کاتێ ساده‌یی و له‌خۆبردوویی مرۆڤ به‌رزده‌که‌نه‌وه
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌کو ده‌ستپاکی، راستگۆیی، گیانی هاوکاری، هه‌ژاردۆستی، خاوه‌ن ویژدانی، یه‌کسانخوازی، چاونه‌ترسی و بوێری، خۆنه‌ویستی، ساده‌یی، به‌ڕێزی، خۆشه‌ویستی، برواههبوون به مافی ژن و یه‌کسانی له‌مباره‌یه‌وه، رێک‌وپێکی و ده‌ستوبردی، خاوه‌ن دیسیپلینی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگانه بوون که ئه‌و به‌رز دهینرخاندن و گرنگی پێده‌دان.
ئه‌و وتاره به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی کۆچی دوایی قادر شۆڕش نوسراوه
قادر شۆڕش خه‌ونی به ئازادی و رزگاری خه‌ڵک و وڵاته‌که‌ی ده‌بینی و بڕوای له‌بنه‌هاتووی به هاتنه‌دی ئه‌و ئازادییه هه‌بوو بۆیه هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی کوردستان ته‌رخان کرد و تا دوا هه‌ناسه له تێکۆشاندابوو. ئه‌و خه‌باتی کوردایه‌تی وه‌کو شۆڕشێکی ره‌وا و پیرۆز سه‌یرده‌کرد، پێوابوو مرۆڤه‌کانی کاروانی خه‌باتی رزگاری پێویسته خاوه‌نی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی مرۆڤدۆستانه و رهوشتبهرزانه بن. لای ئه‌و، پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ی له‌و خه‌باته‌دا به‌شدار بوون پێویست بوو هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بن تاکو بتوانن مرۆڤی نمونه‌یی خه‌بات له خۆیان به‌دیبهێنن. تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌کو ده‌ستپاکی، راستگۆیی، گیانی هاوکاری، هه‌ژاردۆستی، خاوه‌ن ویژدانی، یه‌کسانخوازی، چاونه‌ترسی و بوێری، خۆنه‌ویستی، ساده‌یی، به‌ڕێزی، خۆشه‌ویستی، برواههبوون به مافی ژن و یه‌کسانی له‌مباره‌یه‌وه، رێک‌وپێکی و ده‌ستوبردی، خاوه‌ن دیسیپلینی، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگانه بوون که ئه‌و به‌رز دهینرخاندن و گرنگی پێده‌دان.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و حه‌زی به‌و مرۆڤانه نه‌ده‌کرد که لوتبه‌رز و له‌خۆبایی، خۆپارێز و خۆپه‌رست بوون ، گه‌نده‌ڵ و پولپه‌رست، ماستاوچی و هه‌لپه‌رست بوون، یان کۆنه‌په‌رست و دژه یه‌کسانی، جوداکار و دژبه خه‌ڵکی سته‌مدیده و هه‌ژار بوون. هه‌روه‌ها هه‌رگیز حه‌زی له‌و که‌سانه نه‌ده‌کرد که به‌هۆی پله‌وپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان یا حزبیان، ده‌سه‌ڵات و شوێنی خۆیان بۆ ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان به‌خراپ به‌کار ده‌هێنا و خاوه‌نی هه‌ندێ له‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌رێنیانه بوون که ئاماژه‌مان بۆ کردن. لای ئه‌و گرنگ نه‌بوو ئه‌و که‌سانه کێن یا سه‌ر به کامه لایه‌ن و بیروباوه‌ڕن. ئه‌و “دانوی له‌گه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه نهدهکورا”.
ئه‌و له‌هه‌مان کاتدا شانازی به مرۆڤی ساده، ده‌ستپاک، راستگۆ، بوێر و یه‌کسانخواز و خۆنه‌ویست ده‌کرد و هه‌رچی له‌ده‌ستی بهاتبایه بۆ پشتگیری ئه‌و مرۆڤانه ده‌یکرد. خۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ ئه‌و جۆره مرۆڤانه بێ‌سنور بوو، زۆر به گه‌شبینی و دڵی پڕ له‌هیواوه باسی ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌کرد و گرنگی پێده‌دان.
