دۆسیه‌ی کوژراوانی تیرۆری سیاسی به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه
دیاره تاوان هه‌ر تاوانه و له‌لایه‌ن هه‌رکێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵاتێک پاکانه بۆ ئه‌و تاونانه بکات یا پاساویان بۆ بهێنێته‌وه ره‌وایه‌تی به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌داته تاوانه‌کان. هه‌نگاو و کاری له‌وجۆره له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کسانخوازه‌کاندا شوێنی نییه، ته‌نها ده‌سه‌لاته ناره‌واکان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و جۆره میتۆدانه و له‌ژێرناوی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و گه‌ل و شتیتردا خۆیان له پرۆسه دادوه‌ریه‌که ده‌ربازده‌که‌ن.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا و دوای گه‌رانه‌وه‌ی پارته‌کان و هه‌وڵی خۆبه‌هێزکردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵه‌کیانه‌ی ناره‌وا و میلیتسگه‌را و کۆکردنه‌وه‌ی کۆنه به‌عسی و جاشه‌کان خۆ ئاماده‌کردنیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتی و پاوان‌کردنی کوردستان و به‌مجۆره خۆئاماده‌کردنیان بۆ جه‌وله‌کانی شه‌ری ناوخۆ (سه‌رده‌می خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زاری ئه‌و پارت و سه‌رکردانه) پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ به‌به‌رفراوانی له کوردستانی بێخاوه‌ندا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه میلیتسانه‌وه به‌دڕندانه‌ترین شێوه پیاده‌کران. ئه‌وه له جیاتی یه‌کخستنی توانا و به‌ره‌کان و هه‌نگاونان بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و وڵاتێکی ئاسووده و ئازاد.
دواتر تیرۆری سیاسی که‌سانی وه‌ک ره‌وف ئاکره‌یی و ڕێناس و ئه‌وانیتر لای ئه‌و پارته پاوانخوازانه شتێکی نوێ نه‌بوو، ئه‌وانه تا له‌شاخیش بوون له‌و کاره‌دا درێغیان نه‌کرد و تابۆیان کرا خه‌ڵکی شایسته و به‌توانای لایه‌نیتریان له‌ژێر ناوی جۆراوجۆردا له‌ناوبرد. بۆیه پارتی و یه‌کێتی وه‌کو دوو هێزی ناسراوی پاوه‌نخوازی کۆن له‌و کاره‌دا وه‌ستا و شاره‌زا بوون.
دۆسیه‌ی ئه‌و قوربانیانه نابێ په‌ڕاوێز و له‌بیر بکرێن. ئه‌وانه‌ی به‌و تاوانانه هه‌ڵساون پێویسته و ده‌بێ به‌ره‌وڕووی دادوه‌ری ببنه‌وه. به‌پێی پره‌نسیبه‌کانی مافی مرۆڤ و پره‌نسیپه دادوه‌ریه جیهانیه‌کان ئه‌وه ته‌نها کاری دروست و ره‌وایه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و تاوانکاریانه و په‌ڕینه‌وه بۆ هه‌واری ئاشتی و به‌یه‌که‌وه‌ژیانی ئاسووده‌یی له نێوان مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. دیاره تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت ئه‌و کاره ناکرێت، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێهکاته‌ی ئه‌و پارت و سه‌رکردانه‌ن که ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجام داوه.
به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه هه‌روا نابێت، بۆنمونه ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا سه‌رۆکی پێشووی گواتیمالا له‌سه‌ر تاوان و کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی 1982/1983 که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ئه‌نجام درابوون، درایه دادگا و سزای سه‌ختی بۆ برایه‌وه. بۆیه راستیه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی ناڕه‌وا و خۆسه‌پێنه‌ر رۆژێ دێ توڕده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و تاوانانه وون نابن، له‌بیر و مێژووی گه‌لدا به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه، دێنه‌وه به‌ر گوتن و باس و لێکۆڵینه‌وه.
دیاره تاوان هه‌ر تاوانه و له‌لایه‌ن هه‌رکێ و له‌ژێر هه‌ر ناوێکه‌وه و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ئه‌نجام درابێت. هه‌ر یاسا و ده‌سه‌ڵاتێک پاکانه بۆ ئه‌و تاونانه بکات یا پاساویان بۆ بهێنێته‌وه ره‌وایه‌تی به جۆرێ له جۆره‌کان ده‌داته تاوانه‌کان. هه‌نگاو و کاری له‌وجۆره له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه ئازاد و یه‌کسانخوازه‌کاندا شوێنی نییه، ته‌نها ده‌سه‌لاته ناره‌واکان په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و جۆره میتۆدانه و له‌ژێرناوی یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و گه‌ل و شتیتردا خۆیان له پرۆسه دادوه‌ریه‌که ده‌ربازده‌که‌ن.
تاوانباران پێویسته و ده‌بێ به‌سزای ره‌وای خۆیان بگه‌ن، هه‌روه‌ها قوربانیان ده‌بێ مافی ره‌وای خۆیان پێ‌بدریت و قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه. ئه‌گه‌ر لێکۆلێنه‌وه و پرۆسه‌ی دادوه‌ری راسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام نه‌درێن، ئه‌وه ئێمه و نه‌وه‌کانی داهاتوو هه‌رگیز له راستی رووداوه‌کان وه‌کو پێوسیت ناگه‌ین و مێژووی کوردیش له‌م بواره‌دا به هه‌ژاری ده‌مێنێته‌وه.
سەرنج بنێرە