مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکی سه‌پێندراوی ناسه‌رکه‌وتوو
له سایه‌ی رێکه‌وتنی ستراتیژی بارزانی و تاڵه‌بانی و له‌سایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه ئیفلیج بووه، نایه‌کگرتوو و پارچه‌پارچه‌یه، که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد که‌سایه‌تیه‌کی تێکشکاوه، کۆنه‌په‌رستی قوڕگی کۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه، گه‌نده‌ڵی هه‌ناسه‌ی له کۆمه‌ڵگه بڕیووه، پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێکشکاون، ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵیه‌یی و میلیتسگه‌را له ئارادایه، کۆمپانیا و که‌سانی گه‌نده‌ڵی تورک و عه‌ره‌ب و بێگانه له کوردستاندا ته‌ڕاتێنیانه، سامانی سروشتی هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت، داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دزرێت، نیشتیمان له‌ژێر ناو و بۆنه‌ی جۆراوجۆردا هه‌راج ده‌کرێت، به‌سیج و میت ته‌ڕاتێنیانه، میتۆدی مافیایی سه‌رده‌سته، خزمخزمێنه، درۆ و ساخته، به‌رتیل و واسته هه‌ڕمێنیه‌تی، کۆمه‌ڵگه بێبه‌رهه‌مه و خه‌سێندراوه، ….
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی سه‌پێندراو وه‌کو چاوه‌روان ده‌کرا
ئه‌وکاته‌ی پارتی و یه‌کێتی بوونه دوو پارتی سڤیل و بێچه‌ک یا نه‌مان، ئه‌و کاته‌ی دیاره‌ده‌ی میلیستگه‌را بوونی نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه و زێره‌ڤان و تیرۆری سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی ده‌زگا سیخوریه‌کانی پاراستن و زانیاری بوونیان نه‌ما، ئه‌وکاته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌چه‌ک داماڵدران و نه‌یاتوانی داگیربکه‌ن و ده‌ستبه‌سه‌ر دابگرن، ئه‌وکاته‌ی سامانی گه‌ل له‌ژێر چنگی بنه‌ماڵه و پارتدا نه‌ما هتد. ئه‌وسا ده‌کرێ دیموکراسی له کوردستاندا بهێندرێته‌دی. دیموکراسی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته بنه‌ماڵه‌یی و میلیتسگه‌رایه زه‌به‌لاحه‌دا چۆن ده‌توانێ هه‌ناسه بدات؟! (درێژەی زیاتر…)
ده‌یه‌مین کۆنفرانسی شاره‌زایانی گه‌لکوژیIAGS له شاری سیه‌نای ئیتالیادا
له کۆنفرانسی ده‌هه‌مدا نزیکه‌ی 190 بابه‌تی جۆراوجۆری زانستی له‌لایه‌ن شاره‌زایان و چاڵاکوانانی ژینۆساید که له زۆر شوێنی جیهانه‌وه هاتبوون پێشکه‌شکرا. جگه له سه‌ردانی شوێنی مێژوویی و تایبه‌ت به تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا. هه‌موو بابه‌ته‌کان په‌یوستداربوون به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، تاوانی پاکتاو و کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی. بێگومان زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان زۆر سوودبه‌خشن و ده‌کرێ سوودی باشیان له بواری لێکۆڵینه‌وه‌دا لێوربگیرێت
کاتێ ساده‌یی و له‌خۆبردوویی مرۆڤ به‌رزده‌که‌نه‌وه
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌کو ده‌ستپاکی، راستگۆیی، گیانی هاوکاری، هه‌ژاردۆستی، خاوه‌ن ویژدانی، یه‌کسانخوازی، چاونه‌ترسی و بوێری، خۆنه‌ویستی، ساده‌یی، به‌ڕێزی، خۆشه‌ویستی، برواهه‌بوون به مافی ژن و یه‌کسانی له‌مباره‌یه‌وه، رێک‌وپێکی و ده‌ستوبردی، خاوه‌ن دیسیپلینی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگانه بوون که ئه‌و به‌رز ده‌ینرخاندن و گرنگی پێده‌دان. (درێژەی زیاتر…)
The Turkish “peace process”: suspicious, unspecific, and frail talks and steps
The Kurdish issue in Turkey requires concrete political options that can lead to Kurdish self-rule in Kurdish territory and active Kurdish participation in the Turkish central government based on the principles of democracy and minority rights. Some manner of self-rule and self-determination with proportional representation and a power-sharing system (or a federal system) with Kurdish veto rights can lead to a long-term solution and stability in the region. (درێژەی زیاتر…)
دۆسیه‌ی کوژراوانی تیرۆری سیاسی به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
دیاره تاوان هه‌ر تاوانه و له‌لایه‌ن هه‌رکێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵاتێک پاکانه بۆ ئه‌و تاونانه بکات یا پاساویان بۆ بهێنێته‌وه ره‌وایه‌تی به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌داته تاوانه‌کان. هه‌نگاو و کاری له‌وجۆره له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کسانخوازه‌کاندا شوێنی نییه، ته‌نها ده‌سه‌لاته ناره‌واکان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و جۆره میتۆدانه و له‌ژێرناوی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و گه‌ل و شتیتردا خۆیان له پرۆسه دادوه‌ریه‌که ده‌ربازده‌که‌ن. (درێژەی زیاتر…)
باشوری کوردستان: سه‌رۆکایه‌تی یا په‌رله‌مانتاری
ئه‌م وتاره له 10 مای 2005 دا بلاوکرایه‌وه، له‌به‌ر گونجاوی بابه‌ته‌که جارێکی‌تر بلاوده‌کرێته‌وه.
