارکردن به‌پێی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ستره‌کتورێکی ئاسۆییانه، گوێگرتن له ئه‌ندامانی ئاسایی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر رێکخراوه‌که و بریاره‌کانی رێکخراو خاڵێکی دیکه‌ی ئه‌رێنییه.
پ2: خاڵە لاوازەکانی چی بوونە ،ئەگەر بە وردی دەستنیشانیان بکەن؟
ده‌کرێ گه‌لێ کار و هه‌نگاو هه‌بن جێگه‌ی ره‌خنه‌بن، ئه‌وه‌ش له‌راستیدا په‌یوه‌ندی به‌م که‌رسته‌یه‌ی که له‌ناو چاکدایه هه‌یه. له ناو رێکخراوی چاکدا خه‌ڵکی سه‌ر به بیروباوه‌ری جیاواز هه‌ن، خه‌ڵکی باکگراوند جیاواز هه‌ن، خه‌لکی هیواجیاواز هه‌ن، خه‌ڵک خاوه‌ن تواناجیاواز هه‌ن، بۆیه کێشه دێنه ئاراوه و دروست ده‌بن، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگاو و کاره‌کانی چاک ده‌نوێنن. خاڵه لاوازه‌کانی چاک به‌کورتی: 1. باڵکێشانی پرسه‌کانی مافی مرۆڤ به‌سه‌ر کاره‌کانی گه‌لکوژی وایانکردووه هه‌ندێ خاڵی گرنگی گه‌لکوژی له‌بیربکرێن، پرسه‌کانی گه‌لکوژی وه‌کو پێویست کاریان بۆ نه‌کریت هتد. 2. خۆهه‌لقورتاندن له کاری رامیاری و بۆنه رامیاریه‌کان، ئه‌وه کاری چاک نییه و له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی رێکخراودا زیانی به چاک گه‌یاندووه. 3. زمانی راگه‌یاندن مۆرکی رێکخراوی رامیاری پێوه‌یه، که واده‌کات رێکخراوی چاک له رێکخراوێکی مرۆڤدۆست و بێلایه‌ن دووربخاته‌وه و شێوه‌یه‌کی رامیاریانه‌ی پێبدات. ریکخراوی چاک له‌سه‌ریه‌تی هه‌میشه به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی رێکخراوی مرۆڤدۆست کار بکات، هه‌نگاو باوێت و پشوو درێژبێت، له‌مباره‌وه ده‌توانێ رێکخراوی ئه‌منستی و چاودێری مافی مرۆڤ بکاته نمونه بۆ کاره‌کانی. 4. مالپه‌ری چاک وه‌کو پێویست نییه، وتاری کرچ‌وکاڵ هه‌یه، وتاری هێرشکردن هه‌یه، هه‌واڵی رامیاری هه‌یه، بابه‌تی واهه‌یه په‌یوه‌ندی به پرسی چاکه‌وه نییه، هه‌واڵی جیهانی سه‌باره‌ت به گه‌لکوژی زۆر که‌م تێدایه. پێویسته مالپه‌ره‌که بۆپرسی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلکاریه‌کانی دژ به مافی مرۆڤ ته‌رخان بکرێت، به زمانێکی گونجاو بلاوبکرێنه‌وه، جگه‌له‌وه هیچ وتار و بابه‌تێکی دیکه بلاونه‌کاته‌وه.
پ3: پێشنیارتان چییە بۆ کارکردنی داهاتووی ئەم ڕێکخراوە؟.
پێویسته چاک کاره‌کانی له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسیاره‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی چر بکاته‌وه، له کێشه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ و کار و بۆنه رامیاریه‌کان دوورکه‌وێته‌وه. پێویسته زمانیكی نارامیاری، بێلایه‌ن و سه‌رده‌میانه له دوان و که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن به‌کاربهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه‌ی دیکه که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆکردن. دیاره گرنگه درێژه به خاڵه باشه‌کان بدرێن و به‌هێزتربکرێن.
پ4: چاک کۆنگرەی خۆی لە وادەی خۆی و بەشێوەی کراوە ئەنجامە دات،واتا هەموو کەس دەتوانێت تا کۆتایی چاودێری کارەکانی کۆنگرە بکات،چۆن ئەم هەنگاوە هەڵە سەنگێنن.
