هه‌ره‌شه‌ له‌ ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی هه‌ره‌شه‌یه‌ له‌ ئازادی و دادوه‌ری

ده‌رسیم وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له که‌سایه‌تی‌ تاوانبارانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی سه‌رۆک جاشه‌کان که‌ دژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان پێش له‌شکری ئه‌نفالچی که‌وتن و ژنومندالی کوردیان ئه‌نفال کرد، شاره‌زایی‌ باشی هه‌یه‌، وه‌ هه‌میشه‌ به‌پێویستی زانیوه‌ که‌ ئه‌و تاوانبارانه‌ به‌ خه‌ڵک بناسێنێت و ریسوایان بکات

ئه‌رکی بێئه‌ملاوئه‌ولای ده‌سه‌ڵاته‌ قاسم ئاغاکان بگرێ و بیانداته‌‌ دادگا

ئه‌و سه‌رۆکجاشانه‌ تاوانیان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ به‌گشتی و خه‌ڵکی ئاسایی کوردستان ئه‌نجام داوه‌. دادگاییکردنی ئه‌وانه‌ یه‌که‌م به‌هۆی به‌شداریان له‌ تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفالدا، دووه‌م به‌هۆی تاوانه‌ که‌سییه‌کان به‌پێی کانونی جیهانی و دادگا جیهانیه‌کان پرۆسه‌یه‌کی دادوه‌رانه‌ و پێویسته‌. بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی تاوان، گه‌یشتنی که‌سوکاری قوربانیان به‌ ره‌وایه‌تی، سزاوه‌رگرتن له‌سه‌ر تاوان، قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان ئه‌نجامی […]

تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت: له‌ په‌ناکوژیه‌وه‌ بۆ تاوانبارکردن

ئه‌وه‌ی نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت بخوێنێته‌وه‌ ده‌زانێ سه‌رده‌شت ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌یه‌وێ وێنه‌ی بکات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نییه،‌ بۆیه‌ هه‌رگیز ناتوانێ راستیه‌کان رابگه‌یه‌نێ یا ته‌نانه‌ت له‌ راستیه‌کان بکۆڵێته‌وه‌.

وته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ نێوان گوتن و راستیه‌کاندا

له‌م وتاره‌دا هه‌ندێ تێبینی و ره‌خنه‌ سه‌باره‌ت به‌ وته‌که‌ی “سه‌رۆکی هه‌رێم” مه‌سعود بارزانی له‌ پارله‌مانی کوردستاندا که‌ له‌ 29 ی مای 2010 دا گوترا ده‌خه‌مه‌ به‌رچاو. له‌ وته‌که‌دا گوتنه‌کان له‌گه‌ڵ فاکت و راستیه‌کاندا یه‌کناگرنه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ی زمانی قه‌ده‌غه‌ و ته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ربرین دووباره‌ و سێباره‌ ده‌کرێنه‌وه‌. له‌ خواره‌وه‌ به‌ کورتی له‌سه‌ر وته‌که‌ ده‌وه‌ستین و تێبینی و ره‌خنه‌کان […]

ئازادی ده‌ربڕین و سنوره‌کانی

ئازادی ده‌ربرین یه‌کێکه‌ له‌و چه‌مکانه‌ی که‌ له‌ ساتی له‌دایکبوونیه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری له‌ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا و تا رۆژی ئه‌مرۆمان مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت و زۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. ئازادی گوتن ده‌کرێ هه‌ر به‌ناو هه‌بێت، ده‌کرێ هه‌بێت و به‌سنوری جۆراوجۆر هه‌ناسه‌ی لێبڕدرابێت و په‌کیخرابێت، ده‌کرێ به‌به‌رفراوانی هه‌بێت سنوره‌کانی له‌ چه‌ند بڕگه‌ و خاڵێک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ […]

