هه‌لبژرادنی ئێراق: لاوازی و بێتوانایی کورد له رابردوودا و ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌رخان
19 سالی رابردوو ئاستی توانا و راستی ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌ی باشوری کوردستان له‌ئاستی کوردستان و ئێراقدا به‌گونجاوی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و فاکتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌مان بۆ کردن پشتگیری به‌هیزمانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته له‌ئاستی ئێراقدا ناکه‌ن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه وا‌بکات ئه‌مجاره ده‌نگده‌ری کورد ئه‌و دوو پارتهسزا بدا و له ئه‌لته‌رناتیڤ بگه‌رێت که له‌باری ئێستادا لیستی گۆڕان وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤ خۆی ده‌خاته‌روو.
سه‌ره‌تا پێویستهبگوترێت، پێشتر له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا ته‌نها لیستی هاوپه‌یمانی و لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌بوون، خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان دایه لیستی هاوپه‌یمانی چونکه ده‌بوایه به‌ناچاری ده‌نگ بده‌نه لایه‌نی کوردی تا کو له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا له ئاستی ئێراقدا کورد له‌وه لاوازتر نه‌بێت. دیاره زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگی نه‌دا یه‌کگرتووی ئیسلامی چونکه خه‌ڵک ئاره‌زووی به‌هێزکردنی ره‌وتی ئیسلامیانه ناکه‌ن. بهمجۆرهدهنگهکانی خه‌لک بۆ باغه‌لی ی.ن.ک و پ.د.ک چوو.
ئێستا له‌م هه‌لبژاردنه‌دا لیستی گۆران وه‌کو لیستێکی به‌هێز په‌یدا بووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌نگێکی زۆر بۆ خۆی ببات. ئێستا هاولاتیانی کوردستان و کورده‌کان به‌گشتی توانای هه‌لبژاردنیان له نێوان دوو لیستدا هه‌یه و ناچارنین ده‌نگ به‌لیستی ده‌سه‌ڵات بده‌ن. ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی کێشه‌ی ره‌وابوونی هه‌یه و توانای دامه‌زراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنی خۆیان به‌کار ده‌هێنن.
پێویسته ئه‌وه بیربخه‌ینه‌وه، که هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتداری ی.ن.ک و پ.د.ک به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ خه‌لکی ئهنفاکراو و گهلکوژلێکراو باشوری کوردستانیان به به‌غدا لکانده‌وه، ستاتی ئێراقیان دروستکرده‌وه و سه‌روه‌ری کوردستانیان بۆ به‌غدا گه‌ڕانده‌وه. له‌سه‌ر ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازانهی پێشوویان به‌رده‌وامبوون، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردیان وه‌کو سه‌رده‌می داگیرکاری گه‌رانده‌وه به‌غدا. وه‌کو بینیمان گۆڕانه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان سه‌باره‌ت به‌مافی چاره‌نوسی گه‌لانی ژێرده‌سته نه‌یانتوانی کاربکه‌نه سه‌ر تێگه‌یشتنی ئه‌وان.
پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ستاتی ئێراق به‌رێگه‌ی ناگونجاو و نیوه‌چل، به پشتگوێخستن به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی ئێراق تێپه‌رێندرا و ئه‌م ئێراقه‌ی که ئێستا ده‌یبینین به‌سه‌ر کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا سه‌پێندرا. بێگومان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی رۆڵی گرنگیان له‌م دروستکردنهوهیهدا گێڕا، له‌هه‌مان کاتدا رۆلێ سه‌ره‌کیان لهبهناوخۆیی هێشتنه‌وه‌ی دۆزی کورد گێڕا و وایان کرد کێشه‌ی کورد نه‌توانێ بچێته ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌ی خاکداگیرکراو سه‌یری بکرێت. کورد کرایه‌وه ئێراقی و به‌شێک له‌به‌ناو “گه‌لی” ئێراق.