زۆر گرنگە هەنگاوی ئێستا بە مەبەستی گۆڕان بەرەو کراوەیی و دیموکراسی بێت. بۆنمونە گرنگە پەرلەمان دەسەڵاتی سەرەکی بدرێتێ و ئەو لەسەرووی پارت و سەرکردەکانەوە بێت. دەستەی بەڕێوەبردن ملکەچی پەرلەمان بێت و لەژێر کەنترۆلی پەرلەماندا بێت. ماوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و دیموکراسیانە ئەنجام بدرێت. لەئەگەری بوونی سەرۆک، پێویستە ماوەی مانەوەی بەیاسا دیار بکرێت و مافی خۆپاڵاوتنەوەشی سنوردار بکرێت و لەقۆناغی ئەمڕۆدا کەم بێت باشترە. چونکە کۆمەڵگەی باشور دەمێکە تووشی چەقین بووە و پێویستی زۆری بەگۆڕان و دەربازبوون هەیە، پێویستە ئەو سەرکردە کۆنانەش بەڕێگای دیموکراسیانە بگۆڕردرێن و خەڵکی نوێ شوێنیان بگرنەوە. (درێژەی زیاتر…)
ستاتی تاوانبار و داوای لێبووردنکردن: له‌به‌رچی ئێراق له‌سه‌ریه‌تی داوای لێبوردن له کورد بکات؟
له‌و وتاره‌دا به‌کورتی سه‌رنجده‌ده‌ینه ستات(ده‌وڵه‌ت) و به‌رپرسیاریه‌کانی ستات، تاوانباریی ستات له ئه‌گه‌ری بوونی تاواندا، پاشان سه‌یرێکی چه‌مکی داوای لێبووردن ده‌که‌ین و هۆکار و گرنگیه‌کانی داوای لێبووردنکردن له‌لایه‌ن ستاتی تاوانباره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، هه‌روه‌ها سه‌رنجده‌ده‌ینه هه‌ندێ له‌نمونه‌کانی داوای لێبووردنکردن، چۆنیه‌تی و جۆره‌کانی ئه‌و داوایه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، پاشان دێینه‌سه‌ر ستاتی ئێراق له‌سه‌ر ئه‌و تاوانکاریانه‌ی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجامی داوه و پێداویستی و ئه‌گه‌ره‌کانی داوای لێبووردنکردن له‌لایه‌ن ئێراقه‌وه. (درێژەی زیاتر…)
ره‌وتی نادیاری پارتی و یه‌کێتی و چاره‌نوسێکی نادیار
ره‌وتی ئۆتۆنۆمیخوازیی بارزانی و تاله‌بانی جگه له‌و نادیاری و ئاڵۆزییه‌ی له تێگه‌یشتن و لێکدانه‌وه‌کان هه‌یانه نه‌یتوانیووه ئامانجه‌کانی به‌ده‌ستبهێنێت و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی شکستی گه‌وره‌تردایه. هه‌لسوکه‌وتی تاکڕه‌وانه‌ی مه‌سعود بارزانی و پشتبه‌ستن به تورکیا بۆ پاراستنی له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا باره‌که به‌لایه‌کی ته‌واو جیادا ده‌بات و نیگه‌رانیه‌کان زیاتر ده‌که‌ن که‌متری ناکه‌نه‌وه، جگه‌له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیاری جۆراوجۆری دیکه دێننه ئاراوه. دیاره خه‌ڵک سه‌باره‌ت به یارمه‌تی و هاوکاری ولاتێکی داگیرکه‌ری کوردستان ئه‌زموونی خراپ و کاره‌ساتی هه‌ره‌سی 75 یان له بیر نه‌چووه. (درێژەی زیاتر…)
Syrians and Kurds need urgent help and protection
Based on this knowledge, the protection of the Syrian people, including the Kurds, from destruction, extremist ideologies, and the Assad regime is an international duty. This is why an international intervention, as the first stage, is urgent. (درێژەی زیاتر…)