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ک بوو خۆی له ریزی گه‌لدا ده‌بینیه‌وه و دۆستی چینی سته‌مدیده و هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگه بوو و له‌ناو ئه‌واندا ئاسووده بوو و ئارامی ده‌گرت. حه‌زی به ساده‌یی و راستگۆیی، سینگفراوانی و بوێری خه‌لکی ئاسایی کۆمه‌ڵگه ده‌کرد و لای ئه‌و خۆشه‌ویست بوون. له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا له گونده‌کاندا هه‌ر ده‌رفه‌تێکی ده‌ستکه‌وتبا ده‌چووه هاناو هاوکاری خه‌ڵکی هه‌ژار و جوتیاران. ئه‌وجا له خانووچاکردن با، چرو و گهرابڕینهوه با، ره‌ز و باخچه و کێلگه با یا هه‌ر کارێکی دیکه با و پێویستی به هاوکاری هه‌با. بۆیه سه‌یر نه‌بوو که خه‌لکی گونده‌کان زۆریان خۆش ده‌ویست و به‌بینیی گه‌ش و شاد ده‌بوونه‌وه. دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی به‌یه‌کجاری گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی به‌جێبهێلیت، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له بناری گوندی ونکه له باخچه‌ی مام سمایل دا ده‌بن، مام سمایل پێویستی به چرو ده‌بێ بۆ کهپروسابات، ئه‌و ته‌ورداسێک له مام سمایل وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به چروکردن ده‌کات (له خۆشناوه‌تی به گه‌ڵا ده‌ڵێن چرو).
به‌ڕێز موحسین عوسمان که به مامۆستا موحسین ناسراوه وه‌کو یه‌کێ له هاوڕێکاکانی له خه‌باتدا ئاماژه بهههژاردۆستی ئه‌و ده‌کات و ده‌ڵێت: “مام قادر شۆڕش مرۆڤێکی ساده و ساکار و چاوتێر بوو، هه‌موو سه‌رمایه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیات و بڵاوکراوه‌ی حیزب بوو. دۆست و خۆشه‌ویستی هه‌ژار و جوتیارانی ناوچه‌کان بوو، ماڵه هه‌ژارێک له هه‌ر گوندێک بوایه سه‌ردانی ده‌کردن و له‌م ماڵه میوان ده‌بوو، له گرفت و کێشه‌کانیان یارمه‌تی ده‌دان”.
به‌ڕێز پشتیوان سۆربه‌شی که ماوه‌یه‌ک ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بردۆته‌سه‌ر، سه‌باره‌ت به خۆجیانهکردنهوهی ئه‌و له پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی ده‌گێڕێته‌وه، “له‌کاتی هه‌ره‌وه‌ز و دارهێنان بۆ خۆگه‌رمکردنه‌وه و چێشتلێنان و نانکردن، مام قادر شۆڕش پێش هه‌ر هه‌مووان ده‌که‌وت و به شاخ هه‌ڵده‌گه‌ڕا و باوه‌شێک داری کۆده‌کرده‌وه و ده‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌موو به‌یانیان به‌ر له‌خه‌وهه‌ستانی ئێمه، ئه‌و باوه‌شێک چیلکه و داری کۆده‌کرده‌وه. له پاسه‌وانیکردن بهشداریدهکرد و وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک نۆره‌ی ده‌گرت. مام قادر شۆڕش خۆی له که‌س به گه‌وره‌تر نه‌ده‌گرت، وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ساده هه‌لسوکه‌وتی ده‌کرد. وه‌کو لێپرسراو خۆی پیشاننهدهندا، جلوبه‌رگ، خواردن، چه‌ک، پێڵاوه‌که‌ی ده‌توانم بلێم گه‌ر له‌هی پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی خراپتر نه‌بوایه باشتر نه‌بوو. جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌وه‌بوو به‌ته‌مه‌نتر، دڵسۆزتر و لهخۆبردووتر بوو”.