قۆناغی گواستنه‌وه تێپه‌رێندرا، ئیراق دروستکرایه‌وه و دوو هه‌لبژاردن کرا، هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر روخانی رژێمی به‌عسدا تێپه‌ریوه، هێشتا کێشه‌کانی دروستکردنه‌وه که ده‌بوایه له قۆناخی گوستنهوهدا چاره‌سه‌ر بکرین هه‌ر ماون. هێشتا سیسته‌می فیدرالی به‌کرده‌وه به‌ته‌واوی بوونی نییه، که‌س نازانی ئێراق چ جۆرهسیتهمێکی فیدرالیه و یا ئایا ئێراق هه‌رگیز دهبێتهفیدرالی. ئه‌نجومه‌نی رامیاری دروستکراوه، که‌له‌راستیدا رتکردنه‌وه‌ی سیسته‌می فیدرالیه و به‌تایبه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رهه‌لدانی پارله‌مانی هه‌رێمه‌کانه کهکۆلهکهیهکی گرنگی سیسته‌می فیدرالییه.
له‌هه‌لبژاردنی یه‌که‌مدا که‌تیایدا سوننه‌کان بایکۆتی هه‌لبژاردنیان کرد، لایه‌نی کوردی به‌هۆی بزری عه‌ره‌بی سوننهلهژێر سه‌رپه‌رشتی پ.د.ک و ی.ن.ک دا 25 له‌سه‌دای ده‌نگه‌کانیان هێنا و له چاو قه‌واره‌ی خۆیان به‌هێزترین ستاتوسیان ده‌ستکه‌وت. به‌ڵام مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاله‌بانی نه‌یانتوانی گفت و به‌ڵێنه‌کانی خۆیان به‌دیبهێنن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌لای کوردا بشکێننه‌وه. به‌ر له‌هه‌لبژاردنی دووه‌م له‌دیسه‌مبه‌ری 2005 دا مه‌سعود بارزانی له‌یه‌کێک لهدوانهکانیدا گوتی” ئێمهلهلوتکهین یان له‌بن لوتکه‌ین، ده‌نگدان و سه‌رکه‌وتن له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا ئێمهدهگهیهنێتهسهرکهوتن“.. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌به‌هێزیدا له‌ئه‌رکه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئێستا له‌ئه‌گه‌ری لاوازبووندا به‌لێنی سه‌رکه‌وتنی ده‌دا! دیارهسهرکهوتنی ئه‌و ئه‌م سه‌رکه‌وتنه نییه که خه‌لکی کوردستان چاوه‌رێین. ئه‌وه جگه‌له کۆمه‌ڵێ به‌ڵینی دیکه‌ی گه‌وره‌و بۆش له‌کاتی هه‌لبژاردندا. له‌هه‌ڵبژاردنی دووه‌مدا عه‌ره‌بی سوننه به‌شداری هه‌لبژاردنیان کرد، به‌مجۆره رێژه‌ی کورد که‌مبۆوه و ستاتوسیان له ئاستی ئێراقدا لاوازبوو. ئه‌وان دوای ئه‌م هه‌لبژاردنه نه‌ک هه‌ر سه‌رنه‌که‌وتن، به‌ڵکو پاشه‌کشه‌کرا و سه‌ره‌تای دۆرانه‌کان ورده‌ورده چاکتر ده‌رکه‌وتن و له‌زۆر باردا په‌ڕاوێز کران.
ئێراق دروستکرایه‌وه و به‌لین و گفته زۆره‌کانی بارزانی و تاله‌بانی سه‌باره‌ت بهخاڵهکێشهلهسهرکان هیچیان لێ شین نه‌بوو و باره‌که گۆڕانێکی ئه‌وتۆی تێدا نه‌کرا. باره‌که به‌م شێوهیهبهردهوامه، هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری کۆنکریتیانه نه‌نراوه، له‌کاتێکدا ستاتوسی کورد روو لهکزییه و ئه‌و به‌هێزییه‌ی سه‌ره‌تای نه‌ماوه. ئێستا دوای سه‌رنه‌که‌وتنیان و بهههلوسراوی مانه‌وه‌ی خاڵه‌گرنگه‌کان، لیستی هاوپه‌یمانی به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د.ک و ی.ن.ک دیسان کۆمه‌ڵێ گفت و به‌ڵینی گهورهبهخهڵک ده‌ده‌ن!