کردنی کۆنگره یا کۆنفرانس له‌کاتی خۆیدا، ئه‌وه کارێکی ئاساییه و ده‌بێ وابێت. کراوه‌یی هه‌میشه رێگه‌یه‌کی گونجاوه بۆ بوونی بیروباوه‌ری جیاواز، پێشنیار، ره‌خنه‌ی دروستکه‌ر، گۆرینه‌وه‌ی بیروباوه‌ر هتد. به‌ڵام کراوه‌یی واتای بێسنوری و ته‌راتێنێ نییه. نابێ ئه‌م چه‌مکه به‌خراپ به‌کاربهێنرێت و بکرێته هۆکارێک بۆ پاشاگه‌ردانی، رێکخراو ناچاره بیر له ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامان و رێکخراو بکاته‌وه، بۆیه کراوه‌یی نابێ ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێپێنه‌دان و نابه‌رپرسیاریه‌تی، به‌جۆرێک هه‌رکێ ویستی (تاوانبار بێت، به‌عسی بێت، که‌مالیست بێت ..) خۆی به‌ژووری کۆنگره‌دا بکات و به‌کارێکی زیانبه‌خش هه‌لسێت. پێویسته کراوه‌یی له‌ژێر به‌رپرسیاریدا بێت.
پ5: پێتان باشە لە داهاتوو چاک قورسایی کارەکارەکانی یخاتە سەر چ لایەنێک؟.
وه‌کو پێشتر گوتم، گرنگی به پرس و بابه‌ته‌کانی گه‌لکوژی و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بدات و هه‌وڵ و چاڵاکیه‌کانی بۆ ئه‌م بوارانه ته‌رخان بکات. له پرسه ئاساییه‌کانی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها پرسه و بابه‌ته رامیاریه‌کان دوور بکه‌وێته‌وه.
پ6: ئایا گرنگترین ئەو ڕێگریانە لە کوێ دەبینن لە بەردەم :
1- گەشە نەکردنی ڕێکخستنی چاک لە هەموو بەشەکانی کوردستان وەک یەک؟.
نزمی ئاستی هوشیاری خه‌ڵکی به‌شه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به پرسی گه‌لکوژی که دژ به کورد کراون، واته تێگه‌یشتنی ته‌واو بۆ گه‌لکوژی و پێداویستیه‌کانی نییه، هه‌روه‌ها چاک نه‌یتوانیووه ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نێته خه‌ڵکی به‌شه‌کانی دیکه، که سه‌باره‌ت به چاک زانیاریه‌کیان نییه. چاک ئه‌م که‌رسته ئابوری و راگه‌یاندنه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه په‌یامه‌که‌ی کاریگه‌رانه بگه‌یه‌نێته ئه‌م به‌شانه. له بواری ئابوری‌دا ده‌ستی کورته، ناتوانێ وه‌کو پێوست کار و چاڵاکی له‌م به‌شانه‌دا ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها که‌می ئه‌ندامانی سه‌ر به به‌شه‌کانی دیکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م سستیه هه‌یه. بۆنمونه که‌می ئه‌ندام له باکوری کوردستانه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌گه‌یشتنی په‌یامی چاک بۆ ئه‌م به‌شه هه‌یه. چاک نه‌یتوانیووه ئه‌ندام و لایه‌نگری به ژماره پێویست له به‌شه‌کانی دیکه به‌ده‌ست بهێنێت.
چاک زیاتر به‌لای تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه لاره، ئه‌وه وایکردووه خه‌ڵک له به‌شه‌کانی دیکه وه‌کو رێکخراوی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه تایبه‌ت به باشوری کوردستان سه‌یری بکه‌ن.
2-کەسوکاری قوربانیان چالاکانەتر بێنە ڕیزەکانییەوە؟.
لاوازی متمانه‌ی قوربانیان به رێکخراوه‌کان به‌گشتی رۆڵی لێره‌دا هه‌یه. به‌هۆی نائومێبوونی زۆر له به‌ڵێن و وته‌ی قه‌به، خه‌ڵک ئه‌و بروا و متمانه‌یه‌ی نه‌ماوه که له رێکخراو نزیکی بکاته‌وه. بۆ خه‌ڵک ئاسان نییه جودایی و ده‌ستپاکی له چاک هه‌روا ئاسان ببینێت. به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی و سۆزی که‌سوکاری قوربانیان لێره‌دا زۆر گرنگه، دیاره ئه‌وه پێویستی به کار و هه‌نگاوی زۆره. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام و گه‌یاندنی سوود به که‌سوکاری قوربانیان، به‌سه‌رکردنه‌وه و هاوکاری و یارمه‌تیان ده‌توانێ ئه‌م متمانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌هیوای کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، شاخه‌وان شۆڕش 28.10.2009
سەرنج بنێرە