هه‌روه‌ها مامۆستا موحسین گوتن له ساده‌یی ئه‌و ده‌کات و له‌مباره‌یه‌وه به‌سه‌رهاتێک ده‌گێڕێته‌وه، “له‌ساڵی 1981دا پێشمه‌رگه‌کانی لقی هه‌ولێر له چاڵاکیه‌کدا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بیانیان به بارمته هێنابوو، له‌ناویاندا میسری، هندی و فلیپینی هه‌بوون. له ڕێگادا پرسیار له پێشمه‌رگه‌کان ده‌که‌ن، که به‌رپرسیان کێیه و ناوی چییه، ئه‌وانیش باسی مام قادر شۆڕش ده‌که‌ن. کاتێ ئه‌وانیان هێنا له گوندی ساقولی کرۆژ بووین، هه‌رزوو پرسیاری ئه‌ویان کرد، ئێمه‌ش گوتمان چاوه‌ڕێ بن ئێستا دێت. ئه‌و هات زۆر به ساده‌یی سڵاوی کرد و دانیشت، پێمان گوتن “ئه‌وه مام قادر شۆڕشی بهرپرسمانه”. گیراوه بیانیه‌کان بڕوایان نه‌ده‌کرد، که‌وا چۆن لێپرسراو و پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی جیاوازیان نییه. لایان سه‌یر بوو که لێپرسراوه‌کانمان ئه‌وه‌نده ساده‌ن. مام قادر شۆڕش گه‌لێک باسی یۆنان و قوبرسی به ئینگلیزی بۆ کردن”.
قادر شۆڕش دژی خۆبردنه‌پێشه‌وه، خۆپیشاندان و ماسولکهدهرپهراندن بوو، دژی ئه‌وه‌بوو هێز له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه یا وه‌ک زۆر به‌رپرسی دیکه پاسه‌وان بۆ پارێزگاری خۆی ته‌رخان بکات. ئه‌گه‌رچی کێشه و ناکۆکی له‌نێوان لایه‌نه‌کان هه‌بوو و تیرۆرکردن و بۆسه‌ی دوژمن ناوه ناوه هه‌بوو. ئه‌و ئه‌گه‌رچی له زۆربه‌ی سه‌رده‌م و کاته‌کانی خه‌باتیدا پله‌ی به‌رپرسی هه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه ساده‌یی و له‌خۆبردوویی له‌گه‌ڵیدا بوو و به تفه‌نگێکی کۆن و پێنوس و جانتاکه‌یه‌وه له‌ڕیزی پێشمه‌رگه و گه‌لدا خۆی هه‌رگیز جیاندهکردهوه.
به‌ڕێز سه‌لام گۆمه‌شینی یه‌کێ له هاوڕیکانی خه‌باتی ئه‌و سه‌باره‌ت به بێباکی ئه‌و ده‌ڵێ، مام قادر شۆڕش خاوه‌نی باوه‌ڕێکی به‌هێز بوو، ئهمهوایکردبوو زۆر بێباک بێت، هه‌ربۆیه‌ش لای ئاسایی بوو له‌گه‌ڵ یه‌کدوو پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دا بسوڕێته‌وه. له ڕاستیدا من زۆر ده‌ترسام شتێکی به‌سه‌ربێ، بۆیه دڵم هه‌میشه لای ئه‌و بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌رده‌م ده‌یگوت، “ئێوه وریای خۆتان بن غه‌می منتان نه‌بێ!”
سه‌باره‌ت به ساده‌یی ئه‌و جێگه‌ی خۆیه‌تی نوکته‌یه‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه بگێڕینه‌وه. له ساڵی 1982 دا که به‌رپرسی لقی هه‌ولێر بوو و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سۆسیالیست بوو، ماڵی له گوندی سماقولی سه‌روچاوه بوو، باره‌گای لقی هه‌ولێر له نزیک گوندی سماقولی گرتک له گه‌ری دڵکۆ بوو. ناکۆکی له نێوان پارته‌کانی ئه‌و سه‌ردمه به‌تایبه‌تی له‌نێوان سۆسیالیست و یه‌کێتی ناوه ناوه هه‌بوو، مه‌ترسی له پلانه‌کانی رژێم هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژانه به‌ته‌نیا خۆی و ماینهبۆرهکهی، به‌خۆی و تفه‌نگێکی ئێم یه‌ک (چه‌کی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دوو بوو و که‌م پێشمه‌رگه هه‌بوو به‌و چه‌که رازی بن) یا ده‌مانچه‌یه‌ک هاتووچۆی ده‌کرد. یه‌کێ نه‌یناسیبا هه‌رگیز نه‌یده‌زانی ئه‌و که‌سه به‌رپرسه و پله‌ی باڵای سه‌رکردایه‌تی هه‌یه. نوکته‌یه‌کی ئه‌و سه‌رده‌مه که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا باسی بکه‌ین. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕاکردووی سه‌ربازی له گونده‌کانی خۆشناوه‌تی زۆر بوون. رۆژانه ڕاکردووی نوێ ده‌هاتن بۆ گونده‌کان، ئه‌وجا هه‌بوو ده‌مایه‌وه و هه‌بوو ده‌ڕۆیشت بۆ گونده‌کانی سه‌روتر یا ئێران. تاته‌که‌ی سماقولی سه‌روچاوه که دوو دار چناری گه‌وره سه‌ریان داپۆشیبوو و له گه‌رمای هاوین ده‌یانپاراست، هه‌روه‌ها خاوه‌نی کۆمه‌ڵی کانیاوی به‌گوڕ و سازگار بوو، هاژه‌هاژ و خۆڕه‌ی کانی و ڕوبار به‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵکه‌که زاڵ بوون، بۆیه که‌مێ له‌ولاتر گوێت له ده‌نگی که‌س نه‌ده‌بوو. بۆیه هه‌میشه سه‌ر ئه‌و کانیه جمه‌ی ده‌هات و پڕبوو له پێشمه‌رگه و سه‌ربازی راکردوو و خه‌ڵکی گوند. هه‌بوون یاری دامه‌یان ده‌کرد، هه‌بوو پاڵی دابۆوه، هه‌بوو گوێی دابووه رادیۆ، هه‌بوون دانیشتبوون و قسه‌یان ده‌کرد. رۆژێکیان دوو سه‌ربازی راکردوو خه‌ڵکی هه‌ولێر تازه رایان کردبوو و هاتبوونه گوندی سماقوڵی و له‌سه‌ر تاته‌که دانیشتبوون، یه‌کیان نیازی هه‌بوو له سماقوڵی نیشتهجێبی و یه‌کیان نیازی هه‌بوو بڕوا بۆ گونده‌کانی سنوری ئێران و ئێران. کێشه‌ی ئه‌وه‌یان که ده‌یویست بروا ئه‌وه‌بوو که چۆن بچێ بۆ ناوچه‌کانی سنور و ئێران. ئه‌وه‌ی تریش به پێی زانیاره‌کانی خۆی هه‌وڵی ده‌دا رێگاکه‌ی بۆ باس بکات و تێیبهگهیهنێت چۆن و به‌کوێدا ده‌چێت و چۆن ده‌توانێ بگاته ئێران. زۆری بۆ گوت و بۆ روونکرده‌وه و گوزارشت کرد، دیار بوو چاره‌ی نه‌بوو و براده‌ره‌که‌ی نه‌ده‌هاته ڕایێ. پاشان سه‌یری کرد براده‌ره‌که‌ی که‌ڵکی ئه‌وه‌ی نییه به‌ته‌نیا به‌ڕێی کا، پێی‌گوت: “کاکه باشتره قاچاخچیه‌کی په‌یدابکه‌ی و له‌گه‌ری بچی، یا هه‌ر له گوندی بزانه که‌سێک وراغی باشی هه‌بی و پێی برێ، هه‌نده پاره‌ی بدێ و ته‌واو”. له‌و قسانه بوون کاتی قادر شۆرش به خۆی ماینه بۆر له رێگه‌که‌ی نزیک تاته‌که به‌ده‌رکه‌وت و خۆی له پێشه‌وه بوو و ماینه‌که‌ی به‌داوی خۆیدا ڕاده‌کێشا. قادر شۆڕش به که‌می ردێنی سپیه‌وه و کورته‌ک و شه‌رواره‌کی ساده‌ی خاکی که‌مێ کۆنێ له‌به‌ردابوو و هات له‌سه‌ر ئاوی رووباره‌که که که‌مێ له‌ولاتر بوو ماینه‌که‌ی ئاودا. سه‌ربازه ڕاکردوهکهی که ده‌یویست بمێنێته‌وه رووی له براده‌ره‌که‌ی کرد گوتی: “کاکی خۆم کاره‌که ئاسانه زه‌حمه‌ت نییه”، په‌نجه‌ی بۆ قادر شۆڕش راکێشا و گوتی: “ها ئه‌وه‌ته ده‌توانی به‌و ئیختیاره‌ی برێی، پێشی خۆشه و مه‌منونیش ده‌بی!”
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ژیان و بیره‌وه‌ریه‌کانی قادر شۆڕش سه‌یری ئه‌و لینکه بکه
سەرنج بنێرە