سه‌باره‌ت بهخالهکێشهلهسهرهکان کێشه‌ی سنوری نه‌ته‌وه‌یی (ناوچهدابراێندراوهکانی کوردستان و که‌رکوک)، سامانی سروستی هه‌روه‌ها خاڵه‌گرنگه‌کان که‌په‌یوه‌ندیان به‌پاراستنی سه‌روه‌ری کورده‌وه هه‌یه وه‌کو جۆری سیسته‌می فیدرالی، به‌رگری، په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه، دارایی و سوپا، ئه‌وه هیچ یه‌کێک له‌م خاڵانه له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا نه‌گه‌یشتوونه تهچارهسهر و یه‌کلاکردنه‌وه که بتوانن ئارامی بده‌نه‌ده‌ست. ئه‌وه‌ی لای سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکی گرنگ بووه بۆدجه و سامانی سروشتی و داهاته‌که‌یه‌تی که‌زۆر مشتومڕیان له‌سه‌ر کردووه و ده‌یکه‌ن. خاڵه‌کانی دیکه به‌تایبه‌تی کێشه‌ی سنور به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه که دهبوایهلهکۆتایی 2007 دا ته‌واو ببێت. بڕیاری 140 توشی چه‌قبه‌ستن بووه و لایه‌نی عه‌ره‌بی خۆ له‌جێبه‌جێکردنی خاڵاکانی ده‌دزنه‌وه یا پیشنیاری چاره‌سه‌ری دیکهدهکهن. هه‌روه‌کو گه‌لی له‌پارت و رێکخراوهعهرهبیهکان په‌سندی چاره‌سه‌ری بڕیاری 140 ناکه‌ن. به‌پێی ئاراسته‌کانی ئێستا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که‌رکوک ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
سه‌باره‌ت به‌سامانی سروشتی تائێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێک بدۆزرێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ی.ن.ک و پ.د.ک یه‌کلایه‌نه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانیان و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل، نه‌وتی ره‌وانه‌ی دهرهوهکرد و داهاته‌که‌ی دایه به‌غدا، به‌شانازیه‌وه ئاماژه به‌زۆری نه‌وتی کوردستان له‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی ته‌واوی ئێراقدا ده‌که‌ن. دیاره به‌غدا به‌م چۆکدادانه و پیاوهتییه سه‌ربه‌خۆییه‌ی ی.ن..ک و پ.د.ک قایل نییه و ده‌یه‌وێ کۆنتراکته‌کان به‌پێی پۆلیتیکی ئێراق بێت و ئالوگۆره‌کان له‌ژێر که‌نترۆلی سهنترالدا بێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌رگری و هێزه‌کانی ئێراق به‌گشتی، ئه‌م هێزانه له به‌هێزکردندان و تاله‌بانی و به‌رپرسه سه‌ربازییه کورده‌کان رۆلی زۆریان له‌م بههێزکردنهدا بینیووه، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا هێزی به‌رگری کوردستان جگه‌له کۆمه‌ڵێ هێزی میلیتسی سهربهی.ن.ک و پ.د.