وایه‌ کاکه‌ سه‌رده‌شت نه‌ بارزانی و نه‌ که‌سی ئه‌وان خودا نین

ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت گوتوویه‌تی له‌ ولاته‌ ئازاده‌کاندا ده‌چێته‌ خانه‌ی ئازادی ده‌ربرینه‌وه‌ و رۆژانه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و که‌ناڵه‌کانی دیکه‌دا زۆر له‌وه‌ زیاتر به‌ سه‌رۆک، که‌سوکاری سه‌رۆک و ده‌روبه‌ره‌که‌ی یا که‌سایه‌تییه‌ ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌وله‌مه‌نده‌کان ده‌گوترێت. گاڵته‌ به‌م که‌سانه ده‌کرێت و ره‌خنه‌ی کۆمیدی و گالته‌ئامێزیان ئارسته‌ ده‌کرێت .. هه‌ر بۆ نمونه‌ سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی Late Show  یا The […]

هه‌لبژرادنی ئێراق: لاوازی و بێتوانایی کورد له‌ رابردوودا و ئه‌گه‌ری وه‌رچه‌‌رخان

19 سالی رابردوو ئاستی توانا و راستی ئه‌و دوو پارته‌ ده‌سه‌لاتداره‌ی باشوری کوردستان له‌ئاستی کوردستان و ئێراقدا به‌گونجاوی ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و فاکتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌مان بۆ کردن پشتگیری به‌هیزمانه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته له‌ئاستی ئێراقدا ناکه‌ن. بۆیه ده‌کرێ ئه‌مه‌ وابکات ‌ئه‌مجاره‌ ده‌نگده‌ری کورد ئه‌و دوو پارته‌سزا بدا‌ و له‌ ئه‌لته‌رناتیڤ بگه‌رێت که‌ له‌باری ئێستادا لیستی گۆڕان وه‌کو ئه‌لته‌رناتیڤ […]

كۆمه‌ڵکوژی واتای ژینۆساید ناگه‌یه‌نێ

به‌کورتی به‌کارهێنانی و‌شه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بۆ تاوانی گه‌لکوژی هه‌ڵه‌یه‌، چونکه‌ له‌لایه‌ک واتای تاوانی گه‌لکوژی ناپیکێ، له‌لایه‌کیتر لاسایی وشه‌ی “اباده‌ جمه‌عیه”‌ ی عه‌ره‌بیه‌ که‌ له‌بنچینه‌دا هه‌له‌یه‌. هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی جینۆساید هه‌ڵه‌یه، زمانی کوردی وه‌کو زمانی عه‌ره‌بی کێشه‌ی پیتی گ و ژ نییه‌، بۆیه‌ به‌کارهێنانی راست گینۆساید یا ژینۆسایده‌ نه‌ک جینۆساید. گونجاوه چه‌مکی گه‌لکوژی وه‌کو وشه‌یه‌کی کوردی بۆ تاوانی […]

کۆتایی ئیسلامیی سیاسیی لە کوردستان – دیمانه‌

“مانگی ئیسلامیه‌کان کاتێ ئاوا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می دیموکراسی، ئازادی، کراوه‌یی و لێکدانه‌وه‌ سیکولاره‌کان بچه‌سپێندرێن و له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا زاڵ بن. هێشتا ئه‌وه‌ له‌ باشوری کوردستاندا نه‌هاتۆته‌دی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆری ماوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌. دیاره‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که‌ له‌به‌ر کێشه‌ رامیاریه‌کان به‌ره‌و ناسه‌قامگیری و قه‌یران بچن، ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌یان هه‌یه‌”.

پێویسته‌ پارله‌مانی داهاتوو چۆن بێت – دیمانه‌

پێشتر ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو، ئێستا ئۆپۆزیسیۆن هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی توانای سنورداره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بتوانێ به‌ زیندوویی بوونی خۆی بسه‌ڵمێنیت، بتوانێ بوێر بێت، ئه‌گه‌ر بتوانێ له‌ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ بگات و چاڵاکانه‌ کاریان له‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام جودایی هه‌ڵوێسته‌کانی و دروستی ئه‌لته‌رناتیڤه‌کانی چ له‌ ناو پارله‌مان یا ده‌ره‌وه‌ی پارله‌ماندا چاڵاکانه‌ پیشان بدات، بێگومان ده‌نگێکی مۆرالی و وره‌پێده‌ری گرنگ […]

 
© KadirShorsh