ک هیچیتر نییه. سوپا له‌سه‌ر بنچینه‌ی مۆدێرن دروستنه‌کراوه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوونی هسهڵاتێکی نیشتیمانییه له کوردستاندا. هێزه کوردیه‌کان چه‌کی قورسیان زۆر که‌مه و له‌مباره‌یه‌وه مافی به‌هێزکردنیان نییه، چونکهکورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن کیشه له‌سه‌ره‌تاوه سه‌یر نه‌کراوه به‌ڵکو وه‌کو ئێراقی و هاوڵاتی ئێراق سه‌یریان ده‌کرێت. بۆیه بیر له‌پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که کێشه‌ی ژێرده‌سته‌یی هه‌بووه و ده‌بێ وه‌کو نه‌ته‌وه پارێزگاری بکرێت، ناکرێت. هێزی سه‌ربازی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ئێراقدا لاوازن و وا سه‌یری ناکرێت که‌ده‌بێت به‌هێز بکرێت و بتوانێ له‌کاتی ناکۆکی و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌رگری له کورد بکات ، چونکه ئێراقی نوێ دان به‌بوونی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نانێت و ی.ن.ک و پ.د.ک له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌بان. به‌کورتی هه‌رکاتێک ببێته ناکۆکی ئه‌و هیزانه‌ی سوپای ئێراق به‌ئاسانی ده‌توانن هێزه میلیتسهکانی کورد بشکێنن. به‌مجۆره دیلامای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌زیندووی بوونی هه‌یه، واپێنانچێ خه‌م له‌چاره‌سه‌ری بخورێ. به‌زانینی ئه‌و راستییه‌ی کێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌ناوچه تێکهلهکان به‌رده‌وامه و له‌هه‌ندێ شوێن زۆر خراپه. نه‌بوونی متمانه له نێوان نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و نه‌ته‌وه‌ی که‌مینه به زه‌قی هه‌یه.
کێشه‌ی کورد کرایه‌وه ئێراقی و کورد له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کاندا لههاوکیشهیهکدا بوونی نییه و ئاراسته‌کان به‌ره و به‌غدان. ئه‌مه‌ریکا سه‌یری کورد وه‌کو به‌شێک له‌ئێراق ده‌کات و ستاتوسی تایبه‌تی پێنادات. له‌راپۆرته‌کانی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و دواجار له‌رێککه‌وتنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ئێراق ئاماژه له‌دوور و نزیک به‌کورد و پاراستنی ئه‌م نه‌ته‌وه گهلکوژلێکراوه له‌دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌کرا. ئه‌مه‌ریکا سه‌یری ئێراق وه‌کو وڵاتێکی بێ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. دیاره سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و پ.د.ک له‌مه‌دا به‌پرسیارن.
ی.ن.ک و پ.د.ک له‌پشتگیری و پارێزگاری کورده‌کانی ناوه‌راستی ئیراق به‌تایبه‌تی به‌غدا و هه‌روه‌ها راکێشانیان به‌لای نوێنه‌رانی کوردستانه‌وه، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی که‌س و پارت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورد. له‌پاراستنی کورده ئێزدیه‌کان و راکێشانیان به‌لای کوردستانه‌وه به‌هه‌مان شێوهسهرکهوتوو نه‌بوون. له‌کوردستاندا جوداکاریهکی ناره‌وا به‌رامبه‌ر بهئێزدیهکان هه‌یه و له‌ئاستی ئێراقیشدا ئه‌وه هه‌یه. ده‌سه‌لاتی ی.ن.ک و پ.د.ک نه‌یتوانیووه هیچیان بۆ بکات. ئه‌وان له‌م باره ناره‌وایه به‌رپرسیارن.
ده‌سه‌لاتی ی.ن.ک و پ.د.ک پرسی تاوانه‌کانی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد وخه‌ڵکی کوردستانیان دایه دادگایه‌کی ئێراقی که‌له‌چه‌ند لایه‌ن لایه‌نگیر، ناپرۆفیشنال و لاواز و ناسه‌ربه‌خۆیه. له‌سه‌ره‌تاوه سکهندال له‌دوای سکه‌نداڵ تۆمار ده‌کات. که‌چی به‌رپرسانی ی.ن.ک و پ.د.ک پێیانوایه دادگا سه‌ربه‌خۆ کاری خۆی ده‌کات و ره‌وایه! دیاره ئه‌وان پرسی گه‌لکوژی کوردیان هێنده لاگرنگ نه‌بووه و هه‌رگیز هیچ هه‌لوێستیان له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر پیشێلکاری و نارهوایهتیهکانی پرۆسه‌که‌دا نه‌بووه. هه‌میشه وه‌کو ته‌ماشاکه‌ر ده‌رکه‌وتوون و هیوایان خواستووه! گه‌لکوژی ئه‌نفال که‌لایه‌ن ستاتی ئیراقه‌وه ئه‌نجامدرا درایه‌وه ده‌ست ئێراق، دادوه‌ری عه‌ره‌ب و کۆنه‌به‌عسی به‌زمانی عه‌ره‌بی دادگاکه‌یان به‌رێوه‌برد، کۆمه‌ڵێ پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی قوربانی کران، بڕیاریان له‌سه‌ر تاوانه‌که‌دا و مێژووی کوردیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان وێنه‌کرد.
به‌پێی زانیاریه‌کان به‌رپرس و نوێنه‌رانی سه‌ر به ی.ن.ک و پ.د.ک له‌به‌غدا نه‌یانتوانیووه کۆنکریتیانه له‌سه‌ر خاڵه‌کان بوه‌ستن و پێ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر و مافه‌کان دابگرن، له‌جیاتی ئهوهخهریگی مێزرازاندنهوهو پێداههلگوتن و کاتبه‌سه‌ربردن بووین. ئهندامهکوردهکانی پارله‌مان به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌دوێن و له‌ئاست داخوازیه‌کاندا نین. خاله‌کان به‌سه‌ریاندا تێده‌په‌رێت و ئاگاداری نین، له‌ئاست ئهندامهعهرهبهکاندا لاوازن و بوێر نین. به‌گشتی له ئاستی ئێراقدا زمانی کوردی هه‌ر به‌ناو له‌گه‌ل زمانی عه‌ره‌بی یه‌کسانه، به‌لام به‌کرده‌وه ئه‌م یه‌کسانییه له زۆر باردا بوونی نییه.
دیاره بابه‌تی دیکهزۆرن کهلاوازی، هه‌ژاری و بێتوانایی سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا بینراوه، دهوهڵهمهندبوونی بێئه‌ندازه‌ی سه‌رکرده‌کان و ده‌وروبه‌ری سه‌کرده‌کانی هه‌ردوو پارته و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبهتیهکانیانه له‌سه‌ر پشتی پیشیلکردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
19 سالی رابردوو ئاستی توانا و راستی ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌ی باشوری کوردستان له‌ئاستی کوردستان و ئێراقدا به‌گونجاوی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و فاکتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌مان بۆ کردن پشتگیری به‌هیزمانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته له‌ئاستی ئێراقدا ناکه‌ن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه وا‌بکات ئه‌مجاره ده‌نگده‌ری کورد ئه‌و دوو پارتهسزا بدا و له ئه‌لته‌رناتیڤ بگه‌رێت که له‌باری ئێستادا لیستی گۆڕان وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤ خۆی ده‌خاته‌روو.
ئایا لیستی گۆڕان چهندهدهتوانێ لهبهلێن و گفتهکانیدا سه‌رکه‌وتووبێت، ئه‌وه دوارۆژ و کرده و کاره‌کانیان ده‌ریده‌خه‌ن. ده‌نگده‌ر به‌ڵگه و ئارگومینتی زۆر و به‌هێزی هه‌یه که ده‌نگ نه‌داته لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، به‌لکو ده‌نگ بداته لیستی گۆڕان. دیاره پێدانی شانسی ده‌سه‌لات به‌لایه‌نی ئه‌لته‌رناتیڤ دیارده‌یه‌کی گونجاوه له‌پرۆسه‌ی دیموکراسیدا.
شاخه‌وان شۆرش
4ی مارسی 2010
سەرنج بنێرە